Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال) ده‌خرێته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان

په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال) ده‌خرێته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان

Closed

به‌بۆنه‌ی (23)یه‌مین ساڵیادی رۆژی ئه‌نفال (14.4.1988)، که‌ له‌و رۆژه‌دا ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌و دێهاتانه‌ی که‌ به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفالی سێ (7.4.1988-20.4.1988) که‌وتن، له‌ گوندی (مله‌سوور)ه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان گواسترانه‌وه‌و زینده‌به‌چاڵ کران، بۆیه‌ له‌ یادی ئه‌م رۆژه‌دا واته‌ له‌ رێکه‌وتی (14.4.2011)دا په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ خه‌ریکی نووسینیمه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لکترۆنییه‌ کوردییانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م په‌رتووکه‌ دابه‌زێنن، داده‌به‌زێت.
وه‌کو رێزێک و به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی ماته‌مینی رۆژی ئه‌نفال که‌ رۆژی (14.4)ی هه‌موو ساڵێک کراوه‌ به‌ رۆژی ئه‌نفال، نیاز وایه‌ له‌ رێکه‌وتی (14.4.2011)دا په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان) له‌ یه‌ک کاتدا به‌ (پی. دی. ئێف) بخرێته‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کان. سه‌ره‌تا نیازم وابوو له‌ ساڵیادی (23)یه‌مین ساڵ رۆژی شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌که‌م تا کۆتایی ئه‌نفاله‌کان واته‌ ئه‌نفالی هه‌شته‌م، هه‌روه‌ها له‌ یادی ژه‌هر باران کردنی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا‌ هه‌ر یه‌که‌و ووتارێک بڵاوبکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام دواتر بڕیارمدا رۆژی (14.4.2011) ته‌واوی په‌رتووکه‌که‌ دابه‌زێنم، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قۆناغ به‌ قۆناغ ئه‌وه‌م بکردایه‌ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژی ده‌ویست که‌ ئه‌نفالی یه‌که‌م له‌ رێکه‌وتی (23.2.1988)، کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ (16.3.1988) و شاڵاوی ئه‌نفالی هه‌شته‌م‌ له‌ رێکه‌وتی (25.8.1988-6.9.1988)دا ده‌ستیان پێکردووه‌‌. واته‌ ده‌بوایه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بڕوات تا ته‌واوی ووتاره‌کانی ناو په‌رتووکه‌که‌م بڵاوده‌کرانه‌وه‌، که‌ به‌ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژی ده‌زانم و گه‌یاندنی زانیارییه‌کانیش به ‌یه‌کجار به‌ باشتر ده‌زانم به‌ خوێنه‌ران نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ که‌ خوێنه‌ران له‌ چاوه‌ڕوانیدا بێزار بکات.
به‌ڵام به‌هۆی قورسی په‌رتووکه‌ که‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌ی تاوانبارانی تیایه‌، ناردنی به‌ ئیمێیڵ کارێکه‌و ناکرێت، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ده‌که‌م که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م په‌رتووکه‌ دابه‌زێنن، به‌ ئیمێیڵێک که‌ هۆتمێیڵ بێت ئاگادارم که‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی لای خۆم ئه‌دیان بکه‌م و دواتر له‌ مسنه‌وه‌ په‌رتووکه‌که‌م لێوه‌رگرن.

تێبینی: خاوه‌نی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت په‌رتووکه‌که‌ له‌ رۆژی (14.4.2011)دا له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانیاندا دابه‌زێنن، ده‌توانن به‌م ئیمێیڵه‌وه‌ (darsim2006@hotmail.com) ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌ (14.4)دا  په‌رتووکه‌که‌یان بگاته‌ ده‌ست، تاوه‌کو هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌رتووکه‌ دابه‌زێنن، له‌یه‌ک کات و له‌ ‌یه‌که‌م چرکه‌ی رۆژی (14.4.2011)دا به‌کاتی کوردستان که‌ ده‌کاته‌ کاتژمێری (23:00)ی ئێواره‌ی رێکه‌وتی (13.4.2011) به‌کاتی ئه‌وڕوپا په‌رتووکه‌که‌ دابه‌زێنن.

27.3.2011یه‌کشه‌ممه‌
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی

 Darsim2006@hotmail.com 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.