
کۆمۆنیزمی و ته‌ڵه‌ی بوونگه‌رایی
دیدگای ـ پڕۆژه‌ی مارکسیه‌ت له‌م وێنایه‌دا کورت ده‌بێته‌وه: یه‌که‌مجار ده‌ستپێکێکمان هه‌یه، سروشت( مه‌تریال، گه‌ردونی مه‌تریالی)، که به پێی هه‌سته‌کانمان و ناڵه وڕاچڵه‌کین و کرده‌کانمانه‌وه(پراکتیکه‌کانمانه‌وه) ده‌رده‌که‌ون، به‌تایبه‌تی له زانستی سروشتیه‌وه له‌کاتی گه‌ڕان و به‌دواچوونه‌کانماندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێت به ده‌ستپێکردنمان(کرانه‌وه‌مان) و سه‌رچاوه‌مان. له‌لایه‌کی تره‌وه، مرۆڤ، ئه‌وبونه‌وه‌ره سروشتیه خه‌سڵه‌تداره جیاوازه‌یه، که‌له ئه‌نجامی ملیاره‌ها ساڵی گه‌شه‌ی ژیانی سه‌ر زه‌وییه‌وه هاتوه، ده‌توانین ئه‌م بونه‌وه‌ره به قودره‌تی کارکردنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه‌وه جیابکه‌ینه‌وه، که قودره‌تی له‌یه‌کجیاکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی یه‌کێتی سروشتی له‌خۆگرتوه، وێناکردنی تواناکان ـ شیاوه‌کان ـ(ممکن) له بونه‌وه‌ر بونه‌وه، به‌رجه‌سته‌کردنی تواناکان ـ شیاوه‌کان ـ (ممکن) به‌بونه‌وه‌ره‌وه، به‌جۆرێکیتر بڵێین: گۆڕینی بونه‌وه‌ر به پێی وێناکردنی توانا شیاوه‌کان.
مارکس، کرۆکی مرۆڤی به‌وه داناوه که چۆنیه‌تیی بابه‌تیانه‌ی میراتیی تیا شاراوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ش تاکه‌کان(مرۆڤه‌کان) کۆده‌کاته‌وه له پێناوی گۆڕانی ژینگه سروشتیه‌که تا ئامانجه‌کان و پێویستیه‌کانی خۆیانی پێ به‌ده‌ستبهێنن. له ڕاستای گۆڕینی ژینگه سروشتیه‌که و دروستکردنه‌وه‌ی خۆی و کاره مرۆییه‌کانیدا، جارێکی‌تر، مرۆڤه‌کان ده‌توانن خۆیان دروستبکه‌ن، مێژووش هیچیتر نیه جگه له دروستکردنی ئه‌م دوانه‌ییه. (مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتیه‌له: گۆڕینی ژینگه سروشتیه‌که ودروسکردنی کاره مرۆییه‌کانی له‌گه‌ڵ دروستبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی مرۆڤ خۆی. .. وه‌رگێڕ) که‌واته، مرۆڤ خۆی و قودراته گه‌شه‌سه‌ندوه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌مه‌یه مرۆڤ، که‌واته مرۆڤ هێزه. به‌ڵام له کرداردا شتێکی تره. مرۆڤی سه‌ره‌تا له ئاژاڵ جیانه‌ده‌کرایه‌وه هه‌رچه‌نده خاوه‌نی قودره‌تی به‌رهه‌مهێنان بوو، چوونکه به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی ده‌رنه‌که‌وت و سنوردار بوو له‌کاریگه‌رێتی و کاراییدا. له‌گه‌ڵ که‌ڵه‌که‌بوونی زانیاری و قاڵبوونیدا، ئیتر ئه‌م قودره‌ته به‌رزبووه‌وه وفراونبوو، که‌واته له هێزه‌وه گۆڕا بۆ کردار. به‌ڵام، له‌م میانه‌یه‌دا، نامۆبوو به خۆی وهه‌ڵگه‌ڕایه‌وه به‌سه‌رخۆیدا، واته که‌وته ململانێ له‌گه‌ڵ خۆیدا. ئه‌م نامۆبوونه به خۆی له‌زه‌مه‌نی سه‌رمایه‌داریدا گه‌یشته لوتکه، به‌ڵام سه‌رمایه‌داری له گۆڕینی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ قودره‌تێکی گه‌ردونی و گشتگیر و کرنه‌وه‌ی کۆت و پێوه‌ند و سنور و سنوردارێتیه‌که‌ی و زه‌وینه‌خۆشی ئانه‌رژیه هه‌میشه‌ییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی و ئازادیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌مه‌ی به شێوازێکی