نامه‌یه‌ك له ((دووعا ))وه بۆ((خودا))
ئه‌ی خودا ئه‌گه‌ر تۆش وازت له‌به‌رانه‌كه‌ی ئیبراهیم بهێنایه، ئه‌وا ئیتر شتێك بۆ بیانووی قوربانی دان له‌م دنیا خوێناویه‌دا بوونی نه‌ئه‌ما،گه‌رتۆ میوه‌ی به‌هه‌شتت له‌ئاده‌م حه‌رام نه‌كردایه،ئایا ئێمه له‌ناخی خۆمانا ئه‌كوژراین؟؟گه‌رتۆش له‌گوناهی ئاده‌م‌و حه‌وا خۆش بوویتایه ئایا ئێمه ئم دونیایه‌مان ئه‌بینی وه‌كو ته‌رمی كوژراوه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بۆگه‌ن ئه‌كات؟؟
خودای من…..
تۆ یه‌ك پارچه جوانیت، وه‌كو هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی تر له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا بۆخۆشبه‌ختی خه‌ڵقت كردوون. تۆ جوانیت وه‌كو عیشق، نیانیت وه‌ك گوڵ، به‌خشنده‌یت وه‌كو ئاو،دڵنه‌رمیت وه‌كو ئه‌و ساتانه‌ی ده‌رفه‌تی هاتنه‌دنیات پێداین ، وه‌ك ئه‌و كاته‌ی بیرت كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ سه‌رئه‌م زه‌ویه بنێری دنیایه‌كی به‌م هه‌موو ئاماده‌گییه‌وه بۆدروست بكه‌یت. له‌خۆڵ خواردن‌و، له‌خۆڵ گوڵ‌و، له‌خۆڵ گیا‌و دره‌خت و گوڵ‌و دنیایه‌ك نیعمه‌تی بده‌یتێ . ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی له ئاو، ئاگر، خۆڵ،هه‌وا، ژیانت خسته سه‌رسكه‌ی جوانی ، من دڵنیام ناودڵی تۆ له‌خه‌یاڵی هیچ جه‌للادێكی نابووتی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ناچێت.
خو دای من…، هه‌ندێك وه‌ك ئه‌وه‌ی لای تۆهاتبنه‌وه ،خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی به‌هه‌شت‌و جه‌هه‌نه‌من، به‌ڵام من نازانم تۆ كه‌ی ئه‌مه‌ت داوه‌ته ده‌ستی ئه‌وان‌و خۆت له‌خودایه‌تی خانه‌نشین كردووه؟! پێم بڵی جیاوازی چیه له‌نێوان خودایه‌ك سه‌ری كچێكی بۆپان بكه‌نه‌وه‌و بتێك مرۆڤێكی بۆ ئه‌كه‌ن به‌قوربانی ؟! من دڵنیام تۆخودایه‌كی نه‌پیربوون ئه‌ناسی‌و نه‌ماندووبون ، ئه‌وانه‌شی له‌به‌ر بێده‌نگی پێیان وایه ئه‌بێت خودا خانه‌نشین بكرێ ،پێویسته سه‌ره‌تا دڵ‌و ده‌رونیان له‌خه‌یاڵی كوشتن پاك بكرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا سه‌رقاڵی ته‌واو كردنی كاره‌ناته‌واوه‌كانی خودان ، به‌ڵام خودای من… ئه‌گه‌ر ته‌نیا ناڕێكیه‌ك له‌كاره‌كانی تۆدا بونی هه‌بێت، پێویسته ته‌نیا تۆ ڕێكی به‌یته‌وه، نه‌ك كه‌سانێك ده‌سه‌ڵاتیان نیه به‌سه‌ر نه‌خۆشی‌و ناخۆشی‌و پیربونی خۆیاندا .ئه‌گه‌ر بڕیاربووایه خودا ده‌ست له‌م زه‌مینه وه‌ربدات ئه‌وا ئه‌بوو سه‌ره‌تا ده‌رونی ئه‌وان له‌خوێن ڕشتن پاك بكاته‌وه، ئه‌وانه مرۆڤیان به‌به‌رد بۆنه‌كوژرێ به لۆكه ئه‌یكوژن . ئه‌گه‌ر ناڕێكیه‌ك له‌دونیادا هه‌بێت ئه‌وا له‌ده‌رونی ئه‌واندا هه‌یه نه‌ك كاره‌كانی تۆ .
