
هەڵئاوسانی دارایی،هەژاری ،چاکسازی لە وڵاتی چین
Closed
ئەوەی ڕوون وئاشکرایە لەداهاتوودا چین ، ئەمەریکا وەکوو یەکەمین زلهێزی ئابووری جیهان ناهێڵێت. بەڵام پرسیار لەوەدایە کەی ؟ . لەگەڵ ئەوەی کۆماری گەلی چین خاوەنی بەهێزترین گەشەی ئابووریە لەجیهاندا، بەڵام کۆمەڵێک کێشەی گەورەشی هەیە . لێرەدا چاوپیاخشانێکی خێرا بەسەر گەورەترین و بەهێزترین ئابووری جیهاندا دەکەین .
چین ، چین ، چین : لاپەڕەی ئابووری هەموو رۆژنامەکان ، پڕیەتی لە حکایەتی زۆری چالاکیە گەورەکانی ئابووری کۆماری گەلی چین . لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لەبیرمان بچێت ، هێشتا ئەم زلهێزە ئابووریەی جیهان ،ووڵاتێکی تازەپێگەیشتووە. بەڵام دووخاڵی گرنگی گەشەی بەردەوامی ئابووری چین ، جێگای تێرامانە ……