
به‌سه‌رچوونی گوتاره‌كان …سیروان ره‌حیم
نووسه‌ری مه‌كسیكی ئۆكتاڤیۆ پاز (1914-1998) كه ساڵی 1990 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی پێ به‌خشرا، گوتویه‌تی:
من نازانم ئایا مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه یان نا؟ به‌ڵام ده‌زانم، مرۆڤه‌كان كه‌م خۆیان ده‌گۆڕن.
كاتێك ئه‌م گوته‌یه‌ی ئۆكتاڤیۆ پاز ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ستێكی غه‌مگین دامده‌گرێت. چونكه له لای ئێمه هه‌م مێژوو له خۆدووباره كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام دایه، هه‌م مرۆڤه‌كان. مرۆڤه‌كانی ئێمه زۆر كه‌م خۆیان ده‌گۆڕن. نه‌خوازه سیاسه‌توانه‌كان، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه و وه‌ڵاتی ئێمه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له په‌نجا ساڵی رابردوو بده‌ینه‌وه، به روونی ده‌بینین ئه‌و ده‌سته‌یه هیچ شتێك له هه‌ڵسوكه‌وت و له ئاخاوتنیان نه‌گۆڕاوه. ره‌نگبێ ئێمه هه‌مووئاخافتنی ئه‌وانمان له‌بیر نه‌بێت، به تایبه‌تی نه‌وه‌كانی دواتر كه له چیا له‌گه‌ڵیان نه‌بوونه. دیاره به نووسینیش ئه‌وان شتێكی ئه‌وتۆیان نییه تا بچینه‌وه سه‌ر به‌رهه‌میان و وه‌كو سه‌رچاوه سوودیان لێوه‌ربگرین. به‌ڵام له راپه‌ڕین به‌دواوه، له‌و رۆژه‌وه، كاتێك له ساڵی 1991، ه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خه‌ڵك، ده‌توانین چاوێك به گه‌لێك له گوتاره جۆربه‌جۆره‌كانیادا بخشێنین، له كۆتاییدا حاڵی ده‌بین گوتاری ئه‌و سه‌ركرده و سیاسیگه‌له “هیچ” گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سته‌ی ساده‌یان بۆ قسه‌كردن هه‌س و هیچی تر.
سه‌رۆك و به‌رپرسانی كورد له 1991 دا چۆن قسه‌یان كرد و چ وشه‌گه‌لێكیان هه‌بوو، ئێستایش هه‌ر هه‌مان شتیان پێیه.
چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژیدا قسه‌یان ده‌كرد، كه‌ره‌سته‌كه‌نی ئێستایشیان هه‌مان كه‌ره‌سته‌ن. هه‌ڕه‌شه‌كانیان، پێشنیازه‌كانیان بۆ شه‌ڕ، بۆ گرژی، بۆ ئاشتی و ئاشتكردنه‌وه، ئاشتی نێوانی خۆیان و له‌ته‌ك گه‌لدا، هه‌مان كه‌ره‌سته‌ن. كێ نهێنی ئه‌وه ده‌زانێت ئه‌و سیاسیگه‌له بۆ خۆیان ناگۆڕن؟ دیاره خۆنه‌گۆڕانی ئه‌وان و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌وان له‌سه‌ر لوتكه‌كانی ده‌سه‌ڵات وایان كردووه له لای ئێمه به‌رده‌وام شته‌كان خۆدووباره بكه‌نه‌وه و به‌و شێوه‌یش مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. لای ئێمه دوو جه‌مسه‌ر له ناو یه‌ك گه‌مه‌ی دووباره كردنه‌وه‌دا یه‌كانگیر بوونه‌ته‌وه، خۆنه‌گۆڕینی سیاسی و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان.
راسته ئه‌وان له دوێنێدا شۆڕشگێڕ بوون و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به چاوی خۆشه‌ویستی ته‌ماشا ده‌كران، به‌ڵام ئیتر ده‌بێت ئه‌وان راستییه‌ك هه‌یه بیزانین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌وان چیتر شۆڕشگێڕ نین، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌وه‌تا وا ده‌بینین به جۆرێك گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌نگێتی ده‌سه‌ڵات بوون، هه‌ر هه‌موویان، له هه‌ر ئاست و پله‌یه‌دا بن، كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به “شت” و چ غه‌مێكی مرۆڤه‌كانی دیكه یان وه‌ڵاته‌كه‌یان نییه.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و نووسه‌ره به نێوبانگه، ئۆكتاڤیۆ پاز، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
ئه‌و ده‌مه‌ی شۆڕشگێڕ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، ناڕه‌واییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست.
ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵك له به‌عس راپه‌ڕی و شۆڕشگێڕه‌كان هاتنه‌وه، نیشتمان ماندوو بوو، نیشتمان جه‌سته‌یه‌كی بێ روح بوو. به‌عسییه‌كان نیشتمانیان نیوه‌گیان كردبوو. مرۆڤه‌كان په‌رێشان و بێ هیوا ببوون. نه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو ماندوو، ماندوو به ده‌ست سه‌رده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه‌ی غه‌زه‌به‌كه‌ی به‌غداوه، شۆڕشگێڕه‌كان له لایه‌ن ئه‌و نه‌وه‌یه‌وه پێشوازی كران. نه‌وه‌یه‌ك ده‌یگوت سه‌دام نه‌بێت، ئیتر به هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێك رازیم. نه‌وه‌یه‌ك به عه‌شقێكی گه‌وره‌وه به پیری شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه چوون و شۆڕشگێڕه‌كانیش دوای چه‌ند ساڵێكی كه‌م ئه‌و عه‌شقه‌یان وێران كرد و شه‌ڕی براكوژیان هه‌ڵگیرسان.
ئه‌و ده‌مه له راپه‌ڕین و له خاوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی دوای راپه‌ڕین و له شه‌ڕی براكوژی و پاشان له كۆبوونه‌وه بێ واتاكانی ئاشتی و تا ئێستایش كه ناڕه‌زایی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده به‌رزه، ته‌نانه‌ت ئاسمانی وه‌ڵاتیش ده‌یبیستێت و ئه‌وان نایبیست، گوتاره‌كانیان هه‌ر له یه‌ك فه‌رهه‌نگی هه‌ژاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، گوتاره‌كانیان هه‌ر كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌كی بێ بایه‌خن و هه‌رگیز ناتوانن ببن به كلیل بۆ هیچ شتێك.
ئایا ئه‌و گوتارانه كاتیان به‌سه‌ر نه‌چووه؟ ئایا ئیتر ده‌می ئه‌وه نییه ته‌واوی ماڵه‌كه‌مان نوێ بكه‌ینه‌وه؟ واده‌ی ئه‌وه‌ی نییه ته‌واوی سیماكانی سیاسه‌ت نوژه‌ن بكرێنه‌وه؟ سه‌یره سیاسه‌توانێك 50 ساڵ كاری سیاسه‌ت بكات و لێی وه‌ڕس نه‌بێت. شتێك ئه‌و سیاسه‌توانه لێی حاڵی نابێت، ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه له‌و وه‌ڕس بوون، به‌ڵام ئه‌و له سیاسه‌ت وه‌ڕس نابێت. بۆ؟ چونكه كاری سیاسی لای ئێمه هونه‌رێكی ئه‌وتۆی نه‌ویستووه و نایه‌وێت.
به‌ڵام مایه‌ی تێنه‌گه‌یشتن ئه‌وه‌یه، په‌نجا ساڵه به‌و زمانه، به‌و تۆزه كه‌ره‌سته خراپه‌ی ئاخافتن و به‌و گوتاره بێ كه‌ڵكه بۆ چه‌ندین نه‌وه قسه‌ی كردووه و ده‌كات. نه‌وه‌كان لێی وه‌رس بوون، به تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێی دنیای خێرا و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی و زانیاری وه‌رگرتنی به په‌له، كه‌چی ئه‌و كۆڵ نادات و وه‌ڕس نابێت.
ئایا سیاسه‌توانی وه‌ها كه نایه‌وێت خۆی بگۆڕێت و نایه‌وێت بڕوات چاره‌ی چه‌س؟
ئه‌م سیاسه‌توانانه‌ی ئێمه ئیتر خۆیشیان ده‌زانن ئاستی ناڕه‌وایی چه‌نده و چۆن به باڵای هه‌موو شتێكی ژیانماندا هه‌ڵگه‌ڕاوه.
بۆیه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كتانه قه‌یرانی گه‌وره‌مان بۆ دروست نه‌بێته‌وه. قه‌یرانێك دۆزه گه‌وره‌مانی تێدا بمرێت و چاره‌نووسمانی تێدا بكه‌وێته مه‌ترسی گه‌وره‌وه، هه‌روه‌ها شته‌كانی مه‌به‌ستمان له ده‌ستدا بشكێت، ره‌وایه بیرێك له ده‌ست به‌ردان له‌م گه‌مه‌یه و وازهێنان له كاری سیاسی بكه‌نه‌وه.
17.3.2011