هه‌ڵه‌بجه به‌ئێوه سه‌ركوت ناكرێ
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م كه ئه‌وه بیر ده‌سه‌ڵات بهێنمه‌وه كه مێژووی هه‌ڵه‌بجه مێژوویه‌كه لێوان لێو له خۆپیشاندان و به‌رپه‌رچ دانه‌وه و مل نه‌دان به سته‌مكاری دیارره ده‌سه‌ڵات ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت به‌ڵام زۆر نه‌زانانه خۆی لێ گێل ده‌كات و خۆی له سته‌مارو دیكتاتۆره‌كانی پێشوو كه سته‌میان له شاره كردوه به به‌هێزتر و تواناتر ده‌زانێت له هونه‌ری سه‌ركوت كردن و بێده‌نگكردن دا به‌ڵام باده‌سه‌ڵات باش ئه و ڕاستیه بزانێت كه هه‌رگیز هه‌ڵه‌بجه به ئه‌وان سه‌ركوت ناكرێت و بێده‌نگ ناكرێت و مل نادات ئه مه خه‌سڵه‌تێكه به‌درێژای مێژووتێكه‌ڵ به‌خوێن و گیان و ده‌روونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بوه هارترین وگه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین سته‌مكارو دیكتاتۆری دونیا كه‌سه‌دام بوو نه‌یتوانی ئه‌م شاره سه‌ركوت و بێده‌نگك بكات له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردودا ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له ئه‌وجی ده‌سه‌ڵات و هێزوو وتوانای سه‌ربارزی و ئه‌منی و سه‌ركوتكردندا بوو وله خۆی بایی بوو بوو و به‌گژ هه‌موو دونیادا ده‌چوو ئاله و ده‌مه‌دا هه‌ڵه‌بجه به‌گژیدا چویه‌وه و دژی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بعیس گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئه‌نجام دا به ڵێ دیكتاتۆر ڕۆی و له‌نلو چوو به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه به‌زیندووی هه‌رمایه‌وه .. ڕۆژێ دێت ئێوه‌ش ده‌ڕۆن به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه هه‌ربه زیندوی ده‌مێنێته‌وه ئێوه مێژوویه‌كی ڕه‌ش و ناشیرین تان هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه‌دا واز له سه‌ركوت كرن و سته‌مكردن بهێنن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه مێژووه‌كه‌تان هێنده‌ی تر ڕه‌شترو ناشیرین تر مه‌كه‌ن وانه‌یه‌ك له سته‌مكاره كانی پێش خۆتان وه‌رگرن ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌م شاره بێده‌نگ كه‌ن ئێسته به‌ئێوه ده‌كرێ ئێوه‌ی پاڵه‌وانه دۆڕاوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ئێوه ئه‌گه‌ر پێتان وابێت ئه‌م شاره سه‌ركوت ده كه‌ن ئه‌وا بێگومان بن جاڕی مه‌رگ و ڕسوای خۆتان ده‌ده‌ن و له مایه پوچی وشكست وناشیرینی و مێژووی یه‌كی ڕه‌ش هیچی تر نا چننه‌وه هه‌ر بۆیه وا باشتره واز له‌م شاره بهێنن و ڕێز‌و حورمه‌ت له خه‌ڵكی ئه م شاره بگرن من نازانم چیتان ده‌وێ له خه‌ڵكی ئه‌م شاره سه‌دان جار زامداره ئێوه بیست و سێ ساڵه بازرگانی به سه‌ر خوێن و قوربانیه‌كانی ئه‌م شاره وه ده‌كه‌ن و گیرفانتان پڕده‌كه‌ن و پیتاك و كۆمه‌ك كۆده‌كه‌نه‌وه بۆخۆتان و به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه پله‌و پێگه‌ی شه‌خسی و حیزبی و حكومی وه‌رده‌گرن وبه زۆری حیزبایه‌تی خۆتان كردوه به ڕیشسپی و نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شداری كۆنگره و كۆنفرانسه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن و له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌رچی شه‌ڕی ناوخۆی و كێشه‌و ململانێی سیاسی و ته‌سفیه‌ی حسابات و هه‌رچی چه‌كی قورس و سووكه هێناتانه ئه‌م شاره و له‌م شاره‌دا تاقیتان كرده‌وه وساڵه‌های ساڵه دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی ئه‌م شاره‌تان به‌ناوی حیزبایه‌تیه‌وه كۆنترۆڵ كردووه بۆ خۆتان و خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆی ئه‌م شاره تان په‌راوێز خستوه وساڵه‌های ساڵه له‌م شاره‌دا سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵكاری و پێشێلكاری وخۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنن كه چی هێشتا تێر ناخۆن باش یبرم دێ ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاواره‌ی ئێران بووین و له ژێرخه‌یمه‌دا ده‌ژیاین ئه‌و ده‌مه‌ش ئێوه هه‌ر له سه‌رووئێمه وه ده‌ژیان و له‌شارو شارۆچكه‌كانی ئێران‌دا له ڕاقی ترین جێگه‌دابوون ئه‌وده‌م به‌ئێمه‌تان ده‌گوت به‌س شۆڕش سه‌ربكه‌وێت و حكوم بگرینه ده‌ست ئه‌وا به‌جوانترین شێوه هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ دروست ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵێ ئه‌وه بووبه‌جواترین شێوه هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆ ووێرانكردینه‌وه …..