مردنی مێژوو له گوتاری مۆدێرنیسته‌كاندا!
* هزراندن هه‌وه‌نته نییه، هه‌روا رازاندنه‌وه‌ی وشه و به‌دوا یه‌كداهێنانی رسته‌ش نییه، هزرمه‌نده‌كان هه‌میشه له قوڵاییه‌كاندا مه‌له‌یان كردووه، چوون پێیانوابووه ئه‌گه‌ر له ته‌نكاوه‌كان بمێننه‌وه ئه‌وا چاره‌نووسیان خنكان ده‌بێت. مه‌له‌وانه‌كانی فیكر هه‌میشه له ته‌نكاوه‌كاندا ده‌خنكێن، هه‌ربۆیه تا پێیان كرابێت تا بنی بنه‌وه‌ی (شته‌كان) چوون. (هه‌ڵسه‌نگاندن) یه‌كه‌مین هه‌وڵ بووه مرۆڤه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و دواتر به‌رده‌وامبوونیان وه‌ك بوونه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاشان دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی شارستانییه‌كان داویانه، ئه‌م توخمی هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌كاركه‌وتنی عه‌قڵه بۆ نرخاندنی كام شته باشه و كامیان باش نییه؟ و كام شته سوودمه‌نده و كامه‌یان هیچ سودێك ناگه‌یه‌نێت؟. بابه‌تی (سوود) كاتێك له یه‌كه‌م هه‌وڵی مرۆڤ له به‌رخوردی له‌گه‌ڵ ده‌روبه‌ری خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێت ئه‌و رامانه‌ی لا گه‌ڵاڵه ده‌كات كه ئیتر ئه‌وه‌ی سود به‌خشه با درێژه‌ی پێ بدرێت و ئه‌وه‌ش كه سوود ناگه‌یه‌نێت له مه‌ولا دووباره نه‌بێته‌وه.
* خۆنیشاندانه‌كانی كه له ئێستادا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن له هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تیی كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خاڵه‌ی كه لێیه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه واته خاڵی ته‌نگه‌تاویی(critical point)ه‌كه‌ی تا ئاستێكی زۆر خاڵێكی كوردانه نییه و زاده‌ی عه‌قڵی كوردیی نییه له درووستكردنی رووداودا، من هه‌میشه وتوومه كه كورد به هه‌موو جۆره جولانه‌وه‌كانییه‌وه چ سیاسی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا ئابووری یا ئایینی یا فیكریی زۆر كه‌متر داهێنه‌ری(رووداو) بووه و زیاتر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بووه كه دوای رووداوه‌كان كردوویه‌تییه هه‌ڵڵا و وه‌ك یاریكه‌رێك به‌ڵام لاواز ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه تاكی كورد له به‌كاربردنی عه‌قڵ و دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه تازه‌كانیدا زۆر پاسیڤ بووه، به‌ڵكو بۆ ئه‌مه‌شیان هه‌لومه‌رجگه‌لێك هه‌ن هه‌موویان به یه‌كه‌وه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی كورده‌كان له درووستكردنی رووداودا چالاك نین؟ ئایا هه‌ر به ته‌نها فه‌زای سیاسیی به‌رپرسی ئه‌م ته‌مبه‌ڵییه فیكریه‌یه كه دواتر له (ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تداری و فه‌رمانڕه‌وایی) دا به‌رجه‌سته ده‌بێت؟ یاخود فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌سه‌ڵاتێك به‌رهه‌م دێنێت پێی ده‌ڵێن(ده‌سه‌ڵاتی داب و نه‌ریت)؟ یا فه‌زای ئایینی كه (ده‌سه‌ڵاتی ئایین و مزگه‌وت و ئه‌مر به مه‌عروف و نه‌هی له مونكه‌ر)ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟ یا فه‌زای ئابووریی كه له ده‌سه‌ڵاتی پاره‌داره‌كان و میر و به‌گ و پاشان فۆڕمه تازه‌كانی پاره‌داره‌كان وه‌دیار ده‌كه‌وێت؟ یاخود ئه‌وه فاكته‌ره‌كانی جوگرافیا و تۆبۆگرافیاشن هه‌ر یه‌كه به ده‌وری خۆی كاریگه‌رییان به‌سه‌ر جوڵه جۆراوجۆره‌كانی مرۆڤی ئه‌م ناوه‌یه‌وه هه‌یه و هه‌ڵكه‌وتی جوگرافی له هاوكێشه سیاسییه‌كان و ئاستی رۆڵ بینین له ره‌سمكردنه‌وه‌یاندا گه‌وره‌ترین فاكته‌ر بووه و فاكته‌ری تۆبۆگرافیش له پێكهێنانی په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌سته‌گی و به‌یه‌كگه‌یشتنی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه یا نه‌ته‌وه‌دا هیچی له ئه‌وانی تر كه‌متر نییه.