نامۆیی‌کرد. له‌به‌رئه‌وه، ئامانجی گه‌وره که به‌شه‌ره‌یه‌ت چاوه‌ڕوانیده‌کات دواییهێنانی ئه‌م نامۆیی بوونه‌یه‌تی، به‌بێ دواییهێنان به‌و گشتگیریی و گه‌ردونیی و هه‌میشه‌ییه‌ی که سه‌رمایه‌دری به‌ده‌ستیهێناوه، به‌مانایه‌کی تر گۆڕینی سه‌رمایه‌دری بۆ کۆمۆنیزمی، که‌مرۆڤ له هێزه‌وه ده‌بێت به کار. ئه‌وه‌ش، له تێڕوانینی مارکه‌سه‌وه، کرۆکی مێژووی به‌شه‌ریه‌ته: گۆڕینی مۆرڤ له حاڵه‌تی هێزه‌وه بۆ حاڵه‌تی کردار به‌تێپه‌ڕبوون به حاڵه‌تی نامۆییدا. ئه‌م وێناکردنه، ئه‌م تێڕوانینه، له‌یه‌ککاتدا ئه‌رستۆ و هیگڵ مان بیرناخاته‌وه؟ (که‌واته جیاوازی مرۆڤ له سه‌رمایه‌داریدا له‌گه‌ڵ مرۆڤ له کۆمۆنیزمیدا، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له سه‌رمایه‌داریدا له‌هێزه‌وه گۆڕاوه بۆ کار.. به‌ڵام نامۆیه، واته ته‌واو ئازد نیه و هه‌ڵده‌سوڕێنرێت له پێناوی قازانجی خاوه‌ن کاردا، یان خاوه‌ن کارگه‌دا. به‌ڵام مرۆڤ له کۆمۆنیزمیدا، له هێزه‌وه گۆڕاوه بۆ کار به‌ڵام ئازاده، واته ته‌واو ئازده و نامۆنیه و که‌س هه‌ڵیناسورێنێت و که‌س نایچه‌وسێنێته‌وه…وه‌رگێڕ)
گومانی تیانیه توخمی ڕوون و ئاشکرای ئه‌رستۆ و هیگڵ هه‌یه له مارکسدا، یان له مارکسیه‌تدا. به‌ڵکو، مارکس، به مانایه‌ک له ماناکان، ئه‌رستۆیی و هیگڵ ـ ییه. به‌ڵام ئه‌م توخمانه له مارکسدا به‌جۆرێک پێکه‌وه‌به‌ستراون که مانا و ناوه‌ڕۆکێکی نوێ ده‌به‌خشن. ده‌توانین بڵێین ڕاڤه‌کردنێکی ڕاسته‌قینه و بیانووگه‌لێکی ڕازیبوونی به‌خۆه‌وه بینی. به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، چه‌مکی نامۆیی مانایه‌کی نوێی لای مارکس وه‌رگرت، مانایه‌کی مه‌تریالی مێژوویی شۆڕشگێڕ، که لای هیگڵ و لای ئه‌رستۆ نه‌بوون. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، که ناوه‌ڕۆکی بوونی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه هێزێکی سروشتی(مه‌تریالی) گه‌شه‌سه‌ندوه که له ستراکتوری مێشک و له‌شی به‌شه‌ره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌مه لۆژیکێکی رۆحی عه‌قڵی ڕوت نیه، وه‌ک له هیگڵ دا هه‌یه، یان له‌هیگڵیه‌تدا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی، ئه‌وحاڵه‌ته نامۆییه‌ی که مرۆڤ له ڕاستای گه‌شه‌کردنیدا توشیده‌بێت حاڵه‌تێک نیه به‌سروشتی بوونیه‌وه. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له خۆیدا و له ناوه‌ڕۆکیدا نامۆنیه، وه‌ک لای هیگڵ وایه، به‌ڵکو نامۆیی له قۆناغه مێژووییه دیاره‌کاندا به کرداری باروزروفێکی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی دروستده‌بێت. به‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌و باروزروفه، یان گۆڕینی به شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانرێت ئه‌و نامۆییه بسڕێته‌وه و تێپه‌ڕێنرێت. حاڵه‌تی نامۆیی ده‌ربڕی واقیعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاره له ستراکتوری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کی دیاردا. ئه‌لێره‌وه بیری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سیسته‌می بیری مارکسیه‌تدا بوو