له تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌نگاریاو پۆلۆنیاوه به‌ره‌و كوردستان
پیشه‌كی:
نه ئایدیۆلۆژیا‌و نه چه‌كوش وداس، نه‌كتیب و نه سیستمی پۆلیسی، نه‌یانتوانی ڕێ له هه‌لكشانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بگرن له ئه‌لمانیای رۆژهه‌ڵات و چیكسلۆفاكیاو هه‌نگاریاو پۆلۆنیای سه‌ده‌ی رابووردوودا. وه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی سیستمی سیاسی ئه‌و وولاتانه هه‌موویان، هه‌روه‌ك ئیستای كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی خه‌لكییان به ده‌ستی ده‌ره‌كی و “عه‌ماله‌تی غه‌رب” ناوده‌برد، به‌لام ئه‌مه هیچی له چوونه پیشه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه نه‌گۆری و پاشه كشه‌ی پینه‌كردن.
هه‌نگاریا 1956:
له رۆژی 23 ی ئۆكتۆبه‌ری سالی 1956 دا، نزیكه‌ی 20.000 خۆپیشانده‌ر له شاری بۆدابست، پایته‌ختی هه‌نگاریا، كۆده‌بنه‌وه. له كاتژمیری 6 ی ئیواره‌دا، ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌گاته 200.000 كه‌س.
خۆپیشانده‌ران به‌سه‌ر رووباری دانوبدا ده‌په‌رنه‌وه به‌ره‌و پارله‌مان. یه‌كه‌مین داخوازیی خۆپیشانده‌رانیش له‌ناوبردنی په‌یكه‌ره برۆنزیه‌كانی ستالین بوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا.
ئه‌و رۆژه كاتژمیر به دوای كاتژمیردا، ژماره‌ی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر تا ده‌هات به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چوو. ده‌سته‌لات رووبه‌رووی هیزیك بووه‌وه كه هه‌ره‌شی خستنی لێده‌كرد. بۆیه هه‌ر راسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ر رووبه‌رووی گازی فرمێسكرێژو ته‌قه‌ی هیزه‌كانی ده‌سته‌لات بووه‌نه‌وه له به‌رزترین په‌نجه‌ره‌ی شاره‌وه. ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران كوژران و بریندار بوون. وه هه‌ر ده‌سته‌لات خۆی هیزه‌كانی جه‌ماوه‌ری ناچار كرد به گۆرینی بزووتنه‌وه هیمنه‌كه‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی پر له زه‌بروزه‌نگ. وه هه‌ر به‌ناچاری خه‌لكی هیرشیان برده سه‌ر مه‌خزه‌نه عه‌سكه‌ریه‌كان و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداو دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بۆ به‌رهه‌لستیی هیزه‌كانی ده‌سته‌لات.
هه‌ر له ئیواره‌ی 23 ی ئۆكتۆبه‌ری 1956 دا، حكومه‌تی هه‌نگاریی داوای داوای یارمه‌تی له سۆڤیه‌ت كرد. هیزی سۆڤیتی له به‌ره‌به‌یانی 24 ی ئۆكتۆبه‌ردا به تانك و زرێپۆشه‌كانیانه‌وه، رژانه ناو شه‌قامه‌كانی بۆدابسته‌وه‌و چوار ده‌وری بینای پارله‌مانیان گرت بۆ پاراستنی سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ده‌سته‌لات له هیزی جه‌ماوه‌ر.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا جه‌ماوه‌ر سه‌نگه‌ری سه‌رشه‌قامه‌كانیان دامه‌زراند. رادیوی حكومه‌ت و حیزبی شیوعی و سكرتیره‌كه‌یشی كه‌وتنه په‌یماندان به چاكسازی. به‌لام تازه كار له‌كار ترازا بوو. هیزه‌كانی جه‌ماوه‌ر زۆر به خیرایی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئیستگه‌ی بۆدابستدا. وه هه‌ر له‌گه‌ل قوولبوونه‌وه‌ی شه‌رو پیكداداندا، ژماره‌یه‌كی بیئه‌ندازه له سه‌ربازه هه‌نگاریه‌كان به چه‌كه‌كانیانه‌وه چوونه ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر. هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه سكرتیری یه‌كه‌می حیزب و سه‌رۆكوه‌زیران هه‌لدێن به‌ره‌و سۆڤیه‌ت.
