نابووتکردنی که‌ڵه‌شاعیر … حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
به‌ڕاست ئه‌وه چ جۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که و سه‌ر به‌کام سه‌ده‌و کامه هزر و ڕێبازه، کاتێک هه‌ر ڕه‌خنه‌گر و توێژه‌رێک لای خۆیه‌وه، بۆ په‌سه‌ندان و به شانوشه‌پیلکدا هه‌ڵدانی ئه‌و شاعیره‌ی مه‌به‌ستیه‌تی، دێت به ڕاست و چه‌پدا نازناوی (که‌ڵه‌شاعیر) ده‌به‌خشێته‌وه؟ نازناوی که‌ڵه‌شاعیر له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و چلۆن په‌ڕێوه‌ته نێو فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی کورده‌وه؟ به‌نیازم لێره‌دا، له‌مه‌ڕ چه‌مکی که‌ڵه‌شاعیر، وه‌ک زاراوه‌یه‌کی باوی نێوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌که قسان بکه‌م و نابووتیشی بکه‌م.
ئه‌وی ڕاستی بێت که‌ڵه شاعیر نازناوێکه فڕی به‌سه‌ر کورد و ئه‌ده‌بی کورده‌وه نییه. به‌ڵکو سه‌ربه که‌لتووری بیژییه. به‌و واتایه‌ی زاده‌ی بیر و هزرێکه، به‌ئێمه نامۆیه. ده‌شێت بڵێین سه‌ر به که‌لتووری بیابانه و بۆ سه‌رده‌می جاهیلیی عاره‌بان ده‌گه‌ڕێته‌وه.. که‌ڵه‌شاعیر، زاراوه‌یه‌که کوتومت وه‌رگێڕانی (الشاعر الفحل) ی عه‌ره‌بییه و له‌وێوه بۆ نێو که‌لتووری ئێمه‌ی کورد په‌لکێشکراوه.
له سه‌رده‌می جاهیلیدا، شاعیر ده‌زگه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن بووه بۆ خۆی. ئه‌وی شاعیر شێلگیرانه به‌رگریی له سه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی خێڵه‌که‌ی خۆی کردووه. ئه‌وه‌نده‌ی پێیکرابێت، کووره‌ی جه‌نگی نێوان خێڵه‌کانی ده‌ماندووه. لای ئه‌وی شاعیر، خێڵ له‌جێی نیشتمان، گه‌ل و نه‌ته‌وه بووه. ئه‌و به شۆڕه‌سوار و جه‌نگاوه‌رانی خێڵی خۆیدا هه‌ڵیداوه. فه‌زڵی خێڵه‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی خێڵه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا داوه. گوایه جه‌نگاوه‌رانی خێڵه‌که‌ی خۆی، هه‌رده‌م شمشێڕیان به خوێنی نه‌یاران سوور بووه.
ئه‌وانی کوڕانی خێڵ، مه‌ردی مه‌یدان و پیاوی ڕۆژی ته‌نگانه‌ن و هه‌رگیز ناخیچێن. ئه‌وان بۆ خزمه‌تی میوان سه‌ریان پێوه‌نییه. به‌خشنده و نانبده‌ن. به‌م پێیه، هه‌ر خێڵێک لای خۆیه‌وه، لانیکه‌م شاعیرێکی هه‌بووه، یان ڕایگرتووه، مایه‌ی شانازیی ئه‌ندامانی خێڵه‌که‌ی بووه. شاعیر نزیکترین که‌س بووه له میر و سه‌رخێڵه‌وه. له‌سه‌ر خوانی ئه‌وان نانی خواردوه به‌م ده‌ست و به‌و ده‌ست خه‌ڵاتکراوه.
