
بۆته‌كانی شه‌ر… شه‌ڕگه‌كانی ئارامی
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو رێگاكان وه‌ستام…………..
ژیان یه‌ك رێگایه
عه‌شق
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاو……….
ساتمه‌مكرد!
باڵی هه‌موو باڵنده‌كانم برد
نه‌متوانی قولانجێك بفڕ‌م
دره‌نگ زانیم
فڕین په‌یوه‌ندی به باڵه‌وه نییه….!
بۆته‌ی سه‌رم پڕه له گوڵ……..
دڕكه‌كان په‌نجه‌م خوێناوی ده‌كه‌ن!!
له‌مردن ده‌ترسم
ده‌بوو بنووسم:
ژیان……
نه‌سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه نه كۆتا
دڵنیام
خاڵه‌كان بسڕنه‌وه
رێگاكان
له‌خه‌یاڵدا كێشراون
ته‌ورێك كه‌لله سه‌رم شه‌ق ده‌كات
كه من له تۆ ده‌دوێم
هه‌ڵده‌ستم پارچه‌م لێده‌بێته‌وه
دیواره‌كان سێبه‌رن
پشتم راناگرن
په‌رژینه‌كان درێژده‌بنه‌وه
تا ئه‌وبه‌ری ژیان
چاوه‌كان قه‌پێلكه‌م ده‌جوون
له‌كۆتایی هه‌موو رێگاكان…..
خاڵێك هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه…….
ته‌نافێكی پڕ چۆله‌كه
سه‌ره‌نجمی برد
كه ئاوابوویت…..!
تاریكییه‌كه رووخسارم رۆشن ده‌كاته‌وه
تارمایی مردووه‌كان
وه‌ك سێبه‌ر
هه‌نگاوه‌كانم ده‌بڕن…
شه‌قامه‌كان دێنه‌وه‌یه‌ك
دیواره‌كان ده‌مگووشن
ده‌بێت به‌رگه بگرم
سبه‌ی ژیانێكی نوێیه
تۆ ده‌بینم…………..
له كۆتایی ئه‌م داڵانه تاریكه‌دا
شتێك هه‌یه
ده‌جریوێنێ
شتێك وه‌ك رووناكی…………
به‌ره‌و تۆپه‌ڵه رووناكیه‌كه هه‌نگاو ده‌نێم
تاریكی………
قرچه‌ی دێت
له‌ژێر پێم
له‌باوه‌شم نیت
باسكه‌كانم ده‌تگووشن
گۆڕ
له‌م شاره به‌رینتره
باشتر لێده‌دات
كاتژمێره‌كه‌ی لا چه‌پم
كه تۆهه‌ی
هه‌موو شت ده‌بزوێ
سبه‌ینان
وه‌ستانم له‌ته‌نیشت ئینجانه‌كاندا
پشكوتن نا
قیژه
وه‌ك هێڵنجی باخچه
له‌ده‌می ده‌ركه‌وتنم
گوڵه‌كان وه‌رین
زه‌وی ته‌ربوو
من هه‌ردووك
له‌تۆدا !!!
ئێواره‌یه‌كی پایزه
مانگ له سینه‌مدا ئاوا بووه
تۆش
وه‌ك ئه‌وه‌ی بكشێ
دوورمان ده‌خاته‌وه
ژیان
رووتیم له ئاوێنه‌كاندا
نابووت
له‌چاوه‌كانتدا ته‌ڕ……..
وه‌ك هه‌وا !
ده‌مم وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌مت گیربووبێت
سڕه،،،،، ته‌ڕه
شه‌وێكی گه‌رمی زستان
من دڵم ته‌نگه
تۆ
پێڵاوه‌كانت!
له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێمه‌وه
جه‌سته‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی بشكێ
سه‌ما ده‌كات
ده‌له‌نگێته‌وه
له‌تۆدا
ژیان!
رێگاكان
ده‌مبڕن
من ته‌نها دێم وده‌چم…….
تاسه‌ت ده‌كه‌م
زۆر……
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كچێتیدا بخنكێم
ده‌نووسم
گڵۆپه‌كه ده‌كوژێنمه‌وه
سه‌زی برینێك
به دیواره‌كه‌وه
وه‌ك تریقانه‌وه‌ی ناوه‌ختی
ژنه‌كان……..!!
ماسكه‌كانم
شكان
ترۆكرام،،،،،!
گیرفانی چه‌پم پڕه له‌خه‌ون،
دڵم پڕ له گۆرانی
شه‌قامه‌كان ده‌پچڕێن
ده‌فرێت
شمه‌كه‌كانم
شكاندم ماسكه‌كانم
گیربووه له زه‌وی
قاچه‌كانم!!
كه له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌دوێم
تۆ له‌كوێی
له‌مندا,,,, !
3_2_2011