
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ په‌رله‌مانی کوردستان
(( هۆشداریه‌ک !!!))
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌شته چه‌ند ڕۆژیه‌که‌ی ،مه‌سعوود بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پێشخستنی کاتی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی کوردستان. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان ، به‌ته‌بیعه‌ت ، جیاواز و بگره ناکۆک بوون.
ئه‌نجوومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی وه‌کوو ئورگانی ڕابه‌ری و ڕێنمایی کردنی خۆپیشاندانه‌کان له سلێمانی له‌زاری ناسك قادر وتەبێژی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی سلێمانی دوپاتیكردەوە كە لەخۆپیشاندانو مانگرتن بەردەوام دەبن تا دەسەڵاتی كوردی بە كردەیی وەڵامی داخوازییەكانیان دەداتەوە. ناسک قادر له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی : “هه‌ڵبژردنی پێشوەخت داواكاریی ئێمە نەبووەو ئەو هەڵبژاردنە بۆ بەلاڕێدابرنی خەڵكە”.
لای خۆشیه‌وه محمد تۆفیق ڕه‌حیم وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناڕازیبوونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی بارزانی و له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵ ته‌له‌فزیۆنی KNN ووتی : مه‌سعود به‌رزانی له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مرۆیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به خاڵه سه‌ره‌كیه‌كه نه‌دا كه خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تدا ده‌بینێته‌وه. هه‌رچی هێز ولایه‌نه ئیسلامیه‌کانه به‌تایبه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه له‌به‌رانبه‌ردا پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئیمزاکرد که له‌ناوه‌ڕۆکدا پێشنیاره‌کانی مه‌سعوود بارزانی ڕه‌تئه‌کاته‌وه.
به‌کورتیه‌که‌ی زوربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان ، جگه له‌یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، که ڕازیبوونه‌که‌ی ئه‌وانیش به‌ساردی و بێخهمیهکهوه که له‌ڕاگه‌یاندن و هه‌ڵوێستگیریه سیاسیه‌کانی لێپرسراوهکانیاندا به ڕوونی ده‌بیندرێ، هه‌ڵوێستی ناکۆکیان سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌سعوود بارزانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سعوود بارزانی درێژه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی نه‌بو که له17 / 2 به‌دواوه ڕۆژانه ڕایان گه‌یاندووه. ئه‌وان پێشتر و پێش په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئێستا هه‌ڵوێستیان ئه‌وه بوو که ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕ و فیتنه و ناحه‌زانی تیایه و به قسه‌ی فازیل میرانی ” ئه‌بێ ئه‌و ده‌ستانه ببڕێنه‌وه”. ئه‌وان به‌شێوازێک که تووشی شپرزی بوبوون و لێدوانه ناکۆکه‌کانیان ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌خست، سه‌ره‌تا نیازیان وابوو به‌م زوانه ئاهه‌نگی شادیی کپ بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاژاوه‌یه له‌هه‌موو کوردستاندا بگێڕن و هه‌رچۆن سۆپاسی “خه‌ڵکی ” هه‌ولێریان کرد و ستایشی دهۆکیان کرد بۆ ئارامیه‌ک که تیایدا به‌رقه‌راره( بڕواننه لێدوانه‌کانی نێچیرڤان بارزانی له‌وباره‌وه ) .
لێره‌دا بۆ هه‌موو چاودێرێکی سیاسی که ڕووماڵی که‌ش و هه‌وای سیاسی کوردستانی له 2-3 هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له‌به‌رچاوگرتبێت چه‌ند پرسیارێکی جدی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانه‌ی هه‌ڵوێستی پارت دێنه ئاراوه:
ئایا ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ” کۆتره‌کان و هه‌ڵۆکانی ” ناو ڕیزی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م کۆنترین حیزبه کۆنسێرڤاتیڤهی کوردستانه که ئاوا له‌م ڕووداوه‌دا خۆی ده‌نوێنێت؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی له‌زمانی مه‌سعود بارزانیه‌وه ڕووی له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه و ئه‌یانه‌وێ بیانخه‌نه گۆشه‌یه‌کی تهنگترهوه؟ یا ئه‌م هه‌ڵوێسته مانۆرێکی سیاسیه بۆ ده‌ربازبون له‌و ته‌نگژه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی لێپرسراوانی پارتیه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌خه‌ی ئه‌وانی گرتووه؟
به‌ڕای من ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی چه‌ند مه‌به‌ست و یه‌ک ئاکامی لێئه‌که‌وێته‌وه.
