كۆیله‌كانی چه‌پڵه…چه‌پڵه‌ی كۆیله‌كان
یه‌كێك له خاسیه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی دیكتاتۆره‌كان ئه‌وه‌یه له‌جیاتی هه‌مووان بیرده‌كه‌نه‌وه و گوتارده‌ده‌ن و كرداره‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌لێك بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و مته‌قیان لێوه نایه‌ت، ئه‌م بێده‌نگییه كه‌بێگومان سته‌مكاری به‌رهه‌می دێنێت و له قۆناغی هاوچه‌رخیشدا دیكتاتۆره‌كان به‌سه‌ر هێڵه‌كانی داچوونه‌ته‌وه و تۆختریانكردۆته‌وه..به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌م بێده‌نگییه قوڵه‌یه، كه خۆشترین ئاوازێكه بۆ دڵه سارده‌كانی دیكتاتۆره‌كان و ئۆخه‌یه‌كیان پێده‌دات و خه‌یاڵیان ئاسووده ده‌كات..واته ئه‌مه حاڵه‌تێكه ..سه‌رده‌مێكه كه دیكتاتۆر باشتر دڵی تێدا ئاوده‌خواته‌وه.. ده‌كه‌وێته بارێك كه زیاتر له مه‌ستبوون ده‌چێت…ده‌كه‌وێته دۆخێك له بێباكی زیاتر بیری بۆ هیچ مه‌ترسیێك ناچێت.. ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ده‌نگێكی جیاوازیش لێره و له‌وێ ببیستێت به تۆزێك نه‌شازبوونی ده‌زانێ و له هه‌لهه‌له‌ی به‌دمه‌ستێك به‌ولا خه‌یاڵی خه‌ته‌رێك ناكات.. كه نیوه‌ی شه‌قام ده‌جوڵێ و له‌دژی هوتاف لێده‌ده‌ن، پێی وایه به گوتارێك سیحریان لێده‌كات و ئاو ده‌كات به‌سه‌ر كڵپه و بلێسه‌یان و خامۆشیان ده‌كات.. كه چوار كه‌س چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و له دیوه‌خانه‌كه‌ی دووكه‌س به ده‌م قسه‌كانیه‌وه ده‌خه‌ننه‌وه پێی وایه جه‌ماوه‌ر له‌به‌رده‌می راستبوونه‌ته‌وه و ده‌سته ئازاده‌كانیان بۆ چه‌پڵه‌لێدان كراونه‌ته‌وه، ئه‌م نموونانه‌مان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی و به‌چاوی خۆمان له‌هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات بینیوون.. ئه‌و چه‌پڵانه‌ی میلله‌ت لێیداون به‌شێكی بۆ له غه‌فله‌ت هێشتنه‌وه‌ی دیكتاتۆربووه تا دڵه سارده‌كه‌ی كوڵ نه‌گرێ و تیشكی چاوه‌كانی نه‌گه‌نه سه‌ر هێڵی نه‌خشه‌سازییه جه‌هه‌ننه‌مییه‌كان و بۆ ماوه‌یێكی كورتیش بێت سه‌ری خۆیان بكڕنه‌وه. زۆرجار كوێربوونی دیكتاتۆره‌كان گه‌ییوه‌ته ئاستێك پێیان وابووه ئه‌وه‌ی له دژی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و هوتافی له دژ ده‌كێشن، پیای هه‌ڵده‌ده‌ن . هه‌روه‌ك ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركرده‌یه‌كی شێتی عه‌ره‌بدا بینیمان ..كه‌وته حاڵه‌تێك پێی وابوو ته‌واوی گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه.. چانسی مێژووه وێنه‌كان زۆرجار دووباره‌ده‌بنه‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی له‌سه‌رده‌می لویسی 16 دا گه‌ل داوای نان و ئازادی ده‌كرد، ماری ئه‌نتوانێت شاژنی ئیمپراتۆرییه‌ت پێی ده‌گوتن جا كه نانیان نیه با پسكویت بخۆن.. زۆربه‌ی توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌مه‌ی به یه‌قینه‌وه گوتووه، چونكه تاقه رۆژێكیش ناخۆشی نه‌بینی بوو نه‌یده‌زانی ژیانی پڕ له كوله‌مه‌رگی چیه؟.. نه‌یده‌زانی جیهانێكی تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی جیهانی خۆی هه‌یه، كه ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی..خه‌ڵكی ته‌واو له كوێره‌وه‌ری ده‌ژیێن یان هه‌ر نه‌یده‌زانی كوێره‌وه‌ری چییه، چونكه كه‌سێك باسی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی بۆ نه‌ده‌كرد نه‌بادا دڵی ئازاری پێبگات یان به دیوێكی تر كه‌سێك ئاماده‌نه‌بوو به‌هه‌واڵێكی له‌مچه‌شنه جێی خۆی له كۆشك له‌ق بكات. ئێ خۆ هه‌ر ئه‌مانه‌ن ته‌مه ته‌نكه‌كه‌ی سه‌ر بیناییان تۆختر ده‌كه‌نه‌وه و وایان لێده‌كه‌ن له‌به‌رپێی خۆیان زیاتر هیچی تر نه‌بینن. ماری ئه‌نتوانێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانی بخوات و به‌دزی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه قۆزه‌كان كه به‌خواستی خۆی هه‌ڵیده‌بژاردن رابوێرێ.. ئه‌و ژیانێك ده‌ژیا ، ژیانی تایبه‌تی خۆی، دوور زۆر دوور له هه‌ستی مرۆڤه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا هه‌مان ئه‌و مرۆڤانه هاتنه به‌رده‌رگای و شۆڕ‌شیان به‌سه‌رداكرد.ئه‌م خاڵه واتا خاڵی شۆڕش كۆتایی به زۆر رسته‌ی هاوشێوه‌ی رسته‌ی (به گیان، به‌خوێن فیداكارین بۆت سه‌رۆك )هێناوه. هه‌روه‌كو له به‌راییدا ئه‌م خاڵانه‌مان زۆر بینیوون.. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانه گره‌وه‌كه‌یان بردۆته‌وه‌و ناویان له سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لدا تۆماركراوه كه خاتری گه‌له‌كه‌یان ویستووه .. گه‌لیان به‌سه‌رچاوه‌ی هێز و وزه و مه‌عنه‌ویاتی خۆیان زانیوه.
ئه‌وانه‌ی پشتیان كردۆته گه‌ل .. وه‌ك ماری ئه‌نتوانێت له گێلیدا و ستالین له سڕینه‌وه‌ی نه‌یارانی و هیتله‌ر له خۆپه‌رستی و دڕنده‌یی و سه‌دام له توند‌وتیژیدا …هتد هاوچاره‌نووسن له نه‌مان و ونبووندا.
یه‌كێك له چاوگه‌كانی راڕایی و هیستریا بۆ دیكتاتۆره‌كان ئه‌وه‌یه ، ئه‌وانی تر له خۆیان نه‌چن، به‌ڕه‌نگی تر و به‌چه‌شنی تر به‌دیاربكه‌ون، ئه‌م جیاوازی ره‌نگ و چه‌شنه هه‌میشه گرژیان ده‌كات، بۆیه هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داده‌بن ئه‌م پانتاییه له ره‌نگه ئاڵ و واڵاكان به‌ڕه‌نگه‌كانی خۆیان دابپۆشن. ئه‌و ره‌نگه‌ی دیكتاتۆر ده‌یه‌وێت جوانه.. ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یپۆشێت شیكه..ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نجه‌ی ده‌خاته‌سه‌ر پیرۆزه…ئه‌و ره‌نگانه‌ی تر تاڵ و قێزه‌ونن، بۆیه ده‌بێت تێك بشكێندرێن. شێواندنی ره‌نگه‌كانی تر و شكاندنی رواڵه‌ته‌كانی تری ده‌ره‌وه به شكاندنی بته‌كانی ده‌شوبهێنن.. ئه‌م هه‌موو بتانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر قودسیه‌تی ئه‌و. ده‌بێت تاقه زاتێك بۆ سه‌ر زه‌وی به‌هه‌ند وه‌ربگیردرێ و پیرۆز رابگیردرێ ئه‌ویش خۆیه‌تی. ده‌بێت چاوه‌كان ئه‌و ره‌نگه وه‌ربگرن و بده‌نه‌وه كه ئه‌و په‌نجه‌یان ده‌خاته‌سه‌ر، كه ده‌یكاته‌به‌ر، كه پێی ده‌رده‌كه‌وێت. ره‌نگه‌كانی تر هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و..هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ شێواندنی ئیقاعی دڵ و میزاجی ئه‌و.. هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ده‌روون، رۆح( ئۆرڤه‌ن) ..دیكتاتۆره‌كان ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان بچووك بكه‌نه‌وه له ئاست گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی خۆیان یان به‌دیوه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌ی له جه‌ماوه‌ریان ده‌وێت ئه‌وه‌یه هه‌میشه بڵێن: تۆ گه‌وره‌مانی .. تۆ سه‌رۆكی .. تۆ رابه‌ری .. تۆ پێشه‌وای . ئه‌م گوتانه ئاوكردنه ئاشی دیكتاتۆره.. هه‌ڵزنانی باڵای ئه‌وه .. ئاسوده‌كردنی ناخیه‌تی، فوكردنه به ده‌روونیدا و دروستكردنی شكۆمه‌ندییه، به‌ڵام شكۆمه‌ندیێكی موزه‌ییه‌ف، وه‌ك ئه‌و شكۆمه‌ندییه‌ی كانت باسی لێوه‌ده‌كات كه ده‌ڵێت: ( شتی شكۆمه‌ند سامناكه، به‌ڵام هه‌موو شتێكی سامناك شكۆمه‌ند نییه) واتا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ڕێی سامناك بوونه‌وه شكۆمه‌ند بن ئه‌وا شكۆیه‌كی موزه‌یه‌ف ده‌چننه‌وه. شكۆمه‌ندی راسته‌قینه له ساده‌بوونه‌وه‌دایه وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌هماتاگاندی ئه‌زموونی كرد یان ماندیلا درێژه‌ی پێدا.( بێرك) یش له‌م باره‌یه‌وه قسه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا شتێكی تر ده‌دۆزێته‌وه ئه‌ویش كوشتنی جوانییه..چونكه ئه‌و پێی وایه شكۆمه‌ندیێك كه ته‌نها زه‌بر و زه‌نگ دروستی ده‌كات، جوانی ده‌كوژێت. بێگومان له فه‌رهه‌نگی دیكتاتۆره‌كاندا جوانی بوونی نیه، چونكه بوارییان نیه جوانی ببینن… رق و كینه‌كانی ناوه‌وه‌یان ناهێڵێت ناسك ببنه‌وه، ئێ كه ناسك نابنه‌وه جوانی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه جوانی به‌هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی گوزارشتكردنه له ته‌بایی و ناسكی. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌ست بخه‌نه ناو رۆحی میلله‌ت و داگیری بكه‌ن …ده‌یانه‌وێت به گوتاری بریقه‌دار و رسته‌ی چه‌ندباره و سواو مێشكی خه‌ڵك كاسكه‌ن..ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌یێكی نه‌بڕه‌ی ده‌نگیان چه‌پڵه‌ی قایمیان بۆ لێبدرێت، چونكه نیشانه‌ی ئافه‌رین گوتنه، ئه‌وان هه‌میشه ئافه‌رین وه‌رده‌گرن، چه‌پڵه ئاسووده‌یان ده‌كات ، هه‌ر چه‌پڵه‌یه وایان لێده‌كات جێی قوونیان له‌سه‌ر كورسی خۆشكه‌ن… بێ‌ئاگان له‌وه‌ی چه‌پڵه‌لێدان دراوێكی دووسه‌ره، به‌رده‌وام ئاماده‌یی هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو چه‌پڵه‌لێدانێك ئۆخه‌ی بداته دڵیان، چونكه چه‌پڵه له‌شه‌قام و نێو هۆڵه‌كان لێده‌درێ، بۆ ئازادی لێده‌درێ و له‌دژیشی لێده‌درێت. چه‌پڵه‌ش هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی وا ده‌خوازێ لێبدرێت.كه‌واته به‌دڵ لێ‌نادرێت ترسه ده‌یخولقێنێ. ئه‌و چه‌پڵانه‌ی ترسئامێزن، زیاترینی ئه‌وانه‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر دیكتاتۆره‌كان لێدراو‌ن. زۆرجاری واهه‌بووه رابه‌ری گه‌لێكی چه‌وساوه له‌سه‌ر چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌سگیركراوه و له به‌ندیخانه ئاخنراوه، كه‌چی بۆ هه‌مان ئه‌و قسانه و له‌سه‌رهه‌مان بویه‌ر چه‌پڵه بۆ رابه‌رێكی تری گه‌لێكی ئازاد لێدراوه. ئه‌وان بێ‌ئاگان له‌وه‌ی وتاره ناوه‌خته‌كانیان له‌لای میلله‌ته‌وه له بیننینی په‌رده‌یه‌كی كۆمیدی شانۆیی ده‌چێت. كه چه‌پڵه‌ڕێزان ده‌كرێن ، چه‌پڵه بۆ ئه‌و كاراكته‌ره كۆمیدییه لێده‌درێت كه سه‌رۆكه، نه‌ك بۆ به‌پێزی وتاره‌كه، نه‌ك بۆ حیكمه‌تی رسته‌كان كه كاوێژكاره‌كان شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن و نهێنی تیا ده‌دۆزنه‌وه. گه‌ر بۆ هێندێك پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی رۆح بێت بۆ زۆرینه كاسكردنی مێشكه به وشه و رسته سواوه‌كان و كوشتن و هه‌لاهه‌لاكردنی رۆحه به نه‌شته‌ری كولی سه‌رۆك. كه‌واته چه‌پڵه باری نیه ..با كه‌س دڵی پێخۆش نه‌كات، كه‌س به چه‌پڵه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ، چونكه بێگومان هۆكارێك له پشتی چه‌پڵه‌كانه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه.
حه‌سه‌ن مسته‌فا