هیرش بۆ سه‌ر هیزه عه‌سكه‌ریه‌كانی سۆڤیه‌ت ده‌ستپیده‌كات. ئه‌و هیزانه به‌ناچاری ده‌كشینه‌وه بۆ ناوچه دیهاتیه‌كان. وه له ترسی بلاو بوونه‌وه‌ی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی له وولاتانی تر، خرۆتشۆف، سه‌ركرده‌ی سۆڤیتی، زۆر به‌په‌له په‌یوه‌ندیی ده‌كات به سه‌ركرده‌ی وولاتانی رۆمانی و چیكسلۆفاكی وبولگاری و پۆگۆسلافیه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریك بۆ بلاوه نه‌كردنی راپه‌رین.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه لای كه‌م ده‌رسدادانی خرۆتشۆف بوو بۆ هێور كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ناوی ره‌خنه‌ی سه‌رده‌می ستالینیه‌وه له هه‌مووئه‌و ناوچه‌یه‌دا كه په‌رده‌یه‌كی درۆزنانه‌ی سۆشیالیزمیان دابوو به‌سه‌ردا. وه له هه‌مانكاتدا شكاندنی ئه‌و قاوغه ئه‌ستووره بوو كه به ده‌سته‌لاتی بێسنووری حیزب و سه‌ركرده‌كانیه‌وه دیار بوو له‌و وولاتانه‌دا. به ئاستیك كه هه‌ر له به‌شی دووهه‌می په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا كۆتایی هه‌شتاكان، ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌یان راپه‌رین و خۆپیشاندانی به‌خۆوه بینی. یه‌كیك له‌و راپه‌رینه هه‌ره گه‌وره‌و به‌ر فراوان و دریژخایه‌نانه راپه‌رینی پۆلۆنیا بوو.
پۆلۆنیا 1980:
ته‌نگوچه‌له‌مه‌ی ئابووریی جیهانی له سالانی حه‌فتاكاندا به‌ر له هه‌ر لایه‌ك به‌ر پۆلۆنیا ده‌كه‌ویت. حكومه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و باره ئابووریه ناهه‌مواره، په‌لاماری قووتی ژیانی خه‌لكی ده‌دات و به شیوه‌یه‌كی ئیجگار چاوه‌رواننه‌كراو نرخی كالا رۆژانه‌كان، به ریژه‌ی 30% ده‌باته سه‌ره‌وه. بۆیه هه‌ر به‌شیوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو، خه‌لكی هه‌لده‌كوتنه سه‌ر باره‌گای حیزبی شیوعی پۆلۆنی.
له سالی 1976 دا سه‌ر له‌نوێ نرخی پیداویستیه ئیستهلاكیه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه. سه‌ر له نوێ جه‌ماوه‌ر په‌لاماری ده‌سته‌لاتی بیرۆكراسی و مشه‌خۆری پۆلۆنی ده‌ده‌نه‌وه. حكومه‌ت به‌په‌له پاشگه‌ز ده‌بیته‌وه له نرخ به‌رزكردنه‌وه‌ی شت و مه‌ك. به‌لام ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران ده‌گیرین.
له سالی 1980 دا شه‌پۆلیكی ئیجگار گه‌وره له خۆپیشاندان و مانگرتن پۆلۆنیا ده‌گریته‌وه، ئه‌مه‌یش دووباره دژی گران كردنی كالا ئیستیهلاكیه‌كانی رۆژانه‌ی ژیان.
ئه‌مجاره‌یان جه‌ماوه‌ر بێ دواكه‌وتن شیوازی نوێ ده‌دۆزنه‌وه بۆ به‌رهه‌لستی كردنی ده‌سته‌لات. ئه‌مجاره (كۆمه‌له‌ی گشتی) پیكدینن بۆ خۆریكخستن. وه هه‌ر به‌زوویی لیژنه‌یه‌ك بۆ مانگرتن هه‌لده‌بژیرن. وه هه‌ر له چه‌ند رۆژیكدا به‌ری ئه‌و لیژنانه فراوان ده‌بنه‌وه بۆ ناو كارگه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان و فه‌رمانگه‌كان.
بۆ هیور كردنه‌وه‌ی ئه‌م بار‌و دۆخه، حكومه‌ت به په‌له 10% مووچه زیاد ده‌كات. به‌لام ئه‌م هه‌وڵه به هیچ شیوه‌یه‌ك به‌فریایان ناكه‌ویت. تا دیت به‌ری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوان ده‌بیت. سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ویته هه‌ره‌شه كردن له جه‌ماوه‌ری پۆلۆنی.
خه‌باتی ئه‌مجاره‌ی پۆلۆنیا ته‌واوی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابووردووی گرته‌وه. خه‌لكی له ریگای ریكخستنه ناحیزبیه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌یه‌وه، خۆی بووه ریكخه‌ری بازار و نرخ، خۆی بووه ریكخه‌ری بازرگانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌و هاورده‌و هه‌نارده‌ی دیاری ده‌كرد. وه هه‌ر خۆیشی، وه‌ك په‌رچه كرداریك، هه‌موو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی ڕاوه‌ستان كه بارهه‌لگری كالای پۆلۆنی بوون بۆ سۆڤیه‌ت.
