زمانی جنێودان له ئایه‌ته‌كانی قورئاندا
گه‌ر له ئایدیا و بیرۆك و میتۆدی به‌هره‌مه‌نده مێژووییه‌كانی جیهان وردببینه‌وه، كه‌م تا زۆر، وه‌ك سوكایه‌تی و بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ڕێز و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ر، زمانی زبر، زمانی بازاڕی ، به‌كارهێنراوه.
ئه‌گه‌ر چی ئاستی زمانه‌كه له كات و شوێنی جۆراوجۆردا ، له ئاست و شێوه‌ی جیا جیا‌و به‌شێوازی تایبه‌ت و گشتی به‌كارهێنراوه و هێوركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی به‌خشیوه، به‌ڵام جێی سه‌رسوڕمانه كه ئه‌م شێوه ئاخاوتنه كه به‌م جۆره زبر و بازاڕی یه ده‌رده‌بڕێت، بێژه‌ره‌كه‌ی خودای ئیسلام بێت و وه‌ك هه‌موو وشه‌یه‌كی دیكه چووبێته ناواخنی ئایه‌ته‌كانی قورئانه‌وه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه تا ئێستا به‌ڕاده‌یه‌كی باش گرنگی پێنه‌دراوه، زۆر به كه‌می ده‌ستی بۆ براوه، به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك وشه‌ی بازاڕییه له ده‌قه‌كانی قورئاندا، كه خودای ئیسلام وه‌ك ئامڕازێك بۆ سوكایه‌تی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانیدا به‌كاری هێناوه..
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و جۆره زمانه زبره یاخود باشتر بڵێین به‌كه‌م و سوك ته‌ماشاكردنی خودا، بۆ نه‌یارانی له چه‌ند خاڵێكدا دیاری بكه‌م و مانا‌و لێكدانه‌وه‌كانیشی به‌و سه‌رچاوانه شیبكه‌مه‌وه كه له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامه‌وه جێی متمانه‌و باوه‌ڕن.
ئایه‌تی* یه‌كه‌م:
((مَپَلُ الَّژِینَ حُمِّلُوا التَّوْرَاه‌َ پُمَّ ڵمْ ێحْمِلُوهَا كَمَپَلِ الْحِمَاڕ ێحْمِلُ أَسْفَاراً بِئْسَ مَپَلُ الْقَوْمِ الَّژِینَ كَژَّبُوا بِێ‌ێاتِ اللَّهِ ۆاللَّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الڤَّالِمِینَ))
بۆ نموونه: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌وراتیان كرده به‌رنامه‌ی خۆیان و دواتر په‌یڕه‌ویان لێ نه‌كرد، ئه‌قڵیان وه‌ك ئه‌قڵی ئه‌و گوێدرێژه وایه كه بارێك كتێبی هه‌ڵگرتبێت، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی ناله‌باره بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌ڵگه‌كانمان به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، خودا‌ش هیدایه‌تی سته‌مكاران نادات..
وه‌ك بینیمان له‌م ئایه‌ته‌دا مرۆڤی چواندووه به گوێدرێژ.
یان ده‌ڵێت:
((فَمَا ڵهُمْ عَنِ التَّژْكِرَه‌ِ مُعْڕچِینَ{49} كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَه‌ٌ{50} فَرَّتْ مِن قَسْۆرَه‌ٍ))
واته: باشه ئه‌وه بۆچی له یادكردنه‌وه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن، ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی كێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه و له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون.
له‌م سێ ئایه‌ته دا زۆر به ئاشكرا ئه‌وانه‌ی كه گوێ له قورئان ناگرن، ده‌یان چوێنێت به گوێدرێژ، ئه‌مه‌یه ئه‌وپه‌ڕی پێشێلكردنی مافی قبوڵ نه‌كردن و جوێندان به نه‌یاره‌كانی.
ئایه‌تی دووه‌م:
((ۆڵقَدْ ژَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَپِیراً مِّنَ الْجِنِّ ۆالإِنسِ ڵهُمْ قُلُوبٌ لاَّ ێفْقَهُونَ بِهَا ۆڵهُمْ أَعْیُنٌ لاَّ یُبْصِرُونَ بِهَا ۆڵهُمْ ێ‌ژَانٌ لاَّ ێسْمَعُونَ بِهَا أُوْڵـئِكَ كَاڵاَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَچَلُّ أُوْڵـئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ))
واته:
بێگومان ئێمه زۆرێك له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروستكردووه، ئه‌وانه دڵیان هه‌یه‌و به‌و دڵه له‌ڕاستی تێناگه‌ن، چاویان هه‌یه‌و حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه‌و حه‌قی پێ نابیستن، ئه‌وانه وه‌ك ئاژه‌ڵن بگره خراپتریشن. هه‌میشه بێ‌ئاگان له حه‌ق.