سه‌ره‌تا با له ئاکامه‌وه ده‌ست پێبکه‌م.
چ مه‌سعود بارزانی و چ سه‌رکردایه‌تی پارتی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕن لایان ئاشکرا بوو که له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆن و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گۆڕانیش و خۆپیشانده‌رانیشه‌وه پێشنیاری وا ڕهتئهکرێتهوه.
که‌واته سه‌رباری ئه‌وه بۆچی بارزانی بیرۆکه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی وه‌کوو پێشنیارێک هێنایه ئاراوه.
ئامانجه‌کانی پارتی زۆر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ن له‌وانه:
1/ درزتێکردنی نێوان گۆڕان و ئیسلامیه‌کان. گه‌رچی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و هه‌ریه‌ک له یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ناگاته ئاستی هاوپه‌یمانی و به‌کرده‌وه‌ش نه‌یانتوانیوه پێش به هیچ هه‌وڵێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی بگرن له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌ڵام پارتی به‌و ئاسته له‌په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی ئه‌و 3 لایه‌نه نیگه‌رانه و به‌تایبه‌تیش به‌وه‌دا بۆی قووت ناچێت که ئه‌و خۆی به ئۆرکستهری گه‌مه‌ی هه‌موو ژیانی سیاسی له‌کوردستاندا ئه‌زانێت به‌ڵام ئه‌مان به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین لایه‌نی وه‌کوو شیوعیه‌کانه‌وه به‌ئاوازی پارتی و بارزانی هه‌ڵناپه‌ڕن و له 25 / 7 / 2009 به‌دواوه بوونه به ڕێگرێک له‌به‌رده‌م پیاده‌کردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی پارتیدا. لێره‌دا ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه بووترێت که ده‌رکه‌وتنی له‌ناکاو به‌ڵام به‌هێزی گۆڕان له گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستاندا غیره‌تێکی زیاتری کردووه به گیانی ئه‌و 2 لایه‌نه ئیسلامیه‌دا.
پارتی به پێشنیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌یه‌وێ سوود له هه‌ڵوێستی له‌رزۆکی ئه‌و 2 لایه‌نه ئیسلامیه وه‌ربگرێت که زۆر جار گۆڕان به‌کێشیان ئه‌کات و خۆشیان بهنادروست پێیان وایه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست دێنن.
2 / ڕاکێشانی سۆزی خۆپیشانده‌ران به‌لای خۆیاندا.
پارتی ئه‌زانێت که خۆپیشانده‌ران پێکهاته‌یه‌کی چوونیه‌ک نین و پاڵپێوه‌نه‌ری جیاواز له‌ناویاندا هه‌یه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌م پێشنیاره خۆشباوه‌ڕی له‌ناویاندا بچێنن و به ئاڵوگۆڕ و چاکسازی ئومێدهواریان بکه‌ن. گه‌ر پارتی له‌بواره‌کانی تردا ئه‌م پلانه‌ی بۆ بچێته‌سه‌ر، دوورنیه ڕیزی خۆپیشانده‌ران دووله‌ت بکات به ئومێدی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ته‌رازووی هێز به‌زیانی هاوپه‌یمانی کوردستانی و به‌تایبه‌تی پارتی ئه‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش پاڵپێوه‌نه‌رێکی خۆپیشانده‌رانه. به‌ڵام هه‌ڵوێستی خێرای گۆڕان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م پلانه‌ی بارزانی بڕیارێکی وشیارانه بوو تا بتوانێت میزاجی خۆپیشانده‌رانیش به‌هه‌مان ئاراسته‌دا ببات و تاڕاده‌یه‌کی باشیش سه‌رکه‌وتوو بوو. له‌م بوارهشیاندا پلانه‌که‌ی بارزانی ئامانجی خۆی نه‌پێکا و خۆپیشانده‌ران یه‌کگرتووتر هاتنه‌ده‌ست.
3 / هه‌وڵ بۆ له‌تکردنی ینک. له‌تبوون و ئاگرخۆشکردنی ململانێ له‌ناو ڕیزی سه‌رکردایه‌تی و کادرانی یه‌کێتیدا ئامانجی هه‌میشه‌یی سه‌رکردایه‌تی پارتیه و هاوپه‌یمانی ستراتیجیی نێوانیان ڕێگر نه‌بووه له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ت.
