راپۆرتی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له سێداره‌دان و راپۆرتی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (مانگی سێهه‌می ساڵی 2011)
له سێداره‌دانی 44 که‌س
کوشتن و بریندارکردنی 15 کاسبکار و کۆڵبه‌ر له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی
کوشتنی 4 چالاکی ژینگه‌پارێزی شاری سنه به ده‌ستی هیزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی
ده‌ست به سه‌ر کردن و سزادانی ده‌یان چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارلمانی عێراق کیمیابارانی خه‌ڵکی حه‌ڵه‌بچه‌ی به ژینۆساید په‌سند کرد
په‌یامی دایه سه‌ڵته‌نه دایکی ماموه‌ستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر به بۆنه‌ی نه‌ورۆز
ئه‌یهان چارکین: ئێمه به فه‌رمانی حومه‌تی توکیه سه‌دان کوردمان بێ لێپرسینه‌وه کوشتووه
25 ره‌شه‌مه 23 مین سالوه‌گه‌ری کیمیابارانی شاری حه‌ڵه‌بچه
مه‌ترسی له سێداره‌دانی گیراوی سیاسی کورد شێرکۆ معارفی
بریاره 132 که‌سی دیکه له سێداره بدرێن
ئێران و چین زۆرترین رێژه له سیداره‌دانیان هه‌یه له جیهان دا
له سێداره‌دراوه‌کان له ئێران
له‌سێداره‌دانی 7 کورد و دوو ئازه‌ری
2011-02-28
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی ڕیکخراوه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ده‌وڵه‌تی ئێران پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌کات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، له24 سه‌عاتی ڕابردوودا 9 که‌س که‌دوانیان ژنن، له‌زیندانی مه‌رکه‌زی ئورمییه‌به‌تۆمه‌تی بازرگانیکردن به‌ماده‌کانی هۆشبه‌ر له‌سێداره‌دراون. حه‌وت له‌و 9 که‌سه‌کورد و خه‌ڵکی شاری ئورمییه‌ن. دوو که‌سه‌که‌ی تر ئازه‌رین.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ئێرانه‌وه‌ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوانی دوێنێ به11که‌س ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی دوو که‌سه‌که‌ی تر ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له‌ئێران 7 که‌س له‌سێداره‌درا
2011-03-02
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ندیه‌گشتیه‌کانی دادگۆسته‌ری پارێزگای کرمان، سزای له‌سێداره‌دانی 7 که‌س دووای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادستانی گشتی ئێرانه‌وه‌پشتراست کرایه‌وه، رۆژی 10ی ڕه‌شه‌ممه‌جێبه‌جێکرا.
به‌و پێیه5 که‌س له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری جیرۆفت و 2 کهسیتر له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری به‌م به‌تۆمه‌تی بازرگانیکردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره‌دراون.
له‌ئێران 4 کهسیتر له‌سێداره‌دران
2011-03-03
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان 3 که‌س له‌گرتووخانه‌ی عادل ئاباد له‌شاری شیراز له‌سێداره‌دران.
له‌لایه‌کیتر جه‌وانێکی 24 ساڵه‌به‌ناوی” مه‌حمود وئه‌علایی” سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 4 شه‌ممه‌له‌گرتووخانه‌ی خۆمه‌ینی شه‌هر له‌پارێزگای ئێسفه‌هان له‌سێداره‌دراوه.
به‌له‌سێداره‌دانی ئه‌و 4 که‌سه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵی زاینییه‌وه تا ئێستا 145 که‌س له ئێران له‌سێداره‌دراون
له سێداره‌دانی 2 که‌س له گرتوخانه‌ی ئورمیه
شنبه, 14 ره‌شه‌مه 1389
به پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه ئیره‌ج نه‌ژادیان خه‌ڵکی گوندی نه‌بی و بێهروز شکوهی خه‌ڵکی گوندی نیچه‌ڵان سه‌ر به ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ر ی ئورمیه له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئورمیه له سێداره دران
سێ که‌سی دیکه له ئێران له سێداره دران
دوشه‌نبه, 16 ره‌شه‌مه‌ی 1389
سێ پیاوی ئه‌فغانی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌نبه چوارده‌ی ره‌شه‌مه له گرتوخانه‌ی ئه‌وینی تاران له سێداره دران.
له سێداره‌دانی 2 گیراوی نه‌ناسراو له گرتوخانه‌یی ناوه‌ندی شاری ئیلام
هه‌ینی, 20 ره‌شه‌مه 1389
به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردوان و گیراوان له ماوه‌ی 2 حه‌وتوی رابردوو 2 گیراوی نه‌ناسراوو که شیمانه ده‌کرێت خه‌ڵکی شاری تاران بووبن له گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئیلام له سێداره دراون
له سێداره‌دانی 10 که‌س له گرتوخانه‌یی وه‌کیل ئاباد ی شاری مه‌شهه‌د
پێنج شه‌نبه, 26 ره‌شه‌مه 1389
به پێی خه‌به‌ری راگه‌یاندنه‌گشتیه‌کان 10 که‌س له گرتوخانه‌ی وه‌کیل ئابادی شاری مه‌شهه‌د رۆژی چوارشه‌مه 11 ره‌شه‌مه بێ ئاگادار بنه‌ماڵه‌کانیان و به نه‌هێنی له سێداره دراون
لە ئێران ٥ کەسی تر لەسێدارەدرا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی 23ی ڕه‌شه‌مه لقی 28ی دادگای شۆڕشی شاری تاران هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئه‌و 5 که‌سه‌ی پشتڕاست کردە‌وه. به‌و پێیه ژن و مێردێکی مه‌سیحی به ناوه‌کانی ‘ئه‌دیوا میرزا سلێمان’ و ‘وارژان پێترۆسیان’ له گه‌ل ژنێک و دوو پیاوی تر که ناسنامه‌کانیان نه‌زانراوه به شێوه‌یه‌کی نهێنی له گرتووخانه‌ی ئێوین له شاری تاران له سێداره‌دراون. شایانی باسە له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینیه‌وه تا ئێستا، لانی که‌م 165 که‌س له سێداره دران
رژێم ده‌یهه‌وێ گیراوێکیتری کورد له‌سێداره بدات
گیراوی سیاسی کورد شێرکۆ مه‌عارفی ته‌مه‌ن 32 ساڵه،ڕۆژی 2 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2008 به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی ڕژێم ده‌کات له شاری بانه گیرا.