هه‌روه‌ها (إبن كپیر) بۆچونی وایه، كه لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی هه‌سته‌كانیان به‌كارناهێنن و سودیان پێناگه‌یه‌نێت، وه‌ك ئاژه‌ڵن، كه حه‌ق نابیستن و نابینن و تێی ناگه‌ن.
له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌كه‌وێته به‌كارهێنانی زمانی زبر، بۆ نه‌یارانی و به كوێر و كه‌ڕ و دڵێكی بێهۆشیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، پێیان ده‌ڵێت وه‌كو ئاژه‌ڵن بگره له ئاژه‌ڵیش خراپترن، له‌م كاته‌دا سوككردن و كه‌مكردنه‌وه‌یان، تا ئاستی ئاژه‌ڵیشی پێكه‌مه و ده‌ڵێت: بگره له ئاژه‌ڵیش خراپترن.
لێره‌دا سنوری سوكایه‌تیكردنی قورئان نه‌ك هه‌ر ئینسانه نه‌یاره‌كانی به ئاژه‌ڵ سه‌یر ده‌كات، بگره ده‌گاته سوككردنی نه‌یاران به جنۆكه‌كانیشه‌وه.
یان ده‌ڵێت:
((أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْپَرَهُمْ ێسْمَعُونَ أَوْ ێعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَچَلُّ سَبِیلا))
واته:ئایا وا ده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كان ده‌بیستن، یان بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه كار؟ ئه‌وانه ماڵات نه‌بێت (ئاژه‌ڵ) هیچی تر نین، به‌ڵكو گومڕاتریشن له ماڵات.
لێره‌دا ده‌كه‌وێته‌وه سوككردنی نه‌یاره‌كانی و به‌و كه‌سانه‌ی كه جگه له قورئان ئاینێكی تر هه‌ڵده‌بژێرن و دوای ئاره‌زوی خۆیان ده‌كه‌ون، پێیان ده‌ڵێت: ئه‌وانه هیچ شتێك نین جگه له ئاژه‌ڵ نه‌بێت. كه به ئاداتی (إستپنا‌و) به‌كاری ده‌هێنێت (إلاّ)) كه ئه‌م ئاداته له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ جیاكردنه‌وه‌یه.
واته ئه‌وانه ته‌نهاو ته‌نها ئاژه‌ڵن و له مرۆڤایه‌تی به‌ده‌رن.
ئایه‌تی سێیه‌م:
((ۆإِژَا قِیڵ ڵهُمْ ێ‌مِنُواْ كَمَا ێ‌مَنَ النَّاسُ قَالُواْ أَنُۆْمِنُ كَمَا ێ‌مَنَ السُّفَهَا‌و أَلا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَا‌و ۆڵـكِن لاَّ ێعْڵمُونَ))
واته: كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن، وه‌ك ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه كه باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: ئێمه چۆن وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه گێل و كه‌م عه‌قڵانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، خه‌ڵكینه چاك بزانن و ئاگاداربن، كه ئه‌وانه هه‌ر خۆیان كه‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام به‌خۆیان نازانن.
یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبكه‌م، سوككردنی كۆمه‌ڵێك كه‌سه و پێیان ده‌ڵێت عه‌قڵ سوك و خوێڕی، كه ڕووداوی جوێندانه‌كه‌ی قورئان زیاتر له شه‌ڕه جوێنێكی بازاڕی ده‌چێت، نه‌وه‌ك ده‌قێكی دینی و قسه‌ی خودا، كه كه‌سه دووڕووه‌كان به ئیمانداره‌كان ده‌ڵێن بێعه‌قڵ و خوێڕی، قورئان هه‌ڵئه‌داتێ و ده‌قی قورئانی ده‌كه‌وێته ناو مه‌جلیسی ئه‌وان و به‌هه‌مان جوێن و قسه‌ی ئه‌وان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، كه ئه‌م شێوازی شه‌ڕه جوێنكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌یارن، له‌هیچ ئاینێكی ئاسمانی تردا به‌دی ناكرێت، بگره له هیچ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌شدا بوونی نییه.
یاخود له ئایه‌تێكی تردا، به هه‌مان شێوه ده‌كه‌وێته‌وه جوێندان به دوژمنه‌كانی و دیسان به خه‌ڵكی بێعه‌قڵ و سوك و هیچ ناویان ده‌بات.