ئه‌و ڕۆڵه‌ی، که شاعیری جاهیلی گێڕاویه‌تی به مێینه ڕایی نه‌کراوه. له دیدی ئه‌واندا مێینه ڕایه‌کی نه‌که‌وتووه ببێته ده‌مڕاستی خێڵه‌که‌ی. مێینه هه‌میشه له‌بن مه‌ترسیدا بووه و شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌بووه له غه‌زوێکدا ببێته ده‌ستکه‌وتی جه‌نگ (غنیمه) و به‌که‌نیزه بکرێت. لێره‌یشه‌وه به‌جارێک ئابڕووی خێڵ پایه‌ماڵ بکات.
ئه‌گه‌ر به‌تاڵانچوونی(سه‌بی) مێینه‌یه‌ک له تافی جه‌نگدا، بۆ خێڵ به شانکورتی حیساب کرابێت. ئه‌وا سوێی به‌تاڵانچوونی مێینه‌یه‌کی شاعیر دووجایه. چونکه زامێکی ئه‌وتۆ ده‌کاته جه‌سته‌ی خێڵ، هه‌تا ڕۆژی قالوبه‌لا ساڕ‌ێژ نا‌بێت. به سه‌رێکی دیکه، وه‌ک عبدالله الغذامي له کتێبه‌که‌یدا،(المرأة واللغة، ط3، 2006 ) باسی لێوه ده‌کات، له سه‌رده‌می جاهیلیدا، شیعر هۆنینه‌وه به کارێکی نێرانه هاتووه‌ته ژماردن.
بۆیه ئه‌وان زاراوه‌ی (که‌ڵ: فحل) یان بۆ شاعیره هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان به‌کارهێناوه. گوایه ژن شایانی ئه‌وه نه‌بووه شیعر بهۆنێته‌وه. چونکه شاعیره‌کان که سه‌رپاکیان پیاو بوون ددانیان به توانای مێینه‌دا نه‌ناوه.. دواتر به هه‌زار ناری عه‌لی، چه‌ند شاعیرێکی پیاو هاتوون ددانیان به توانای خه‌نسادا ناوه. واته چه‌ند که‌ڵه‌شاعیرێکی ئه‌و سه‌رده‌مه هاتوون خه‌نسایان که‌ڵاندووه و به شاعیر قه‌بووڵیان کردووه.
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌می جاهیلییه‌وه تاکو ئێستا، گۆڕانی مه‌زن به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب، هزر و دیدی خه‌ڵکدا هاتووه. ئه‌وه‌تا ده‌یان ژنه نووسه‌ری به‌دیمه‌ن له‌نێو عه‌ره‌بدا هه‌ڵکه‌توون، که جێده‌ستیان به فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بییه‌وه دیاره و مایه‌ی شانازین وه‌ک، ناسک مه‌لائیکه، له‌یلا عوسمان، سه‌حه‌ر خه‌لیفه، ئاسیا جه‌بار، ئه‌حلام موسته‌غانمی، حه‌نان ئه‌لشێخ و زۆری دیکه… وه‌کیدی چه‌ندین ئافره‌ت له دنیادا خه‌ڵاتی نۆبڵیان له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه. شیعریش چیتر ئه‌و ژانره نییه، که ته‌نیا نه‌زری نێرینه‌کان بێت.
حاڵی حازر ئێمه‌یش چه‌ندین ژنه شاعیرمان هه‌ن، که هه‌ر له‌جێیه گوێ بۆ له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ و سۆز و ئه‌دایان بگرین وه‌ختایێ ئه‌وان شیعر ده‌خوێننه‌وه. هه‌ر زینه‌ته سه‌یری سه‌روسووره‌ت و قه‌دوباڵایان بکه‌ین، وه‌ختایێ ئه‌وان به ته‌واوی بڕوابه‌خۆبوونه‌وه دێنه سه‌رشانۆ. شاعیرانی مێینه زۆر جوانتر و خۆشئاوازتر شیعره‌کانیان ئه‌داده‌که‌ن. ڕاستگۆیی و سۆزی زیاتریش له شیعری ئه‌واندا هه‌ستپێده‌کرێت. ئه‌وه‌تا له بواری شیعردا ژنانی وه‌ک که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، دڵسۆز حه‌مه، مه‌هاباد قه‌ره‌داخی، ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی نیگار نادر، لازۆ، چۆمان هه‌ردی و که‌ژاڵ ئبراهیم و چه‌ندانی دیکه‌مان هه‌ن.
جێی باسه ده‌رکه‌وتنی نووسه‌ری مێینه له‌خۆیدا ڕوونترین ئاماژه‌یه بۆ چوونه‌پێشه‌وه‌ی ڕۆڵی مێینه له نێو کۆمه‌ڵدا. که‌چی هه‌ندێک نووسه‌ری نێرینه‌ی کورتبینی کورد، هێشتا له‌بن کاریگه‌ریی ئه‌م زاراوه جاهیلییه‌دان. له کاتێکدا هه‌ر توێژه‌رێکی نوێی عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر نه‌ختاڵێک شاره‌زای ڕه‌وتی مێژوو بێت، ده‌ستبه‌رداری بووه و باوه‌ڕناکه‌م چیتر زاراوه‌ی که‌ڵه‌شاعیر به‌سه‌رزاریدا بێت.
پیاوی شاعیر چه‌ند بکۆشێت هێشتا هه‌ر ناتوانێت له‌بریی ئه‌وانی مێینه ئه‌ده‌ب بنووسێت و گوزارشت له خه‌م و کۆڤانی ئه‌وان بکات؛ به‌تایبه‌ت له‌م چاخه‌دا که کوڕانی خێڵ له‌سه‌ر سووکه گومانێک، نزیکترین مێینه له خۆیانه‌وه گۆشاوگۆش سه‌رده‌بڕن.
جا له‌و سۆنگه‌یه‌وه، که سه‌روه‌ختی جاهیلی شیعر تاکه ژانری ئه‌ده‌بی بووه، ئه‌وان سیفه‌تی که‌ڵیان داوه‌ته پاڵ شاعیر. وه‌لێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، که ژانره‌کان زۆرن، ڕه‌خنه‌گری کوردیش له‌لای خۆیه‌وه به ڕاست و چه‌پدا نازناوی که‌ڵ ده‌به‌خشێت و ده‌یداته پاڵ ڕۆماننووس و چیرۆک‌نووس و… به‌ڵکو ڕه‌خنه‌گری وامان هه‌ن ئه‌م نازناوی (كه‌ڵ)ه، وه‌ک خه‌ڵات ده‌به‌خشنه، هونه‌رمه‌ندانی شانۆ و شێوه‌کار. ڕۆژێک له ڕۆژان بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه، که ئه‌م نازناوه ماوه‌به‌سه‌رچووه که‌ڵکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێوه نه‌ماوه. تۆزی لێنیشتووه و له‌خۆیدا واتای بێبه‌شکردنی ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه له به‌هره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌کیدی بۆ سه‌رده‌می جاهیلی عاره‌بان ده‌گه‌ڕێتیه‌وه و فڕى به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کورده‌وه نییه. وێڕای ئه‌وه‌ی، که زاراوه‌ی که‌ڵه شاعیر یان که‌ڵه نووسه‌ر، زیاتر مه‌دلوول و نێوه‌رۆکی ئیرۆتیکی و سێکسی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه و پێوه‌ندیی به داهێنانه‌وه نییه. جێی باسه (که‌ڵ) به‌و گیانداره نێره به‌هێز و به‌توانایه ده‌وترێت، که مێینه‌کانی لێ چاکده‌کرێت. وه‌ك: که‌ڵه‌گا، که‌ڵه‌کێوی، که‌ڵه‌شێر… ده‌شێ بڵێین که‌ڵایه‌تی، یان نێرایه‌تی، هیچ پێوه‌ندیی به داهێنانه‌وه نییه؛ نه‌خوازه ئه‌گه‌ر ئه‌و داهێنانه له به‌ستێنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا بێت.