له مانگی ژانوویه‌ی ساڵی 2009 ش ،بڕیاری له‌سێداره‌دانی درا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه،کاربه‌ده‌ستانی دادگای ئێران بڕیاریان داوه که ڕۆژی یه‌کی مه‌ی شێرکۆ مه‌عارفی له‌سێداره بدرێت.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه، که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ڕژێمی ئێران 9 گیراوی سیاسی کوردی له‌سێداره دا که ئه‌ندامانی په‌ژاکیش له‌ناویاندا هه‌بوون.
هه‌روه‌ها ئێستا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، شێرکۆ مه‌عارفی، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، سامی حوسێنی، جه‌مال موحه‌مه‌دی، ڕۆسته‌م ئه‌رکیا، مسته‌فا سه‌لیمی، ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می، ئیره‌ج محه‌مه‌دی، محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی، ئه‌حمه‌د پولادخانی، حه‌سه‌ن تالعی، عه‌زیز محه‌مه‌د زاده،حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ریپور، عه‌بدولڵا سروری، ڕه‌شید ئاخکه‌ندی، لوقمان مورادی و زانیار مورادی، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
بڕیاردرا 132 زیندانی له‌سێداره بدرێن
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان، کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی پێداگری له‌سه‌ر سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداه‌دان له ئیران ده‌که‌نه‌وه.
محه‌مه‌د مسته‌فایی، پارێزه‌ری دادگۆسته‌ری ئیران رایگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو 191 که‌س له‌و که‌سانه له ئێسفه‌هان به تۆمه‌تی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌کانیتر ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان ببوونه‌وه، داوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌کانیان کردبوو له کمسیونی لێبوردن و له ئه‌نجامدا ئه‌و کمسیۆنه سزای 59 که‌سی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بێراه سزای 132 که‌سه‌که‌یتر، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌سێداره بدرێن.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینیه‌وه تا ئیستا هه‌ریکه‌م له ئێران 165 که‌س له‌سێداره‌دراون
ئاماری ئێعدامه‌کانی ساڵی 2010 له جیهاندا
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به جێبه‌جیکردنی سزای له‌سێداره‌دان له جیهان راپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه.
به پێ ئه‌و راپۆرته، ئێران له دووای وڵاتی چین زۆرترین رێژه‌ی له‌سێداره‌دانی هه‌بووه.
له ساڵی 2010 زیاتر له 2 هه‌زار که‌س له 67 وڵات رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که 139 وڵاتی جیهان سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه یان له کرده‌وه‌دا ئه‌و سزایه جێبه‌جێ ناکه‌ن.
رێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان له چین به هۆی ئاشکرا نه‌بوونیان، به ته‌واوه‌تی نازانرێت. به‌ڵام به پێ به‌راوردی رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له چین له‌سێداره‌دراون ده‌گاته 5 هه‌زار که‌س له کاتێکدا له ده‌یه‌کانی 90دا ئه‌و رێژه‌ی له نێوان 7 بۆ 9 هه‌زار که‌س له ساڵدا بووه.
له دووای چین ئێران به رێژه‌ی هه‌ریکه‌م، 252 له ساڵدا له پله‌ی دووه‌مدایه. به پێ راپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوه‌که، رێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کانی ئێران له چاو ساڵی 2009دا که‌متر بووه‌ته‌وه.
له راپۆرتی ساڵی 2009ی ئه‌و رێکخراوه‌دا ئاماژه به له‌سێداره‌دانی 388 که‌س کرابوو. ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی به شێوه‌ی به کۆمه‌ڵ له گرتووخانه‌کانی وه‌کیل ئاباد مه‌شهه‌دا له‌سێداره‌دراون، له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه هه‌ندێک هه‌واڵی باوه‌ڕ پێکراوی پێگه‌یشتووه که ئاماژه به له سێداره‌دانی 300 کس له گرتووخانه‌ی وه‌کیل ئاباد له شاری مه‌شهه‌د ده‌کات.
به پێ راپۆرته‌که، ساڵی 2010 له وڵاتی کوریای باکور هه‌ریکه‌م 60 که‌س، له یه‌مه‌ن 53 که‌س، ئامریکا 46 که‌س و عه‌ره‌بستان هه‌ریکه‌م 27 که‌س له‌سێداره‌دراون.
شایانی باسه که ئیستاکه 58 وڵات له جیهاندا به‌رده‌وام سزای له‌سێداره‌دانیان له یاسا گشتیه‌کاندا، هێشتووه‌ته‌وه
خۆسووتاندنی ژنێک له‌بۆکان
2011-03-01
کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان له‌کوردستان هۆکارن بۆ قوربانیبوونی ژنان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، ژنێک به‌ناوی” تووبا – ئه‌لێف” خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌جبوور ئاوای شاری بۆکان، هه‌فته‌ی ڕابردوو خۆی سووتاندووه و به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری سووتانه‌که‌ی دووای چه‌ند ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ئورمییه ژیانی له‌ده‌ستداوه.
