
ده سه‌ڵات وئازادی شه‌ش ئه مپێری
ئای ئازادی چه‌نده تاوان ده‌كرێت به ناونه‌وه (رۆمان رولان)
خه ڵكی كوردستان له به‌هاری ساڵی 1991دا ڕاپه‌ڕینی ئه‌نجام دا له پێنا و ڕزگاركردنی كوردستان و له‌پێناوئازادیدا بوو ئه وه بوو ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی 35 ساڵه‌ی تۆتالیتاریانه‌ی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو هێناو ئه‌و ڕژێمه ی له كوردستان وه‌ده‌رناو وكوردستانی ڕزگار كرد‌و ئازادی وه‌ده‌ست هێنا ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستان بووكه ئه‌و ده‌مه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا حوكمی كوردستان ده‌كات هیچ هیواو ئومێدێكی نه‌مابوو به شۆڕش و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و خه‌ڵكی كوردستان وله ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كوردستان بوون و كاتێ خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی كرد‌و كوردستانی ڕزگاركردو ئازادی وه‌ده‌ست هێنا ئه‌وان له ئێران و شام و ئه‌وروپا بوون ده‌ستیان له هه‌موو شتێ شتبوو خه‌و نیان به ئاشبه‌تاڵێكی تره‌وه ده‌بینی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان هاتنه سه‌ر حازرو خۆیان كرد به ئه‌ندازیارو خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین و ئه‌م ده‌سكه‌وت و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵكیان داگیركرد‌و كردیانه تاپۆو موڵكی خۆیان كه مێژوو شاهیده كاتێ ئه‌وان هاتنه‌وه كوردستان شاره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ئازاد كرابوون كه‌چی ئه‌مان هاتن خۆیان كرده پاڵه‌وانی ڕاپه‌ڕین كه هه‌رگیز ئه‌وان پاڵه‌وانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه نه‌بوون به‌ڵكوو خه‌ڵكی كوردستان پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌و ڕَاپه‌ڕینه بوون مێژووش گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه ده‌دات به‌ڵێ له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام به به‌رنامه ئیشی له سه‌ر ئه‌وه كردوه كه ئه‌و ئازادیه له خه‌ڵك بستێنێته‌وه و به‌رته‌سك بكاته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان له به هاری ساڵی 1991دا به‌ده‌ستیان هێنا له وڕوه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مێژوویه‌كی دزێوڕه‌شیان هه‌یه له سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی و قده‌غه كردنی ئازادیه‌كان و پێشێلكرنی به كورتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و ئازادیه‌ی له خه‌ڵكی سه‌نده‌وه كه له ڕاپه‌ڕیندا به‌خه‌بات و قوربانی دان وه ده‌ستیان هێنا بوو هه‌ر وه‌ك به‌لووعه‌ی ئاو وورده وورده لێ ی گرتنه‌وه ئێستاش ئه‌و قه‌تره ئازادیه وئه‌و ئازادیه كه مه به‌رته‌سكه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه خێر‌و سه‌ده‌قه‌و ده‌سكه‌وت وپیاوه‌تی و جوامێری ده‌سه‌ڵات نیه كه به خشیبێتی به خه‌ڵكی به‌ڵكوو ئه‌وه به‌ری ڕه‌نج و خه بات و قوربانی دانی ئه‌و خه‌ڵكه خۆیه‌تی وده‌سكه‌وتی خه‌ڵكه نه‌ك ده‌سه‌ڵات ئه گه‌ر چی ده‌سه‌ڵات زۆر جار لێره و له‌وێ و له زۆربۆنه و یادو جێگه و شوێندا وه‌ك ده‌سكه‌وت و پیاوه‌تی وخێری خۆی زۆر بێشه‌رمانه به منه‌ته‌وه ده‌یداته‌وه به‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستاندا وده‌ڵێ له كوردستاندا ئازادی هه‌یه‌و ئازادیمان دابین كردووه بۆ خه‌ڵكی كه ئه مه‌ش