هه‌وڵێک بۆ به‌فه‌لسه‌فه‌کردنی شۆڕشه‌کانی 2011 عاره‌بی
ئه‌م ئارتیکله هه‌ڵگری به‌عاره‌بیکردنی ئه‌و ئارتیکله‌یه که نووسه‌ر له ڕۆژی 15ی مارتی 2011دا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئیتالیا له ڕۆمادا خوێندێوه، نوسه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو بانگهێشتکرابوو: ـ
له ماوه‌ی چوار سه‌ده‌ی ڕابردودا، دوای سه‌ده‌ی حه‌ڤده، موسڵمانه‌کان بوون به خاوه‌نی مه‌عریفه و بیرێکی گه‌شه‌سه‌ندو. له‌وماوه‌یه‌دا، به‌سه‌دان په‌رتوکی یونانی کۆن گۆڕا بۆ سه‌رزمانی عاره‌بی له بواره‌کانی زانست و لۆژیک و فه‌لسه‌فه‌دا. له ئه‌نجامی ئه‌م بزاوته مه‌عریفیه‌شدا هه‌موو کۆمه‌ڵگا عاره‌بیه‌کان به ده‌یان قوتبخانه‌ی بیریی و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر دینی ئیسلام به‌خۆوه بینی. ئه‌مه له‌گه‌ڵ زۆرێك له بزاوتی زانستی له بواره جیاوازه‌کانی زانستی سروشتی و بیرکاریی. به‌ڵام ـ ژیانی بیریی ـ به‌رده‌وام ململانێی به‌خۆوه ده‌بینی له نێوان ڕه‌وته پارێزه‌ره‌کان(موحافزکاران) که نرخ و به‌هایه‌کی به‌رزیان ده‌دا به چه‌مکی رابردو(گوزه‌شت) ـ سلف ـ تا ئه‌وه‌ی زۆر به‌گه‌وره‌یی شکۆداریان ده‌کرد( ڕابوردیه‌کی باش!؟!). ئه‌م ڕه‌وته له فه‌قیهه سونیه‌کانی دوای ـ ئه‌بی حه‌نیفه‌ی نعمان ـ وه هاتبوون که دامه‌زرێنه‌ری زانستی فه‌ندیمێنتالستی فه‌قیهی سونیه‌کان بوو، هه‌ریه‌کێک له فه‌قیهه گه‌وره‌کان زۆر به تووندی پارێزه‌ری(موحافزکاری) سه‌له‌فیه‌ت بوو. ئبن حه‌نبه‌ل، زیاتر له محه‌مه‌د بن ئدریس پارێزه‌ر بوو، شافعی زیاتر له مالکی پارێزه‌ر بوو. به‌ڵام ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی که یه‌که‌مین گرنگیدانیان بۆ فه‌لسه‌فه و لۆژیک بوو. له ڕووی عه‌قڵیه‌وه زۆر زیاتر ئازادبوون. له زانا گه‌وره و دیاره‌کانیان، بیرمه‌نده‌کانی موعته‌زیله بوون، ئبن سینا و فارابی و ئبن روشد که لوتکه‌ی عه‌قڵانیه‌تدا بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئه‌گه‌ر سێ سه‌ده‌ی ڕابوردو له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زاینیه‌وه گه‌رمه‌ی جه‌نگی یه‌کتری قڕکردن و وێرانکاریی(ضروس)بوو له نێوان قوتابخانه‌ی پارێزه‌ران(موحافزکاران) ـ ئه‌هلی ده‌ق و گواستنه‌وه ـ و خاوه‌ن عه‌قڵه زۆر ئازاده‌کان( ئه‌هلی لۆژیک و فه‌لسه‌فه و عه‌قڵ)، ئه‌وه هه‌ردوو سه‌ده‌ی بیست و بیستویه‌کی زاینی سه‌رکه‌وتنێکی نیمچه‌یی پارێزه‌ران(موحافزکاران)ی به‌خۆوه بینی. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌یلێکی گه‌و‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌لای قوتابخانه‌ی پارێزه‌ران(موحافزکاران)دا شکانده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هێرشکردنێکی به‌هێز بۆ سه‌ر قوتابخانه عاقڵانیه‌کان که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ڕۆحی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیه‌وه وه‌رگیرابوو. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی( ئه‌هلی گواستنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌هلی عاقڵ)دا ویکرد که ده‌یان فه‌توا ته‌رجه‌مه‌کرا که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئه‌وه بوو ئه‌وه‌ی لۆژیککاریبکات کافرکارێتیده‌کات، واته ئه‌وه‌ی باسی لۆژیک و عاقڵ بکات به‌ره‌ولادان له‌دین ده‌ڕوات. گرنگترین فه‌توای گه‌وره‌ش فه‌تواکه‌ی شرذوري بوو له سه‌ده‌ی دوانزه‌ی زایندیدا، ئه‌و فه‌توایه‌یی که هه‌ستا به حه‌رامکردنی کارکردن له‌سه‌ر لۆژیک به‌ڵكو ئه‌وه‌ی کاربکات به لۆژیک په‌یڕه‌وی شه‌یتان ده‌کات. له‌وماوه‌یه‌دا سه‌رکه‌وتنی قوتابخانه‌ی گواستنه‌وه به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی عاقڵد گه‌یشتبووه لوتکه، له هه‌ستانی فه‌قیهه ئیسلامیه‌کان به کافرکردنی زانای گه‌وره فارابی و ئبن سینا و ئبن روشد، ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش هاوبه‌شی تیاکرد به‌هاوبه‌شیکردن له لایه‌ندارێتی سه‌رکه‌وتنی حه‌نبه‌لیه‌کان وه هاوکاریکردنیان دژ به دژه‌کانی حه‌نبه‌لیه‌کان، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که حه‌نبه‌یله‌کان موعته‌زیله‌کانیان به ڕۆژی روناک له کۆڵانه‌کانی دیمه‌شق دا سه‌رده‌بڕی، وه سوتاندنی په‌رتوک و نوسینه‌کانی ئبن روشد له قرته‌به به فه‌رمان و چاودێری حاکم خۆی!