پارتی سروشت و تایبه‌تمه‌ندی یه‌کێتی باش ئه‌ناسێت. ئه‌زانێت که یه‌کێتی وه‌کوو هه‌ر حیزبێک که به‌قه‌یراندا تێپه‌ڕێت، ململانێکانی پهرهئهسهنن و چۆنیه‌تی ئیداره‌کردنی فایلی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش هێنده‌ی تر ڕاوبۆچوونی جیاوازی له‌ناو ینک دا په‌ره‌پێداوه. ئه‌مه فرسه‌ته و پارتی بۆ لاوازکردنی زیاتری یه‌کێتی بازی به‌سه‌ردا نادا. خوێندنه‌وه‌ی سه‌رانی لیستی زه‌رد وایه که له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا ئه‌وه لیستی سه‌وزی یه‌کێتیه که به‌شێکی تر له ده‌نگه‌کانی له‌ده‌ست ئه‌دا و به‌شیکی تری قاعیده‌که‌ی له سلێمانی و هه‌ولێریش به‌لای گۆڕاندا ئه‌ڕۆن. پارتی ئه‌م سیناریۆ گریماناویهی پی خراپ نیه که تیایدا یه‌کێتی لاوازتر دێته‌ده‌ر و گۆڕان چه‌ند کورسیی تر به‌ده‌ست دێنێت که هی یه‌کێتین نه‌ک پارتی. ئه‌و چه‌ند کورسیه بۆ گۆڕان چاره‌نووسساز نین و ناوه‌ڕۆکی ته‌رازووی هێز له کوردستاندا به‌زیانی پارتی ناگۆڕێت. هه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی پارتیشه وای کردووه مقۆمقۆی به‌شداری جیاجیای لیستی سه‌وز و زه‌رد بێته‌وه ئاراوه.
4 / له‌تکردنی گۆڕانیش خه‌وێکی پارتیه و چێشتخانه‌ی سیاسی و موخابه‌راتی پارتی کاری له‌سه‌رکردووه و ئه‌یکات. پارتی له‌سه‌ره‌تایه‌کی ڕاسته‌وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌چێت به‌ڵام ئهنجامگیریهکهیان نادروسته. گۆڕان چوونیه‌ک بیرناکه‌نه‌وه و هه‌ڵوێستی سیاسی جیاش له‌نێویاندا سه‌یر نیه. ئه‌وان پێکهاته و پاشخانی سیاسی جیاواز له ڕیزی سهرکردایهتیهکهیاندا ناشارنه‌وه . دیاره ئه‌و جیاوازیه کاتێک بایه‌خ په‌یدا ئه‌کات که ئاکامی سیاسی جیای لێبکه‌وێته‌وه که ئه‌وه‌ش له‌ڕیزه‌کانی گۆڕاندا ڕاستیه‌که هاشای لێناکرێت. به‌ڵام به‌خراپترین لێکدانه‌وه‌ش ئه‌بێ پارتی ئه‌وه بزانێت که گۆڕان له‌بواری هه‌ڵوێست له پارتی تاڕاده‌یه‌کی باش چوونیه‌ک بیر ئه‌که‌نه‌وه. پێموایه ڕاوێژکاره‌کانی سه‌رۆکی پارتی ئه‌ویان بهههڵهدابردبێت که پێیان وابێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ناوه‌ڕۆکی داواکاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و به‌م مناوه‌ره‌یه ئه‌توانن به‌لبه‌له و چه‌ند ده‌ستی بخه‌نه ناو ڕیزه‌کانی ئه‌وانه‌وه.
گه‌ر یه‌کێتی خه‌یاڵێکی وا له‌که‌لله‌ی بدات ڕه‌نگ بێ ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕاستی تیا بێت به‌و ده‌لیله‌ی گۆڕان و یه‌کێتی یه‌ک پاشخان و باکگراوه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه وهێشتاش هه‌ندێ ڕایه‌ڵ و پۆیان له‌نێوان خۆیاندا هێشتۆته‌وه.
