له‌چاوه‌ڕوانی چاكسازیدا …. ره‌حمان غه‌ریب
داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وانه‌شی هه‌لی خۆپیشاندانیان بۆ نه‌ره‌خساوه ، سه‌رده‌می زێڕینی ره‌وتی ریفۆرمخواز‌و نوێخوازی ناو پارته سیاسیه‌كانی كوردستانه، له‌پێشه‌وه‌یان ریفۆرمخوازانی ناو یه‌كێتی‌و پارتی، گه‌ر ئیراده‌یه‌كیان هه‌بێ بۆ ئاوێته‌بون له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی داواخوازی بۆ ریفۆرم‌و ئازادی‌و یه‌كسانی‌و عه‌داله‌ت.
ئه‌مڕۆ گه‌ر به‌دڵ بێت یان به بیركردنه‌وه به‌كرداری تاكه‌كه‌سی یان ده‌سته‌جه‌معی، خه‌ڵكانێك هه‌ن له پۆستی جیاجیای ناو حزبه‌كانی كوردستان خاوه‌نی گوتارێكن بۆ گۆڕانكاری‌و قورتاربون له دۆخی چه‌قبه‌ستوو دۆگمای سیاسه‌ت‌و سیاسه‌تمه‌دارانی بێ به‌هره‌و خۆسه‌پێن‌و به‌رژه‌وه‌ندخواز، ئه‌وانه‌ی به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یران واقعی حزبه‌كانیان له‌قاڵبداوه.
له ئێستادا , نه‌وه‌یه‌كی ناڕازی سه‌رشه‌قامه‌كانیان گرتووه, ئه‌و نه‌وه‌یه به هۆشیاری و فكرێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی خوڵقێنه‌ره‌وه، ده‌كرێت ببنه ره‌نگێك له نێو دیمه‌نه‌كانی گۆڕانكاری. ببنه پردێك له نێوان جه‌ماوه‌ری په‌رۆش بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ژیان‌و حورمه‌تی ئینسانی. پردێكی دیالۆگی راسته‌قینه‌بن به‌ره‌و ریفۆرمی سیاسی‌و شێوازێكی جیاوازتری ژیانی حزبایه‌تی. شێوازێك توانای هه‌بێت، سیاسیه‌كی خاوه‌ن كۆمپانیا‌و ئه‌ندامێكی به‌دبه‌خت له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه. حزب‌و حكومه‌ت، حیزب وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له دوكانی كڕین‌و فرۆشی زه‌وی‌و سامانی خه‌ڵك‌و وێژدانی رۆشنبیرانمان، جیابكاته‌وه.
كاتێكی گونجاوه ده‌ستبخرێته سه‌ر ئه‌و ئامرازانه‌ی وایكردوه هه‌ندێ له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان‌و بازرگانێك له یه‌كتر جیانه‌كرینه‌وه. كادێرێكی خه‌باتگێڕو وه‌به‌رهێنێكی گه‌شتوگوزار، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین‌و تاجرێكی نه‌وت له‌یه‌كتر جیانه‌كرێنه‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركۆنه‌و نابوت بكرێت. چونكه جۆرێك له حزبایه‌تی هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌ندام ته‌نها له رۆژی ده‌نگدان هه‌ست ئه‌كات به‌شداره. مۆدێلێكی نه‌فعی زه‌ق. په‌یوه‌ندی حزب‌و ده‌نگده‌رو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌رموگوڕ‌و رۆژانی تری ساڵیش ده‌درێنه ده‌ستی قه‌ده‌رێكی ڕه‌ش‌و بێڕه‌حمی مافیاكانی بازاڕ.