بۆ خۆی درۆیه‌كی ڕه‌شه ڕه‌ش وه‌ك ڕه شه‌كوژی ئینسانه كان له ڕاستیدا ئه‌وه خه ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستانن كه ئه‌و كه مه ئازادیه یان پچڕیوه بۆ خۆیان وبه خشیوه به خۆیان به داخه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ئازادیان ئازادكرد له سته‌مكار ترین ڕژێم كه ڕژێمی به عسی ڕووخاو بوو كه چی سته‌مكارێكی تر له به‌رگێكی كوردیدا دیسان ئازادی لێ سه‌ندنه‌وه هه موو سته‌مكاره كانی دونیا له یه‌ك شت‌دا هاوبه‌شن ئه‌ویش قه ده‌غه كردنی ئازادیه وهه‌روه‌ها له یه‌ك شتیشدا به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده كه‌وێته به‌ر هه ڕه شه ئه ویش بوونی ئازادیه هه ربۆیه به درێژایی مێژوو ده سه‌ڵاته سته‌مكاره كان له ئازادی و خه‌ڵكی ئازادی خواز ترساون ئه وئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ ده سه‌ڵات باسی ده‌كات گوایه به خشیویانه‌ته خه‌ڵكی كوردستان ئه وكه‌مه پاشماوه ئازادیه‌یه كه بیست ساڵه ده سه‌ڵاتی كوردی ئیشی له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی كردوه له خه‌ڵكی ئه وكه‌مه ئازادیه كه ماوه له نه‌فه‌سی به‌رگری و ململانێ و مل نه‌دان و خه باتی خه‌ڵكی یه‌وه یه نه‌ك به خشینی ده‌سه‌ڵات ده سه‌ڵات ئه‌و قه‌تره ئازدادیه‌شی پێ زۆره و له و قه‌تره ئازادیه‌ش ده‌ترسێ من لێره دا به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێم ئه وئازادیه‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن ئازادیه‌كه به ئه‌مپێره وه‌ك كاره باكه‌تان كه ده‌یده نه خه‌ڵكی شه ش ئه‌مپێریه وئه‌گه‌ر بیێت و ئازادی خه ڵك له و شه ش ئه‌مپێریه‌ی ئێوه تێپه‌ڕكات ئه‌وا یه‌كسه‌ر فیوزی حه‌و سه‌ڵه و ته‌حه‌مولتان ده‌سوتێ و ده پچڕێ و به ته‌قه و كوشتن و گرتن و توندووتیژی وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده ده‌نه‌وه ئێمه ئازادیه‌كی فوول و كا ره بایه‌كی فوولمان دوێ نه‌ك ئازادی و كاره‌بای شه‌ش ئه‌مپێری ئای له و ئازادیه‌تان چه‌نده كۆمیدیه ئێوه به م هه‌ڵوێستانه‌تان سته‌م له ئازادی ده‌كه‌ن ئێوه بیست ساڵه سووكایه‌تی بێڕێزی به ئازادی ده‌كه‌ن بیست ساڵه تاوان به‌رامبه‌ر ئازادی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئێوه بیست ساڵه ئازادیتان له خه‌ڵكی كوردستان گرتۆته‌وه و سه‌ندۆته‌وه هه ربۆیه ئه‌مڕۆ خه ڵكی كوردستان له به‌هاری 2011دا وه‌ك به هاره‌كه‌ی 1991به شێواز‌و خه‌بات وڕاپه‌ڕینێكی نوی َو جیاواز ها تۆته سه‌رشه‌قام و ئازادیه زه‌وتكراوه كه‌یان وه رده‌گرنه‌وه و لێتان ده‌سێنه‌وه نه ك هه رئه‌وه به‌ڵكو سه‌دان ما ف و داواكاری تریان هه‌یه تا دا بینیان نه كه‌ن و به‌ده‌ستی نه‌هێنن شه‌قام چۆڵ ناكه‌ن ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش گوزه‌شت بتوانن له ڕێ ی توندوتیژی و گرتن وزیندان و كوشتن و هه ڕه‌شه‌وه نا ڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه كانی خه‌ڵكی سه‌ركوت و خامۆش كه‌ن ئه‌مڕۆ له جیهان و ناوچه‌كه‌دا شه پۆل و با هۆزێك هه روه‌ك (تسۆنامی ) هه‌ڵی كردوه و ده‌ستی پێكردووه وكوردستانیشی گرتۆته‌وه هیچ ڕژێم و ده سه‌ڵاتێكه تۆتتالیتاری و سته مكاری له دونیادا ناتوانێ به‌ر به م باهۆزو شه‌پۆله بگرێت و به ربه‌ستی بۆ دروست كات ته نها چاره هه‌ر ئه‌وه یه ته سلیم به ئیراده ی خه‌ڵك بێت ما ڵئاوایی له ده سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌ی بكات نموونه زیندوه كانیش زۆرن .
نه جم محه مه‌د