هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌نێوان به‌یاننامه‌ی حزبه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رادا
ده‌مه‌وێت له‌و پرسیاره گریمانكاریه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌وه چی؟
ئایا مه‌به‌ست له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت كۆی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته، یان ته‌نها هه‌ره‌می به‌ڕێوه‌بردن؟ ئایا مه‌به‌ست لێی گۆڕانكارییه له‌سیستمی حوكمدا، یاخود به‌ته‌نها گۆڕانكارییه له‌ده‌موچاوه‌كاندا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م، نه له‌حه‌وت خاڵه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌دیكرد، نه له به‌لاغه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رایشدا هاته به‌یان، بۆیه ده‌مه‌وێت پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ببێت به‌ده‌ستپێكێك بۆ ئه‌م وتاره.
حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كه مرۆڤه‌كان بۆ راییكردنی ئیشوكاریان دایانهێناوه‌و، یه‌كێكه له‌كۆنترین سیستمه‌كانی جیهان، حكومه‌ت جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته له‌كۆمه‌ڵگاكاندا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ژیان و خزمه‌تكردن، هیچ حكومه‌تێكش به‌ئاسانی نایه‌ته‌بوون و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی كار‌و سه‌برو ئاماده‌گی ده‌وێت. له‌نمونه‌ی ئه‌وه‌ش له‌شۆڕشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی وایكرد، روخانی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات كارنه‌كاته سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی له‌وڵاتانی وه‌ك میسر‌و تونس‌دا، به‌ڵام له‌دوو مۆدیلی هۆزه‌كی لیبیا‌و یه‌مه‌ندا كاره‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ‌و دابه‌شبوونی خێڵه‌كی به‌سه‌ر حكومه‌ت و ئه‌نتی حكومه‌تدا كه‌وته‌وه.
حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
به‌شێكی به‌رفراوان له پسپۆرانی بواری سیاسه‌ت وای ده‌بینن، كه‌ده‌بێت حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نها قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت و ئه‌و ده‌مه‌ی باس له‌حكومه‌تێك ده‌كه‌ین ده‌بێت ئاگاداری دۆخی پێكهێنان و شێوازی به‌ڕێوبردن و جۆر‌و سیستمی بین. ده‌بێت له‌ئه‌نترۆپۆلۆژیاو دۆخی ئابوری تاكه‌كان بكۆڵینه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكدا هاته‌كایه‌وه، كوردستان و عیراق به‌درێژایی 35 ساڵ له‌ژێر سێبه‌ری دیكتاتۆرێكدابوو، ئه‌و ده‌مه‌ش دیكتاتۆر له‌كوردستان وه‌ده‌رنرا، عه‌قڵیه‌تی خۆ به‌دیكتاتۆر زان له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و به‌ده‌یان پاڵه‌وان رۆڵی دیكتاتۆریان گێڕا‌و به‌ده‌یان شۆڕشگێڕیش به‌ره‌و خۆسه‌پێنی چوون.
ده‌سه‌ڵاتێكی خۆجێی دابه‌شكراو هاته‌كایه‌وه، به‌بێ ده‌خلێكی دیاریكراو‌و، به‌بێ سیستمێكی روون كایه‌ی حوكم به‌ڕێوه‌ده‌برا. له‌حكومه‌ته خۆماڵیه‌كه‌دا ترس له‌زیزبوون و رووكردنه به‌ره‌ی ئه‌ودیو، به‌ده‌یان سه‌ركرده‌ی خوڵقاند كه خۆیان له‌حوكمه‌ت و یاسا‌و ته‌نانه‌ت له‌حزبیش پێ باڵاتر بوو. ده‌ڵێم حزب چوون ئه‌وكات، حزب حكومه‌ت و حكومه‌ت حزب بوو، ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ش هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
بۆیه تۆمه‌تباركردنی ئه‌م كابینه‌یه، به‌سه‌راپای ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و بێده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌ئاست حزبدا، ئیجحافه به‌رامبه‌ر مێژوو، پێش ئه‌وه‌ی غه‌درێك بێت له‌ئێستا.
چوون ئه‌و هه‌موو ناشرینیانه‌ی ئه‌مڕۆ، زاده‌ی تاكه رۆژێك نییه‌و به‌رهه‌می ده‌یان ساڵی رابردووه، هه‌موومانیش تێیدا به‌شدارین، كه‌ده‌ڵێم هه‌موومان مه‌به‌ستم پلارگرتن له‌و به‌رپرسانه‌ی پێشوو نییه، كه ئێستا له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان، به‌ڵكو مه‌به‌ستم كۆی دانیشتوانی هه‌رێمه كه‌وا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد له‌به‌رده‌م داپڵۆسینداو، رێخۆشكه‌ر بوون بۆ له‌دایكبوونی ئاوا سیستمێك. به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌دوو توێی چه‌ند وتارێكدا باس له‌و ده‌مه ده‌كات، كه‌وا بۆخۆی جێگری سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌و چی جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك هه‌رێمی گرتبووه.
له‌دانیشتنی رۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشكاوانه وتی:” له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئاگاداری كردن كه پێویسته ئه‌م ره‌وشه‌ی هه‌رێم بێته چاك كردن و چاكسازی پێویست بێته ئه‌نجامدان.”
كه‌واته گه‌نده‌ڵی زاده‌ی ساته‌وه‌ختی دوای له‌دایكبوونی كابینه‌ی د.به‌رهه‌م نییه، تاوه‌كو به‌رووخانی ئه‌م كابینه دونیای هه‌رێم ببێته شامی شه‌ریف و مه‌ڕو گورگ پێكه‌وه ئاو بخۆنه‌وه.
من نامه‌وێ باس له‌سیناریۆكانی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت بكه‌م، ناشمه‌وێت بڵێم چۆن هه‌رێم له‌و واده‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌سڵه‌ن باس له‌وه‌ش ناكه‌م چۆن متمانه به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش بكه‌ین، كه‌بڕیاره به‌ڕێوه بچێت؟
چاكسازیی له‌سیستمی حوكم
به‌ڵكو ده‌ڵێم ئایا به‌م سیستمه‌ی ئێستایه‌وه، هه‌رێمی كوردستان چاكسازی تێدا دێته‌دی؟ حكومه‌ت ده‌بێت چاكسازیی بكات، چاكسازیش زیاد له‌ئیراده، پێویستی به‌ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی گونجاوه، ده‌رفه‌تیش به‌بێ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ چاكسازی له‌زانستی سیاسی‌دا مه‌حاڵه.
من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌كرد، جیاواز له‌حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن(هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانیش مافی خۆیانه هه‌موو رێگه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات)، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه كاتیه‌كه‌ی سه‌را داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌یان بكردایه. چاوه‌ڕێ بووم داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، كه‌وا یه‌كێكه له‌دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی ئازادی. چاوه‌ڕێ بووم یه‌كێك له‌داوا سه‌ره‌كیه‌كانیان مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراوه‌ییكردنی حكومه‌ت بێت. به‌ڵام پرس، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌و هیچی تر.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هێنانی چه‌ند كه‌سێكی تر مه‌حاڵ ناكاته واقیع و دۆخه‌كه باشتر ناكات له‌وه‌ی هه‌یه. پێده‌چێت خۆپیشانده‌ران جۆرێك له‌نه‌شوه‌ی سه‌ركه‌وتن بیانگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت له‌و راستیه بگه‌ن، حكومه‌تی ئێستا هۆكاری ئه‌م دۆخه نییه، تاوه‌كو به‌رۆیشتنی چاره‌سه‌ر بێته‌كایه‌وه. بۆیه باش وایه، به‌دوای ده‌رده ئه‌سڵیه‌كه‌دا بچین، چاكسازیی له‌سیستمه‌كه‌دا، چاكسازییه‌ك ده‌توانێت كوردستان له‌لیبیاوه بكات به‌میسر، به‌و واتایه‌ی ببێته ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی، چاكسازیی و به‌ڕێوه‌بردن به‌سیستم بكرێت، نه‌ك به‌كه‌سه‌كان.
adnansaedhusen@yahoo.com