
لومۆند دیپلۆماتیک بە زمانی کوردی
ماوەی ساڵێک زیاترە رۆژنامەی بەناوبانگی فەڕەنسی لومۆند دیپلۆماتیک بە زمای کوردی ٠هەردوو دیالێکتی سۆرانی و کرمانجی) دەردەچێت. دوای دەرچوونی بە زمانی کوردی کۆنسولیەی فەڕەنسی لە هەولێر مێزگردێکی تایبەتی بۆ رێکخست و ئەو پرۆژەیەی وەکو هاوکارییەکی کولتوریی گرنگی نێوان فەڕەنسا و کوردستان وەسف کرد. کەنالی رەسمی دەوڵەتی تورکیاش دەرچوونی لومۆند دیپلۆماتیکی وەکو رووداوێکی گرنگ راگەیاند کە سەنگی زمانی کوردی دەسەلمێنێ.
لومۆند دیپلۆماتیک مانگنامەیەکی فەڕەنسیە و لە ساڵی 1954 ەوە لە لایەن هیوبێرت بۆڤ-مێری یەوە دامەزراوە. سەرەتا وەکو پاشکۆی رۆژنامەی لومۆندی فەڕەنسی دەردەچوو. له 1996 وه‌کو کۆمپانیایه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆی راگه‌یاند. ئەمڕۆ لومۆند دیپلۆماتیک لە سەرانسەری جیهان بە 27 زمان دەردەچێت و لە هەر وڵاتێک پاشکۆی رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتەیە کە لەگەڵ لومۆند دیپلۆماتیک کۆنتراکتی هەیە و بە پێی پێوەری رۆژنامەگەریی پرۆفێشنال کاردەکات. لە کوردستان وەکو پاشکۆی هەفتەنامەی رووداو دەردەچێت.
“دوای ده‌رچوونی لومۆند دیپلۆماتیک به زمانی ئینگلیزی لە ساڵی 1999 (وەکو پاشکۆی ضە گاردیەن)، زانای زمانه‌وانی و فه‌یلوسوفی ئه‌مریکی نۆوم چۆمسکی ده‌نووسێ: لومۆند دیپلۆماتیک تاکه رۆژنامه‌ی باوه‌ڕپێکراو و خاوه‌ن به‌هایه و ده‌رچوونی به زمانی ئینگلیزی هه‌واڵێکی زۆر گرنگه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هیوادارن له جیهان تێبگه‌ن و به‌ره‌و باشتر بیگۆڕن . هه‌روه‌ها نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌ریتانی جۆن بێرجێر ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی، له پشته‌وه‌ی شێواندنی زانیاریه‌کان، له‌و شتانه تێبگه‌ین که له جیهان رووده‌ده‌ن، خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لومۆند دیپلۆماتیک زۆر گرنگه ،
“ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هاو هه‌ڵسه‌نگاندنه نایابانه له لایه‌ن ئه‌و بیرمه‌ند و که‌سایه‌تیه رۆشنبیره جیهانیانه به لومۆند دیپلۆماتیک ده‌به‌خشێ، ته‌نها ئه‌وه نیه که لومۆند دیپلۆماتیک رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گره و له‌سه‌ر بنچینه‌ی فاکت و به‌ڵگه وتار و راپۆرته‌کانی داده‌ڕێژێ، یا ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ناوچه و بابه‌تگه‌لێک ده‌نووسێ که رۆژنامه‌نووسی تر ده‌ستی بۆ نابه‌ن، به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه، هه‌روه‌کو هارپه‌رز مه‌گه‌زین ده‌نووسێ، لومۆند دیپلۆماتیک سه‌رچاوه‌یه‌کی جه‌وهه‌ریه بۆ بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌لته‌رنه‌تیڤئامێز و چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه.
“خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و راڤه‌کردن ئه‌و خاسیه‌تانه‌ن که نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی لومۆند دیپلۆماتیکیان پێده‌ناسرێته‌وه. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که لومۆند دیپلۆماتیک ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه کاریان له‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌و پشت به نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و چالاکوانی به‌توانا و پسپۆڕ و شاره‌زا له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌به‌ستێ. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌وانه‌ی کار له‌گه‌ڵ لومۆند دیپلۆماتیک ده‌که‌ن، ته‌نها خستنه‌ڕووی زانیاری نیه ده‌رباره‌ی دیارده و رووداو و شته‌کان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریه و به پشتبه‌ستن به پرۆسه‌یه‌کی ورد و عه‌قلانیی به‌دواداچوون و گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه و راڤه‌کردن، لومۆند دیپلۆماتیک پرسیار ده‌وروژێنێ، پرسیاری گونجاو که وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی دروستبوونی گفتوگۆ، دروستبوونی دیالۆگ، لومۆند دیپلۆماتیک خوێنه‌ر داوه‌ت ده‌کات بۆ بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی قووڵ و ره‌خنه‌گر و داهێنه‌رانه. بۆیه خوێنه‌ری لومۆند دیپلۆماتیک ئه‌و که‌سانه‌ن که به نووسینی کاڵوکرچ و سه‌ره‌ڕۆ و ناپابه‌ند به فاکت و به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو رازی نین. ئه‌وان له خوێندنه‌وه‌ی لومۆند دیپلۆماتیکه‌وه ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنن که زۆربه‌ی رۆژنامه و کۆمپانیا گه‌وره‌کانی میدیا نه‌یانتوانیوه پێی بگه‌ن. ئه‌و خاسیه‌ته‌ی لومۆند دیپلۆماتیک له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆزه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاری، سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و جیهانگیری که بونیادی کار و رێکخستن و په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤی له سه‌رانسه‌ری جیهان گۆڕیوه، له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویسته.”
بۆ خوێندنەوەی ژمارەکانی لومۆند دیپلۆماتیک بە زمانی کوردی، سەردانی وێبسایتی رۆژنامەکە بکەن:
www.monde-diplomatique-kurde.com
بۆ ئابوونە: پەیوەندی بکەن بە:
info@monde-diplomatique-kurde.com