بۆمبی فیتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌رێتی یان له‌باربردنی هاوڵاتیبوون
شۆڕشی شارستانی و دیموکراتی ئاسۆیه‌کی کرده‌وه به‌ڕووی گه‌لی عاره‌بیدا ئه‌و ستراتیژییه کۆنانه‌ی که هه‌ندێک له بزاوته ئۆپۆزیسوێنه سیاسیه‌کان به‌کاریان ده‌هێنا توانی دایبخات به‌سه‌ریاندا به ته‌واوی، ده‌نا هاوبه‌شی ده‌کرد له پشتیوانیکردنی هێرشی سیسته‌مه سته‌مکاره‌کاندا به هۆی ئه‌و درز و شه‌به‌ق و ترس و دژایه‌تیه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگادا دروستیان کرد و کۆمه‌ڵگایان به‌ش به‌شکردبوو. به‌ڵام ئه‌و شۆڕشه شارستانیه که بانگهێشتی شکۆداری ده‌کات، به‌ومانایه‌ی که ڕێز له تاک بگیرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی که مرۆڤه، به‌بێ چاولێکردن له توخم و ڕه‌گه‌ز و دین و باری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئازادیه‌ک ده‌کات که هه‌موو تاکه‌کان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هاوبه‌شی بکه‌ن له دامه‌زراندنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که کاروباری گشتی ده‌گرێته‌وه، به کورتی بانگهێشتی به‌دیهێنانی هاوڵاتیبوون ده‌کات، که له توانادا هه‌یه ده‌ستپێبکات و پێشبکه‌وێت و سه‌ربکه‌وێت له هه‌ندێک وڵاتی عاره‌بیدا، ئه‌ویش ته‌نیا به سه‌رکه‌وتن له تێپه‌ڕاندانی ڕۆشنبیری ده‌مارگیری و نه‌ریتیی دابه‌شبوونی حیزب حیزبێنه و خۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ر سه‌متی ئه‌و سکه‌یه‌یی که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌جوڵێنێت و پاڵیان پیوه ده‌نێت بۆ زیاتر مه‌زنی و شکۆداری به هوشیاری و ئاگایی و ڕێکخستنی سیاسه‌ت و ویسته‌کانیان بۆ ئاستێکی پرنسیپی و به‌ها و پراکتیزه مرۆییه به‌رزه‌کان. مه‌به‌ستمان له‌م ئاسته به‌رزه، ته‌ماشاکردنی مرۆڤه وه‌ک مرۆڤ، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو وه‌سفه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌دیهێنانی ژیانی سیاسی و شارستانیه‌تێکی سیسته‌ماتیک به ئاراسته‌ی باشترکردنی مه‌رجه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان وه‌ک تاک، له ڕووی گیانی و ڕۆشنبیریی و ماتریالیه‌وه.
ئه‌مه هه‌ناوی قوڵی به‌رنامه‌ی ڕزگاریه که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگاکانی عاره‌بی ده‌جوڵێنێت له زه‌ریاوه بۆه خلیج، ده‌رفه‌تده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌مێکه له ژیانی سیاسه‌تدا وازیانهێنابوو، که زۆرینه‌یه‌کی زۆرن، به گه‌ڕانه‌وه‌یان سه‌رله‌نوێ بۆ گۆڕه‌پانی نیشتیمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕوابوون به خۆیان، زیاتریش له‌مه به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ده‌مێک بوو نامۆبوون لێیان به هۆکاری دابه‌شکاریه ناوخۆییه‌کان. به‌مانایه‌کی تر له تێڕوانینێکی نوێ و قوڵ بۆ ئه‌و تاکانه‌ی که دورکه‌وتبوونه‌ته‌وه له تایه‌فه و خێڵ و که‌سوکاریان به هۆکاری بارودۆخێکی سیاسی سه‌پێنراو له ڕابردودا به‌سه‌ر گشت‌دا ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت بۆ گۆڕه‌پانی کاری گشتی، ئاماده بوون بۆ قوربانیدا له پێناویدا، هه‌تا قوربانیدان به گیان، له دایکبوونێکی نوێ بۆ نیشتیمان په‌روه‌ریی عاره‌بی و به‌تایبه‌تی دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌و کڵپه‌یه بۆ ده‌رچوون له ڕسوایی و ڕه‌وشی خاترگری و خۆیه‌تی و خزم خزمێنه و ده‌سته‌گه‌ری، بۆ ڕه‌وشی هاوڵاتیبوون و ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له شکۆداریی و ڕێزی که‌سایه‌تی و پراکتیزه‌کردنی ئازادی و سه‌روه‌ری خود. مه‌حا‌ڵه له ویستێکی ئازادانه‌دا که داواکاریی هاوڵاتیبوون هه‌ڵگرێتی له‌گه‌ڵ فۆرمه‌کانی حوکمی بیرۆکراتی و سته‌مکاریدا له هه‌رچ شوێنێکدا