ئه‌م فاكته‌رانه به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و سه‌ره‌نجام ناچالاكیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیمان له درووستكردنی رووداودا بۆ ده‌سه‌لمێنن و پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه به هۆی هه‌موو ئه‌مانه‌یه دوای رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری دوور یا نزیك ده‌كه‌وینه خۆ و ده‌نگمان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و خۆ نیشاندانانه‌ی ئێستاش له جیاتی ئه‌وه‌ی خاڵی ته‌نگه‌تاوی كوردانه‌مان هه‌بێت له سووتانی جه‌سته‌ی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی و راكردنی بن عه‌لی و موباره‌ك و گڕگرتنی لیبیا و یه‌مه‌ن و …تاد هێمای ئیحائیی وه‌رده‌گرین و ته‌نانه‌ت هه‌رچی دروشم و شێوازه‌كانی خیتابه‌ش هه‌یه له خه‌تیبه‌كانی ئه‌وان قه‌رزكراوه و هه‌روه‌ك بێژه‌ره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ خۆیان ته‌نگاو ده‌كه‌ن و له جیاتی یه‌كتر ده‌خوێننه‌وه گوایا نایانه‌وێ له هیچ شتێك له خه‌ڵكانی تر بچن، ئه‌م زمانه‌ی كه نایه‌وێ له هیچ كه‌سێك بچێ رێك كوشتنی مێژووه و لای خۆشمان ئه‌وه‌نده‌ی پێناچێ سكتر ده‌كرێت. ته‌نها شتێك له‌مه‌یدانه‌كانی (ته‌حریر و ته‌غییر) جیا بێت ئه‌وه‌یه خۆنیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك ده‌نگیان لێدێته ده‌ر و چڵكن و توڕه دیارن و هیلاكی و ماندووبوون به ده‌موچاو و جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و ده‌زانن داوای چی ده‌كه‌ن، وه‌لێ ئه‌وانه‌ی لای خۆمان زۆر پاك و خاوێنن و روخسارێكی گه‌شیان هه‌یه و هه‌میشه‌ش پێده‌كه‌نن و ناوه ناوه‌ش چه‌پڵه بۆ وتار بێژه‌كان لێده‌ده‌ن. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه داخوازییه‌كانی خۆنیشانده‌ران سه‌دای خه‌ڵكانی دیكه‌ن نه‌ْ ، به‌ڵكو ئه‌وه له سه‌ره‌تادا ده‌نگه‌كانن هه‌موویان هی خه‌ڵكه‌كه خۆیانن به‌ڵام كه‌سانی دیكه خۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان نیشانده‌ده‌نه‌وه و له سه‌ریان ده‌بن به پاڵه‌وان و ده‌نگه‌كانیان به ئاراسته‌ی تردا ده‌به‌ن و له‌سه‌ر ئاوازی خۆیان میلۆدی بۆ داده‌نێن و نایگه‌یه‌ننه جێگای مه‌به‌ست.
هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تادا گوتم ده‌نگه‌كانی خۆنیشانده‌ران هه‌موویان بابه‌تیین و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشیان ریفۆرمی سیاسییه، به‌ڵام مانایه‌كی دیكه‌ی بدرێتێ و بخرێته قالب و فۆڕمی (شۆڕش) و دواتر له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له خوێنده‌واره‌كانمان له (هه‌ڵسه‌نگاندن) ێكی سه‌رپێیی و (تووڕه) دا له هه‌موو شۆڕشه‌كانی مێژووی جوڵانه‌وه سیاسییه‌كانی كورده‌واری پیرۆزتر بخوێندرێته‌وه ئه‌وه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندنێكه زۆر كورتی هێناوه و جۆرێك له نه‌ناسینه‌وه‌ی هه‌م جولانه‌وه سیاسییه‌كان و هه‌م وروژانه جه‌ماوه‌رییه دیموكراسییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ كه له خۆیدا ئه‌م بزاوته‌ی ئێستا ئێشێكه كه‌وتۆته جه‌سته‌ی ژیانی سیاسیمان و هه‌ر به‌و تێگه‌یشتنه‌ش ده‌بێ جێگای ئێشه‌كه دیاریی بكرێت و دواتر دا‌و و ده‌رمانی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌و جولانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ر ئه‌نجامی جولانه‌وه سیاسییه‌كانی پێشووترن و یه‌كێكه له ئامانجه شۆڕشگێڕییه‌كانییان و ده‌كرێ ناوی بنێین بزاوتێكی مه‌ده‌نی و یه‌كه‌مین نیشانه‌ی به سیاسیبوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمانی پێوه دیاره و ئه‌مه‌ش له خۆیدا دیارده‌یه‌كی نوێیه و ده‌بێ به راستگۆییه‌وه دڵمان پێی خۆش بێت و به سه‌ره‌تای زیندووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی بزانین كه له مێژه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به كاریگه‌ری هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی له پێشه‌وه ناومان هێنان فێره ملكه‌چی بووه و دیارده‌ی ملكه‌چیش ناشیرنترین ستراتیژێكه دیكتاتۆره‌كان له سایكۆلۆژییه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌یچێنن به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ و به‌رزه‌فتكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئێمه له هه‌ل و مه‌رجی دوای راپه‌ڕیندا تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌م بۆماوه ستراتیژییه به ته‌واوی بسڕینه‌وه.
ئه‌م جموجۆڵه‌ی ئێستا جێگای رێز و خۆشنوودییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زوو مێژووی خۆت له بیر بچێته‌وه یا باشتر وایه بڵێم ئه‌وه‌نده به سانایی هه‌موو شۆڕش و جوڵانه‌وه سیاسییه‌كانی له دیرۆكی كورداندا سه‌ریانهه‌ڵداوه بكه‌ی به قوربانی ئه‌م گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه، ئه‌وا ناكرێ له به‌رامبه‌ریدا بێ قسه و ده‌نگ بین و ته‌نها وه‌رگرێكی سلبی بین.
ئه‌م خوێنده‌وارانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كه‌وتوونه‌ته خوێندن له‌سه‌ر ئاوازه‌كانی مۆدێرنه و پۆسته‌كان و كۆتاییه‌كان وه‌ك ئه‌وه وان له بازاڕه‌كانی كورده‌واریدا به دراوێكی قه‌ڵپ یا (نه‌چوو) بكه‌ونه مامه‌ڵه، یا وه‌ك ئه‌وانه‌ن له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مۆدێرنه له ئه‌وروپا كه‌وتبنه خه‌وێكی قوڵه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌وێ به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه، به‌خه‌وتوویی هاتوون لێره وه‌ئاگا هاتوونه‌ته‌وه.
كه‌سانێك هه‌بن و ماوه‌یه‌كی زۆریش جێگه‌ی ئومێدی تۆ بووبن و له پڕێكدا له ئیمتیحانی به‌راورد له نێوان جولانه‌وه سیاسی و شۆڕشه‌كانی وڵاتی خۆماندا ده‌رنه‌چن و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 5-3-1991له به‌رامبه‌ر دیارده و ده‌ركه‌وتێكی خودی ئه‌م راپه‌ڕینه بچووك بكه‌یته‌وه تا ئاستی بێ‌نرخ كردن، ده‌بێ له مه‌ولا چ پاڵنه‌رێك هه‌بێت هانمان بدات متمانه‌مان به نووسین و وته‌كانیان لا دروستكاته‌وه؟.