نازانم پێمان ناڵێن له‌وه زیاتر چیتان ده‌وێ له خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده تانه‌وێ وه‌ك فیوداڵكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو خه‌ڵكی ئه‌م شاره بكه‌نه خزمه‌تكارو كۆیله و زه‌لیلی خۆتان نه‌خێر ئێوه‌ی كۆیله و زه‌لیل و خزمه‌تكاری سه‌ركرده‌و حیزبه‌كانتان زۆر له وه بچووك تروزه‌لیلترن بتوانن خه‌ڵكی ئه‌م شاره زه‌لیل كه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م شاره نه له ئێوه و نه له هێزه‌كانتان و نه‌له سه‌ركرده‌كانتان ونه له حیزبه‌كانتان ناترسێت خه‌ڵكی ئه‌م شاره ئێوه‌ی ناوێ و بێزاره له خۆتان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان و حكومه‌ته‌كه‌تان و حیزبه‌كاناتان وسه‌ركرده‌كانتان بێزاره له بینینی ده‌م و چاووسیماده‌مامكداره كانتان نموونه‌ی زیندووش سوتاندنی مۆنۆمێنته‌كه‌تان بوو ئه‌و مۆنۆ مێنته‌ی كه هه‌رگیزمۆنۆمێنتی ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌بووه نیه به ڵكو مۆنۆمێنتی خۆتانه ده‌غیله گه‌وره‌كه‌ی ساوڵكرنه كه‌ی خۆتانه شانۆ قێزه‌ونه كه‌ی خۆتانه بۆ هه‌ڵڕشتنی فرمێسكی تیمساحی و سینه‌مایی من نازانم ئێوه له لایه‌ك مۆنۆمێنت بۆ ئه‌م شاره دروست ده‌كه‌ن كه‌چی له‌و لاشه‌وه هه‌رخۆتان تاوانبارترین فڕۆكه‌وان ئازاد ده‌كه‌ن كه كیمیابارانی ئه‌م شاره‌ی كردووه ئه مه چه‌نی به چه‌ن ؟!! من ده‌مێكه گوتومه هه‌ڵه‌بجه خۆی مۆنۆمێنتێكی گه‌وره‌یه پێویستی به مۆنۆمیچنتی ئێوه نیه مۆنۆمێنته‌كه‌تان به‌رنه‌وه بۆ خۆتان و چی تر ڕازی نابین هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه كۆپانیایه‌كی بازرگانی كردنی مادی و دپلۆماسی وهتد ئێوه شه‌ڕی لایه‌ن و حیزب و تاقم و گروپ و ده‌سته‌و ڕێكخراو نه‌ما نه‌ی كه‌ن له كوردوستاندا هه‌ربۆیه ئێستا هیچ شه‌ڕێ نه‌ماوه ته وه بیكه‌ن ته‌نها شه‌ڕی خه‌ڵكی نه‌بێت ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵكی ئێوه بێشه‌ڕ ناژین و خوتان به‌شه‌ڕه‌وه گرتوه باش بزان له‌م شه‌ڕه‌تاندا له ته‌ك خه‌ڵكیدا سه‌رناكه‌ون و ده‌یدۆڕێن وگه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وا ئه‌مه دوا شه‌ڕتان ده‌بێت چونكه كۆتای ئه‌م شه‌ڕه مه‌رگ و كۆتای خۆتان و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌كه‌تان ده‌بێت به داخه‌وه ئه‌وی ده‌بێته سوته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كانتان كوڕ‌و كه‌سوكاره كانی خۆتان نین به‌ڵكو كوڕی خه‌ڵكی هه‌ژارو كرێكار‌و داماو و زه‌حمه‌تكێشی خه‌ڵكه كه ئێوه گه‌مه به گیان و خوێنیان ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن پێشتر له سه‌ر كه‌پك و گردوو دۆڵ به هه‌زاران كوڕی خه‌ڵكتان دا به كوشت و به( عسی عما سلفیك )خۆتان لێ بێبه‌ری كرد به‌ڵێ پێش شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانتان شاری هه‌ڵه‌بجه شاری په یوه‌نیه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه‌كان بوو شاری پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردنی جیاوازیه‌كان بوو به ڵام ئێوه كه‌هاتن به شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانتان ئه م په‌یوه‌نیه جوانه ئینسانیانه‌تان له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و كوشت وا دوای چه‌ند ساڵێ له پشوو ئاهێ خه‌ڵكی ئه‌م شاره سه‌رله نوێ ئه‌و په‌یوه‌نیه جوانانه‌ی دروست كردۆته‌وه