خودای من …من ده‌زانم تۆ نه‌سروشتی مارێكت هه‌یه ژه‌هر بكه‌یته ده‌رونی مه‌خلوقه‌كانته‌وه‌و، نه تلیاك فرۆشێكی بێ به‌زه‌یت تائه‌و خه‌ڵكه به‌خه‌یاڵی كوشت‌و بڕین مودمین بكه‌یت‌و نه حه‌ربایه‌كی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ئه‌و هه‌موو ده‌رونه نه‌خۆشه‌دا خۆت بگونجێنیت. ئاخر تۆ خوایت ،ژه‌هرو سه‌ره‌تان نیت بچیته مێشكی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه، تاكو ته‌نیا به‌خوێن ڕشتن دڵیان خۆشبێت. هه‌ندێك هه‌ن واده‌زانن تۆ خاوه‌نی جوانیه‌كی له‌ده‌ست چویت ، ئه‌بێت به‌خوێن ئه‌و جوانیه‌ت بۆبگێڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له‌گوڵێكدا بۆشوێن په‌نجه‌ی خودا بگه‌ڕێن . لای ئه‌وان ته‌نیا مردن مانائه‌داته‌وه به‌وژیانه‌ی سیخناخیانكردووه له‌بێمانایی. من له‌م گۆڕه ته‌نگو تاریكه‌دا پێت ئه‌ڵێم وه‌هامردنێك خۆشتره تاكو حه‌شاماتێك بریندارت كه‌ن‌و ته‌نیاو ته‌نیا وه‌كو صه‌گێك زمانی خۆت بكه‌یت به‌مه‌رهه‌م،ته‌نیا خۆت له‌برینه‌كانی خۆت بڕوانی‌و فایده‌ی نه‌بێت. خودایه له‌وساته‌دا فه‌ناده‌بووم تۆ چۆن بیرت ده‌كرده‌وه كاتێك زیاتر له‌سه‌د كه‌س به‌شه‌ق‌و دار‌و بلۆك‌و ئینگلاین سه‌رقاڵی گیان كێشانی كچۆڵیه‌ك بوون سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی جوانی بوو ؟؟!من ئه‌و پرسیاره سه‌رم ده‌كرۆژێ تۆش له‌و كاته‌دا چ هه‌ستێكت هه‌بوو؟((خودایه تۆله‌سه‌ره‌وه به‌بێده‌نگی له‌هه‌موو شتێكت ئه‌ڕوانی ، تۆیه‌ك كه‌دادوه‌ری ئه‌م دونیا پڕله‌گوناه‌و وێرانیه‌یت هه‌ڵگرتووه بۆڕۆژی دوایی، ئه‌مانه چۆن ئه‌توانن له‌بری تۆ لێره پێوانه‌یك بۆ گوناه‌و سزا دابنێن ، له‌كاتێكدا ته‌نیا تۆ ئه‌و مافه‌ت هه‌یه‌و ته‌نیا تۆده‌توانی ناو دڵ‌و ده‌رونی مرۆڤ ببینی ؟؟! خودای من …من ئه‌زانم تۆش له‌هه‌موو ئه‌م مه‌خلوقه گوناهكارانه بێبه‌ریت ، خۆیان به‌شوێن كه‌وته‌ی تۆئه‌زانن‌و له‌كاتێكدا تۆ ئه‌ومافه‌ت پێنه‌داون، قیامه‌ت دێننه سه‌رزه‌وی !! مه‌گه‌ر قیامه‌تیش حه‌شرو نه‌شری كه‌سه‌كان نیه له‌لایه‌ن خالیقه‌وه؟ دیاری كردنی گوناه‌و سزانیه؟!به‌ڵام خۆ ئه‌وان خالیق نین،مه‌خلوقن. ئایا ئه‌مانه‌ی خوێن له‌پێناو تۆدا ده‌به‌خشنه‌وه دوای تۆ كه‌و توون؟ ئایا كوشتن به‌وشێوه به‌شێكه له‌عیباده‌ت ؟! ئه‌گه‌ر وایه تۆله‌و خودایه‌ناچیت ڕۆحی به‌خشیوه به‌مرۆڤێك، ژیانی له‌ناو سكی ژنێكدا دروست كردووه !! به‌ڵام كاری خودا دروستكردن‌و جوانتركردنی دنیایه، نه‌ك وێرانكردنی،(( ئه‌وانه‌ی بنیات نانه‌وه له‌ڕوخاندا ئه‌ببینن، دوای خودا نه‌كه‌وتون.)) دراوسێ گۆڕه‌كه‌م وای پێوتم.