5/3/1991 جگه له ده‌لالاته سیاسییه‌كانی ده‌لالاتی سایكۆلۆژی و سوسیۆلۆژی ئه‌وتۆی هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی خۆمان نه‌بێ و هه‌ژاریی زانستیی ئه‌كادیمییه‌كانمان نه‌بێ ئه‌وا ده‌بوو تا ئه‌مڕۆ سه‌دان توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ….تاد له‌باره‌وه كرابایه، چوون راپه‌ڕینی به‌هاری 91 كۆڕه‌فتارێكی ئه‌وتۆ بوو مه‌گه‌ر ته‌نها له هانده‌رانی تیپێكی تۆپی پێ ئه‌م جۆره به‌یه‌كه‌وه هه‌ستان و هوتاف لێدان و هاندانه ببینین. دیارده‌یه‌كی هه‌روا سه‌رپێیی نییه یه‌ك كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كه‌وه و له ساته‌وه‌ختێكدا یه‌ك ره‌فتار ئه‌نجام بدات و ببێت به یه‌ك جه‌سته، له به‌هاری 91 دا و له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی شكستی سه‌ددام حوسێن له شه‌ڕی كوێتدا خاڵه ته‌نگه‌تاوییه‌كه ئه‌وه‌نده له‌بار و گونجاو بوو تیایدا هه‌رچی رقی ده‌یان ساڵه‌ی كه‌ڵه‌كه بووی زه‌مه‌نی پڕۆژه‌كانی تاوانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ته‌قینه‌وه و به هێزی له بن نه‌هاتووی گه‌ل كه ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ده‌گرێته خۆ سوپا و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی سیستمی به‌عس له به‌ین بران. ئه‌گه‌ر ئه‌م ساته وه‌ختانه ساته وه‌ختی ئیراده‌ویی نه‌بن ئه‌گه‌ر ئه‌م ساته‌وه‌ختانه ساته‌وه‌ختی شۆڕشگێڕانه نه‌بن، ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی ئه‌م جه‌سته زه‌به‌لاحه كه جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یه نه‌بینرێت و به بچووك بزانرێت و به بزاوت و بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسیی نه‌زانرێت كه ته‌واوی ته‌ختی سه‌نتڕاڵترین دامه‌زراوه و سیستمی توتالیتاریی به سه‌ریه‌كدا رووخاند چی له به‌رامبه‌ردا به بزاوتی سیاسی پیرۆزتر ده‌زانی؟.
ئه‌م ساته‌ی نه‌ته‌وه تیایدا سیستمێك ده‌ڕوخێنێ چركه ساتێكن تاكه‌كان تیایاندا له‌وپه‌ڕی نه‌زوه و چێژی سه‌ركه‌وتن و هه‌ست به ئازادیدان و هه‌ق بوو له دوای 5/3 رۆژ به رۆژ به پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی كوردیدا ئیشی به به‌رنامه كرابایه و تا ده‌هات كه‌شی پاكتر بۆ ئه‌م هه‌ناسه ئازادانه زیاتر ڕه‌خسابایه. ئه‌م ساته‌وه‌ختانه ره‌خساوترین ئه‌و هه‌لانه بوون كه ده‌كرا خه‌سڵه‌تی سه‌نته‌ری دیسپلین و خود كۆنتڕۆڵیی هه‌روه‌ك رۆته‌ر ده‌ڵێ هه‌میشه وه‌ك 5/3 له نێو خودی تاكه‌كان مابایه‌وه و دیسانه‌وه تاكه‌كان به پێودانگی كۆنتڕۆڵی ده‌ره‌كیی عه‌یار نه‌درابانه‌وه و وایان لێبكرێت له دووره‌وه و له ده‌ره‌وه و له سه‌ره‌وه‌ڕا بجولێن و ئاراسته بگرن، ئه‌مه‌یه گله‌یی و ناڕه‌زایی ئێمه له‌و هێزه كوردیانه‌ی له‌وێ رۆژێوه تا ئێستا هه‌نگاوی سست سست ده‌نێن به‌ره و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی و دواتر قالبگرتن له سیستمی ده‌وڵه‌تداریدا. ئه‌م هه‌نگاوه سستانه ده‌كرێ به دیارده‌ی مه‌ده‌نیی له بابه‌تی خۆنیشاندان و ناڕه‌زایی و گوشاره جۆراوجۆره‌كانی جه‌ماوه‌ردا چالاك بكرێن به‌ڵام ده‌بێ هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه بین له ساته‌وه‌خته‌كانی چاككردندا تێكی نه‌ده‌ین.
