یه‌كێتی له پشوودرێژییه‌وه تا ماندووبوون
له‌ساته‌وه‌ختێكدا كه شۆرشی كورد به‌هۆی له‌باربردنی گوتار‌و زمینه سیاسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فاشیستی به‌غداو هه‌روه‌ها شكستی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له‌و هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا, هیوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرش‌و سه‌رله‌نوێ داگیرساندنی چرای شۆرش له ئه‌سته‌م نزیكتر بوو, وه‌ك له مومكین, سه‌رباری نه‌بوونی زه‌مینه‌ی له‌باروگونجاو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشێكی نوێ, له كۆتایی به‌هاری ساڵی 1976 بۆ یه‌كه‌مین جار به‌یانی دامه‌زراندنی پارتێك له‌و باره ناجێگیرو سه‌خت‌و دژوار‌و پڕ به‌ربه‌ست‌و رێگرییه راگه‌یه‌نرا, (ینك) به‌یانی راگه‌یاندنی خۆی له‌یه‌كێك له‌قاوه‌خانه‌كانی دیمه‌شق نوسی‌و له‌رێی رادیۆ‌و شانه نهێنیه‌كانی ووڵاته‌وه‌بڵاوی كرده‌وه, ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه كاری مێژوونوسان یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و یاده‌وره‌یه‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدان‌و شێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی (ینك) بنوسن‌و ببێژن, ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان‌و شیكردنه‌وه‌بێت به‌هۆی له‌دایكبوونی (ینك) ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه مه‌سه‌له‌ی له‌دایكبوونی پلورالیزم فره میمبه‌ریه له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد دا , به‌تایبه‌ت له‌م پارچه‌ی كوردستان. له‌دایكبوونی (ینك) پێش هه‌ر مانایه‌كی تر سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه بووه له‌به‌رامبه‌ر گوتار‌و شێوه‌ی ته‌عبیر كردن له سیاسه‌تی ئه‌وقۆناغه‌ی شۆرشی كورد, ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی هێنانه ئارای میكانیزم‌و رێگایه‌كی تر بووه بۆ لاوازكردنی سیستمی دیكتاتۆری‌و سته‌مكاری به‌عسیزم له عێراقدا, هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای فه‌رهه‌نگی سیاسی (ینك) بكه‌ین ده‌بینین مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسی‌و ئۆپۆزسیۆن بوون له‌به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری‌و هه‌روه‌ها سته‌مكاری له‌م جوگرافیایه‌دا له‌رێی ئه‌م پارته‌وه‌بووه, شۆرشه‌كانی كورد له‌ماوه‌ی رابردوودا پێش سه‌رهه‌ڵدانی (ینك) به‌هۆی سیاسه‌تی تۆتالیتاریه‌ت‌و ره‌هاگه‌راییانه‌وه هه‌رده‌م له‌قه‌یرانی قوڵی فیكری‌و له شكستخواردنی سیاسه‌ته‌كانیانداخولاونه‌ته‌وه, پێش (ینك) بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد یان شۆرشی چینایه‌تی بووه یان ناسیونالیستی تونده‌ڕه‌و كه له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌یتر كاری كردووه, سه‌رهه‌ڵدانی پارتێك له‌و دۆخه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیكریه‌دا , وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ‌و پڕ كاریگه‌ر بووه بۆ ژینگه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان, هه‌ر بۆیه ئه‌م پارته له رۆژی له‌دایكبوونیه‌وه تا هه‌نووكه كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه هه‌رده‌م له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارو دوژمن‌دا له ململانێدا بووه, له‌لایه‌ك هه‌ڵگری رێباز‌و گوتارێكی نوێ بووه,له‌لایه‌كی تر له كێشه‌وگرفت‌و ململانێدا بوو له‌گه‌ڵ نه‌یارو دوژمنه‌كانیدا, ئه‌وه جگه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی به‌غداكه به‌عسیه شۆفینیه‌كان زیاتر له چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك حكومڕانی بوون, (ینك) له‌ماوه‌ی كاركردن‌و خه‌باتیدا تووشی چه‌ندین كۆسپ‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌وته‌نانه‌ت قه‌یرانی سیاسی‌و فیكری بوو, گرنگرین ئه‌وقه‌یران و كێشانه له‌شێوه‌ی ئیداره‌كردن‌و حكومڕانیدا بووه, كه ئه‌و دیوه‌ی شكستی (ینك) كارناكاته سه‌ر دیوه راسته‌قینه فیكریه‌كه‌ی كه سه‌رباری بوونی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر حكومڕانی (ینك) له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌و پارته‌یه كه بایه‌خ‌و خه‌باتی بۆ تۆخكردنه‌وه‌وخزمه‌تكردن به فه‌رهه‌نگی دیموكراسی‌و هێنانه ئارای كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و ته‌ندروست به‌رده‌وامه, به‌م پێیه (ینك) به‌راورد به پارته سیاسیه‌كانی تر له‌كوردستان به‌ده‌ره له‌و قه‌یرانه‌فیكریه‌ی كه ئه‌وان تێیدا ئه‌ژین‌و به‌ردوامیشن له‌سه‌ر درێژدان به فیكر‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی چه‌وت‌و هه‌ڵه, گرفتی (ینك) ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خزمه‌تگوزاری‌و شێوه‌ی حكومرانیكردنی كۆمه‌ڵگانیه, به‌ڵكوكێشه‌ی ئه‌م حزبه‌ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵگایه تاراده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی پاسیڤ بووه‌و تا ئێستاش ناتوانین وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی لێی بڕوانین, كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ئه‌وه‌یه ئێستاش پارته چه‌پڕه‌وه‌كان زیاتر له پارته دینیه‌كان پابه‌ندن به نه‌ریت‌و بۆنه ئایینیه‌كان, زۆربه‌ی پارته سیاسیه‌كان له قه‌یرانی فیكردان و ئه‌یانه‌وێت به‌هۆی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌دا په‌رده پۆشی گرفت‌و قه‌یرانه‌كانیان بكه‌ن, داخوازی گه‌ل بووه به‌كه‌ره‌سه‌ی كار‌و هاوپه‌یمانی ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ تا ئه‌و په‌ڕی راست, ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت جگه له قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی فیكری پارته ره‌هاخوازه‌كان هیچی ترنیه, ئه‌وه‌ی كه ده‌خوازێت هه‌ل‌و مه‌رجه فیكری‌و سیاسیه‌كه له‌سه‌ر رێی نه‌ش‌و نمای خۆی وه‌ك قۆناغێك تێپه‌ڕێت ته‌نها(ینك)ه.
