
دڵنه‌وایی بووکی گریاو ….. هیوا سه‌عید
Closed
شیرینه‌که‌م خه‌مێ مه‌خۆ
بۆ ئاواتی نه‌هاته دیم
بۆ ڕۆژانی
پڕ نه‌هاتی له پاش تۆ دیم
وابزانه فه‌رهادێک بووم
ڕه‌نجم کێشا و به‌رم نه‌بوو
یا مه‌مێک بووم
سه‌فه‌رێکم هاته پێشێ و
له‌و سه‌فه‌ره
سۆراغێکی سه‌رم نه‌بوو
خه‌مێ مه‌خۆ..
چیت کردووه!
تۆ بێ خه‌تای، تاکه خه‌تا
مێینه‌بووی!
ئێمه‌ش مێمان
یا بۆ ئاگر یا بۆ په‌ته
ته‌ماشاکه..
پاش چه‌ند زین و شیرینی تر
وا هێشتاکه
خوێن فڕکانه له جه‌سته‌ی مێ
برین له دوای برینی تر!
ئێره بۆ مێ هه‌روا بووه!
خۆ تۆش شاز نی تا بوێری
دڵخوازی خۆت
به ڕازی خۆت هه‌ڵبژێری!
¬¬هیوا سه‌عید– هه‌ولێر