له‌و براده‌ره خوێنده‌وارانه ده‌پرسین ئاخۆ دوای رووخانی رژێمی شای ئێران جولانه‌وه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات شتێكی كه‌م بوو؟ به‌ر له‌ویش به 33 ساڵ قالبگرتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه له قه‌واره‌یه‌كی ناسیونالی وه‌ك كۆماری مه‌هاباد ئه‌وه‌نده بچووك بوو هه‌روا بێیت و له ساته‌وه‌ختێكی تووڕه‌ییتدا به‌سه‌ریدا بازده‌یت و به هیچی نه‌زانیت؟ مانه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د له مه‌هاباد دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی شا بۆ نێو ئه‌و شاره و خۆ به قوربانكردنی بۆ هاونیشتمانییه‌كانی تاوه‌كو شا هه‌رچی رقی خۆی هه‌یه به‌وانی نه‌ڕێژێت و ته‌نها له‌و ده‌ریكات ئیراده‌یه‌كی ئینسانانه و ئه‌وپه‌ڕی شۆڕشگێڕیی نییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌و خوێنده‌وارانه هه‌موو شۆڕشێك له سه‌ر كێشی ریمۆن ئارۆن به خورافه تێبگه‌ن، هه‌ر بۆیه پێیان وایه شۆڕشه‌كان به درێژایی مێژووی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی هیچیان له‌سه‌ر هیچ دانه‌ناوه. ریمۆن ئارۆنی راستڕه‌وی لیبڕالی فه‌ره‌نسی له كێشه فیكرییه‌كانی خۆیدا له‌گه‌ڵ سارته‌ر هه‌میشه به‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو كه ئه‌ورووپا زه‌مه‌نی شۆڕشه‌كانی تێپه‌ڕاندووه و وڵاتانی خۆرئاوا له سیستمی تۆكمه‌ی ده‌ستووریدا خۆیان رێكخستووه و ئیدی له مه‌ولا ئه‌وه شۆڕشه‌كان نین هه‌ل و مه‌رجه‌كان ده‌گۆڕن به‌ڵكو (ئه‌وه‌كه‌ی تری ده‌سه‌ڵات) كه خه‌ڵكه هه‌میشه ئاوێنه‌یه‌كه كه‌موكوڕییه‌كان ده‌خاته روو و ناوه ناوه‌ش شه‌قام به چاوسووركردنه‌وه‌كانی خۆی سیاسییه‌كان له زیاد چێژوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات ئاگادارده‌كاته‌وه و باری لاریان بۆ راست ده‌كاته‌وه.
ئایا فراوانبوونی تا دێی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و په‌ڕینه‌وه‌ی داخوازییه‌كان له‌وه‌ی ئێوه ناوتان ناوه (گوتاری مانه‌وه) به‌ره‌و ئاقاره‌كانی (گوتاری ئازادیی) له سه‌رزه‌مینی كوردانی باكوردا و وه‌ڵامی تا دێ ئیجابیتری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌وێ و مامه‌ڵه‌ی واقیعیانه له به‌رامبه‌ریدا هه‌روا شتێكی بێبایه‌خه هیچ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه نه‌كه‌ین؟. ئه‌گه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به قه‌ناعه‌ت و بڕوایه‌كی پته‌وه‌وه بێت ئه‌وا كێشه‌كه له توانای (هه‌ڵسه‌نگان) و جیانه‌كردنه‌وه‌ی توخمی (سوود) ه له شته بێسووده‌كان و له‌و حاڵه‌ته‌شدا كه‌سانێك توانای به‌راورد و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ته‌واوی ساته‌وه‌خته‌كانی بیركردنه‌وه‌دا لای خۆیان نه‌بێ ئه‌وا دیسانه‌وه ده‌بێ بێینه‌وه سه‌ر كێماسییه‌كانی خوێنده‌واری كوردی كه من پێموایه زۆربه‌یان ده‌خوێننه‌وه و دواتر ده‌نووسن و ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو ئه‌مانه گرنگتره كه بیركردنه‌وه‌یه ئاماده‌یی له‌و نێوه‌نده‌دا زۆر لاوازه.