جه‌ماوه‌ری پۆلۆنیا له (بزووتنه‌وه‌ی سۆلیداریتی) دا كۆبوونه‌وه، بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ر له سالی 1981 بووه خاوه‌نی 3 ملیۆن ئه‌ندام. بۆیه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه 10 سالی ته‌واو به‌رهه‌لستی ده‌سته‌لاتی پۆلۆنی كرد. چونكه توانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، شیوازیكی خۆریكخستنی جه‌ماوه‌ریی به‌ر فراوان بۆ خۆی پیكبهینیت و به‌ره‌نگاریی ده‌سته‌لاتی پێ بكات.
بۆ نموونه: له كاتیكا له سالی 1981 نرخی ووزه به‌رز ده‌بیته‌وه‌و به‌شی خه‌لكی له گۆشت كه‌م ده‌بیته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی سۆلیداریتی بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات و بنكه ئابووریه‌كانی ده‌سته‌لات ده‌خاته له‌رزین.
به‌لام لاوازی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه توانیان بالی ئه‌مریكاو مه‌سیحیه‌تی بكێشن به‌سه‌رداو به ئاقاریكی تری‌دا ببه‌ن به‌ناوی رزگار كردنی ئابووری نیشتمانیه‌وه له مه‌ترسی هه‌ره‌سهینان. ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی عه‌رشیان له‌ده‌ست نه‌چیت و مه‌ترسییش دروست نه‌بیت بۆ وولاتانی ده‌وروبه‌ر. وه له‌گه‌ل هه‌موو پیلانیكدا، جه‌ماوه‌ر له دواییدا توانی بۆ هه‌میشه هه‌ره‌س به سۆشیالیزمه درۆزنه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه بهینیت كه به‌شیك بوون له ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیتی. وه سه‌لماندیشی كه جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی هیچ قوتابخایه‌كی ئایدیۆلۆژی نیه و له ده‌رسه‌كانی خۆیه‌وه فیر ده‌بیت نه‌ك له سه‌ركرده‌و حیزبه‌كانه‌وه.
كوردستان 2011:
تراژیدیای كوردستان له ده‌یه‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا، هه‌روه‌ك تراژیدیای هه‌نگاری و پۆلۆنی له په‌نجاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا، رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریه دژی ده‌سته‌لاتیك كه ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی ژیانی خستۆته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه بۆ ملكه‌چ كردن به ئیراده‌ی خه‌لكی بۆ سه‌ركرده بالاكانی حیزبه ده‌سته‌لاتداره‌كان و رازی بوون به مه‌رجه پیشوه‌خته‌كانی ئه‌وان.
به‌لام میژوو وا نیشان ئه‌دات: له‌و جیگه‌یه‌دا كه ده‌سته‌لات له لووتكه‌یدایه، له‌و جیگه‌یه‌دا ده‌سته‌لات داده‌گیرێته خواره‌وه.
وه هه‌ر میژوو ده‌ریده‌خات: ئه‌و ئامانجه وه‌دی نایه‌ت به‌بێ تیپه‌ربوون بۆ شیوازی نوێی خه‌بات. یه‌كیك له‌وانه، به‌لكو گرنگترین و كاریگه‌رترینیان، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریه كه جومگه ئابووریه‌كانی ده‌سته‌لات لیكده‌ترازینیت. دوو فاكته‌ری گرنگ له پشت گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌یه. دریژه‌دان به خه‌بات به‌ر له هه‌رچی پیویستی به خۆریكخستنی سه‌رتاسه‌ریه تا بتوانیت خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری وه‌به‌ر بینیت. ئه‌وه زۆر هه‌له‌یه وا تیبگه‌ین به چه‌ند رۆژ و چه‌ند مانگیك هه‌موو شتیك كۆتایی دیت و به ئاسووده‌یی ده‌چینه‌وه ماله‌وه. ده‌سته‌لات به ئاسانی واز له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته ناهینیت. مفاوه‌زه‌یش هیچ ناداته ده‌ست چاره‌سه‌ری برینه‌كانی ده‌سته‌لات نه‌بیت. كوردستان رووبه‌رووی خه‌باتیكی دریژ خایه‌ن ده‌بیته‌وه. بۆیه ده‌بیت وه‌سیله‌ی كارگه‌ر وه‌به‌ربینیت بۆ خه‌باتی به‌رهه‌لستكارانه دژی ده‌سته‌لات.
anwar.nori@gmail.com
ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین