![یاده‌وه‌رییه‌ك كاڵ وه‌ك (به‌كر عه‌لی) یاده‌وه‌رییه‌ك كاڵ وه‌ك (به‌كر عه‌لی)](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bakirAli_620275925.jpg)
یاده‌وه‌رییه‌ك كاڵ وه‌ك (به‌كر عه‌لی)
باشه‌قامه‌كان به گوڵ سوور بكه‌ین، نه‌ك به خوێن
به‌كر عه‌لی
سه‌ردانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه
ساڵی 1994ته‌مه‌نم (7)ساڵان بوو، ئه‌و ساڵانه باوكم له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی دیكه‌یدا له هه‌ڵبجه ده‌ژیان، یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی دواتر زانیم (ئه‌بو به‌كر عه‌لی)بوو، چونكه ئه‌وده‌م (ئه‌بو به‌كر)بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی باوكم ده‌هاته ماڵی باپیرم له‌گه‌ڵ باوكم دۆستێكی تایبه‌ت و ئازیزی یه‌كتربوون و دواتریش له هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ باوكم پێكه‌وه ده‌ژیان.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌نده‌ی یادم بێت به‌و پێیه‌ی ماڵی باپیرم به‌رامبه‌ر گه‌راجی ئه‌و سای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدبوو، هه‌ندێك جار (حه‌لیمه خان)ی دایكی (به‌كر عه‌لی)ده‌هاته ماڵی نه‌نكم و پێكه‌وه وه‌ك دوو دایكی تامه‌زرۆ بۆ دیداری كوڕه‌كانیان ده‌چوونه هه‌ڵه‌بجه.
له‌و سه‌ردانانه‌یاندا چه‌ند جارێك منیش له‌گه‌ڵیاندا ده‌چووم، جارێك چووین باوكم و (به‌كر عه‌لی) له بینایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌واو نه‌كراودابوون و له یه‌كێك له ژووره‌كانیدا ده‌مانه‌وه، وێنه‌ی ئه‌و ژووره ئه‌وه‌نده‌ی بیرم بێت به‌م شێوه‌یه‌بوو(له لایه‌كیدا هه‌ندێك عه‌لاگه خواردن و ته‌باخێكی چێشت لێنانی لێ‌بوو، لاكه‌ی تریشی پڕیبوو له كاغه‌ز و كتێب ….)
باوكم ئه‌و كات له هه‌ڵبجه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی مناڵابوو، كه به‌م دواییانه هاوڕێی شاعیر(ئیدریس عه‌لی)ده‌یگێڕایه‌وه كه هه‌ندێك له‌و به‌رنامانه له حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی ئه‌واندا ئاماده كراون و هه‌ر ئه‌ویش ده‌یگوت: دایكم زۆر خۆشحاڵ ده‌بوو كاتێك له ته‌له‌فزیۆن گوڵ و دره‌خته‌كانی ماڵمانی ده‌بینییه‌وه.
دیارترین چوونم بۆ هه‌ڵه‌بجه كه تا ئه‌م ساته‌ش وێنه‌كه‌ی له زه‌ینمدایه و هه‌رگیز بیر ناچێته‌وه ئه‌و سه‌ردانه‌بوو كه له‌گه‌ڵ (نه‌نكم و باپیرم)دا عه‌سرێكی دره‌نگ گه‌یشتنه ئه‌وێ،
هه‌ر به چوونه ناوه‌وه‌مان بۆ هه‌ڵه‌بجه، له دووره‌وه چاومان به قه‌ره‌باڵغییه‌ك كه‌وت له به‌رده‌م بینایه‌كدا و چه‌ند كه‌سێكیش له‌سه‌ر سه‌ربانی بیناكه قسه‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، له‌و كاته‌دا باپیرم یادی به‌خێر به نه‌نكمی گوتی: به‌خوا یه‌كێك له‌وانه (به‌رزان)ه به‌و سه‌ربانه‌وه.
كاتێك نزیكی بیناكه بووینه‌وه قسه‌كه‌ی باپیرم ڕاست ده‌چوو، (باوكم و به‌كر عه‌لی) به سه‌ربانه‌كه‌وه بوون و شیعریان ده‌خوێنده‌وه.
ئه‌و شه‌وه چووینه خانوویه‌ك كه دیاربوو شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی (به‌كر عه‌لی و باوكم)بوو، خانووه‌كه حه‌وشه‌یه‌كی فراوانی هه‌بوو، كه پڕبوو له دار هه‌نار، بۆ شه‌وه‌كه‌ی كه ویستمان بخه‌وین سه‌رین نه‌بوو بیخه‌ینه ژێر سه‌رمان، چونكه ئه‌وان به‌شی خۆیان بێخه‌فیان هه‌بوو، بۆیه باپیرم به‌ردێكی هێناو له جیاتی سه‌رین خستییه ژێر سه‌ری.
هه‌ر له‌و سه‌ردانانه‌دا جارێك له‌گه‌ڵ باوكم و نه‌نكمدا به نێو بازاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڕۆیشتین، كابرایه‌كمان بینی كه‌ڵه‌شێرێكی له بن ده‌ستدابوو، باوكم ده‌یزانی كه حه‌زێكی زۆرم له باڵده‌یه، لێی پرسیم ئه‌و كه‌ڵه‌شێره‌ت بۆ بكڕم؟ به دڵنیاییه‌وه گوتم: به‌ڵێ.
باوكم كه ڵه‌شێره‌كه‌ی بۆ كریم و منیش گوتم: حه‌زم له كۆتریشه، كابراش هه‌ر له‌ویا وتی: چی؟ كۆتر؟ (ده‌ستی خسته بن باڵی ستارخانییه‌كه‌وه و كۆترێكی ده‌رهێنا) ئه‌مه كۆتر.(ئه‌م ساته هه‌ركات بیرم ده‌كه‌وێته‌وه یان بۆ كه‌سێكی ده‌گێڕمه‌وه ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نینێكی زۆر) به‌هه‌رحاڵ باوكم ته‌نیا كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی بۆ كریم و كه‌ڵه‌شێریش هه‌مان شه‌وی كه بردمه‌وه سلێمانی مردار بۆیه‌وه.
یه‌كه‌مین جار شیعرم خوێنده‌وه
ساڵی 1993 له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بووم، كه باوكم كۆمه‌ڵه شیعری (بوون)ی چاپ كرد، بیرم دێت هه‌ریه‌ك له (فاتیح عیزه‌دین و زاهیر سعید) له ماڵی باپیرم دانیشتن و له یه‌كێك له ژووره‌كاندا چه‌ند ڕۆژێك نه‌هاتنه ده‌ره‌وه تاكو به‌شێوه‌ی ده‌ستنووس و دواتر به فۆتۆكۆپی چاپیان كرد، له هه‌مان قۆناغدا واته ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندین كتێب به‌و شێوه‌یه چاپكراون، له‌وانه كۆمه‌ڵه شیعری (زه‌مانی بزربوو)ی (فاتیح عیزه‌دین) و كۆمه‌ڵه شیعری (كوڕی دۆزه‌خ)ی (كاروان سدیق) و (ئه‌و شه‌وانه‌ی له پرچه‌كانت ڕه‌شترن)ی شاعیری شه‌هید (به‌كر عه‌لی)كه ئه‌گه‌ر به وردی ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه قۆناغێكی تایبه‌تمان له شیعری كوردی پێ ئاشنا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له ناوه گه‌وره‌كانی نێو ئه‌وه‌ب و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌م له ته‌نیشت حزبه‌كان پاڵیان دابۆوه و به شان و باڵی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب‌دا گۆرانی‌یان ده‌گوت، ئه‌م ناوانه‌یان داپۆشیوه و نه‌یانهێشتووه وه‌ك پێویست بناسرێن، هۆكاری ئه‌م جۆره‌ش له چاپ و بڵاوكردنه‌وه و ده‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م ده‌نگانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی پاره و ده‌سته‌ڵاتی نوسه‌ران و هاوكاتیش شه‌ڕی ناوخۆ وه‌ك دێوێكی دڕنده ده‌ستی نابووه بینی ڕۆشنبیران و فه‌رهه‌نگخوازان و كه‌مترین كات حیزب و لایه‌نه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان ئاوڕیان له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و به‌رهه‌كانیان ئه‌دایه‌وه، ته‌نیا ئه‌وكاتانه بیریان ده‌كه‌وته‌وه كه بۆ بۆنه و یاده تایبه‌تییه‌كانیان پێویستیان پێیان ده‌بوو.
ده‌كرێت كۆمه‌ڵه شیعری (بوون)ی باوكم و (ئه‌و شه‌وانه‌ی له پرچه‌كانت ڕه‌شترن)ی شه‌هید (به‌كر عه‌لی)له یه‌كه‌مینی ئه‌و شیعرانه بژمێردێن كه له ژیانمدا خوێندومنه‌ته‌وه، بۆیه هه‌میشه كه ده‌یانخوێنمه‌وه چێژی ئه‌و كاتی خوێندنه‌وه‌م بیر دێننه‌وه.
به‌كر عه‌لی:
* شاعیری شه‌هید(به‌كر عه‌لی)19/6/ 1968له كانی ئاسكان له شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
* كۆمه‌ڵه شیعرێكی چاپكراوی هه‌یه به‌ناوی (ئه‌و شه‌وانه‌ی له پرچه‌كانت ڕه‌شترن).
* چه‌ند كورته شانۆییه‌ك و ده‌قێكی شانۆیی هه‌یه به ناوی(قریشه‌كان).
* ساڵی 1994له داكۆكیكردن له ئاواره‌كانی (حامییه)ی جاران و (پاركی ئازادی) ئێستای سلێمانیدا شه‌هید كرا.
ئه‌م نووسینه له ژماره(56)ی (ڕێگای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی هه‌فته‌نامه‌ی ڕێگادا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
داستان به‌رزان