5 / پارتی ئه‌یه‌وێ سلێمانی بکاته زبڵدانی ئه‌زمه و مناوهرهکانی. ڕه‌وتی ئه‌نتی پارتی له‌م شار و ناوچه‌یه‌دا ڕه‌وتێکی ڕاسته‌قینه‌یه. ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ بڵێن :” ئه‌وه چاره‌نووسی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانه که ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی پارتی و بارزانی قبوڵ ناکات. ئه‌وه باجی ئه‌وه‌یه که ئێوه هه‌ڵبژاردنێکی جیاوازتان له ویستی پارتی گرتۆته‌به‌ر. ته‌ماشای هه‌ولێر بکه‌ن که له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتیدا چۆن “بووژاوهتر و ئاسووده و ئارامتره” . پارتی به‌و په‌یامه‌ی ئه‌یه‌وێ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌یه‌نێ که هه‌ر له‌وه‌پێشیش ده‌نگدانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کوردستان به یه‌کێتی هه‌ڵه‌یه‌ک بووه و ئه‌و ” پاشاگه‌ردانی ” و ” ئاژاوه “یه سه‌ره‌نجامی مۆدیلی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتین و پارتی به‌رهه‌مهێنی مۆدێلی “ئارام” و دیموکراتی گوێڕایه‌ڵی ” یه نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه له‌سلێمانی له ئارادایه. دیاره له‌م بواره‌دا پارتی باش ئه‌زانێت و ئه‌وه‌ی له‌یه‌کێتی بیستوه که بارودۆخی ئازادیخوازانه‌ی ناوچی سلێمانی به‌رهه‌می سیاسه‌تی یه‌کێتی نیه به‌ڵکوو گرفته‌که له‌وه‌دایه که پیاده‌کردنی هه‌مان مۆدیلی “دیموکراتی ئارام و گوێڕایه‌ڵ” ی پارتی نه‌ک له سلیمانیدا زه‌حمه‌ته به‌ڵکوو سه‌ری خاوه‌نه‌کانیشی ئه‌خوات.
پارتی له‌پێشه‌وه ئه‌زانێت که پلانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت مایه‌ی قبووڵی هیچ یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کان نیه. ئه‌وه کارتێکی بارزانی بوو بۆ تێکه‌ڵکردنی وه‌ره‌قه سیاسیه‌کان و نانه‌وه‌ی پشێوی و سه‌رلێشێواوی له‌کوردستاندا. بارزانی ئه‌یه‌وێت وابنوێنێت که بڕیاری کۆتایی و یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ده‌ست ئه‌وه و تا ئه‌و نه‌هاته‌وه که‌س نه‌یتوانی چاره‌ی “قه‌یران ” ه‌که بکات. ئه‌وه موزایهدهیکی سیاسی و ڕاکردنه بۆ پێشه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته نه پارتی و بارزانی و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌رباز ئه‌کات له ده‌ستی ئیستیحقاقاتی زۆروزه‌به‌ندی ئه‌م قۆناغه و لیستێکی دوورودرێژ له‌داخوازی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه دادی پارتی و بارزانی ئه‌ده‌ن بۆ خۆده‌ربازکردنی له لێپرسراوه‌تی یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به‌و بارددۆخه ناهه‌مواره‌ی له‌کوردستاندا پێکیان هێناوه. ته‌نها ڕێگه‌ش دیسانه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێستایه وه‌کوو سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دانانی حکوومه‌تێکی کاتی که ته‌نها ئه‌رکی سازدانی پێویستیه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته که ئه‌بێ ته‌نها به سه‌رپه‌رشتی هێز و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، عێراقی و جیهانی ، زه‌مانه‌تی سه‌ربه‌خۆبوون و شه‌فافیه‌تی بکرێت.
ئاداری 2011
–تێبینی:
ئه‌م نوسینه‌م ڕۆژی 12 / 3 له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه کورته‌دا بۆ ( ئاوێنه ) نارد به‌ڵام به‌داخه‌وه بڵاویان نه‌کرده‌وه.
ئێستاش به‌ته‌واوی بۆم ڕوون نه‌بوه‌وه که بۆچی ئه‌و دۆستانه‌ی ئاوێنه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاردا ستانده‌ردی جیا به‌کاردێنن.
به‌ڕێزان له‌به‌شی بیروڕا له ( ئاوێنه )
سڵاو
ئه‌م وتاره به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه له ئاوێنه‌دا ڕه‌وان ده‌که‌م که هیوادارم شایسته‌ی بلاوکردنه‌وه بێت.
به‌ڕێزان:
له‌ماوه‌ی 1 ساڵی ڕابووردوودا چه‌ندین جار بابه‌تی سیاسی له‌م جۆره‌م ڕهوانکردوه بۆ بڵاوکردنه‌وه به‌ڵام هیچیان بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه.
دیاره له هه‌موو ئه‌و وتارانه‌دا مه‌رجه مۆرالی و ئه‌ده‌بی و یاساییه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌م ڕه‌چاوکردووه به‌ڵام بێسوود بووه.
هیوادارم ئه‌م وتاره‌ش به‌ده‌ردی ئه‌وانی تر نه‌چێت و هۆی ئه‌وانی تریش ناوه‌ڕۆکی بیروڕاکانی ناویان نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرمدا
ئه‌حمه‌د معین / سدنی