گوشار و ده‌ست به سه‌ر کردنی چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
گوشاره‌کان له‌سه‌ر زیندانیانی کورد
2011-03-02
یوسف فتوحی گیراوی سیاسی کورد له‌گرتووخانه‌ی کارون له‌شاری ئه‌هواز، نزیک به‌یه‌ک ساڵه‌که ڕۆژ به ڕۆژ بینایی کز ده‌بێت و تا ئیستا له‌هه‌رچه‌شنه‌چاره‌سه‌ریه‌کی پزیشکی بێبه‌ش بووه.
ئه‌و گیراوه‌کورده‌هه‌روه‌ها تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه‌و به‌وته‌ی دوکتۆری گرتووخانه، پێویسته‌که‌هه‌ر ڕۆژه‌ده‌رمان به‌کار بێنێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه‌هیج ده‌رمانێکی ناده‌نێ، هه‌ر بۆیه‌له‌ڕه‌وشێکی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌بات.
جێ باسه‌که‌یوسف فتوحی ساڵی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل پارتیه‌کی کوردی له‌شاری ماکو ده‌ستبه‌سه‌ر کراو و له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه رووبه‌ڕووی سزای 6 ساڵ زیندان و دوور خستنه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی کارون له‌شاری ئه‌هواز کرایه‌وه.
تۆڕی پارله‌مانتارانی سوید بۆ پشتیوانی کردن له‌کوردان دامه‌زرا
2011-03-02
به‌ئامانجی زیاترکردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی سوێد و هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی کردن له‌گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ستخستنی هه‌موو مافه‌کانی، دوێنێ له‌ناو پارله‌مانی سوێد کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌به‌شداری 15 پارله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبونه‌وه‌که که‌له‌لایه‌ن پارله‌مانتارانی کورده‌وه‌ده‌ستپێشخه‌ری بۆ کرابوو، کاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ده‌ستی پێ‌کرد. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌ماوه‌ی کاتژێریک و نیوی خایاند، باس له‌گرینگی دامه‌زراندنی تۆری پارله‌مانتاران کرا و به‌یه‌ک ده‌نگ پێداویستی دامه‌زراندنی ئه‌و تۆڕه‌ئه‌رێ کرا.
ئه‌ندام پارله‌مانی پارتی گه‌ل ‘فرێدریک مالم’ وه‌ک وته‌بێژی تۆڕی پارله‌مانتاران ده‌ستنیشان کرا و سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندن و ئه‌رکی تۆری پارله‌مانتاران گوتی:
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌گرینگه‌وڵاتی سوێد نیشان بدات که‌نه‌ک ته‌نها له‌ئاستی دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا، به‌لکو پێویسته‌له‌ئاستی سیاسی و پارله‌ماندا نیشانی بدات که‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستاندا هه‌یه. ده‌مانهه‌وێ به فه‌رمی نیشانی بده‌ن که‌ئێمه‌له‌ئاستی پارله‌مانی سوێدا پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ین‌له‌پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و وه‌ده‌ستخستنی مافه‌کانی مرۆڤ و دێموکراسی‌دا.
‘فرێدریک مالم’ گوتی که‌ئه‌وان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌ناوی عوسمان بایده‌میر و پارله‌مانی هه‌رێم کرد.
سه‌پاندنی 6 ساڵ زیندان بۆ چالاکێکی کورد
2011-03-03
مۆحسین جه‌لدیانی خه‌ڵکی شاری شنۆ که‌له‌مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1388 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، به‌تۆمه‌تی پڕووپاگه‌نده‌له‌دژی نیزام و هاوکاری پارتیه‌کوردیه‌کان، رووبه‌ڕووی سزای 6 ساڵ زیندان بووه‌وه.
ئه‌و گیراوه‌کورده‌که‌ماوه‌یه‌ک له‌گرتووخانه‌ی شاری ئه‌راک ڕاگیرابوو ئیستاکه‌له‌گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ره.
چاره‌نوسی 2 چالاکوانی کورد نادیاره
هه‌ینی, 13 ره‌شه‌مه 1389
له چاره‌نوسی 2 چالاکوانی کوردی زانکۆی تاران به نێوه‌کانی محه‌مه‌د ئیلخانیزاده که له 16 رێبه‌ندان و هیوا مه‌جیدزاده له 22 به‌فرانبار ده‌ست به سه‌ر کرابون هیچ زانیاریه‌ک ده ده‌ست دا نیه.
قه‌تلی چوار که‌س له نیزیک شاری سنه
شه مه, 14 ره‌شه‌مه 1389
به پێی زانیاریه‌کان رۆژی پێنج شه‌مه 4 که‌س له نیزیک گوندی کانی بوچکان سه‌ر به شاری سنه کوژراون.
به پێی سه‌رچاوه‌کان مه‌سعود علیخانی، که‌مال حه‌سێن په‌ناهی، موعه‌مر مه‌رغوبی و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی چوار کارمه‌ندی ئیداره‌ه پاراستنی ژینگه به ده‌ست چه‌کدارانی نه‌ناسراو کوژراون.
به پێی زانیاریه‌کانی لێکۆلێنه‌رێکی ئیداره‌ی ژینگه 110 کارمه‌ندی سه‌ر به‌و ئیداره له ماوه‌یی چه‌ند ساڵی رابردو دا کوژراون.