به پێویستیه‌کی هه‌ڵقوڵاو. ئه‌و نامۆییه‌ی که توشی مرۆڤ ده‌بێت له‌مێژوودا ناڕوات به‌بێ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه حاڵه‌تێکی هوشیاری یان رۆحی ڕوت نیه هه‌تا به مه‌عریفه و ڕه‌وشت بڕوات، یان به سۆفیگه‌رێتی و چاوه‌ڕوانی عه‌قڵی ره‌ها خۆی به‌ده‌ستیبهێنێت. نا! ئه‌وه حاڵه‌تێکی مه‌تریالی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژووییه ناڕوات ته‌نیا به پراکتیکه‌کردنی شۆڕشێکی مێژوویی مه‌تریالی نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه، بیری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روا نمایشکردن نیه له مارکسیه‌تدا، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆک و دڵی مارکسیه‌ته، فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی مه‌جه‌ڕی ـ غیورغ لۆکاتش ـ پێناسه‌ی مارکسیه‌ت به زانستی شۆرش ده‌کات. ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م وته‌زایه ده‌که‌ینه‌وه له دژایه‌تیکردنی ئه‌وانه‌ی که شیوعیه‌ت به‌ڕوخاو ده‌زانن دوای ـ ڕوخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ـ ، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت مارکسیه‌ت بگۆڕن بۆ جۆرێک له لاوازی و لێبورده یان میهره‌بانێک له لیبراڵیه‌ت، ئه‌مه‌ش بۆ بینینی ده‌وری خۆی له سیسته‌می جیهانی نوێ‌دا که خۆی له ـ زۆر ئاشتیخوازیدا! ـ ده‌بینێته‌وه.
که‌واته نامۆیی ڕه‌فتار و ڕوخسارێکه له ڕه‌فتار و روخساره‌کانی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ک خه‌سڵه‌تێکی کرۆکی بێت له خه‌سڵه‌ته کرۆکیه‌کانی. ئه‌مه چه‌ندینجار مارکس دووباره‌ی کردوه‌ته‌وه له چه‌ندین په‌رتوکدا، ئه‌وانه‌ی زو، وه‌ک ده‌ستنوسه‌کانی پاریس ساڵی 1844، ئه‌وانه‌ی دواتر، وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به ـ الغروندریسا ـ ، دواهه‌م به‌رهه‌مه په‌رتوکیه‌کانیشی، وه‌ک هه‌رچوار به‌رگه‌که‌ی سه‌رمایه‌داری.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی له‌سه‌ر مارکسیه‌ت حسابده‌کرێن نامۆیی به کرۆکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێن، له‌گه‌ڵ هیگڵ یه‌کده‌گرنه‌وه به‌و مانایه‌یی که نامۆیی به‌رجه‌سته بووه له کاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا و بووه به به‌شێک له بابه‌ته‌که، یان گۆڕینی کاره زیندوه‌که بۆ کارێکی مه‌یو و چاپکراو له سروشدا، کردنی به پڕۆسیه‌کی نامۆیی له ناوه‌ڕۆکیدا. له‌سه‌ر ئه‌مانه‌شه‌وه، ئه‌م کاره، واته نامۆیی ده‌که‌ن به پێویستی له کاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا، به حوکمی سروشتی کاره‌که‌ش، خود ده‌گۆڕن بۆ نامۆیی، که یاساگه‌لێک حوکمی ده‌کات یاساگه‌لی خود نیه. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت که خود له شتێکدا ته‌وزیف ده‌که‌ن که نامۆیه پێی، واته خود(مرۆڤ) زنجیر و که‌لپچه ده‌که‌ن له سروشت و یاساکانی نامۆییدا. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌عنی، به پێی قسه و ڕاڤه‌کردنه‌کانی ئه‌وانه، له مه‌مله‌که‌تی ئازادیه‌وه(رۆح) بۆ مه‌مله‌که‌تی زه‌روره‌ت(مه‌ته‌ریال). ئه‌وه‌ش ده‌بێت به دروستکردنی خودێکی زنجیر‌و که‌لپچه‌کراوی هاڕراو و په‌راویزخراو. ئه‌و فه‌یله‌سوفانه بوون ده‌که‌ن به دوو مه‌مله‌که‌ته‌وه: مه‌مله‌که‌تی ئازادی(مه‌مله‌که‌تێکی ناو‌کی) و مه‌مله‌که‌تی زه‌روره‌ت(سروشت، مه‌تریال)، به ڕه‌ها جیایانده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که ـ ئیمانۆئیل کانت ـ کردی. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌وان خودێتی ـ مرۆڤێتی ـ نوقومبوون له خودێتیدا و ناوکیی پراکتیکه‌کردن ته‌نیا ئازادیه. به‌ڵام ده‌رچوونی خود له گه‌نگه‌خۆریه‌وه و گۆڕینی بۆ بابه‌تی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به ونبوون و نامۆیی و ژێرده‌سته‌یی یاساکانی سره‌ست و لۆژیکی زه‌رور داده‌نێن، یان به واتایه‌کی تر به پراکتیکه‌کردنی کۆیلایه‌تی و له‌ده‌ستدانی ئازادی داده‌نێن. وه‌ک تێبینی ده‌که‌ین ئه‌م تێڕوانینه له فه‌یله‌سوفه بوونگه‌راییه‌کانه‌وه هاتووه( کیرکغور، هیدغر، سارتر). هه‌روه‌ها له‌لای هه‌ندێک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ش که‌له‌سه‌ر مارکسیه‌ت حسابده‌کرێن ئه‌مه ده‌بینین.
هه‌ربۆنمونه، فه‌یله‌سوفی ئاڵمانی ـ هربرت مارکوزه ـ ئه‌م تێڕوانینه دولایه‌نه‌ی دروستکرد، که یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت وه پاڵه‌وانی شۆرشی قوتابیانی ساڵی 1968، له یه‌کێک له بابه‌ته‌کانیدا له ژێر تایتڵی: ده‌رباره‌ی بناغه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ تێگه‌یشتن له کار له زانستی ئابوری‌دا، له ساڵی 1933 دا بڵاویکردوه‌ته‌وه. تیایدا پشتده‌به‌ستێت به خه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ناوه‌ڕۆکی نێوان مرۆڤ و کار، به‌لام له‌هامنکاتدا جه‌ختیشده‌کاته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ستی نامۆیی له ناوڕۆکدا به کاره‌وه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تده‌دات به‌وه‌ی کار نامۆبیت به‌حوکمی پێکهاتنی وه‌ک پردێک یان ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی له نێوان خودی مرۆڤ به ئازادیه‌کانیه‌وه و نێوان سروشت به زه‌روره‌ت. کار به‌نزمترین ئاستی چالاکی مرۆڤ ده‌زانێت، هه‌روه‌ها گه‌مه‌کان به‌رزترین ئاستی چالاکیه‌کانێتی و ده‌ربڕێکی پوختی ناو‌کی خوده، که‌واته ئازادی، مرۆڤایه‌تی. کار، به‌پێی مارکوزه، نامۆیه به سروشتی خۆی، یان به خۆڕسکی، له‌کاتێکدا گه‌مه‌کان گونجاوه له‌گه‌ڵ خود و ئازادیه‌کانیدا به‌ته‌واوی. کار خود زنجیر و کۆتده‌کات و ئازادیه‌کانی ژێرپێده‌خات. به‌ڵام گه‌مه‌کان، ئه‌و ئامڕازانه‌یه که خود خودی لێوه دروستده‌کات، به‌بێ جیهان. له‌به‌رئه‌وه مارکوزه وایده‌بینێت که ئامانجی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕزگاری مرۆڤه له کار به‌ره‌و گه‌مه، واته ڕزگری مرۆڤ و ئاره‌سته‌کردنی به‌ره‌و گه‌مه‌کردن. نابێت ئه‌وه‌شمان بیربچێت که مارکوزه، کاتێک ئه‌م بابه‌ته‌ی نوسی، تا ئه‌وکاته له‌ژێر کاریگه‌ری مامۆستا به‌ناوبانگه‌که‌یدا بوو، مارتن هیدغر، باوکی بوونگه‌رایی ئه‌ڵه‌مانی، پاڵه‌وانی دوای نوێگه‌راێتیش بوو.