له دوای ته‌واوبوونی سه‌ده‌ی دوازده قوتابخانه‌ی عه‌قڵ پیاکێشانێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت که بووه هۆی ئه‌وه‌ی کاتێک کۆمه‌ڵگا زمان عاره‌بیه‌کان که چوونه ناو سه‌ده‌ی شانزه‌وه هیچ عاقڵێکی ڕه‌خنه‌ییان نه‌بوو زاناکانی ئه‌و گه‌له ته‌نیا یه‌ک کاریان هه‌بوو ئه‌ویش باسکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ناو په‌رتوکه‌کاندا هاتبوو.
ده‌توانین ئه‌م حاڵه‌ته به سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به زه‌منی سڕبوونی عه‌قڵی دابنێین، له‌م سه‌رده‌مه‌دا که عه‌قڵ بۆ خۆی پاڵی لێداوه‌ته‌وه و سڕ بووه، بۆیه ئه‌وه‌ش لۆژیکه که کۆلۆنیالیزم بتوانێت ده‌ستبکێشێته ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه. له‌وکاته‌دا که پارێزه‌رکاران(موحافیزکاران) سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیان ته‌وزیفده‌کرد له سه‌ر ئه‌هلی عاقڵ و بیری ئازاد و فه‌لسه‌فه‌کردن و لۆژیککاری، گه‌لانی ئه‌ورپا پرۆسه‌ی (جه‌ده‌لی) دژ و پێچه‌وانه‌ی به خۆوه ده‌بینی که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی شاراوه‌بوو له ئه‌هلی عه‌قڵی ئازاد له دواییهێنان به هه‌ژموونی موحافیزکاران له کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌کاندا. به‌سه‌رکه‌وتنی قوتابخانه‌ی عه‌قڵی ئازاد له ئه‌ورپادا شتێکی سروشتیه که ئه‌و ژینگه گشتیه ئازاده ببێته بوژانه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌ک له زۆرێک له بواره‌کاندا وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی بارود و که بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ورپیه‌کان به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا له‌وانه‌ش کۆمه‌ڵگا عاره‌بیه‌کان. که به‌م هۆیه‌وه توانیان گه‌لانی عاره‌بی کۆلۆنیالیزه‌بکه‌ن.
به‌وجۆره ده‌توانین بڵێین کۆلۆنیالیکردنمان سه‌ره‌تای کێشه و دواکه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ دواوه نه‌بوو( وه‌ک زۆرێک ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر واقیعیمان ده‌ده‌ن)، به‌ڵکو کۆلۆنیالیکردنمان ئه‌نجامێکی سروشتی بوو بۆ ئه‌و جه‌ده‌لیه‌ته‌ی که ئێمه تێیکه‌وتووین( گه‌له عاره‌بی زمانه‌کان) و ئه‌وروپیه‌کانیش تێیکه‌وتوون. ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێت ئێمه کۆلۆنیالیکراوبووین بۆیه دواکه‌وتین قسه‌یه‌کی پێکه‌ناویه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه کۆلۆنیالییکراین چوونکه دواکه‌وتووبووین. دواکه‌وتووبووین چوونکه قوتابخانه‌ی پارێزه‌ران(موحافزکه‌ران) سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی عه‌قڵ و فه‌لسه‌فه‌کردن و لۆژیککاریی له ژیانی مه‌عریفی و عه‌قڵیماندا( ڕۆشنبیری به زاراوه‌ی سه‌رده‌م).
دوای زه‌مه‌نی کۆلۆنیالی سه‌ربه‌خۆیی هات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌نجامی بزوتنه‌وه‌یه‌کی مه‌عریف و عه‌قڵی و ڕۆشنبیرییه‌وه نه‌هاتبوو به‌ڵکو له بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی نیشتیمانیه‌وه بوو، ئه‌نجامی سه‌ربه‌خۆیی بوونه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ سیته‌می پاشایه‌تی، که ئه‌مه‌ش درێژبوونه‌وه‌ی سیسته‌می خێڵه‌کی عاره‌بی بوو، یان سیسته‌مێکی کۆماری ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، که هه‌ندێک له ئه‌فسه‌ری سوپایی ده‌سه‌ڵاتی کۆماریان ده‌برد به‌ڕێوه که ڕه‌نگه له‌و ده‌گمه‌نانه بووبێتن که خوێنده‌ورابن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌هۆکاری نه‌خوێنده‌واریی و که‌می ڕۆشنبیریی خه‌ڵک له‌و ولاته عاره‌بیانه‌دا، ئه‌م جۆره حوکمانه هه‌ندێک جار ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵ بوون خۆیان و خانه‌واده‌کانیان، که‌ڕه‌نگه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆر ده‌گمه‌ن بووبێت ئه‌و ئاسته له گه‌نده‌ڵیی.