مانگرتنی 70 گیراوی گرتوخانه‌یی ئورمیه
دوشنبه, 16 ره‌شه‌مه 1389
70 گیراوی به‌ندی 12 گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه که زۆربه‌یان کوردن بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له هه‌مبه‌ر گوشار و زه‌ختی له راده‌به‌ده‌ری به‌رپرسانی گرتوخانه رۆژی یه‌کشه‌مه 15 ره‌شه‌مه‌ی 1389 ده‌ستیان دایه مانگرتن.
شایانی باسه که دوابه‌دوای له سێداره‌دانی نهێنی حوسێن خزری گیراوی سیاسی ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک زه‌خت و گوشارێکی له راده‌به‌ده‌ر له سه‌ر گیراوانی به‌ندی 12 گرتوخانه‌یی ناوه‌ندی ئورمیه به‌رێوه ده‌چێت
ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌نگیز ایوری ، جه‌مال هه‌بوکی
هه‌ینی, 20 ره‌شه‌مه 1389
به پێی زانیاریه‌کان چه‌نگیز ایوری کوری فه‌هیم خه‌ڵکی گوندی ئه‌شناک سه‌ر به شاری سه‌لماس ماوه‌ی مانگێک پیش له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات به تاوانی هاوکاری پارتیه‌کی کوردی ده‌ستبه سه‌ر و بۆ گرتوخانه‌ی نهێنی سپای پاسداران گۆازتراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌مال هه‌به‌کی ماموه‌ستای قوتابخانه رۆژی سێشه‌مه 17 ره‌شه‌مه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی شاری سه‌قز به تاوان بیرورای ئایینی ده‌ست به سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتراوه‌ته‌وه.
ده‌ست به سه‌ر کردنی مائده قادری پارێزه‌رێ کورد
سێ شه‌نبه, 24 ره‌شه‌مه 1389
مائده قادر پارێزه‌ری کورد و ئه‌ندامی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی تاران رۆژی 12 ره‌شه‌مه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، دادستانی شاری سه‌قز ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ر سزای 4 ساڵ زیندانی گیراوی کورد” بێهروز ته‌هماسبی”خه‌ڵکی شاری سنه که له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز ڕووبه‌ڕووی 4 ساڵ زیندان ببووه‌وه.
زانرا دادستانی به مه‌به‌ستی زیاترکردنی سزای ئه‌و گیراوه کورده دۆسیه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه کردووه.
شایانی باسه ‘بێهروز ته‌هماسبی’ ئیستاکه له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز ڕاگیراوه.
له لایه‌کیتر ڕاگه‌یه‌ندرا که” شاکر باقی” خه‌ڵکی باکووری کوردستان که سزای 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و دوور خراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی شاری کاشمه‌ر، له ژێر گوشاردایه؛ به‌و پێیه پێری کاربه‌ده‌ستانی باڵوێزخانه‌ی تورکیه له ئێران سه‌ردانی گرتووخانه‌یان کردووه و پێیان ڕاگه‌یاندووه داوای لێبوردن بکات تا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ تورکیه.
شاکر باقی له به‌رانبه‌ر ئه‌و داخوازیه ناڕه‌زایه‌تی نیشانداوه و ڕایگه‌یاندووه ،ئه‌و ئاماده نییه داوای لێبوردن له هیچ سه‌رده‌ستێکی کوردستان بکات .
سووکایه‌تی به گۆڕی کیانووش ئاسا ده‌کرێت
2011-03-14
خوێندکاری کورد کیانووش ئاسا، که له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئێران دژ به ساخته‌کاریه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو ساڵی ڕابردووی سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا، به گولله‌ی پاسدارانی ڕژیم کوژرا، ئه‌م جاره‌یان له گۆڕه‌که‌یدا له لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌کانی سه‌ر به ڕژیمی ئێرانه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر.
سه‌رچاوه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ڕایانگه‌یاند، هێزه لیباس شه‌خسیه‌کانی سه‌ر به ڕژیم، بۆ چه‌نده‌مین جار به شێوازێکی ناجوامێرانه، هێرشیان کردۆته سه‌ر گۆڕی خوێندکاری گیانبه‌ختکردووی کورد کیانووش ئاسا، له باغی فیرده‌وس له کرماشان.
ڕاگه‌یاندرا که ئه‌و لیباس شه‌خسیانه، ئه‌سیدیان به سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و خوێندکاره گیانبه‌ختکردووه‌دا کردووه و، دارنه‌مامێک که دایک و خوشکی له دوایین حه‌فته‌ی ساڵی ڕابردوودا له پشت سه‌ری گۆڕه‌که‌ی کیانووش ئاسا چاندبوویان، له ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌ندووه.
ده‌سبه‌سه‌ر کردنی کوردان بووه به دیارده‌یه‌کی رۆژانه
2011-03-14
له‌هەواڵێکدا ڕایگەیاندرا، ‘ئیبراهیم نامداری’ خەڵکی گوندی دارەلەکی سەر بە مەهاباد، لە ڕێکەوتی 10ی ره‌شه‌مه و کەسێکی تر بەناوی ‘جەماڵ موقەدەسی’ کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابون، بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە
تا ئێستا کاربەدەستانی دەوڵەتی، هیچ هۆکارێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو دوو کەسە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ڕاگەیەندراوە کە تۆمەتی ‘مه‌ترسیی سه‌ر ئاسایش’ خراوەتە پاڵ ئەو دوو کوردەیش.
مانگرتنی زیندانییه‌کی سیاسی له گرتووخانه‌ی مه‌هاباد
2011-03-16
گوشاری سه‌ر گیراوانی کورد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه و گیراوانی کوردیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا، پێداگری له سه‌ر داخوازییه‌کانیان ده‌که‌ن
گیراویکی ئاسایی کورد به ناوی” قادر دیاری” له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد له ڕێکه‌وتی 23ی ره‌شه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته ماونگرتن له خواردن.