مارکوزه بێئاگابوو له جه‌ده‌لی(دیالێکتیک) کار، که‌له ناکۆکی هه‌ردوو ڕوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وت، خود و بابه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیبزانێت که‌وتبوه ته‌ڵه‌ی تێڕوانینێکی لاهوتیه‌وه، که ئیدانه‌ی جیهانی(مه‌تریالی) ده‌کرد و لایه‌نگیری ڕۆحی روتی ده‌کرد، جه‌ختی له‌سه‌ر لایه‌نه خودیه‌که‌ی کار ده‌کرده‌وه و لایه‌نه بابه‌تیه‌که‌ی وه‌لاده‌نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌کار هه‌موو کرانه‌وه‌یه‌که به‌سه‌ر سروشت و مرۆڤدا که هه‌ردو لایه‌نه‌که ـ خود و بابه‌تی ـ له یه‌کگرتنێکی جه‌ده‌لی پارادۆکسیدا یه‌کێتی دروستده‌که‌ن. ئه‌وه که هیگڵ و مارکس یه‌ک بوون تیایدا مارکوزه له‌بیری کردبوو، مارکوزه که‌وته ئه‌و ته‌ڵه بوونگه‌راییه‌وه که مامۆستاکه‌ی هیدغر بۆی نابوه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مارکوزه له ساڵی 1933 دا ئاراسته‌ی مارکسی گرت، به دورکه‌وتنه‌وه له هیدغر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کانی ژیان پاڵی پێوه‌نا که به‌ره‌و مارکس بڕوات و له ته‌ڵه‌ی هیدغر و بوونگه‌رایی ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌م بانگهێشتانه‌ی هیدغریی لاهوتیی له‌مدوایانه‌شدا له په‌رتوکه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وت، وه‌ک په‌رتوکی ” پیاوی یه‌ک ڕه‌هه‌ند” وه په‌رتوکی ” ئیرۆس و شارستانی”. به‌ڵام مارکس، به‌ته‌واوی ڕون و ئاشکرابوو له تێڕوانینه‌کانیدا له‌باره‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و نامۆییه‌وه. باوه‌ڕی وابوو که ئازادی تێگه‌یشتنێکه به پێویستی بوونی، دواجاریس هه‌وڵی ئه‌دا مه‌مله‌که‌تی زه‌روره‌تی ـ سروشت ـ و یاساکانی رسوابکات، به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌کراو به مه‌عریفه و زانست، له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مه‌به‌سته مرۆییه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی پێویستیه‌کانی مرۆڤ. مارکس به‌شێوازێکی ڕه‌ها نێوانی مۆرڤ و سروشتی جیانه‌ده‌کردوه، به‌ڵکو ته‌نیا به شێوازێکی جه‌ده‌لی جه‌ختیده‌کرده‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی گۆڕانێکی دولایه‌نه و پارادۆکسیه‌کی ڕێژه‌یی له نێوانیاندا. مرۆڤ مه‌مله‌که‌تی ئازادی دانامه‌زرێنێت به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سروشت و ئیدانه‌کردنی و سڕینه‌وه‌ی، به‌ڵکو به به‌ده‌ستهێنانی و چاودێریکردنی و مرۆییکردنی.
کۆمۆنیزمی سیسته‌مێکی ئازادیانه‌یه، چوونکه ئه‌و سیسته‌مه‌یه که ده‌رفه‌تده‌دات به مرۆڤ خۆی حوکمی خۆی(کۆمه‌ڵگاکه‌ی) و ژینگه مرۆییه‌که‌ی که ده‌رفه‌تده‌دات به‌هه‌موو تاکێک که گه‌شه‌باکت و به کارێکی دینامیکیی ناو‌کی به‌بێ فشاری ده‌ره‌کی. ئازادی ڕێکه‌وت و بیسه‌روبه‌رنیه ـ ئه‌نارشیستی نیه ـ که پرنسیپێک نه‌بێت حوکمی بکات، وه‌ک بوونگه‌رایی بروای پێیه‌تی، به‌ڵکو گه‌شه‌ی سیسته‌م و ئۆرگانه‌کانیه‌تی به یاسا ناوخۆییه‌کان به‌بێ فشاری ده‌رکه‌ی. تاک له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمیدا له حاله‌تێکی هاوئاهه‌نگی و هاوسه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ خۆیدا و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگاکه‌ی و ژینگه‌که‌یدا به‌و ئاراسته‌یه‌یه که بتوانێت له گه‌شه و ئازادییه‌کی گشتگیر و فره ڕه‌هه‌ندابێ.
سه‌رچاوه: حوار موته‌مدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=251703