ژنان وبڕیاره‌كانی حكومه‌ت
له ولاته رۆژهه‌لاتیه‌كان ژنان له بڕیارداندا ،پێگه‌یه‌كی ئه‌وتووی نیه و هه‌میشه ،بریاری ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر زال بووه دبه‌سه‌ر بریاری ژنان،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هۆكاری كومه‌ڵایه‌تی و ئاینی، هه‌ر چه‌نده به‌راوردله گه‌ڵ ساڵانی رابردوو ئه‌م پرسه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌رداهاتووه به‌ڵام ،هێشتا ژنان نه‌گه‌یشتونه‌ته،ئه‌و رادیه‌ی كه بریِاری خویان له سه‌ر پرسه چاره نووسه‌كانی ژیانی خۆیان بده‌ن. ره‌نگه هه‌ندی كه‌س پێیان وابێێت ،ژنان له ماڵه‌كانیان خاوه‌ن بڕیارن و هه‌ر بڕیارێك بده‌ن پیاوان ملكه‌چی ده بن،به‌لام له راستیدا ئه‌و جوره بریارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به جوانكاری ناو مال و رازاندنه‌وه‌یان هه‌یه،پیاوان هیچ بریارێكیتریان پی نه‌بێت ئه‌نجا جیگه‌ی خوی ده‌گرێت، ئه‌وش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ،ژنان زۆربه‌ی كاته‌كانیان له چوار دیواری ماله‌َكانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ته‌نیا مافی ئه‌ویان هه‌یه كه بڕیار له رازاندنه‌وه‌و چۆنیه‌تی به‌رێوه بردنی ماڵه‌كانان بده‌ن،بریاری كڕینی كاڵاكانی ناو ماڵیش ئه‌گه‌ر له لایه‌ن پیاوه‌كانیان په‌سه‌ند نه‌بێت، به‌دڵنییاییه‌وه ریگری لێ ده‌كه‌ن زور جاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی دیالۆگ و له یه‌كگه‌یشتن هه‌بێت له نیوانیان ،پیاو بریاری خوه ئه‌دا.
له بواره‌كانی تری ژیانیشدا ژنان هه‌مان پێگه‌یان هه‌یه ،به‌تایبه‌تی له بڕیاری سیاسی چونكه به‌شداریپێنه‌كردنی ژنان و زه‌مینه خۆشنه‌كردن ئه‌وه‌ی كه بیتوانن رۆل و كاریگه‌ری خۆیان هه‌بێت.ئێستا ئه‌توانم بلێم گه‌وره‌ترین كیشه كه ژنانی بێزار كردووه ده‌رچوونی ئه وهه‌موو كچ و ژنانه‌یه كه خوێندنیان له زانكو و په‌یمانگاكان ئاماددیه‌كان ته‌وواو كردووه ، له چوارچێوه داخراوه‌كانی ماله‌َكانیانن ، چاره نووسیان داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر،چونكه زه‌مینه‌یه‌كی له بار نه هاتووته ئاراوه. كه ژنان له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌ن.ئه‌وی كه هه‌یه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بچووكه ئه‌ویش له‌به‌ر خزم خزمینه وه هه‌موو كه‌سێك هه‌لی كاریان بۆ ناره‌خسی،پێویسته رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌و ده‌زگا وسه‌نته‌رانه‌ی له بواری خزمه‌ت به ژنان كار ده‌كه‌ن ،هه‌وڵ به‌ده‌ن كه حكومه‌ت زیاتر زه‌مینه بۆدامه‌زراندنی ژنان بره‌خسینی رێژه‌ی زیاتر بۆ ژنان ته‌رخانبكری بۆ دامه‌زراندن،چونكه پیاوان كه‌متر بێكار ده‌بین و ده‌توانن له هه‌مووشوێنه‌كاندا كار بكه‌ن ،به‌و پێیه‌ی كه پیاوان زیاتر له ده‌رون بۆیه هه‌لی كاركردنیان زیاتر بۆ ده‌ره‌خسی.ئیمه‌ی ژنان چاوه‌ری بریاری حكومه‌تین كه له چوار چیوه‌ی ماله‌كانمان ده‌رمانبێن به‌شداری پرۆسه كارگیرییه‌كانی ولات وله بریارداندا پێگه‌مان دیار بێت.
به‌سۆزفواد كه‌مال- سلیمانی
sozfuad@yahoo.com