بانگه‌شه‌كردن بۆ فراوانكردنی دیموكراسیه‌ت‌و ریفۆرم‌و نویخوازی و خه‌وبینین بۆ دونیایه‌كی جوانتر‌و قوڵكردنه‌وه‌ی عه‌داله‌ت‌و یه‌كسانی له‌ناو حزب‌و كۆمه‌ڵگا, له‌ناو حزبی نه‌ته‌وه‌یی‌و چه‌پ‌و ئیسلامی سیاسی له به‌رژوه‌ندی دۆگما خاوه‌ن پاره‌و نفوز‌و عه‌شیره‌ت و كۆمپانیا شكایه‌وه. زه‌مینه خۆش‌بوو بۆ زاڵبونی فكری پارتیزان‌و كادێری پارتیزان به‌سه‌ر دیمه‌نی حزبییه‌وه. ئاكامیش وایكرد مه‌سافه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی داواخوازی‌و ئه‌ندامانی حزبه‌كان گه‌وره‌و ترسناكتر بێت.
بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خشه رێی فكریان هه‌یه. بۆ نوێبونه‌وه،ده‌یانه‌وێت نویخوازی‌و ریفۆرم له‌ژیانی حزبی‌و كۆمه‌ڵگه له‌راسپارده‌و بریاری كۆنگره‌كانیانه‌وه بهێننه ناو پراكتیك , ئێستا فرسه‌تێكی زێڕینه. چونكه بینیمان حزبایه‌تی باو زه‌برێكی توندی له‌و ره‌ِوته هاویشت‌و پرۆژه‌كانی خسته په‌راوێزی كۆبونه‌وه بێ روح‌و بێ ئاكامه‌كانی مه‌كته‌ب سیاسی.
ئاخر ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی باڵی نویخوازی حزبه‌كانه ، توێژێكی له رۆشنبیری له‌ناو حزبه‌كان دروستكرد كه خه‌ریكی وه‌سفكردن و ته‌جه‌لاكردنی سیاسه‌تی چه‌وتی پارته سیاسییه‌كانمان. سه‌رقاڵی زه‌خره‌فه‌كردنی ره‌فتاری بته‌كانی سه‌ركردایه‌تین. به هۆشیارییه‌كی ساخته رێكخراوه‌كانیان كرده مۆزه‌خانه‌ی بێده‌نگی بۆ ئه‌ندامانی بێ ئیراده‌و بێ خه‌یاڵ و به‌سته‌زمان. ئه‌مه بوو شكستی ریفۆرم‌و نوێخوازی ، هه‌ر له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی شكستی پرۆسه‌ی نویخوازی‌و چاكسازی حزبییه‌وه، نوخبه‌ی باو شه‌ڕی په‌كخستنی چاكسازی حكومه‌تیان زامنكرد.
ره‌وتی ریفۆرمخواز‌و دڵسۆز بۆ به‌هاكانی یه‌كسانی‌و ئازادی‌و عه‌داله‌تودیمكراسیه‌ت له نێو حزبه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا , پێویسته كاریگه‌ری خۆیان بنوێنن و تایبه‌تمه‌ندی هزری خۆیان له نێو جه‌نجاڵی گوتاری سه‌ركرده‌كانی شه‌ڕی براكان وون نه‌كه‌ن.
ژیانی حزبایه‌تی پێویستی به ئاماده‌بونی گفتوگۆیه‌كی فكری هێمن‌و قوڵ‌و عه‌قڵانی هه‌یه ، راشكاوانه بێ ترس‌و دڵه‌راوكێ زه‌مینه خۆشبكات بۆ پرۆسه‌یه‌ك كه توانای هه‌بێت بته‌كانی دۆگما بشكێنێت. كاریگه‌رییه‌ك بخولقێنێت كه ژینگه‌ی ناوخۆیی حزبه‌كان بكاته وه‌رشه‌ی واقعێكی نوێ. چاكسازی بێت‌و درۆ گه‌وره‌كه‌ی (چاوه‌ڕوانی گۆدۆ) هه‌لبوه‌شێنێته‌وه. چونكه ئاخر به‌ردی خه‌ڵكی ره‌شوروتی وڵاته‌كه‌مان جیاوازی له نێوان كه‌سدا ناكات.