
سه‌فه‌ر …… نیا کامیل
Closed
په‌روانه‌یه‌كی شه‌یدا
دودڵا و مه‌ست و ناجێگیر
وێڵ گه‌ردی ئازادی و فڕین
به‌رله‌وه‌ی زستان ڕه‌قم كاته‌وه
باڵم گرت .
به‌رله هاتنی زستان به سێ ڕۆژ
به‌رله‌وه‌ی تۆفانی غه‌در بمكوژێت و
سه‌ره‌و نگونم بكات
هاتم
كه‌وتمه داوی ته‌نراوی ته‌ونی
جاڵجاڵۆكه‌وه
بومه كرمۆكه‌ی په‌پوله
پاش سێ زستان
واخه‌ریكه ئه‌م به‌هاره
قۆزاغه‌ی ته‌ونی ته‌نراوی
جاڵجاڵۆكه ده‌دڕێنم
ئه‌مجاره ئازاد ده‌بم و
ده‌بمه په‌پوله .
ئیتر نازانم به‌هاری ئه‌م
ساڵیش دڵی ئه‌وه‌نده فراوانه
جێگه‌ی فڕینی منی تیا ده‌بێته‌وه
یان هه‌ر بۆ
ئازاردانی من جیاوازی نیه
ئیتر نازانم ئه‌گه‌ر وابوو
سه‌ری وێڵم بۆ كوێ هه‌ڵگرم ؟! .
nyakamil@hotmail.com