هه‌میشه كه‌سه روناكبیره‌كان ئه‌وه‌ی دۆلۆز پێی ده‌ڵێ زمانی دووه‌م له گوتار و نووسین و وته‌كانیاندا به‌كار ده‌هێنن، زمانی دووه‌م كه ره‌خنه‌یه قووڵبوونه‌وه‌یه به نێو حه‌شارگه‌كانی مانادا و ده‌ربڕینی ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه پاش ئاماده‌گیی و هه‌ستكردن له ساته‌وه‌ختێكی عاقڵانه ده‌رك ده‌كرێن. كاتێ كه‌سێك باش شتێك (بابه‌ت) ێك ده‌رك ناكات به‌و مانایه‌یه كه له سه‌ره‌تادا به رێكوپێكی به پڕۆسه‌كانی ئاماده‌گیی و ئاگایی و هه‌ستكردندا تێنه‌په‌ڕیوه و هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ره‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێ ناكامڵه و ئه‌و مانایه نییه كه له بنچینه‌دا بابه‌ته‌كه هه‌یه‌تی.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئاسته‌كانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌رك بكه‌ین هه‌روه‌ك پێشتر وتوومه ده‌بێ بێینه‌وه ئاسته‌كانی فیكری كوردی و به‌ره‌و ئه‌وه نه‌چین شاده و ئیمانی به زۆر به خه‌ڵك بێنین و پێیان بڵێین ئه‌وه‌ی ئێمه هێناومانه به راست دینێكی حه‌قه و له دوای ئه‌و هه‌رچی هه‌یه پووچ و به‌تاڵه، هه‌میشه گه‌شه‌ی ئاسایی فیكری ئینسان جۆرێك له ئێستاتیكییه‌تی هه‌بووه و ئه‌گه‌ر پێشتر له به‌دبه‌ختی خۆمان و بوونمان له‌و جوگرافیایه ئاڵۆزه نه‌بوایه كه ئه‌مریكییه‌كان پێی ده‌ڵێن (چوارگۆشه‌ی قه‌یرانه‌كان) و به‌رده‌وام شوێنێك بووه بۆ ململانێی هێزمه‌نده‌كان و رێككه‌وتنه‌كانیان ئه‌وا ئێمه‌ش به هارمۆنییه‌تێكی نه‌رم گه‌شه‌مان ده‌كرد.
بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی خۆمان وه‌رگرینه‌وه ئه‌مجاره‌یان چوونه سه‌ر دینی مۆدێرنه هه‌روا به سووك و سانایی دیسانه‌وه خۆ له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه و بوونه‌وه كۆڵۆنێكی فیكریی ئه‌وانه، ئیشی رۆشنبیران ئه‌وه‌یه بێن له نێو كه‌لتوور و له‌سه‌ر كه‌لتووری نه‌ته‌وه یا كۆمه‌ڵگه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و تایپ و نه‌سه‌قی فیكریی كه‌سان و گرووپی ئاده‌میی ئه‌وپه‌ڕی دوورمان وه‌ك خۆی پێ نه‌فرۆشنه‌وه و بمانهێننه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و پێوه‌ر و ستاندارده سه‌نتڕالیستییه ئه‌وروپییانه‌ی پێیانوابوو ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپایه مه‌ده‌نیی و شارستانییه و ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌یه‌تی به‌ربه‌رییه، جاران به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و مێژوونوسانه‌ی ئیشیان له‌سه‌ر مێژوو وه‌ك فیكر ده‌كرد ده‌ركه‌ون ئه‌ڵمانه‌كان پێیانوابوو ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه به‌ربه‌ره، به‌ڵام دواتر له داهێنانێكی دیكه‌یاندا هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌ر شارستانییه‌تێك هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ته‌واو له‌وانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان سه‌ربه‌خۆن. ئه‌وه خودی مۆنتسیكۆیه ته‌نانه‌ت له‌دانانی یاساكانیشدا زه‌رووره‌تی ره‌چاوكردنی كولتوور و داب و نه‌ریت و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت ئاووهه‌واكه‌ی و به‌رزی و نزمی خاكه‌كه‌شی به هه‌ره گرنگ ده‌زانێ و له‌وسه‌ریشه‌وه باوه‌ڕێكی توندی به پێشكه‌وتن و هه‌میشه نوێبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌بووه.
به‌راست كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه تا ئێستا كولتووری خۆمان ناناسین و نه‌مانتوانیوه له فۆڕمی دیار و تایبه‌ت به خۆیدا داینێین و خوێندنه‌وه‌ی كوردانه‌ی بۆ بكه‌ین هه‌ر بۆیه‌ش به‌و كه‌لتووره‌مان شه‌رمه و پێمانوایه له هه‌ناوی خۆیدا توخمه‌كانی چاره‌سه‌ریی ده‌رده‌كانی هه‌ڵنه‌گرتووه و سه‌ره‌نجام زۆر له خوێنده‌واره‌كانمان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ئێمه فیكرمان نییه و شارستانییه‌تمان نییه و وای لێدێت خۆمان له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆمان پێ كه‌م و بچووك بێت. ئه‌م خۆ به كه‌م زانینه، ئه‌م بێ رێزییه‌مان به‌رامبه‌ر خۆمان كێشه‌یه‌كی سایكۆلۆژییه و به‌ره و حاڵه‌تی نه‌گونجانمان ده‌بات له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌مان و ته‌نانه‌ت ژینگه‌كانی ده‌وروبه‌ریشمان، سه‌ره‌نجام نه‌ته‌وه ده‌كاته كه‌سێتییه‌كی نامۆ له خۆیی و ئه‌ریك فڕۆم وته‌نی ده‌بێ بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ته‌واوی مێژووه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه، چوون ده‌رده‌كه رۆچۆته سه‌ر ره‌گ و ریشه‌كانه‌وه. ده‌سه‌ڵاته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیش ئه‌وه‌نده زیندوو و چالاك نه‌بوون به تایبه‌ت سیاسیه‌كانمان پێیان وابێ ئه‌ركی ئه‌وان ئیشكردنه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمان، و هه‌میشه له‌سه‌ر چاك و پیره‌كانی دوور دووری خۆمان متفه‌ركیی چاره‌سه‌ریان بۆ هێناوین و ئه‌گه‌ر حیزبه كوردییه‌كانمان كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته له‌وه‌ته‌ی كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌ر خۆ و تۆزێك شیفای ده‌رده‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان كردووه نه‌یانهێشتبا ڤایرۆسه‌كانی گه‌نده‌ڵیی له جوانیی ئه‌زموونه‌كه‌مان بدات و له پاڵ كاری ده‌وڵه‌تداریدا پێیانوابوایه ئیدی با به‌ره‌و به‌سیستمبوون بچین و خۆمان بخه‌ینه نێو چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووریی و چیدی سیستمی ئه‌م و ئه‌و له په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و زۆر بواری دیكه‌شدا له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئیستیعاره نه‌كه‌ین ئه‌وا خوێنده‌وار و رۆشنبیره‌كانیشمان فێری ئه‌وه نه‌ده‌بوون له بواری كه‌لتووری و مه‌عریفیدا قالبی هزری و مه‌عریفی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بۆ قه‌رز بكه‌ن و به نرخێكی گرانیش پێمان بفرۆشنه‌وه و ئه‌وه‌نده به ئاسانیش هه‌رچی نه‌وه‌كانی به‌ر له خۆمان خستوویانه‌ته سه‌ر مێژووی كورده‌واری تووڕی هه‌ڵده‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی دیارده‌یه‌كی سكیزۆفرینییه زۆر دووره له‌و ئۆدیبه‌ی كه رقی له باوكییه‌تی، چوون ئۆدیب نه‌یزانی ئه‌وه باوكی بوو كوشتی به‌ڵام هه‌روه‌ك فاڵچییه‌كه پێشبینی كرد ده‌ركه‌وت ئه‌وه دایكی بوو خواستی و منداڵی لێكه‌وته‌وه هه‌ربۆیه خۆی له ته‌ئنیبی ویژ‌دانیدا كوێر كرد و سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت، دواتر زۆر دووریشه له‌وه‌ی ئه‌وه مناڵه‌كانن به نیازن باوكه‌كانی خۆیان بكوژن، مناڵه‌كان تووڕه‌ن به‌ڵام له دوای كوشتنی یه‌كه‌م باوك په‌یمانیان له‌گه‌ڵ خۆیان و براكانیان داوه له‌مه‌ولا به ئه‌خلاقێكی تازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن .
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن