 
	له هه‌ناوی نه‌هنگدا ….. به‌یان سه‌لمان
Closed							
	
						
						
					ده‌گه‌ڕام بۆ خۆشترین شوین
به دوی گه‌رمترینیان
پاش سه‌د ساڵ گه‌ڕان و گه‌ڕان
هه‌ناوی نه‌هه‌نگ دۆزیمێوه
ئه‌وێ بۆمن…
هه‌ر وه‌ک یونس، سزا و پاراستنه
به چه‌شنی پاڵه‌وانه‌کانی ”میلڤیل”
بێهووده وه‌دوی ”موبی دیک” که‌وتووم
وه‌ک ”پینیکیۆ” ش بوکه دارینه‌یه‌کم و
کات له هه‌موو په‌ته‌کانی ده‌قرتێنم 
ئه‌گرچی له سووتانیش ده‌ترسێم
وه‌لی ئه‌وێ خاکی نوێی منه و
وێڕای ساردیی شادم به ماڵی تازه‌م
چاوه‌ڕوانی هیچ موعجیزه‌یه‌کیش نیم
خه‌وتم سه‌دان ساڵ نووستم و
هیچ جێیکه‌ی نه‌رمی ترم به‌دی نه‌کرد
جگه له مانگه شه‌و هیچ چرایه‌کم نه‌دۆزیه‌وه
وێرای ئه‌وش خۆشحاڵم به‌م دوورگه نوێیه
ته‌نها له‌وێ…
 ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ئاشت ده‌بنه‌وه
 مرۆڤ ده‌بێته‌وه مرۆڤ
 و ئاشق ده‌بێته‌وه ئاشق
زمانی دایکیش به‌کارده‌هێنینه‌وه
به‌یان سه‌لمان
پاریس 2010 
  

 
			 
			 
			