ئه‌و گیراوه کورده که له گرتووخانه‌ی شاری زه‌نجانه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی مه‌هاباد کراوه له دژی ئه‌وه‌ی که داخوازیه‌کانی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، ره‌تکراوه‌ته‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.جێ باسه که “قادر دیاری” ڕووبه‌ڕووی سزای 4 ساڵ زیندان بووه‌ته‌وه.
رژیم به‌رده‌وامه له ده‌سگیرکردنی کوردان
2011-03-15
عارف ئه‌ڵوه‌ندی خه‌ڵکی گوندی گه‌لێنی سه‌ر به شاری سنه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دوواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ وه‌ده‌ستخستنی زانیاری، تا ئیستا هیچ زانیاریه‌ک له چاره‌نووسی نازانرێت
کورته‌یه‌ک له کاره‌ساتی 16ی سێی هه‌ڵه‌بجه
2011-03-16
له 16ی مارسی1988 فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی حکوومه‌تی رووخاوی به‌عس هێرشیان کرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێردا زیاتر له 5 هه‌راز که‌سی مه‌ده‌نی کوژران و هه‌زاران کهسیتر بریندرا بوون.
ڕۆژی 16ی مارس هه‌ڵه‌بجه هه‌تا کاتژمێر 11 و 25 خوله‌ک بێ ده‌نگ بوو. هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی په‌یتا په‌یتا له‌ڕێگای خورماڵ و سیروانه‌وه به‌ماشین ده‌چوونه نێو شاری هەڵەبجەوە. کاتژمێر 11 و 25 خوله‌کی پێشنیوه‌ڕۆ 8 فڕۆکه‌ی حکوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر شار ده‌رکه‌وتن.
گه‌ڕه‌که‌کانی سه‌را به‌ره‌و ‘کانییه قوڵکه’ و ‘تنه‌به’ بۆمباران و ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژران و بریندار بوون. هه‌تا ئه‌و کاته ژماره‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵکی شار چووبوونه ده‌ره‌وه.
کاتژمێر 2 و 15 خوله‌ک، دووه‌م بۆمبارانی شار ئه‌نجام درا، له دووه‌م بۆمبارانیشدا گازی شیمیایی به‌کار نه‌هات و له‌م بۆمبارانه‌دا گه‌ڕکه‌کانی سه‌را، کانییه‌قوڵکه، جووله‌که‌کان، پاشا و پیرموحمه‌دی گرته‌وه و دیسان ژماره‌یه‌کی دیکه له خه‌ڵک کوژران و بریندار بوون.
کاتژمێر2 و30 خوله‌ک یه‌که‌م بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێ‌کرد و بێجگه له گه‌ڕه‌که‌کانی شار، گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری شاریش بۆمبارانی شیمیایی کران.
کاتژمێر 3 و 15 خوله‌ک بۆمبارانی شیمیایی هه‌موو شاری گرته‌وه و به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌که‌کانی پیرمحه‌مه‌د، جووله‌که‌کان، کانی قوڵکه و سه‌را به خه‌ستی بۆمبارانی شیمیایی کران.
کاتژـیر 4ی ئێواره جارێکی دیکه بۆمبی شیمیایی به‌سه‌ر شار و رێگاکانی گوندی عه‌نه‌ب و بیاوێله بارێندرا و له ئاکامدا خه‌ڵکێکی زۆر له‌و شوێنانه گیانیان له‌ده‌ستدا. کاتژمێر 6 و 30 خوله‌کی ئێواره جارێکی دیکه شاری هه‌ڵه‌بجه بۆمباران کرا.
شاری هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی ته‌نیا نیوڕۆژدا له‌مه‌رگ و خوێندا نوقم کرا. له شه‌قام، کۆڵان، ژێرزه‌مینه‌کان، مێرگ، دۆڵ و باخه‌کانی ده‌وره‌به‌ری شار هه‌زاران مه‌یت به‌جێمان. کە هەموویان خەڵکی مەدەنی بوون.
له ڕۆژی 16ی مارس له ئه‌نجامی هێرش کردنه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، زیاتر له 5 هه‌زار که‌سی مه‌ده‌نی ژیانیان له ده‌ستداو و زیاتر له 7 هه‌زار 500 کهسیتر بریندار بوون.
لە کۆنفرانسێکدا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، داوای بە جینۆسایدناساندنی هەڵەبجە و ئەنفال کرا
2011-03-18
ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار كۆنفرانسێك له دەفتەری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژنێڤ، له سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به‌ڕێوه چوو.
شایه‌نی باسه ئەوە یەکەمین جارە، کۆنفرانسێکی وا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دژ بە گەلی کورد ئه‌نجام بدرێت
ده‌سبه‌سه‌ر کردنی کوردان له رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه 2011-03-20
شه‌وی چوارشه‌ممه‌سووری واته شه‌وی سێشه‌ممه، چه‌ندین که‌س له شاری مه‌هاباد له ناویاندا ‘خدر سه‌ید خه‌لیل پوور’، ‘یه‌حیا ئه‌بووبه‌کری’، ‘یوسف محه‌مه‌دی’ و ‘قادر قادری’ له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
شایانی باسه تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه ئه‌و چه‌ند که‌سه، که ژماره‌یه‌کیان تا ئێستا له گرتووخانه‌ی مه‌هاباددا ڕاگیراوان، به چ تۆمه‌تێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه که ڕژیمی ئێران هه‌ر ساڵ له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سووری و نه‌ورۆز دا، گوڕ ده‌دات به گوشار و ده‌سته‌به‌سه‌رکردنه‌کان، به ئامانجی ڕێگری‌کردن له پیرۆزبایی و ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری.
