
ده‌رئه‌نجامی راپه‌ڕینه‌كان وخۆپیشاندانه‌كان
“ورهبهرنهدانی نیًًَوان دۆڕِاندنهكان سه‌ركه‌وتنه”
– چرچل-
راپه‌ڕین له ههندیًك ڵاتانی عه‌ره‌بیدا :
ترس شكان,سنووردانان بۆ كه‌سێك نیوسهد یان ههتادهمرێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت بێت پێكه‌وه نوێژكردنی مه‌لا, چه‌پ,راست,سكۆلار, وجودی, بێ باوه‌ڕ,كاسبكاروگهنج له “مه‌یدانی ئازادی” ده‌رئه‌نجامی راپه‌ڕینه‌كانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئهوچهندوڵاتانهی جیهانی ئیسلامی بوو,كه‌هه‌ندێك له شرۆڤهكهران به‌شۆرشی”فێیس بووك”و”تویته‌ر”ناویانبردن.
راپه‌رینه‌كان وه‌ك بوومه‌له‌زه له هه‌روڵاتێك هێزێكی رێخته‌ری جیاوازی هه‌یه. له لیبیا راپه‌ڕین چۆته قوتاغی شه‌ڕی ناوخۆ. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری” دژفری”دژی لیبیا. ده‌ركردوه. له‌یه‌مه‌ن, به‌حرین وسوریهش راپه‌ڕین به‌رده‌وامه. شه‌ڕی لێكه‌وتۆته‌وه. جارێ ناسنامه‌ی ههردووحكوومهتی دوای موباره‌ك و بن عه‌لی دیارنیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی,بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان جوانترخۆیان ئۆرگه نایزدهكهن, ئهجندیهكی ئاماده‌و نه‌گۆڕیان هه‌یه ئه‌وه‌یش “شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌یه” بۆیهههست ده‌كه‌م له‌گۆڕینی یان هه‌مواركردنی ده‌ستوری ئه‌م دوو وڵاتانه به‌تایبه‌تی “میسر”رولی بهرچاوبگێرن.ده‌توانین راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژی شا به‌نموونه بێنیهنهوه. زۆربه‌ی توێژ, چین ونه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌شداری راپه‌ڕینیان كرد,به‌ڵام ده‌رئه‌نجام دامه‌زراندنی كۆمارێكی ئیسلامی لێكهوتهوه.یان له ئیراقی دوای سه‌دام, نازانم, ئه‌وه چ جۆره دیموكراسیهتێكه تیایدا رێگه به كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت بدرێت,كردنه‌وه‌ی”باڕ”یش قه‌ده‌غه بكرێت؟ ئهگهرههڵهم نه‌كردبێت هه‌ست ده‌كه‌م جارێ رۆشنبیری و كه‌رسته‌و توخمه‌كانی چه‌سپاندنی دیموكراسی راسته قینه له وڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وباكووری ئه‌فریقا به‌باشی نه خهملیوبن سه‌قامگیری سیاسی, ژیانی دیموكراسی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای سیڤیل, ده‌وڵه‌تی یاسا, دهستووریًًَََك ژیانی فره‌كه‌لتووری تیادا چهسپنیراوبێت و پیادهكرابێت, ئازادی گه‌یشتبێته تاكه‌كان, رێگه‌یه‌كی دووری له‌پێشه .چونكه دیموكراسیه‌ت شت ومه‌ك نیه بتوانین به‌پاره بیكڕین بیهیًًنینه ناووڵات. دیموكراسیه‌ت ده‌بێ له ناخه‌وه له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایه‌وه مرۆڤی لهكهشوههوایێكی ئارم بۆئامادهبكرێت, گه‌شه‌بكات, لق وپۆپ بۆدهرهوهوه بهاوێت. خه‌ڵك له سێبه‌ری, به پێی یاسا, كه‌رامه‌ت وسهروهریان پارێزراو بێت. با ره‌شبین نه‌بین. وادابنین خه‌ڵك له رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدان كهً (یه‌كێكه) له پرهنسپلهكانی دیموكراسی, حكوومه‌تیان دانا, ئه‌وه باشه.