نزیکه‌ی پاش نیو سه‌ده له سه‌ربه‌خۆیی وڵاتانی عاره‌بی ڕوداوی سه‌یر و کت‌وپڕ ڕوویاندا وه‌ک هه‌ڵگیرسانی شۆرش به‌رامبه‌ر به‌و سیسته‌مانه‌ی که به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا عاره‌بیه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مه له دوای قۆناغی سه‌ربه‌خۆبوونه‌وه به بیری که‌سدا نه‌ده‌هات. ئه‌وه‌ی که بیری لێده‌کرایه‌وه و ئه‌کتوێل بوو هه‌ڵگیرسانی شۆرش بوو به خۆرسکی له ناو خه‌ڵکه‌وه و به‌بێ خۆڕێخستن واته به درو‌ستبوونی شۆرش به کوێرانه، یان درو‌ستبوونی شۆرش له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامه سیاسیه‌کاندا، جیهان هه‌مووی سه‌رسام بوو له هه‌ڵگیراسانی شۆڕش و ڕاپه‌ریندا له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجه‌کانی چینی ناوه‌ڕاستدا له خۆێنه‌واره‌کانیان که ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م زه‌وینه‌خۆشیه‌کی باشی بۆ ره‌خساندوون ( به دیاریکراوی: ئامرازه ته‌کنۆلۆژیه زانیاریی به‌خش و په‌یوه‌ندیه‌کان) ئه‌م گه‌نجه خوێنه‌وارانه‌ی چینی ناوه‌ڕست مانای هاوڵاتی بوون ده‌زان و تێیده‌گه‌ن و باشیش له به‌رپرسیارێتی حوکم له کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌مدا تێده‌گه‌ن.
ده‌شتوانین ئه‌وه بڵێین که ڕزگاربونێکی تیوریی بۆ سیسته‌می پاشایه‌تی عاره‌بی ئه‌وه‌یه ببێت به سیسته‌مێکی پاشایه‌تی ده‌ستوری، سیسته‌می کۆماره‌یه‌کانیش ڕزگاربوونیان نیه ته‌نیا به‌و ڕزگارییه جوانه نه‌بێت که جه‌ماوه‌ر هاواری بۆ ده‌کات” گه‌ل ده‌یه‌وێت سیسته‌م بڕوخێنێت”. سه‌رکرده‌ی کۆمارییه عاره‌بیه‌کان( به‌هۆکاری ئه‌و جۆره له خراپترین حاکمه‌کانیان و که هه‌موویان نه‌خوێنده‌وار و ناڕۆشنبیرن، جگه له‌وه‌ی هه‌موویان خۆیان و خانه‌واده‌کانیان له گه‌نده‌ڵیه‌که‌وه ئاڵاون که له مێژووه تاوانیه‌کاندا وێنه‌ی نه‌بووه) ئه‌مانه سه‌رکرده‌یه‌کن ناشێن بۆ چاکسازی به هیچ جۆرێک، بۆیه ده‌بێت لێبخرێن( هه‌روه‌ک چۆن تونسیه‌کان بن عه‌لی یان لێخست و میسریه‌کان حوسنی موباره‌ک)، وه پێویستیشه دادگایی‌بکرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاره ناشایسته و نابه‌جێکانیان تا ببن به په‌ند بۆ حاکمه‌کانی دواتر که ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست. ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌یره له کۆمه‌ڵگا عاره‌بیه‌کاندا ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی ناو ده‌برێن به شێخه‌کانی نه‌وت زۆر عاقڵترن له وانه‌ی که کۆماریی نه‌وتین وه‌ک( لیبیا و عێراق و جه‌زائیر) ئه‌مانه تاوان و دزیکردنیان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که ناچێت به عه‌قڵ دا. ئه‌وه‌ی که له تونس و میسردا ڕوویدا وا خه‌ریکه له زۆرێک له وڵاتانی تری عاره‌بیدا رووبدات ناتوانین به شێوه‌یه‌کی ڕاستی تێیبگه‌ین ته‌نیا له خوێندنه‌وه‌مان نه‌بێت بۆ ئه‌و تێڕوانینه مێژووییه ـ جه‌ده‌لیه‌یه‌ی که له‌م ئارتیکله‌دا باسمان لێوه‌کرد له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگای عاره‌بی له ماوه‌ی چوار سه‌ده‌ی ڕه‌بوردودا.
نووسینی: دکتۆر تارق حجی
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
———————-
سه‌رچاوه: حوار مته‌مدن