په‌یامی دایکی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه
2011-03-21
دایه سه‌ڵته‌نه دایکی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه:
دواین نه‌ورۆز که چوومه سه‌ردانی کوڕه‌که‌م، پێ گوتم دایه نه‌ورۆز به دڵنیایه‌وه ڕۆژی ئازادیه و پێکه‌وه ئه‌و ڕۆژه جه‌ژن ده‌گرین. به‌ڵام به داخه‌وه فه‌رزادیان له قوتابیه‌کانی و نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد.
قۆتابیه‌کانی له فه‌رزاده‌وه مامۆستای و نه‌ته‌وه‌که‌یشی ئینسایه‌تیان وه‌رگرت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی فه‌رزادیان له من گرت چی بوو به نسیبیان؟
نه‌ته‌وه‌ی کورد به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری نیشانی‌دا که له گه‌ل فه‌رزاد و هاوڕێه‌کانیدان، ئاخۆ ئه‌وه‌شیان نه‌بینی؟
هیوادارم که ئازاد بوونی سه‌رجه‌م ئازیزانمان که له زینداندان له ڕۆژێکی وادا جه‌ژن بگرین و ئه‌و ڕۆژه‌ی که فه‌رزاد مۆژه‌دی دابوو، دوور نایبینم؛ هیوادارم تا ئه‌و کاته‌ی زیندووم هاتنه دی داخوازیه‌کانی کوڕه‌که‌م که ئازادی و به‌رابه‌ری بوو ببینم.
لێره‌دا پێویسته سڵاو ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی و گیراوانی سیاسی بکه‌م و ئه‌و وته‌ی فه‌رزاد به بیر بێنمه‌وه که” ئاسۆ روونه” و ساڵی نۆی له هه‌موان پیرۆز بێت.
گوشاره‌کانی رژیم بۆ سه‌ر گیراوانی سیاسی کورد
2011-03-22
دوابەدوای لەسێدارەدانی چالاکی سیاسی و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک ‘حسێن خزری’ ناسراو بە ‘هێمن’، گیراوانی سیاسی لە زیندانی ئورمییەدا هەڵوێستیان نواند و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەهۆی ئەو هەڵوێستانەیان، گیراوان ڕووبەڕووی دژوارترین گوشار و ئەشکەنجە کرانەوە و سەرەڕای سزاکانی ژوری تاکەکەسی، چەند گیراوێک بۆ ئەشکەنجەخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرانەوە.
ئەحمەد تەموویی، یەکێک لەو گیراوانەیە کە له‌ڕێکه‌وتی 16ی فێڤرییه‌دا لە زیندانی ئورمیه‌وە بۆ ئیداره‌ی ئتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە و ڕووبەڕووی دژواترین ئەشکەنجە کراوەتەوە.
سەرئەنجام لە ڕێکەوتی ٢٠ مارس واتا دوای ٢٦ ڕۆژ هێشتنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات، جارێکی تر بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی ناوەندی ئورمییە گوازراوەتەوە.
گوشار بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سانێع ژاڵه
2011-03-24
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی” میزان خه‌به‌ر” دوو که‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌سیجی رۆژئاوای ئێران، بڕی 75 میلیۆن تمه‌ن پاره‌یان بردووه بۆ باوکی سانێع ژاڵه به‌ڵام باوکی ئه‌و خوێندکاره کورده ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ڕه‌د کردووه‌ته‌وه.
سانێع ژاڵه خوێندکاری به‌شی شانۆ زانکۆی هونه‌ری تاران له ڕۆژی 25ی رێبه‌ندان له شاری تاران له ئه‌نجامی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌کانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا و دواتر ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕژیم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که ناوبراو سه‌ر به هێزه‌کانی به‌سیج بووه، به‌ڵام قانێع ژاڵه برای ناوبراو له وتووێژیکدا ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی به درۆ خسته‌وه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌ستبه سه‌ر کرا. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که، دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیاری 75 میلیۆن تمه‌ن له‌لایه‌ن باوکی ئه‌و خویندکاره کورده‌وه، کار به‌ده‌ستانی به‌سیجی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه که چاره‌نووسی کوڕه‌که‌ی تری وه‌ک سانێع لێدێت. له‌وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی هیزه‌کانی ڕژیم باوکی سانێع ژاڵه رایگه‌یاندووه: کوڕێکم له ڕێگایه‌کدا که پێی وابوو ڕاسته کوژرا ،و کوڕه‌که‌یترم کارێکی کردووه که پێی وایه راسته و ئاماده‌یه نرخه‌که‌شی بدات.
بانگه‌وازی بۆ ده‌سپێکردنی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی
2011-03-23
به پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، پێواژۆی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد تێپەری قۆناغێکی تر بوو…
به سه‌دان هه‌زار که‌س دوای پیرۆزباییه‌کان، رێپێوانی ئازادیان به‌ڕێوه برد.
هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په و کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک ‘ که‌جه‌ده’ ده‌رباره‌ی قۆناغی نوێی چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نیان ئه‌نجام دا.
هاوسه‌رۆکانی به‌ده‌په ‘گولتان کشاناک ‘ و ‘سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش” و هاوسه‌رۆکانی که‌جه‌ده ‘ ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل توغلوک” له ئامه‌د کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نیان به‌ڕێوه برد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په ‘ده‌میرتاش’ لێدوانێکی دا و وتی، ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ،ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن.
ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند که ئه‌وان به داخوازیه‌کانی ‘ په‌روه‌رده به زمانی دایکی، ئازادکردنی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ، کۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆنه سیاسی و سه‌ربازیه‌کان و لابردنی به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کان ” ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پانه‌کان.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ها به‌رده‌وام بوو:
‘بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ،ئێمه مافی دیموکراتیکی خۆمان به‌کارده‌هێنین. ئێمه دوور له شه‌ڕ و توندوتیژی ده‌ست به چالاکی ‘نافه‌رمانی مه‌ده‌نی” ده‌که‌ین و ده‌رده‌که‌وینه گۆڕه‌پانه‌کان.
سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر پێشلکارانی مافی مرۆڤ له ئێران
2011-03-23
له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا له ڕۆژی 21ی مارس، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و زۆرتربوونی له ئێران، به تایبه‌تی له‌سێداره‌دان و سه‌رکوتی سیسته‌ماتیکی هاوڵاتیان له ئێران ،کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ئێرانیان شه‌رمه‌زار کران.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌کیه‌تی ئوروپا ،داوایان له ئێران کردووه تا پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ داویه‌تی و سه‌رجه‌م گیراوانی سیاسی و باوه‌ڕی ئازاد بکات. له لێدوانه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپادا ،باس له سزادانی که‌سانێک کراوه که ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌یه له بنپێکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، هه‌رچه‌نده ناوی که‌سێک نه‌براوه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه که به‌زوویی ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و سزایانه ئاشکرا ده‌بێت.
گوشار بۆ سه‌ر کوردانی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه
2011-03-27
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان چه‌ند که‌س له ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی شه‌وی چوارشه‌ممه سووری له شاری مه‌هاباد به ناوه‌کانی ” جه‌مال ئیسماعیل زاده، عه‌لی زانیار، بێهروز، سامان لاوی و موژده‌ی حوسێنی” گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌هاباد.
تائیستا هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌و که‌سانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه که پێشتر چه‌ند کهسیتر به ناوه‌کانی” خزر سه‌ید خه‌لیل پوور، یه‌حیا ئه‌بووبه‌کری، یوسف محه‌مه‌دی و قادر قادری” شه‌وی چووارشه‌ممه سووری له‌لایه‌ن هیزه‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوبوون و پاشان ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی مه‌هاباد کرابوون.
گوشاره‌کانی رژیم بۆ زیندانیانی سیاسی کورد
2011-03-29
له به‌رده‌وامی گوشاری سه‌ر گیراوانی کورد له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، مسته‌فا سه‌لیمی که سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، راگوێزی ژووری تاکه‌که‌سی کرا.
هێزه‌کانی ناو گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قز گیراوی سیاسی کورد” مسته‌فا سه‌لیمی” یان به هۆی ئه‌وه‌ی له گه‌ل یه‌کێک له به‌رپرسانی زیندان ده‌مه‌قاڵه‌ی بووه، گواستوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
مسته‌فا سه‌لیمی خه‌ڵکی گوندی” ئیلو”ی سه‌ر به شاری سه‌قزه له ساڵی 1382 له شاری نه‌هاوه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر کراو به تۆمه‌تی مۆحارێب رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بووه‌وه.
کوژرانی لاوێک له سه‌رده‌شت
2011-03-30
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 29 مارس ته‌رمی جه‌وانێک به ناوی ئومێد، له کاتێکدا ئاسه‌واری گولله به‌سه‌ریه‌وه دیار بوو ،له لایه‌ن کرێکارانی شاره‌داریه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌رده‌شت دۆزاریه‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ،لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ هۆکاری کوشتنی ئه‌و لاوه له‌لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و تا ئیستا سه‌باره‌ت به بکه‌رانی ئه‌و کرده‌وه‌یه هیچ زانیاریه‌ک نه‌زانراوه.
گوشاره‌کانی رژیم بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی کورد
2011-03-31
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌کبه‌ر مۆرادی و شه‌هرام فه‌تحی” له کارناسانی شێرکه‌تی” کرپ ناز” کرماشان له مانگی رێبه‌ندانی ساڵی 1389 به ئه‌وه‌ی سه‌ر به ئایینی یارسان و ئاماده نه‌بوون له مزگه‌وتی ئه‌و شێرکه‌ت نوێژ بکه‌ن له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حراسه‌تی ئه‌و شیرکه‌ته بۆ هه‌میشه له کاره‌کانیان ده‌رکراون و ته‌نانه‌ت هیچ وه‌ڵامێکی شکایه‌تی ئه‌وان نه‌دراوه‌ته‌وه.
کوشتاری کاسبکاران کرد
هێزه‌کانی رژیم کاسبکارێکی‌تریان کوشت
2011-03-03
له‌درێژه‌ی کوشتنی سیسته‌ماتیکی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌کان، کاسبکارێکی‌تری کورد له‌ناوچه‌سنووریه‌کانی سه‌رده‌شت له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌کانی ڕژیم کوژرا.
