Skip to Content

Monday, May 20th, 2024
كاتی ئەوە ھاتووە بڵێین  بڕووخێ   …. سەردار عەبدوڵا حەمە

كاتی ئەوە ھاتووە بڵێین بڕووخێ …. سەردار عەبدوڵا حەمە

Closed
by April 6, 2011 گشتی

 وەڵامەكەی مەسعود بارزانی بۆ داخوازیەكانی خۆپیشاندەران ئەو راستیەی سەلماند كە  ئیتر ئەم دەسەڵاتە بەكەڵکی كۆمەڵگای كوردستان نایەت و بە ھیج جۆرێك نوێنەرایەتی بەرژەوندیەكانی ئەم كۆمەڵگایە ناكات . وەڵامەكەی مەسعود بارزانی  زەمینە خۆشتر دەكات بۆ ئەوەی خەلكی لە جیاتی كۆبوونەوەو خۆپیشاندانی ھێمنانە پەنا ببات بە خۆپیشاندانی پەلاماردەرانە  چونكە ئەو لە جیاتی وەڵام بە خواستەكانی خەلك ھەرەشە دەكا خەریكە دەبێتە قەزافی كوردستان . وەڵامە پێنج خاڵیەكەی بارزانی درێژەی ھەمان سیاسەتێكە كە ماوەی بیست ساڵە باڵی رەشی خۆی كێشاوە بەسەر خەڵكی كوردستاندا واتە سیاسەتی سەركوت و زەبرو زەنگ ، سیاسەتی قەدەغە كردنی موخالیفی سیاسی ، سیاسەتی قەدەغە كردنی خۆپیشاندان و مانگرتن و كۆبوونەوە ، سیاسەتی ھەرەشەی تەلەفۆنی و فراندن و دەسگیر كردن وتیرۆر كردنی مخالیفانی سیاسی و نوسەران و رۆژنامە نوسان و خوێندكاران ،ھەلكوتانە سەر ماڵان ، سیاسەتی بە كارھێنانی چەك لە بەرانبەر بیروباوەر و بیرورا دژەكانی دسەڵات.
بارزانی لەو خاڵانەدا كە باسی دەكات جگە لە ھەرەشە لە ھەڵسواراوانی خۆپیشاندەران و گرتن دەسگیر كردنیان و قەدەغە كردنی خۆپیشاندان ھیچ ئامانجێكی تری نیەو ئەوەی كە باس لە دەسگیر كردنی تەقەكەرانی بكوژان وبریندارەكانی  خەلكی كوردستان دەكا   پیلانێكە و وە  بۆ رووپۆش كردنی ئەم ئاما نجەیە .
ئەم دەسەڵاتە دەمێكە رایگەیاندووە كە نایەوێ چاكسازی بكا و مل بدا بە داخوازیەكانی خەلكی كوردستان ، ئەوەی بۆی گرنگ نەبووە  ماف و خواستەكانی خەلكی كوردستان بووە ئەوەی بۆی گرنگ  بووە  پاراستنی دسەلاتی مافیایی خۆیان بووە . ھەرچەندە مەسعود بارزانی دەڵێ ئێمە خۆمان لایەنگری چاكسازین ! ئەمە ئەو پرسیارە دروست دەكا ئەگەر ئێوە لایەنگری چاكسازین ئەی مەسولی ئەو خراپسازیە كە خەلك ئەمرۆ لە بەرانبەریدا راوەستاوە كێ یە ؟ دیارە دەبێ ھێزیك بێ لە غەیبەوە ھاتبێ ئەم كوردستانەی خراپ كردبێ و وگەندەلی و تالان وبرۆی كردبێ و خەلكی سەركوت كردبێ ، مەسعود بارزانی ئەوەندە سیاسەتمەدراێكی ئاست لە خوارە پێی وایە خەلكی كوردستان بەرچاو رۆشن نین و لە راستیەكان تێ ناگەن ، ئەوە نازانێ دونیا ئەمرۆ دنیای ئەنتەرنێت و فەیس بووكە خەلك زۆر باش راستیەكان تێ دەگەن . ئەگەر ئێوە لایەنگری چاكسازین بۆچی كارەباتان  بە خەلك نەداوە وەك تەنھا نمونەیەكی سادە ، پارە نیە سامان نیە یا لە بەر سەرمایە كۆكردنەوە بۆ خۆتان ئەم خزمەت گوزاریەتان   بۆ ئەو خەلكەی كە تەنھا خۆتان بە خاوەنی دەزانن , بۆ گرنگ نەبووە.
بارزانی  و دەسەڵاتە ناشەرعیەكەی لە باری سیاسییەوە شكستیان خواردوە لە حالەتی بنبەستیدان بۆیە دەیانەوێ فەزای  كوشتن و ترس وتۆقاندن و گرتن و دەسگیر كردن زاڵ بكەن بە سەر كۆمەڵگادا وەك پیشەی دۆستەكانیان لە ئێران و سوریاو ناوچەكەدا . بەڵام ئەم فەزایە رقوقینەی خەلك زیاتر دەكا وای لی دەكا لە مردن سڵ نەكاتەوە ھەروەك لە میسر و تونسدا بینیمان ئەمانە كاریگەریان لە سەر خەلكی راپەریو نەكرد و نەترسان تا كۆتاییان بەو دەسەڵاتانە ھێنا .
ئێستا خەلكی كوردستان لە سەر دووڕیانی مانەوە یا رووخانی ئەم دەسەڵاتەدایە  ئەگەر بمنێتەوە ئەوا چارەنووسی خەلك لەمە باشتر نابێ كە تا ئێستا دیویانە  بۆیە تەنھا رێگا بریاری رووخانی ئەم دەسەڵاتەیە و دانانی دەسەڵاتێكی عەلمانیە  كە ئیرادەی خەلك بە سەریدا زال بێت.
 بانگەوازی سەرجەم خەلكی كوردستان دەكەم لە پێناوی رووخاندنی ئەم دەسەڵاتەدا بێنە مەیدان و ھەر لە ئێستاوە لە گەڕەك و كارگاو ئیدارەكاندا خۆیان رێكخراو بكەن و  لە ڕیگای كۆبوونەوە گشتیەكانەوە نوێنەرانی  خۆیان   ھەڵبژێرن ، با ئیتر كاروانی خەبات و نارەزایتیەكان ڕووی لە نەمان و رووخانی دەسەلاتی گەندەڵ و تاڵانچیان و دوژمنانی ئازادی بێ ، لە ھەمان كاتدا بانگەوازی تەواوی ھێزە چەپ وكۆمۆنیستەكان و خەلكی ئازادیخوازی عێراق و كوردستان و جیھان  دەكەم كە پشتیوانی لە خەلكی كوردستان بكەن لەم پێناوەدا.
٢/٤/٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.