
نـۆ پرسه‌نامه بـۆ یادی له دایكبوونێك
” ئێوه شه‌هیدبوون و شۆڕشێك له‌دایك بوو…”
1- ڕێژوان
هێشتا تینوێتی له ژیان نه‌شكابوو
هێشتا له سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌ندا بوو
كه نیشانهشكێنهكان
له تۆڵه‌ی شووشه‌ی بارهگاكهیاندا
نیشانه‌یان لێگرته‌وه و
شووشه‌ی گوڵاوی ته‌مه‌نیان شكان..!
2- سوركێو
شه‌هیدیان كردی
تا شه‌قامێك بێده‌نگ بكه‌ن
شه‌هیدیان كردی
تا شارێك مات و مه‌نگ بكه‌ن
به‌ڵێ، تۆیان بێده‌نگ كرد و
شه‌قام زیاتر ده‌نگی هه‌ڵبڕی
به‌ڵێ، تۆیان خسته خه‌و و
نه‌وه‌یه‌ك له خه‌و ڕاپه‌ڕی..!
3- زمناكۆ
گه‌نجێكی ژیر و به‌ئاگا بوو
زه‌ریایه‌ك خه‌ون له سه‌ریدا بوو
خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌و پر باق و بریق..
پاسه‌وانه‌كانی تاریكی
مێشكیان پژان
هۆشیان له سه‌ری هه‌ڵفڕان
چونكه ئه‌ترسان سبه‌ینێ ئه‌میش
لێیان ببێ به “فاروق ڕه‌فیق”..!
4- گه‌رمیان
نه‌یئه‌زانی خۆپیشاندان چییه
كاتێك له ماڵا هاته ده‌ره‌وه
ئه‌م پرسیاره هه‌روا
له مێشكه بچكۆلانهكهیدا ئه‌خولایه‌وه..
به‌ڵام مامۆستاكانی كوردكوژی
به گولله‌یه‌ك وه‌ڵامیان دایه‌وه..!
5- ئومێد
تیرۆریان كردی به‌و ئومێده‌ی
نێرگزی ئه‌م شۆڕشه سپییه‌مان
ئاوی ئومێدی لێببڕێ
به‌ڵام نه‌یانزانی ڕۆحی تۆ
ئه‌بێته ئومێدێكی له بن نه‌هاتوو..
بۆ “ئه‌نه‌س”ه‌كانی
نه‌وه‌ی داهاتوو..!
6- بیلال
له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خۆپیشانده‌راندا
پڕ به‌ده‌م هاواری ئه‌كر؛
ژیان ، ژیان
به‌ڵام سه‌ربازه‌كانی نه‌خوێنده‌واری..
مه‌رگیان بۆ هێنا به دیاری..!
7- شێرزاد
ئه‌ی نیشتیمان!
چی ڕوویداوه له مێژوودا؟!
ئازادیخوازی دوێنێ..
ئه‌مڕۆ ئازادی ئهخنكێنێ..!
8- سه‌ركار و عه‌لی
ده‌سته پیسه‌كان له نادیاردا
غافڵكوژیان كردن
تاوه‌كو به خوێنی گه‌شیان..
ماسكێكی سوور
دروستبكه‌ن بۆ
ڕووخساری ڕه‌شیان..!
9- ڕه‌شید موحه‌ممه‌د
سڵاوت لێبێ
پیره عاشقه‌كه‌ی گیانبازی..
تۆ له دواین چركه‌ساته‌كانی ژیانتا
ڕۆحی سپیی خۆت
به‌خشی به شۆڕشی سپیی
نه‌وه‌یه‌كی ناڕازی..!
sroosh1977@yahoo.com