 
	نامه‌ی شاعیرێك …. بژار
شوێنێك هه‌یه له کوردستان ، ناویان ناوه لوتکه ئاوا
لوتکه هه‌مووی له‌سه‌ر زه‌ویین ، که‌چی چوون به هه‌تاوا
شوێنێك هه‌یه له کوردستان ، ناویان ناوه یانه‌ی بڕوا 
بڕوا له‌وێ نیشته‌جێیه ، 
که‌چی له ناو دارستانێك دڵی گه‌رما
بوو به گوڵ و به ڕێحانه و به ئاینده‌ی سه‌وز و ڕووا 
شوێنێك هه‌یه له کوردستان ناویان ناوه چرای مه‌به‌ست
چرا له‌وێ هه‌ڵکراوه ،
که‌چی لای خه‌ڵك بوو به کڵپه و کڵپه‌ش بوو به چه‌کی ناو ده‌ست
شوێنێك هه‌یه له کوردستان ، ناویان ناوه بێشه‌ی ئاوات
ئاوات له‌وێ نه‌ڕۆشتبوو ،
که‌چی له ناو شاره‌کانی تریش هه‌ر خۆی جمه‌ی ده‌هات
 X                        X                     X  
له‌و شوێنه‌دا خولیای مرۆڤ بۆ ناسین و هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و مافانه‌ی زه‌وت کراوون ، هه‌ورێکی پڕ به بارانه
بۆ هاتنه دی ئه‌و خه‌ونانه‌ی نایه‌نه دی ، 
مژده‌یه‌کی خه‌مڕه‌وێنی ته‌ته‌رێکی بێ هاوشانه
له‌و شوێنه‌دا خواسته‌کانمان ده‌بنه ڕه‌نگ و 
ڕه‌نگیش په‌لکه زێڕینه‌یه‌ك له ساماڵی کوردستاندا 
هیواکانمان ده‌بنه کووره و کووره‌ش ده‌بێت 
به ڕۆژێکی بچکۆلانه‌ی پرشنگ هاوێژ له ناوماندا
له‌و شوێنه‌دا ده‌نگ هه‌ڵبڕیت ، ده‌نگدانه‌وه‌ت 
له ساماڵ و له به‌هار و ڕزگار بووندا نه‌خش ده‌بێت 
به ئاسته‌میش چاو هه‌ڵبڕیت ، ڕوانینی تۆ
به ناو تیشکی هه‌ڵڕژاو و
 وه‌رزی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خه‌ڵکا په‌خش ده‌بێت 
له و شوێنه‌دا کۆبوونه‌وه 
بۆ بابه‌تی هێنانه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانه 
کۆبوونه‌وه بۆ پێوانی ئه‌م هه‌ڵسانه‌ی کوردستان و 
بۆ به‌راوورد له جیهاندا به هه‌ڵسانه مه‌زنه‌کانه 
X                        X                       X
لێیانگه‌ڕێن ، ئه‌و کۆمه‌ڵه بروسکه‌یه‌ن 
که له هه‌وری ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌مه‌وه داکه‌وتوون 
چه‌ند ڕۆژێکه ، چه‌ند پله‌یه‌ك ، له پێناوی هه‌موومانا
به قاڵدرمه‌ی ئازادی‌دا بۆ سه‌ره‌وه سه‌رکه‌وتوون 
لێیانگه‌ڕێن ، 
کاروانێکن باری گزنگ له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را ده‌خه‌ن 
ڕووناکیمان به پانتایی کوردستاندا بۆ ڕاده‌خه‌ن
لێیانگه‌ڕێن ، با بزانین ووشه‌ی ئه‌وان 
یان دووبه‌ره‌ی هه‌نگویین تامی شیرینتره 
با بزانین بیری ئه‌وان ، 
یان شینایی ئه‌م ئاسمانه‌ی له‌سه‌رمانه به‌ریینتره 
لێیانگه‌ڕێن ، 
ڕاچه‌نینی ڕێنیسانسی داهاتووه ، دایگرتوون 
هه‌ڵاتنی ڕۆژی نوێیه ، 
وا به گه‌رمی له مه‌یدانی ئازادی‌دا ڕایگرتوون 
X                       X                       X
 ئه‌م ئاپۆڕا خرۆشاوه ، 
که هه‌ر ئاوا وه‌کو قه‌ڵا ، له‌و به‌رده‌رکی سه‌رایه‌دا ڕاوه‌ستاوه
ده‌نگی شۆڕش ، 
شۆڕشێکی مرۆییانه‌ی بێ خوێن ڕشتن له ناویاندا ڕاته‌کاوه 
ئه‌م ئاپۆڕا خرۆشاوه ، 
که ده‌واری دروشمی نوێی بۆ ڕاپه‌ڕین لێهه‌ڵداوه 
ووشه‌ی نان و ئازادییان ، 
هه‌ر به‌و خوێنه‌ی که ڕژاوه ، له‌گه‌ڵ یه‌کدا گرێداوه
ئه‌م ئاپۆڕا خرۆشاوه ، 
که ده‌سه‌ڵات له کوردستان 
وه‌کو ماڵه کۆنی دێیه‌ك له ئاستیانا داته‌پاوه 
هیوای گه‌شیان به دواڕۆژیان 
گڵۆپێکه له ناخیاندا ماوه‌یه‌که داگیرساوه 
ئه‌م ئاپۆڕا خرۆشاوه ، 
که سیمایان له گزنگی ده‌مه‌وبه‌یان پڕکراوه
له مه‌یدانی ئازادی‌دا ،
مژده‌کانیان به ڕووی خه‌ڵکا وه‌کو شه‌ونم هه‌ڵپژاوه 
X                         X                         X
بژار 2011-03-07

 
			 
			 
			