وه‌ك ده‌ڵێت:
((سَێقُولُ السُّفَهَا‌و مِنَ النَّاسِ مَا ۆلاَّهُمْ عَن قِبْڵتِهِمُ الَّتِی كَانُواْ عَڵیْهَا قُل لِّلّهِ الْمَشْڕقُ ۆالْمَغْڕبُ ێهْدِی مَن ێشَا‌وُ إِڵی صِرَاگٍ مُّسْتَقِیمٍ))
واته:نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی ( دوای گۆڕینی قیبله له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه). ده‌ڵێن: باشه چی وایلێكردن كه واز له قیبله پێشوه‌كه بێنن، كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێن ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا هه‌موو لایه‌ك خوا خاوه‌نێتی هه‌ركه‌سێكی بوێت ڕێنوێنی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
ئایه‌تی چواره‌م:
((ۆڵوْ شِئْنَا ڵرَفَعْنَاهُ بِهَا ۆڵـكِنَّهُ أَخْڵدَ إِڵی اڵاَرْچِ ۆاتَّبَعَ هَۆاهُ فَمَپَلُهُ كَمَپَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَڵیْهِ ێلْهَپْ أَوْ تَتْرُكْهُ ێلْهَپ ژَّلِكَ مَپَلُ الْقَوْمِ الَّژِینَ كَژَّبُواْ بِێ‌ێاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ ڵعَلَّهُمْ ێتَفَكَّرُون))
له ئایه‌تی پێشودا فه‌رمان ده‌كات به محه‌ممه‌د هه‌واڵی ئه‌و زانا جوله‌كه‌یه‌یان بداتێ، پاشان به‌م ئایه‌ته ده‌كه‌وێته جوێندان پێی.
واته: خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستی كرد به دنیا په‌رستی و شوێنی ئاره‌زوی خۆی كه‌وت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه، وه‌ك نموونه‌ی سه‌گ وایه، ئه‌گه‌ر ده‌ری بكه‌یت هه‌ناسه بڕكێیه‌تی، یاخود وازی لێبێنی هه‌ر هه‌ناسه بڕكێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه. كه‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌وه بۆیان، بۆئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه.
له‌م ده‌قه‌دا باس له زانایه‌كی جوله‌كه ده‌كات كه وازی له دینه‌كه‌ی هێناوه، ده‌كه‌وێته جوێندان پێی و ده‌یچوێنێت به سه‌گ.
به هه‌مان شێوه له‌م ئایه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ركه‌سێ بڕوای به ده‌قه دینییه‌كان نه‌بێت و باوه‌ش بكات به خۆشی دنیادا، ئه‌وا لای قورئان وه‌ك سه‌گ وایه.
ئایه‌تی پێنجه‌م:
له‌م ئایه‌تدا سوكایه‌تی به ولید كوری مغیره ده‌كات وه هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه كه ئه‌م جنێوانه ئاراسته‌ی اڵاخنس بن شریق كراون و ده‌ڵێت:
((ۆڵا تُگِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِینٍ{10} هَمَّازٍ مَّشَّا‌و بِنَمِیمٍ{11} مَنَّاعٍ لِّلْخَیْڕ مُعْتَدٍ أَپِیمٍ{12} عُتُلّ بَعْدَ ژَلِكَ زَنِیمٍ{13} أَن كَانَ ژَا مَالٍ ۆبَنِینَ{14} إِژَا تُتْڵی عَڵیْهِ ێ‌ێاتُنَا قَاڵ أَسَاگِیرُ الْأَوَّلِینَ{15} سَنَسِمُهُ عَڵی الْخُرْگُومِ))
واته: به قسه‌ی ئه‌وانه مه‌كه كه سوێند زۆر ده‌خۆن و سوك و ڕسوان، ئه‌وانه‌ی دووزمانی و فیته‌نه گێڕن، به شوێن عه‌یب و عاری خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێن، چاكه نه‌كه‌ر و ده‌ستدرێژی كه‌رن، باوك نادیار و بێ بنه‌چه‌ن، ڕه‌زا گرانن… تا ده‌گاته ئه‌وی بڵێ… لوتی ده‌بڕین.
كه ئه‌م هه‌موو زمانه زبر‌و سوكایه‌تیكردنه، به پیاوێكی وه‌ك ولید ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌دا بووه كه وه‌لید بڕوای به قورئان نه‌بووه‌و به ئایه‌ته‌كانی قورئانی وتووه ئه‌مانه كۆنن و موعجزه نین و داستانه كۆنه‌كانن و بیستراون، وه‌ك چۆن له ئایه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كات.
ئارام جه‌لال
Aram.jalal@hotmail.com
——————————————
*ێ‌یه : العلامه: المعجزه : واته به‌ڵگه‌و نیشانه یاخود موعجزه / الرائد معجم لغوی عصری/جبران مسعود ص293
الجمعه 5
المدپر 49-51
ته‌فسیری ئاسان 577
اڵاعراف 179
مختصر تفسیر ابن كپیرج2/60
الفرقان 44
ته‌فسیری ئاسان 364
البقره 13
ته‌فسیری ئاسان 3
البقره 142
اڵاعراف176
القلم 10-16