كه چی ئه‌وه تا ئێوه ئه‌مڕۆ سه‌رله نوێ ئیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م په‌یوه‌ندیانه تێك ده‌نه‌وه ئه‌وه تا هێزی ده‌ره‌كی له م لاو لاوه دێنن تاوه‌ك و شه‌ڕو كوشتار‌و دووبه‌ره‌كی وململانێی عه‌شایری و تایفی و ناوچه‌گه‌رێتی وئایدۆلۆجی و حیزبی و شه‌خسی زیندوو كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر دوێنێ له شه‌ڕه‌كانی ناوخۆیدا ئه‌وه‌تان كرد‌و توانیتان ئه‌وا بێگومان بن ئه‌مڕۆ نا توان و پێتان ناكرێ و خه‌ڵكی ئه‌م شاره زۆر به ئاگا‌و زیندوو هوشیاره و ڕێگه‌تان پێناده‌ن و هه موو سیناریۆو ده‌سته‌كانتان كه‌شفه ئه گه‌ر دوێنێ له شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانتاندا توانیتان هێز له گه‌رمیان و هه‌ولێرو سلێمانی بهێننه هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و هه‌ڵه‌بجه له گه‌ڵ یه‌كدا بده‌ن به یه‌كدا ئه وا ئه‌مڕۆ پێتان ناكرێ و خه‌ڵكی ئه‌م شاره ڕێگه‌تان پێناده‌ن ئێستا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌ولێرین و هه‌ولێریه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌ین هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان گه‌رمیانین و گه‌رمیانیه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌ین هه ڵه‌بجه‌ییه‌كان سلێمانیه‌ین و سلێمانیه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌ین و هیچ حسابێك بۆ ناوچه‌گه‌ریتی ناكه‌ن كه‌ئێوه دروست كه‌ریی ئه و به‌زمه‌ن هه ربۆ ئه‌مڕۆ ئه و توند‌و تیژی و كوشت و كوشتاره‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕووده‌دات ئێوه لێ ی به‌رپرسیارن ئێوه ئه‌و فه‌زایه‌تان دروست كردوه به داخه‌وه ئێوه له بری ئه‌وه ی ژیانێكی شیاوی ئنسانی بۆ خه‌ڵكی شار‌و گه‌نجانی شار دابین بكه‌ن له بری ئه‌وه‌ی ئازادی و شوێنی نیشته‌جێبوون و ریستۆرانت و پارك و مه‌له‌وانگه و سینه‌ماو هه‌لی كاركرد ن و هتد بۆ گه‌نجی شار دابین بكه‌ن كه چی دێن ئازادیه‌كانیان لێ ده‌ستێنه‌نه‌وه و ئازاریان ده‌ده‌ن و بێڕێزی و سوكایه‌تیان پێده‌كه ن و
زیندانیان بۆدروست ده‌كه‌ن و هه‌ڕه شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كه‌ن و ته قه‌یان لێده‌كه‌ن و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن وڕێگه‌یان پێناده‌ن خۆپیشاندان بكه‌ن ئای به ڕاستی خزمه‌تگوزارن و خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌ش به لاوان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن به سیه سته‌مكارو گه‌نده‌ڵینه بڕۆن ئه‌م شاره جێ هێڵن ئه‌م شاره شاری ئێوه نیه به‌سیه ئه‌م شاره چۆڵكه ن خۆتان و باره‌گاو چه‌كدارو ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كانتان ئێمه شارێكی خاڵی له چه‌ك و هێز و باره‌گاو حیزبمان ده‌وێ ده‌مانه‌وێ ئه‌م شاره بكرێته شارێكی قه‌ده‌غه كرا‌و له هه‌موو ئه‌وشتانه به‌سیه ئه‌م شاره‌تان ماندوو بێزار كرد ئێوه مۆته‌كه‌و بارن به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌وه ئێوه هه‌ورێكی چڵكنن به سه‌ر ئاسمانی ئه‌م شاره‌وه.. به‌ری تیشكی خۆری ئازادیتان له م شاره گرتوه ئێمه ئیتر له ئاسمانه كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆرێكی نوێ ..مانگێكی نوێ ..هه‌ورێكی نوێ ..ئه‌ستێره‌ی نوێ.. مه‌ل و باڵداری نوێ… ده‌چێنین….ئێمه شارێكمان ده‌وێ به‌مانای ووشه شار بێت ….ژیانێكمان ده‌وێت به مانای ووشه شیاوی ئینسان بێت …. ئه‌م ژیان و ئه‌م شاره به‌ئێوه دروست ناكرێ و دابین ناكرێ .. ته‌نها به ئێمه‌ی خه‌ڵكی شار ده‌كرێت ئه‌زموونی بیست ساڵی ڕابوو ردووی حوكوم و ده‌سه‌ڵاتتان ئه م ڕاستیه‌ی سه لماند به‌سیه ئیترده‌بێ ئێوه چتر حوكمی ئه‌م شاره نه‌كه‌ن به‌ڵكو ده‌بێ ئێوه له سه‌ر ئه‌م شاره دادگایی بكرێن بڕۆن بیست ساڵه ئه‌م شاره تان داگیركردوه ئێمه ئه‌م شاره ئازاد ده‌كه‌ین له ئێوه و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌ڵه‌بجه .
نه جم محه‌مه‌د