ئیلاهی، له‌ناو دڵ‌و ده‌رونی ڕقاوی ئه‌واندا جێگایه‌ك ماوه بۆ خوداپه‌رستی ؟ ئایا له‌ناو ئه‌و هه‌موو كینه‌و وێرانكردن‌و مه‌ینه‌تیه‌دا له‌ناو ڕۆحی ئه‌واندا گۆشه‌یه‌ك ماوه بۆ خۆشه‌ویستی؟؟! به‌ڵام ئه‌گه‌رئه‌وان كێشه به‌كێشه ، خۆشه‌ویستی به‌خوێن، چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، چ جونیه‌ك له‌تۆوه فێربوون تاوه‌كو خۆشبه‌ختی بده‌نه‌وه به‌م سه‌رزه‌مینه‌ی خاڵی بوه‌ته‌وه له‌خۆشبه‌ختی ؟جوانی بده‌نه‌وه به‌م جیهانه‌ی كه خاڵی بوه‌ته‌وه له جوانی‌و سه‌رڕێژه له‌نابووتی ، مانایه‌ك بده‌نه‌وه به‌م ژیانه‌ی لێوان لێویان كردووه له بێمانایی؟!! ئایا ده‌كرێت له‌دنیایه‌كی تردا، له‌و جێگایه‌ی كه‌تۆ دادگا بۆ گوناه‌و سزا، سزا‌و پاداشت دائه‌نێی ، ده‌كرێت به‌هه‌شت بده‌یت به‌و كه‌سانه‌ی ژیان ئه‌كه‌ن به‌جه‌هه‌نم؟! مه‌گه‌ر ده‌كرێت له‌سه‌ر تاوانێكی بچوك (( ئه‌گه‌ر تاوانیش بێت )) تاوانێكی هه‌زار هێنده گه‌وره‌تر بكرێت ؟؟! ئایا ده‌كرێت له‌دنیایه‌كدا خوێن جێگای خوشه‌ویستی بگرێته‌وه، مرۆڤ له‌وێدا له‌جوانی چڵه گیایه‌كدا شوێن ده‌سته ڕه‌نگینه‌كانی تۆ ببینێته‌وه؟! نا،خودای من، تۆ كه‌له‌و سه‌ره‌وه له‌م دونیا خوێناویه ده‌ڕوانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌زووه‌ی له‌دڵ ئه‌دا له‌ختوره‌ی خواردنی سێوه‌كه‌ی ئاده‌م‌و حه‌وا گه‌وره تربوایه بێشك له‌م دنیایه‌شدا ده‌رت ده‌كردین .
ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی له‌چاوی ئاسك‌و هه‌ستی دۆلفین‌و نیانی گوڵ‌و ناسكی په‌روانه‌و لێدانی هه‌ردڵیكدا شوێن ده‌سته‌كانی تۆ دیارن ، ئه‌وه تۆ نه‌بویت منت كوشت، ، تۆ به‌و دڕنده‌ییه مرۆڤ ناكوژیت ، ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه ته‌نیا له‌مرۆڤ ئه‌وه‌شێته‌وه ،خودا كاری له‌و شێوه‌ناكات، ئه‌وه له‌سروشتی خودایانه به‌دوره.ئاله‌و كاته‌دا به‌بلۆك كه‌له‌سه‌ریان پانكردمه‌وه‌و خه‌یاڵم لای مردن نه‌ما ، ئاله‌و كاته‌دا له‌ناخه‌وه ڕاچڵه‌كیم‌و وتم(( تۆبڵێی خودا به‌یه‌كجاری له‌ناو دڵی ئه‌مانه‌دا نه‌مردبێ ، تۆ بڵێی خودا‌ش له‌م مه‌مله‌كه‌ته بێ دڵه‌دا دڵی نه‌شكابێ، تۆ بڵێی له‌م مه‌مله‌كه‌ته بێ ڕۆحه‌دا ڕۆحی خودا‌ش تیانه‌چووبێ ؟!))بێگومان نا، كاتێكیش ئه‌و حه‌شاماته چاو باشقاڵه بێ خودایه‌م بینی له‌زه‌تی بینینی له‌ش‌و خوێن له‌چاوه‌كانیاندا تێكه‌ڵ بوو بوون سه‌ر سام بووم به‌وه‌ی تۆ چۆن چۆنی به‌بێده‌نگی له‌و سه‌ره‌وه‌بوویت‌و هیچت نه‌وت! به‌ڵام ئه‌شێت تۆش له‌ودیمه‌نه جه‌رگ بڕو دڵپڕوكێنه‌دا چاوت گرتبێت، بۆیه هیچت نه‌وت ، ئه‌شێت تۆش نه‌ت ویستبێت ئه‌و پاداشت‌و سزایه‌ی قیامه‌ت بێنیته سه‌رزه‌وی ، به‌شێك له‌سزای دادگاییه‌كه له‌م خاكه تێكه‌ڵ بوو به‌خوێنه‌دا جێبه‌جێ بكه‌ی، ئه‌شێت تۆش ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریت سڕیبێـ بیرت كردبێته‌وه مه‌خلوقێكی ئاله‌و شێوه‌ت هه‌بێت ، به‌ڵام خودای من گه‌ر تۆ عیشقت له‌مرۆڤ حه‌رام كردبوو بۆچی دڵت له‌سینه‌یدا دروست كرد؟!! تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت له‌مرۆڤ حه‌رام كردبوو دوومرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بێنه دنیا له‌چاره‌یانت نوسی ناشێ‌و ناكرێ له‌نێوان دوو دینی جیاوازدا ، له‌نێوان دوونه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا، له‌نێوان دووقه‌بیله‌ی جیاوازدا هاوسه‌رێتی بكرێت ،بۆ چی له‌دین‌و له‌نه‌ته‌وه‌و قه‌بیله‌ی جیاواز دروستت كردین ؟!ئایا جێگای گومان نیه لای تۆوه په‌یاممان بۆهاتبێت دان به‌م جیاكاری‌و كاره‌ی خودادا نانێن ؟! یانی ئه‌مانه له‌دین‌و كاره‌كانی تۆ ناڕازینین مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و خێڵ و دین پله‌به‌ندی ئه‌كه‌ن ، نه‌وه‌ك گوناه‌و چاكه؟؟
خودای من …..خودای گوڵ‌و په‌پوله‌و جوانی،له‌گوناهی ئه‌وانه ببوره تاهه‌تایه به‌وه سزات داون سواڵكه‌ری عه‌شق بن‌و وه‌ك جه‌للادی عه‌شقی خۆیان بژین،پاسه‌وان‌و زیندانی ناو دڵی خۆیان بن،وه‌كو حه‌للاج پێت ئه‌ڵێم بیان به‌خشه ،وه‌كو مه‌سیح نزا ئه‌كه‌م لێیان خۆشبه ،ئه‌وانه پێشئه‌وه‌ی من بكوژن خۆیانیان كوشت،دڵی خۆیانیان داله‌خاچ،عه‌شقیان له‌ناو خۆیاندا له‌سێداره‌دا ،ئایا ئه‌وه‌ش سزانیه كه‌سێك تاهه‌تایه بێبه‌ری بێ،له‌جوانیه‌كانی مرۆڤ بوون وه‌ك ویژدان و خۆشه‌ویستیو به‌زه‌یی؟تۆ هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ت لێسه‌ندنه‌وه له‌ژیان شیرینترن،له‌مردن و زیندوو بوون گرنگرتن.ئیلاهی …پێم بڵێ ئایا تۆش ئه‌وه‌نده خودایه‌كی دڵڕه‌قی‌و ته‌نیایی ئه‌وه‌نده بێزاری كردوویت ئه‌ته‌وێ مه‌خلوقه‌كانیشت ئه‌و ئازاره‌ی تۆ بكێشن؟به‌ڵام خۆئه‌گه‌ر وابووایه ئه‌وكاته نه‌عیشقت ئه‌خوڵقاندو نه‌مرۆڤیش به‌تێكه‌ڵاو بوون زۆر ئه‌بوو ،نه‌دڵیش ئه‌و ته‌زووه قاچاخه‌ی تێدا دروست ئه‌بوو،ئه‌و كات كارێكی ترت ئه‌كرد به‌بێ تێكه‌ڵاو بوون زۆر بووبوواین،به‌بێ عیشقیش دنیایه‌كی خاڵی له‌كه‌مو كورتی نه‌ئه‌بوو ،به هه‌ره‌س هێنانی موحیبه‌تیش دونیا وێران نه‌ئه‌بوو.
من ئه‌زانم تۆ خودای ژیان وخۆشه‌ویستیت ،خودای مردن وكوشتن وكینه نیت،ئایا هه‌رتۆ نه‌بوویت دڵ‌و عیشق‌و موحیبه‌تت خوڵقاند؟ئیتر ئه‌م كوشتن و له‌ناوبردنه له‌پای چی كاتێك كه‌تۆ ئه‌و جوانیه‌ت پێبه‌خشیوین؟مه‌گه‌ر ده‌كرێ خودا له‌كارێك كه‌خۆی له‌ناو مرۆڤدا خه‌ڵقی كردووه په‌شیمان بێت؟هه‌رتۆ نه‌بوویت قه‌ده‌ره‌كانت به‌وشێوه ڕێكخست ڕۆژێك له‌ڕۆژان وه‌ك ڕێبوارێكی شه‌كه‌ت ڕێم بكه‌وێته یه‌كێك له‌كۆڵانه‌كانی عیشق‌و له‌ماڵی یه‌كێكیاندا كه‌مێك پشوو به‌و ته‌نیاییه درێژه تاقه‌تكوژه بده‌م؟ئیتر ئه‌م چاره‌نوسه شومه له‌پای چی؟من ئه‌پرسم مه‌مله‌كه‌تی عه‌شق كه‌به‌چوونه ناوی‌و نه‌چوونه ناوی ئه‌تكوژێ بۆ دروستتكرد ؟یا بۆچی كه‌سێوه‌كه‌ت له‌م دونیایه‌دا خه‌ڵق كرد وه‌كو ئه‌وێ دیسان ده‌رمان ناكه‌یت؟كه‌وابوو ئه‌مه‌كاری تۆنیه كار مرۆڤه.
من نازانم خودای من،به‌م كاره‌یان ئه‌یان ویست خودا له‌من خۆشبێ یاخود ئابڕوی تكاویان بكڕنه‌وه ،من نازانم ئه‌یان ویست تۆ له‌من خۆشبی یاخود خۆیان له‌گوناه پاك بكه‌نه‌وه به‌ڵام مه‌گه‌ر ده‌كرێ مرۆڤ به‌وشێوه له‌گوناه پاكبكرێته‌وه ؟خۆ ئه‌گه‌ر گوناهیش بێت خۆ ئه‌وان گوناهبار نه‌بوون تاكو سزاكه‌ی بده‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بوو سزاكه‌ی له‌لای خودا بچێژێ منبووم،جگه له‌وه‌ش نه‌ئه‌وان خودا بوون و نه‌ئێره‌ش قیامه‌ت تامن سزای خۆم وه‌رگرم .خودای من ئه‌وه‌ی ئه‌بوو منیش سزابدات ئه‌وه تۆ بوویت نه‌ك ئه‌وان،شوێنه‌كه‌ش ئه‌بوو دۆزه‌خ بووایه نه‌ك ئێره،سزاكه‌ش ئه‌بوو له‌دوای حه‌شر بووایه نه‌وه‌ك له‌دنیادا.به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یانویست به‌مكاره‌یان بڵێن قیامه‌ت شوێنێكه ته‌نیا له‌خه‌یاڵی ئه‌واندا بوونی هه‌یه ده‌نا بۆچی لێنه‌ئه‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وێ؟!
ئاخر من مرۆڤ بووم‌و سه‌رابێكی فریوكار نه‌بووم ،ئه‌گه‌رتۆش له‌سه‌رپانكردنه‌وه‌ی كچێكدا ده‌ستت هه‌بێ‌و له‌دروستكردنی ئه‌و ته‌زووه‌شدا به‌دڵیدا دێت‌و ده‌چێت دیسان ده‌ستت هه‌بێت،ئێمه مه‌حكوم بین به‌ژیان و مه‌حكوم بین به‌عیشقو مه‌حكوم بین به‌سه‌ر پانكردنه‌وه ،له‌م نێوه‌نده‌دا كێ تاوانباره؟؟ئه‌گه‌ر قیامه‌تی تۆش له‌ده‌ستی كه‌سانێكدایه ڕوتبوونه‌وه‌ی كچێك له‌ئامێزی دڵخوازه‌كه‌یدا حه‌رام بێ‌و ڕوتكردنه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی حه‌شاماتێكداو خه‌ڵتانی خوێن كردنی حه‌رام نه‌بێت ئه‌بێت له‌مكاره‌دا كێ سزای په‌شیمانی بكێشێت؟نا خودای من ،ئه‌مه له‌كاری تۆ ناچێت له‌هه‌ر كوێیه‌ك جوانی هه‌بێت تۆ له‌وێ ی ،له‌هه‌ر كوێیه‌ك تین‌و هه‌بێت تۆله‌وێیت ،تۆ هه‌رگیز قیامه‌تی خۆت ناده‌یته ده‌ستی كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی ئه‌و مرۆڤانه ئه‌كوژن به‌ته‌نیا تۆ مافی گیان كێشانیانت هه‌یه‌و، هه‌رتۆش دروستت كردوون‌و، به‌ته‌نیا تۆش مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه مه‌حشه‌ریان بۆ ساز بكه‌ی .ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من كردم گوناه بێت هه‌قی ئه‌وه‌م نیه بپرسم ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردیان گوناه نه‌بوو؟من ئه‌زانم مرۆڤ هه‌میشه پێویستی به‌وه‌یه موعجیزه‌ی تازه‌ی نیشان بده‌یت ،ئاخر موعجیزه كه‌چه‌ند جارێك دووباره بووه‌وه ئیتر ته‌لیسمی سه‌رسامیه‌كه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه ،تۆش ئه‌كرا تێ‌یان بگه‌یه‌نیت ئه‌گه‌ر سزای دڵداری سه‌ر پانكردنه‌وه بیبَت به‌بلۆك ئاخۆ سزای سه‌رپانكردنه‌وه به‌بلۆك ئه‌بێت چی بێت؟؟!…..خودای من كه‌تۆ یه‌ك پارچه نورو جوانیت ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه چیه به‌ناوی تۆه‌وه ئه‌كرێ‌و بێده‌نگ لێی ئه‌ڕوانیت؟ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی یه‌ك پارچه میهرو ئه‌وینینیت،بمبوره خه‌ریكه له‌بێده‌نگ بوونت ئه‌كه‌ومه گومان ،ئاخر تۆ منت بینی و هیچت نه‌كرد ،موعجیزه‌یه‌كت نیشان نه‌دا ،بۆنمونه تاوێك خوێن نه‌باری تاكو بڵێن خودا‌ش له‌وسه‌ره‌وه فرمێسك ئه‌ڕێژێ،مانگ ڕه‌نگی خوێنی لێنه‌نیشت تاكو بڵێن خودا‌ش له‌و سه‌ره‌وه دڵی شكاوه .
ئیلاهی …..زۆریش هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ده‌نگ هاتن وتیان نابێت سه‌ری كچه یه‌زیدیه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه پان بكرێته‌وه كوڕه‌موسوڵمانێكی خۆشئه‌وێ،به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان تۆ له‌ناو دڵیانا نه‌بووی، چما كچه موسوڵمانه‌كان نین لێره‌و له‌وێ خۆیان ئه‌سوتێنن‌و له‌جه‌هه‌ننه‌می ئه‌م دونیایه هه‌ڵدێن به‌ره‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌كه‌ی تۆ؟ئایا كه‌سێك ناچار نه‌كرێت ئاماده‌یه سه‌فه‌ربكات له‌جه‌هه‌نه‌مێكه‌وه بۆ جه‌هه‌ه‌نه‌مێكی تر؟ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاگرێك له‌ناو دڵیانا به‌ئازارتر له‌ئاگره‌كه‌ی له‌شیان ناسوتێت چۆن چۆنی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و كاره دێن؟به‌ڵام ئیلاهی ….ئه‌وان ،به‌ڵێ مه‌خلوقه ژنكوژه‌كانی تۆ ئه‌گه‌ر جه‌هه‌ننه‌مه‌كه‌ی تۆ بناسن تاكه جارێك سه‌رێك له بیمارخانه‌ی سوتاویه‌كه ئه‌ده‌ن،مه‌گه‌ر ئازاری ئه‌وانه‌ش هیچیان له‌ئازاری من كه‌متره؟نا خودای من،ئه‌وانیش ڕاستیان له‌گه‌ڵ مندا نه‌كرد ،ئه‌گه‌ر وابووایه ئه‌بوو سه‌ره‌تا ئاوڕێك له‌وانه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه ،ده‌بوو به‌رگریان له‌من بكردایه نه‌ك تۆ !چونكه تۆیه‌ك ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێره‌و ئاسمانه‌ت دروستكردبێت ،ئه‌توانیت له‌به‌رامبه‌ر مرۆڤگه‌لێكی بێناوه‌رۆكدا بووه‌ستیت هه‌رخۆت دروستت كردوون ،ژیان و مردنی ئه‌وانت به‌ده‌سته.