بوونیان هه‌بێت که به‌رده‌وامنابێت به‌بێ وه‌لانان و په‌راوێزخستنی گه‌ل پێکدادان دروستنه‌بێت، ئامرازی سه‌ره‌کی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره له حوکم دابه‌شکردن و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا به به‌ش به‌ش کراوی، وه‌ک هۆز و خێڵ و تایه‌فه‌گه‌رێتی و ئاراسته و جێگه و شوێنه‌کان، په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانیان و زه‌قکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر حسابی گشتگیریه سیاسیه‌که‌ی، یان هاوڵاتی بوونی. هاوڵاتی بوون ڕێک ڕاناوه‌ستێت و مانای کامڵی خۆی نادات و نایه‌ته‌دی به‌ته‌واوه‌تی به‌بێ ئازادی و شکۆاداری و یه‌کسانی له نێوان تاکه‌کان و سه‌روه‌ری ژیان و ژینگه‌ی یاسایی، هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی گه‌ل وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ له هۆز و خێڵ و ده‌مارگیریی و ده‌ڤه‌رچێتی، وه راسته‌وخۆ به‌شداریکردنی وه‌ک ئه‌و هێزه له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تداریی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانی به ئازادی هاوڵاتیبوون زحه‌مه‌ته وه‌ک خۆی بێته دی.
ئه‌وه‌ی له مانگه‌کانی ڕابردوودا بینیمان له به‌رامبه‌روه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری حوکم که کاریکردوه و به‌رده‌وامیش کارده‌کات له پێناوی زه‌قکردنه‌وه‌ی دابه‌شبوونه‌کانی نێوان خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگادا، وه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونانه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت، له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، گه‌لی ڕاپه‌ڕیویش له‌نێو داروپه‌ردوی ئه‌و دابه‌شکاریانه‌وه، که خه‌وده‌بینێت به یه‌کگرتن و سه‌پاندنی ویسته‌کانیه‌وه، دابه‌ش بوونی خه‌ڵک له‌ناوخۆیاندا به‌سه‌ر ئه‌و پێکهاتانه‌ی ئاماژه‌مان پێ‌کرد ڕه‌نگده‌داته‌وه له ململانێکانیاندا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار و بیرۆکراتی له وڵاتانی عاره‌بیدا: ڕه‌وشی ئه‌و تاکانه‌ی که مه‌عمیل و هه‌وادار ولایه‌نگری سه‌رۆک خێل یان تایه‌فه یان حیزب یان سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تن، ئه‌م تاکانه گرێدراون به‌بێ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که لۆژیکی خزمخزمێنه و هه‌وادارێتی و خۆ هه‌ڵواسینێکی کوێرانه چه‌ند دوریان ده‌خاته‌وه له ئامانج و هاوڵاتیبوونیان، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه تاکه تێگه‌یشتوه‌کان له هاوڵاتیبوون ده‌زان که چه‌ند پاریزگاریکردن و پشتیوانیکردن له شکۆداریی به هه‌موو ئاسته‌کانی و ماناکانی ڕێزگرتنه له به‌رامبه‌ر، وه هاوبه‌شیکردنی گشت له گۆڕینی هه‌موودا بۆ که‌سی ئازاد، واته ئازادی شارستانیانه و سیاسیانه بۆ هه‌موو به‌بێ جیاوازی.
بانگهێشتکردن و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ڕه‌وش و فۆرمه‌کانی حوکم له ژێر سایه‌بوون و باوکێتی و سته‌مکاریی ئه‌مڕۆدا، که له‌سه‌ر وه‌ده‌رنانی گه‌ل له کایه سیاسیه‌کدا وه‌ک هێزێک وه‌ستاوه، تێشکانی گه‌ل و دابه‌شبوونی و له‌باربردنی گیانی شکۆداری له تاکه‌کاندا به زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مه‌شه داره ئه‌ستور و سه‌رکێش و بێئابڕوه‌که‌ی ده‌ستی ئاسایش ده‌پارێزێت بۆ گیانی ئازادیخوازان، به‌ده‌ستهێنانی هاوڵاتیبوون، پێویستی به گیانێکی هوشیاری هه‌یه، گواستنه‌وه بۆ فۆرمێکی به‌رهه‌مهێنانی نوێ، ڕێکخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حاکم و مه‌حکوم، ده‌بێت تاکه‌کان سه‌روه‌ربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی حوکمیان بکات نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه.
یه‌که‌م، ئه‌مه به‌مانای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی مۆراڵی دێت، ئه‌مه‌ش گۆڕان له تێڕوانینی تاکدا دروستده‌کات به‌رامبه‌ر به خۆی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا به‌پێی مه‌عمیل و هه‌واداری و لایه‌نگری له‌سه‌ر حسابی نه‌بوونی ویستی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی خود.
دوه‌م، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی بیری(فکری) که پاڵ به تاکه‌کانه‌وه ده‌نێت ده‌رچن له دامارگیرێتیان و داخراویه نه‌ریتیه‌کانیان و ڕه‌قهه‌ڵاتوویی هۆز و خێڵ و تایه‌فه‌گه‌رێتی به‌ره‌و پانتاییه‌کی گه‌وره که هه‌موو تاکه‌کان وه‌ک یه‌ک له‌خۆده‌گرێت و ناوده‌برێن به هاوڵاتی و هاوڵاتیبوون له‌م پانتاییه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی دروستده‌بێت.
سێیه‌م، شۆرشی سیاسی که سه‌رکردایه‌تیان ده‌کات بۆ ڕزگاربوون له هه‌موو شوێنه‌واره‌کانی باوکێتی، ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ یه‌کتیردا و له سه‌رچڵیه‌ک(سه‌رکێشیه‌ک)ی یه‌کگرتوویه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی که ئاراسته‌یه‌کی ڕوونه بۆ چوونه ناو مێژووییه‌کی شارستانیانه‌وه، دواجاریش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رگایه‌ک له‌به‌رده‌می کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌ش به‌شکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ریه‌کتری، واته ده‌رگای په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه فراوانه‌کان له‌نێوان سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌دا ده‌کرێته‌وه، به‌بێ حسابات و ئه‌حکامی کۆن و ئێستا، ئه‌مه‌ش ئاراسته‌ی خه‌ڵک ده‌کات به‌ره‌و گیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ، که ده‌گۆڕێت بۆ کۆمه‌ڵانی نیشتیمانی.
له‌م ململانێیه‌دا، سیسته‌می حوکمی باوکسالاری و سته‌مکاری، وه به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه وابه‌سته‌کانیان، هیچ هیوایه‌کیان نیه بۆ مانه‌وه جگه له‌باربردن و تێکشکانی دینامیتی ڕزگاریی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ، که دروشمێکیان به‌رجه‌سته‌کردوه: ( یه‌ک، یه‌ک، یه‌ک، یه‌ک گه‌ل)، به‌بێ ئه‌وه‌ی سروشێک بۆ بیرخستنه‌وه‌ی ناکۆکیه تراژیدیاییه کۆنه‌کان و دنه‌دانی سۆزه سه‌رتاییه کۆن و دزێوه‌کان بوونی هه‌بێت، ترساندنی هه‌موو له هه‌موو، دانانی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر تایه‌فه‌گه‌رێتی و خێڵه‌کێتی و به‌زۆر سپاندن به‌سه‌ر هه‌موو تاکێکدا که هاوسه‌نگه‌ربێت له‌گه‌ڵ ده‌مارگیرێتیه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆپاراستنی خۆی مسۆگه‌ربکات! که ده‌وڵه‌ت بێبه‌ریکردوه له‌م خۆپاراستنه و نایه‌وێت بیپارێزێت و ئه‌م خۆپارستنه‌ی ڕاده‌ستی به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگاکرد، وه‌ک هۆز و خێل و ده‌سته و تاقم و ناوچه‌گه‌رێتی، ئامانجیش له‌مه له‌باربردنی کۆرپه‌که‌یه له بێشکه‌که‌یدا، به‌مانایه‌کی تر له‌باربردنی گه‌لێکی یه‌کسان و ئازاد له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون، وه له‌باربردنی ڕقی هه‌موو خه‌ڵکه و که‌نارخستنیانه له په‌یوه‌ستبوونیان به خێڵ و تایه‌فه‌گه‌رێتیه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ له‌باربردنی ڕقلێبونی خه‌ڵک له دابه‌شبوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه تا بتوانێت گه‌مه به‌م دابه‌شکردنانه‌وه بکات و خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر گه‌لدا بۆ هاتاهه‌تایه.
هه‌رئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش بوو وای له حوسنی موباره‌ک کرد پاڵبنێت به وه‌زیری ناخۆوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌نیسه‌ی قه‌دیسین له ئاسکه‌نده‌ریه بۆ جوڵاندنی ئاژاوه‌ی تایه‌فه‌گێڕێتی له نێوان موسڵمانان و قبتیه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت که ئه‌م بێسه‌روبه‌رێتیه ئه‌نجامێکی سروشتی ئازادیه، له‌لایه‌کیتریش گه‌واهی به‌رده‌وامی سیسته‌یمی داپڵۆسێنه‌ربدات و زه‌روره‌تی هه‌وادارێتی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سته‌ماکری باوکسالاری به‌ده‌ستبهێنێ. ئه‌مه کار‌و کرده‌وه‌ی ڕژێمه ڕاستڕه‌وه‌کانه، ئه‌وه‌تا ڕژێمی لیبی هه‌ڕه‌شه به دنه‌دانی فتنه‌ی نێوان هۆزه‌کانی لیبیاده‌کات، ئه‌م ڕژێمانه بڕوایان زیاتر به وابه‌سته‌یی و هه‌واداریی و لایه‌نگری هۆز و خێڵ هه‌یه له په‌یوه‌ستبوون و هه‌واداریی سیاسی نوێ که ته‌ماحی بۆ پێکهێنانی پانتاییه‌کی فراوانی هاوڵاتیبوون هه‌یه. به‌هه‌مان شێوه رژێمی به‌حرێن ویستیان هه‌مان شت دروستبکه‌ن له نێوان شیعه و سونه‌دا، ئه‌مه‌ش دژی ئه‌و گیانه نیشتیمانییه‌ی که لای هاوڵاتیانی به‌حرێن دروستبووه و دژی هه‌موو هه‌ستیارییه‌کی تایه‌فه‌گه‌رێتی و ده‌مارگیرێتی و نایانه‌وێت ناکۆکی ئاین و ئاینزایه‌تی بوروژێنن. ڕژێمی سوریش هه‌وڵیدا بۆ چه‌کدارکردنی خه‌ڵک به گیان و هه‌ستی ترس له ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان تایه‌فه‌گه‌رێتیه‌کان.
هه‌موو ئه‌م ڕژێمانه یه‌ک په‌یامیان هه‌یه، ئه‌ویش ته‌قانه‌وه‌ی ناکۆکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی بیانخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و ویست و ئازادی و سامانیان داگیربکه‌ن، سه‌رشۆڕی و ڕسوایی بسه‌پێنن به‌سه‌ریاندا، بیانگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌مه تاریک و سست و داڕزا‌وه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من بروام وایه که گه‌له‌کان ئازادیه بانگهێشکراوه‌کانی و خه‌ونه‌کانی به ژیانێکی نوێ و ئازاد و شکۆداره‌وه ناکات به قوربانی ڕێگه‌یه‌کی بێکه‌ڵک و حه‌ساسیات و حساباتی کۆن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نائه‌خلاقی و پوچ، که ته‌نیا سته‌مکاران و دوژمنانی عاره‌ب به‌گشتی سودی لێده‌بینن، له‌هه‌مانکاتدا پێویست ناکات ئێمه به سوک ته‌ماشای کرداره‌کانی ئه‌و هه‌رچی وپه‌رچیانه بکه‌ین له‌وه‌ی که ده‌توانن بیکه‌ن له خراپه‌کاری له کاتێکدا که هۆشییان له‌ده‌ستداوه، وه هیچ ڕۆژێک هه‌ستیان به به‌رپسیارێتی نه‌کردوه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌که‌یان، له‌وانه‌یه بتوانن چه‌ندین ته‌ڵه بنێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانی زۆرتری تێبکه‌وێت و زۆر له‌سه‌ر گه‌له‌کامان بکه‌وێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌بێت به هۆکاری دواکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین و بوژانه‌وه و هۆشداری خه‌بات له پێناوی ئازادی و ڕزگاری له ده‌ست سته‌مکاریی. وه‌ک ئه‌وه‌ی قه‌زافی و که‌سانی خێزانه‌که‌ی کردیان، گه‌لی لیبیایان گیرۆده‌ی جه‌نگێکی وێرانکاری کرد و ده‌ستی ده‌ره‌کیش به‌م هۆیه‌وه گه‌یشته ناو لیبیا، ئه‌م نموونه‌یه زیندوه و له‌به‌رده‌ستماندایه، به‌ناوی ئه‌م گه‌له ناچار و تیكشکاوانه‌وه له‌سایه‌ی حوکمێکی سته‌مکاردا که شایسته‌ی ئاشتی و ئازادیه داواده‌که‌م له هه‌موو ڕۆشنبیران و هاوڵاتیان هه‌موویان ئاڵای گیانی به‌رخۆدان و له خۆبوردن به‌رزبکه‌نه‌وه دژ به ستراتیژیه‌تی فتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌رێتی به ده‌نگێکی به‌رز ئیدانه‌ی خاوه‌ن ئه‌و ڕژێمانه بکه‌ن که قوڵبوونه‌ته‌وه و قوڵده‌بنه‌وه له تێکشکانی وڵاته‌کانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌ل به‌شداری سیاسی نه‌کات له ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی خۆیاندا.
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=253766