فه‌ریدون ئیسماعیلزاده‌له‌ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌سه‌ربازیه‌کانی ڕژیم له‌ناوچه‌ی سنووری” میرواێ” له‌نێوان سه‌دره‌شت و پیرانشار گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێ باسه‌له‌ناوچه‌سنووریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هوی نه‌بوونی به‌رنامه‌ی ئابووری، بێ‌کاری و هه‌ژاری، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمانه ناچارن ڕووبکه‌نه کاری سه‌ر سنوور و هێزه‌کانی ڕژیم به‌بیانوی گواستنه‌وه‌ی شت و مه‌ک قاچاخ ئه‌و مرۆڤانه‌ده‌ده‌نه‌به‌ر ده‌ستڕیژی گولله‌و ساڵانه ده‌یان مرۆڤی کورد ده‌بنه‌قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
کوشتاری کاسبکارانی کورد
سێ شه‌مه, 17 ره‌شه‌مه 1389
رۆژی یه‌کشه‌نبه 15 ره‌شه‌مه هێزه‌کانی چه‌کداری کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه سنوریه‌کانی شاری مه‌ریوان کۆڵبه‌رێکی کورد به نێوی فایه‌ق مه‌حمودیان له ناوچه‌ی “دۆڵه‌بی” وه‌به‌ر ده‌سترێژی گولله دا و کوشتیان، هه‌ر وه‌ها هه‌ژماره‌یه‌ک له ئه‌سب و ئێستره‌کانی کۆڵبه‌رانیش کوژران.
هێزه‌کانی ئێران سێ کاسبکاریان کوشت
2011-03-14
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ناوچەی ئالانی سەربە سەردەشت هێرش دەکەنە سەر کاسبکارانی کورد و لە ئاکمدا دوو کاسبکار بەناوەکانی ڕەحمان حەسەن پوور و عوسمان ڕەسوڵی دەکوژرێن.
ئاژانسی هەواڵنێری فراتیش لە هەواڵێکدا باس لە کوشتنی کاسبکارێکی تر دەکات لە رێکەوتی ١١ مارس دا لە ناوچەیەکی سەردەشت. کاسبکارەکە ناوی مەحەمەد یوسفزادەیە کە لە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە ڕێگای سەردەشت – مەهاباد، گیان لەدەست دەدات
ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رژیم له کاسبکارانی کورد
2011-03-22
لە کاتێکدا نەورۆزە و کوردان بە جۆشەوە پێشوازی لە نه‌ورۆز دەکەن، بەڵام هەندێ کوردیش هەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان لەو ڕۆژە پیرۆزەشدا ناچارن کۆڵبەری بکەن.
دوو شەو بەر لەهاتنی جەژنی نەورۆز، لە سەر سنووری باشماخ تە‌قە لە 4 کاسبکاری مەریوانی کرا و لە ئاکامدا 2 کاسبکار بەناوەکانی ‘جەمال و فەرشاد’ برینداربوون کە ئێستاش لە نەخۆشخانە تیمار دەکرێن. جێگای ئاماژەیە کاسبکار جەمال ئەوە دووهەمین جارە کە دەکەوێتە بەر گولەبارانی چەکدارانی ڕژیم
رژیم به‌رده‌وامه له کوشتنی کاسبکارانی کورد
2011-03-23
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێواره‌ی ڕۆژی 2ی خاکه‌لێوه له ئه‌نجامی ده‌ستڕێری هێزه سه‌بازیه‌کانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود، جه‌وانێکی 20 ساڵه‌ی کورد به ناوی” پورمه‌ند خوسره‌وی” ژیانی له ده‌ستدا و دوو کهسیتر بریندار بوون که ڕه‌وشی ته‌ندروستی یه‌کێکیان دژراو ڕاگه‌یه‌ندراوە.
ڕاگه‌یه‌ندرا که ئه‌و کرده‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی به‌دوواوه بووه و له ئه‌نجامد پێکدادان له نێوان خه‌ڵکی نەوسوود و هێزه‌کانی ڕژیم هاتووه‌ته ئاراوه، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو پێکدادانە وەدەست نەکەوتووە.
له لەلایەکی تر لەسه‌ر سنوری نیوان باکور و ڕۆژهەڵاتیش، مندالێک به‌ناوی یه‌شار ڤورال تەمەن 15 سالە و برایەکی دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکمدا یاشاری تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەست دەدات و براکەی بەسەختی بریندار دەبێت.
ته‌رمی یه‌شار ڤورال بەبەشداری سەدان کەس لە شوێنی لەدایبوونی بەخاک سپێردرا.
کوژرانی کاسبکارێکی کورد
شه‌مه 28 ره‌شه‌مه 1389
به پێی زانیاریه‌کان رۆژی هه‌ینی 27 ره‌شه‌مه له ناوچه‌یی سنوری شاری بانه هێزه چه‌کداره‌کانی رژێمی ئیسلامی ئێران کاروانێکی کاسبکارانی کوردیان وه‌به‌ر ده‌سترێژی گولله داوه که له ئاکام دا کاسبکارێک به نێوی عه‌زیز بریندار بووه و به هۆیی سه‌ختی برینه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه گیانی له ده‌ست داوه.
2011-03-28
سه‌رچاوه‌یه‌کمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی به‌سیج و سوپای پاسداران له شاری ماکۆ، زیاتر له 200 کاسبکاری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بانگهێشتی ئیداره‌ی بازرگانانی سه‌ر به سوپای ناوچه‌که کردووه. سه‌رچاوه‌که ڕایگه‌یاند ئه‌و بازرگانانه ناسنامه و پاسپۆرته‌کانیان کۆنتڕۆڵ کراوه و ئه‌وانه‌ی که ڕۆژی نه‌ورۆز واته له 21ی ئادار دا سه‌ردانی تورکیه‌یان کردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. به پێی سه‌رچاوه‌که ،ڕژیم ده‌یه‌وێ ئه‌وانه‌ی که له پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆزی بازید، ئاگری و شاره‌کانی تری باکووری کوردستاندا به‌شدارییان کردووه، دۆزی سیاسی‌یان له به‌رامبه‌ردا بکاته‌وه و بیانداته دادگا. شایانی باسه تا ئێستا ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوان ئاشكرا نه‌بووه.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا