خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی له‌نده‌ن له چاوی (ده‌نگه‌کان )ه‌وه
فۆتۆ – ڕێبین ئه‌حمه‌د
زیاتر له نیو – ملیۆن به‌ریتانی له ڕێپێوانێکی سه‌رتاسه‌ریدا، که گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سیاسییه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردودا له‌و وڵاته، رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو شاری له‌نده‌نی پایته‌ختیان وه‌ستان و به شه‌قامه‌کانیدا مارشیان کرد بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤ: خۆماڵیکردنی ئابووری وڵات، به گشتیکردنی که‌رته تایبه‌تیه‌کان و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌وی حکومه‌تی هاوپه‌یمانی پارتی لیبڕاڵ و پارتی پاریزگاران.
خۆپیشاندانه‌که له‌لایه‌ن ڕێکخراوه چه‌په مارکسیسته‌کان و سه‌ندیکاکانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و پیشه‌وه‌ران و خوێندکاران، هێمناسنه به ئاهه‌نگ و مۆسیقاوه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له ناوچه‌کانی تری له‌نده‌ن ، خوێندکار و لاوه ئانه‌رشیسته‌کان له‌گه‌ڵ هه‌زاران خۆپیشانده‌رانی تردا که‌وتنه پیکدادان و توندوتیژی له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی پۆلیس و ، له ئه‌نجامدا بنکه‌ی سێ بانکه گه‌وره‌که‌ی به‌ریتانیا له هه‌ندێک له‌و ناوچانه تیک و پیکدران ، هه‌تاوه‌کو نیوه‌ی شه‌و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بوون و به داگیرکارێ هه‌ندێک له بنکه بازرگانیه‌کانی له‌نده‌ن، پێکدادانه‌کان به‌یانی یه‌کشه‌ممه هێور بوونه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م خۆپیشاندانه پلانی حکومه‌ته ڕاستره‌وه‌که‌ی به‌ڕیتانیای ریسوا کرد و، نوێنه‌رانی سه‌ندیکا و رێکخراوه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌ڵێنی به‌رده‌وامیان دا به مانگرتنی گشتی ، گه‌ر حکومه‌ت داواکانیان جێبه‌جێ نه‌کات.