به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك به‌ئه‌جندای”توندرٍٍٍِهوی چه‌پ یان ئیسلامی یان ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری ونه‌گه‌ڕانه‌وه بۆویستی خه‌ڵك, وڵات تووشی گۆشهگیردهبێت..دوای نه‌مانی بلۆكی سوسیالیزمی حه‌زی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست و تێكه‌ڵ كردنی ئاین و ده‌سه‌ڵات لای حیزب وگروپه ئیسلامیانه چڕتربۆته‌وه. وڵاتانی رۆژهه‌ڵات (گراوند) ئیسلامیه‌و70% نه‌خوێنده‌واره. ئهگهردیموكراسیهت گه‌شه‌نه‌كات,چانسی حیزبه ئیسلامیه‌كان زۆرتره بۆهاتنه سه‌رحوكم. به‌داخه‌وه چونكه “ریفۆرم” وه‌ك چۆن له ناوئاینی مه‌سیحی كراوه له ئیسلام نه‌كراوه .زه‌حمه‌ته له په‌راوێزی ده‌وڵه‌تی ئاینی دیموكراسی و بواری هه‌ناسه‌دانی رۆشنبیری ره‌نگاوره‌نگ و ئازادی تاك سنوورداره.
خۆپیشاندان له‌سلیمانی:
پێش راپه‌رینه‌كانی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پیًًَ دان,له هه‌ندێك سایت و رۆژنامه‌ی ئه‌هلی زۆر وتارلهسهرگهندهڵی, مۆنۆپۆڵ كردنی حیزبی و مهحسوبیت له‌ناو حكوومه‌تی كوردستان نووسران. ئۆپزسیونی كوردیش كردبوویه خاڵێكی به‌هێز”ئێستاش به‌هێزه” بۆ ئه‌وه‌ی ئیشی له‌سه‌ر بكات له‌و رێگه‌یه‌و خه‌ره‌ندی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت فراوان بكات. پێش 17 -2 2011 جارویار خۆپیشاندانی بچووك بچووك دژی گه‌نده‌ڵی وكه‌می خزمه‌تگوزاری له‌هه‌ندێك شوێن ده‌كرا.به‌ڵام له 17 مانگ خۆپیشاندان شێوه‌یه‌كی تری وه‌رگرت.خۆپیشانده‌ران به‌ردیان له لقی 4 یارتی دیموكراسی كورستان گرت,بارهگایش به‌ته‌قه رووبه‌روویان بووه‌وه.كوشتنی كوڕێكی گونجی لێكهوتهوه.هه‌رچه‌نده جیاوازی له نێوان (گوله وبه‌رد) هه‌یه,به‌ڵام هه‌ردووكیان “دوو دیمه‌نی ناشیرینی شهرٍٍِانگێزی وتوند وتیژین” رووداوی ئهورۆژهزۆری لهسهرنووسرا,نامه‌وێ بێمه‌وه سه‌ری,به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئهوهبڵم”به‌ردهاویشتنی خۆ پیشانده‌ران و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران به گوله, له كه‌سیه‌تی حكوومه‌تێك و هاوڵاتیانی وڵاتێك ناوهشێنه وه بیانه‌وێ ههنگاوبهرهودیموراسیهت وكۆمهڵگای سیڤیل بهاوژن.
له‌میدیا ئه‌وهه‌نگاوانه ده‌خوێنمه‌وه كه‌وا بۆهێور كردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌نرێن.به‌ڵام نازانم له‌پشت دهرگاداخراوهكانی چی ده‌گووترێ!.سه‌رۆك كۆماری عێراق,سه‌رۆكی هه‌رێم, په‌رڵه‌مان,حكوومه‌ت و ئۆپزسیون وچه‌ند نووسه‌رێك هاتونه‌ته ده‌نگ ده‌ڵێن” داوای خۆپیشانده‌ران ره‌وان” ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له رۆژی نه‌ورۆز په‌یمانی جێ به‌جێكردنی دان”ئهگهرجێبهجێ بكرێن”ده‌بنه سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وی متمان له نێوان حكوومه‌ت خۆپیشانده‌رانی شه‌قام.
بۆده‌ست كردن به‌چاكسازی له‌حكوومه‌ت واباشه: ده‌سه‌ڵات دان به‌و قه‌یرانه‌دا بنێت َكه له‌كوردستان ههیهوخۆی بهخهمخۆردابنێ و چاره‌سه‌ریان بكات.,لێی تێپه‌ڕێ. زۆرینه‌ی كورسی په‌رله‌مان, هێزی سه‌ربازی,دامه‌زراندن و ده‌ركردنی خه‌ڵك له‌وه‌زیفه, یان(ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختیش بكریًتًًهوه دهیبهینهوهلهخۆیان بای نه‌كات, به‌كه‌مته‌رخه‌می مامه‌له له‌گه‌ڵ جێبه‌جی كردنی داوای خۆپیشاند به‌ران وخه‌ڵك بكه‌ن.چونكه له‌وڵاتانی دیموكراس نه‌ك داخوازی ههزارههاكهس, ده‌نگی چه‌ند كه‌سێكیش گوێی لێ ده‌گیرێ.
.* ئۆپزسیونیش زۆرینه كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی نییه, لهحكوومهتدا نییه,ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختیش بكرێت زه‌حمه‌ته زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست بینێ, بتوانێ حكوومه‌ت دابنێ و چۆنی ده‌وێ ئاوا چاكسازی بكات.بۆیه ده‌بێ, یان بچێتهناوحكوومهتێكی بنكه فروان(ئه‌وكاتیش ناتوانێ وه‌ك ئێستارهخنه له حكوومه‌ت بگرێت).یان هه‌ر وه‌ك كارتی فشاربمێنێتهوه.
*ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێت ئۆپزسیۆن وه‌ك میدیای حیزبه‌كانی ناوحكوومهت ئه‌دای حكوومه‌ت وپه‌رله‌مان هه‌ڵبسه‌نگێنێ.
*. ئۆپزسۆنیش به لوژیكی مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكات, زێده‌رۆی نه‌كات له جۆشدانی خه‌ڵكی راپه‌ڕی و خۆی له مه‌رجی (ته‌عزیزی) به‌دووربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌یش هه‌ره‌س بێنێ, به‌دیلێكی كوردی وشایسته نه‌بێت,یان شه‌ڕی لێبكه‌وێته‌وه‌و به‌ئاقارێكی تردا بڕوات به‌رپرسیاریه‌تی به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات(ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می له چاكسازی بكات)دووه‌م( زمانی رقاوی هه‌ندێك قه‌ڵه‌می میدیای, حزبی, ئۆپزسیۆن وئازاد)(.سێیه‌م چهپلهلێدانی هه‌ره‌مه‌كی وحه‌ماسه‌تی هه‌ستیاریانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆسیاسهكانی ناو ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن).
پێویسته خۆپیشاندان ره‌وشێك بێت, بۆ چاكسازی, نه‌ك دووڕیانێك بۆجیابوونه‌وه وشه‌ڕ.ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به ئاقارێكی خراپ‌دا رۆیشت, ده‌كرێ به‌ته‌واوی بڕوا به‌وقسه‌ی خواره‌وه‌ی كارێكته‌ر “رۆلف فیًًنیس”بكه‌ین كه له‌فلیمی”رۆژهه‌ڵات” له‌سه‌ر ژیانی خێزانێكی جووی هه‌نگاری له سه‌رده‌می نازیه‌تدا گووتی “كه سیاسییه‌كان به خه‌ڵك ده‌ڵێن شتی گه‌وره‌تان بۆده‌كه‌ین دۆردهكهن,خه‌ڵكیش كه پێان بڕواده‌كه‌ن درۆده‌كه‌ن”