ئاخر ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ ببنه پارێزه‌ری خودا ،ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خواوه ئه‌كوژن ئه‌یانه‌وێت خودا وه‌كو بتێكی بێده‌سه‌ڵاتێك نیشان بده‌ن ئه‌گه‌رنا دونیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خودایی بێت ئیدی چ ڕه‌وایه خه‌ڵكانێك به‌ناوی خوداوه مه‌حشه‌ر لێره سازبكه‌ن؟به‌گیان كێشانی كه‌سێك حیكمه‌تی دروستبوونی له‌م دونیایه‌دا بكوژن؟؟
خودای من ،سه‌خته له‌جێیه‌كدا بژیت مردن به‌دواتدا بگه‌ڕێ‌و تۆش به‌دوای ژیاندا بگه‌ڕێ‌ی ،بمبوره‌و ئه‌گه‌ربڵێم له‌م گۆڕه تاریكه‌دا خۆشبه‌ختترم له‌و جێگایه‌ی نه‌مئه‌توانی وه‌كو مرۆڤ تیایدا بژیم و ده‌سه‌ڵاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مردنیشم نه‌بوو ،زیندوو بوونی من له‌وه‌ها جێگا‌و قه‌فه‌زێكدا،باشترین به‌ڵگه‌ی مردنم بوو،بوونی من له‌وێدا ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ژیان له‌ناو ڕۆژگارێكی مردوودا .
خودای من ……تۆ نه ژنكوژێكی دڕنده‌یت لێت بترسم‌و نه‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی تۆله‌دڵیانا مردویت، ئه‌یانه‌وێت تۆ به‌خوێن زیندوو بكه‌نه‌وه‌و به‌بلۆكیش سه‌ری من پانبكه‌نه‌وه،نه‌یه‌كێك له‌و پیاوه چاو باشقاڵانه‌شی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌تكت ئه‌كه‌ن شقارته‌كه‌ت ئه‌ده‌نێ خۆت بسوتێنی‌و،نه‌یه‌كێك له‌و كوڕه ناوگه‌ڵ برسیانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی خۆشیان بووێی ئه‌یانه‌وێت به‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بتكه‌ن به‌كۆیله‌و به‌قسه‌ڵۆك بتكوژن.خودای من …..من لێت ناترسم چونكه ئه‌زانم تۆ مرۆڤت خۆش ئه‌وێت ،بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی لێت بترسم خۆشم ئه‌وێیت،كاتێكیش كه‌لێیان ئه‌پرسیم ئه‌موت خودا خۆشه‌ویستیه‌كه له‌ناو دڵی مرۆڤدا ،ئاخر كینه‌كاری و خوێن ڕشتن له‌شكۆی خوایانه ناوه‌شێته‌وه ،ئاخر كه‌سێك خودای خۆش‌بووێت هه‌وڵ نادات دۆزه‌خ و به‌هه‌شتی لێوه‌رگرێته‌وه ،كه‌سێك خودا له‌دڵیدا ببێت ئه‌زانێت ته‌نیا خودا توانای دروستكرندی مرۆڤی هه‌یه‌و هه‌رئه‌ویش حه‌قی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی هه‌یه،ئاخر ئه‌مه سوكایه‌تی كردنه به‌جوانیه‌كانی خودا تۆ ئه‌كته‌رێك له‌م سه‌رشانۆی تاقیكردنه‌وه بسڕیته‌وه كه‌خودا له‌وێدا دایناوه،تێزاب بكه‌یته بنی گوڵێك خودا به‌شێكی باخچه‌كه‌ی پێ جوان كردووه ،ئاخر ئه‌گه‌ر ته‌نیا تۆ مافی مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه دادوه‌ری بكه‌یت‌و پاداشت و سزا دیاری بكه‌یت دیوه‌ڕاسته‌قینه‌كی تری مرۆڤ (ناودڵی)ببینینت ، ئیتر داوه‌ری كردنی ئه‌مانه له‌پای چی؟ئه‌مانه سوكایه‌تی به‌مه‌حشه‌ری تۆ ناكه‌ن له‌بری تۆ داوه‌ری ئه‌كه‌ن؟ئایا ئه‌مه سروشتی بوتپه‌رسته كۆنه‌كان نیه خودایه‌كی مردویان ئه‌خوڵقاندو ئه‌بوونه زمان‌و كاركته‌ری ئه‌و؟ئایا ته‌نیا خودا مردووه‌كانی ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه نیه مرۆڤ به‌رگری لێبكات ؟بمبوره خودای من، ئاخر تۆ خودایه‌كی خاوه‌ن توانا‌و موعجیزه‌ی ،تۆ هێزو ده‌سه‌ڵات‌و جوانی‌و خوڵقاندن‌و له‌ناو بردن له‌خودای بوتپه‌رسته‌كانت جیا ئه‌كاته‌وه،ئایا ئه‌وان له‌بری تۆ بڕیار بده‌ن واتای ئه‌وه‌نیه بڕوایان به‌مه‌حشه‌رو ده‌سه‌ڵاتی تۆنیه؟مه‌گه‌ر هه‌رتۆنیت سزا‌و پاداشتت هه‌ڵگرتووه بۆدوای مردن، ئیدی بۆچی له‌م دونیادا جێبه‌جێبكرێ؟گریمان باوه‌ڕمان هێنا ئه‌وان جێنشینی خودان ،ئایا كێ ئه‌م مافه‌ی پێداون جگه‌له‌خۆیان؟من ئه‌زانم خودایه‌ك مرۆڤی خوڵقاندبێت وموحیبه‌تی خوڵقاندبێت دڵی نایه‌ت به‌بینینی خوێنی مرۆڤێك دڵخۆش بێت،من ئه‌زانم هه‌رئه‌و خودایه‌ی مرۆڤی خه‌ڵق كردووه دڵیشی خه‌ڵق كردوه ،هه‌رئه‌و خودایه‌ی دڵی خه‌ڵقكردووه ناو دڵیشی خه‌ڵقكردووه ،ده‌نا ئه‌كرا ئێمه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو موحیبه‌ت وجوانیه نه‌بین ،له‌بری دڵێك له‌گۆشت‌و له‌نیانی‌و له‌خۆشه‌ویستی خودا، ئه‌بوو خاوه‌نی دڵێك بووینایه له‌ئاسن‌و ئێسك وپروسك و عیباده‌تمان بۆ شمشێرێك كردبا،ئاخر مه‌گه‌ر ده‌كرێ خودایه‌ك خۆشه‌ویتی خۆی به‌ڕه‌وا بزانێ و خۆشه‌ویستی مرۆڤ به‌ناڕه‌وا؟
خودای من ….تۆ یه‌ك پارچه جوانیت ،جوانیش له‌ناو خوێندا جێی نابێته‌وه،تۆ له‌ناو دڵ‌و ڕۆحی مرۆڤدایت كه‌ژیان له‌سه‌ر ئه‌م دووانه به‌نده‌و هه‌ردوكیانیش به‌خوێن به‌ربوون تیا ئه‌چن،تۆ جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و خودا به‌ردینه كۆنانه‌دا نه‌دڵیان هه‌یه‌و نه‌موحیبه‌ت ،نه‌ژیان له‌وجودیاندا به‌رده‌وامه‌ونه‌شتێكیان خه‌ڵقكردووه،ئاخر دونیایه‌ك جیاوازی هه‌یه له‌نێوان خودایه‌كی خه‌ڵق كراو‌و خاڵقێكدا ،تۆجیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و خودا به‌ردو دڵبه‌ردانه‌ی مرۆڤی سه‌ده كۆنه‌كان دروستیان ئه‌كردن،تۆ جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وبتانه‌ی له‌خورما دروستیان ئه‌كردن و كه‌برسیان ئه‌بوو ئه‌یان خواردن ،تۆ جیاوازی له‌و خودا له درخت دروستكراوانه‌ی مرۆڤێكیان بۆ سه‌ر ئه‌بڕی‌و خوێنی دڵی مرۆڤیان ئه‌كردنه بن ،ئه‌و خودایانه‌ی نه‌ژیان له‌وجودیاندا هه‌بوو نه‌مێروله‌یه‌كیشیان پێ خه‌ڵق ئه‌كرا،من ئه‌زانم تۆ خودای ژیان وبه‌رده‌وامیت،خودای دروستكردن‌و جوانسازیت نه‌ك خودای خوێن و كاولكاری ،تۆ خودای موحیبه‌ت و جوانیت ،من ئه‌زانم ئه‌وه‌ی له‌م دونیادا جێده‌مێنێت، ته‌نیا تۆ‌و خۆشه‌ویستین هه‌میشه جاویدانین، نه‌ك كوشتن و وێرانكاری .
8/8/2010
jgarsoz8181@yahoo.com
www.jgarsoz.kurdblogger.com
هه‌ردی شه‌فیق