(ینك)ده‌ستێكی بۆ به‌رگری‌و ده‌ستێكی بۆ پێشكه‌وتن:
یه‌كێك له به‌دبه‌ختیه‌كانی ئه‌م پارته هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی په‌یدابوونیه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی له‌گه‌ڵدابێت هه‌رده‌م به دوالیزمی ململانێ+ گه‌شه‌كردن كاری كردووه‌و هه‌میشه به‌شێكی سه‌رقاڵ بووه له به ململانێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه ناوخۆییه‌كان‌و به‌شه‌كه‌ی تری كاری بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا كردووه, ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و فه‌زا رۆشنبیری‌و ئیعلامیه‌ی كه له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌بینرێت كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه به‌راورد به ناوچه‌كانی تری عێراق‌و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ریش, ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزه تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاتنیدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانی له سه‌رجه‌م پێكهاته سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و فیكریه‌كاندا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌رجه‌سته كردووه, جگه‌له‌وه‌ش ده‌ستكاری شێوه‌ی ته‌عبیركردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی له خود مختاریه‌وه بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین كردووه, ئه‌م هێزه پشوو درێژانه هه‌م ململانێی كردووه هه‌م له‌گه‌شه‌كردن نه‌وه‌ستاوه, ئه‌م رووداوانه‌ی كه به‌م دواییانه به‌رۆكی (ینك)ی گرتووه كه خۆی له چه‌ند داوایه‌كی ره‌وای خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها به‌شێكیشی به ئه‌جێندای سیاسی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه به‌ستراوه, كه ئه‌توانین بڵێین ئه‌و هێزانه به‌رله هه‌رشتێك كێشه‌ی فیكریان له‌گه‌ڵ (ینك) دا هه‌یه, گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سه‌ی لێدان‌و ره‌خنه‌گرتنیان له‌و هێزه ئاستی ناره‌زایی‌و كه‌موكوڕی و داخوازی هاووڵاتیانه, كه ئه‌مه تا ئه‌ندازیه‌ك مۆدێلێكی دیموكراسیانه‌یه كه ته‌نها له‌م ووڵاته‌دا بوونی نیه, به‌ڵام مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م ره‌وشه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه بێت بۆ سه‌ر سیستمی حكومڕانی , هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م مۆدێله دیموكراسیه‌ی كه یه‌كێك له هۆكارو رۆڵی هێنانه ئارای هێزێكی وه‌ك (ینك)ه, كاتێك گوتاری ئه‌م هێزه شكست ئه‌خوات ئه‌وه ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی یان ته‌نها پارتێك نیه كه شكست ئه‌خوات, به‌ڵكو ئه‌و ئه‌و شه‌پۆله‌یه كه شكست ده‌خوات كه دیموكراسی‌و مۆدێرنیزم له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هێناویه‌تی, وه رۆڵی رۆشنبیران له‌م دۆخه‌دا ته‌نها یه‌ك ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه, بگره ئه‌شێ ئه‌وه‌ش بێت كه به‌ر بگرێت له شكستهێنانی گوتارێك كه هه‌م كۆمه‌ڵگا هه‌م لایه‌نه دیموكراسخوازه‌كان قوربانیان بۆ داوه, وه ته‌نها ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت كه ئه‌م دۆخه پێویستی به گۆڕان‌و چاككردن هه‌یه, وه هه‌موو هۆكارێكیش بۆ داوای گۆڕانكاری ته‌نها یه‌ك لایه‌نی كۆمه‌ڵگاو ره‌هه‌نده‌كانی ته‌ماشا نه‌كرێت , ئه‌وه‌ش ره‌چاوبكرێت كه له‌باربردنی ئه‌م دۆخه , له‌باربردنی ئه‌و زه‌مینه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیه‌یه كه له‌سه‌ر شارێی گه‌شه‌كردنێكی فراوانی ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی یه كه نزیك ئه‌بێته‌وه له ئامانجی گه‌وره‌ی شۆرشێك كه سه‌دان هه‌زار قوربانی‌و چه‌ندین ساڵه‌ی تێكۆشانی پارته سیاسیه‌كانی كوردستانی له‌پشته, وه یه‌كێك له‌و هێزانه‌ش كه پێكهاته‌ی ئه‌و شۆرش‌و قوربابانیانه پێك ده‌هێنێت كه زیاتر له‌پارته‌كانی تر هه‌م قوربانی داوه‌و هه‌م شێلگیرانه خه‌باتی بۆ ئه‌و ره‌وشه نوێخوازه كردووه, (ینك)ه, كه ئه‌م هێزه به‌هۆی ئه‌و رووداوه ده‌ستكرد‌و نه‌خوازراوانه‌وه له ماندوو بوون نزیك ئه‌بێته‌وه.
Hidaiat79@yahoo.com