
خوێندنه‌وه‌ی سه‌را و کردنەوەی دەرگاکان ..
چه‌ند جوانه ..
له ده‌رگا کراوه‌کانی خۆمانه‌وه هاتووین و
بووین به‌م شه‌پۆله گه‌ورانه …!
ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی ئێمه ،
ده‌ریای خه‌یاڵ به‌ره‌و ئاسمانی ئه‌و هاوینانه ده‌ئاژوون …
شار چاوه‌کانی به کلی ئه‌و شه‌وانه بڕێژێ ،
شه‌ڵاڵن له چریسکه‌ی ئه‌ستێره و تریفه‌ی هێمنی .. !
وا گەیشت .. زەمەنی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا ،
ئەو دەرگایانەی بە قفڵی بیانووی ڕەنگاوڕەنگ
ترس لەسەر خەونەکانمانی داخستبوو …
کردنەوەی دەرگاکان
لەمدیو شەرمنیەوە بەرەو
گۆڕینی پۆشاکی بەری بیرکردنەوە و
داکەندنی چاویلکە تەڵخەکان …
کردنەوەی دەرگا
لە تاکێتی خۆمان،
لە چیرۆکە قارەمان و پاڵەوانەکانەوە ..
کەلە ناویاندا ساڵەها بوو ،
قانیان دابووین؛
بە بۆنی دوکەڵی جگەرەی گێڕانەوە وپیرۆزی
بەڕووی دونیا …
لەو حیکایەتانەی ،
دەیانویست تا ئەبەد جێنزرگەمان بن و
تا مردن زوو بوایە
بۆ پێخستنە سەر یەکەمین شۆستەی شار !
کردنەوەی دەرگا ،
لەمدیو ئەلبومە ساردەکانی تا ئێستامانەوە
بەرەو گەرمکردنەوەی پەنجە ڕچیوەکان
لەبەردەم ،
ئاگری نەورۆزەکەی سەرا !
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا
یانی : هاتنه ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی
له ماڵه ته‌نگه‌کانی دڵه‌وه ،
بۆ سه‌رجاده …
یانی : هاتنه کۆڵانی ئه‌و ڕازه دیلکراوانەی
که هه‌ر ده‌بوو کابانی ماڵ بن ،
له حه‌ره‌می ته‌مومژاویترین خۆخواردنه‌وه‌ی ڕۆح
به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی !
کردنه‌وه‌ی ده‌رگا ،
له دوای ده‌رگا ؛
ئه‌م لافاوه‌ی هه‌ستان له خه‌وه قوڵه‌کانی بێدادی
ئه‌م ده‌ریایه‌ی شین کرد له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را …
زه‌مه‌نی کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان هات ..
ده‌رگا له قووڵاییه‌کانمان و
به‌شدانی کۆبونه‌وه‌مان له ده‌وری یه‌کتری
له نوقڵانه‌ی شیرین‌ترین مانا ..
داماڵینی هه‌موو سێبه‌ره سارده‌کانی تا ئێستا
له گه‌رمیه ئه‌رخه‌وانیه‌که‌ی هاودڵی ..
مانای هاوسێی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ،
چرای داوه‌ته ده‌ست موشتاقیمان و
به شه‌وانی گوندی یه‌کتر به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سپاردوین …
هه‌ژاری ده‌مێک بوو ده‌رگای له خۆی کڵۆمدابوو
بیست ساڵه کۆڵانی ده‌ستکورتی له چاوه‌ڕوانیدا
دیمه‌نێک بوو له دانیشتنی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ …
قیرتاوی هامۆشۆیه‌کی ئه‌وانه‌ی نه‌گه‌یشتێ ،
چۆڕاوگی به‌ڵێنی به‌سه‌ر کردنه‌وه له ده‌میان ده‌چۆڕایه‌وه …
بۆیه ، نه‌بوونی ، ده‌رگای له خۆی خسته سه‌ر پشت و
ڕووبارێک داوای ته‌ڕ و توڕه خزاوه‌ته
کۆڵانی فیرعه‌ونه‌کان !
بۆ ئەوەی بزانین سەرا چەند قەرەباڵغە و
ئایە هەر وا جمەی دێ !!!
ته‌نیا هێنده به‌سه ،
چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاو بنوقێنین و
بڕوانینە ئەو هەموو هیلاکیەی
بە ناو تەپوتۆزی وێرانبون و
چەڕەدوکەڵی جەنگ و بێبەشی و دڵشکاویدا
بەناو بیست ساڵی خۆماندا
لە غافڵگیری ئەم ساتەی بێدەنگیماندا
بەهەڵەداوان گەیشتوون !
بۆ ئه‌وه‌ی سرودی سه‌رات بیر نه‌چێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی گوێ بۆ هیچ مایکێک ڕادێری
گوێ له یه‌ک دڵۆپ خوێنی ڕژاو بگره !
بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به دڵۆپێک له سه‌را ،
ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س نیه له‌وێ بیت !
به‌ڵام هێنده به‌سه ،
که قه‌ت نه‌هێڵی سه‌را له ناختا خامۆش بێ …
بۆ ئەوەی لە جیاتی خوێن ،
جوانی بە کوچە و شەقامەکانی شاردا بڕژێ …
ته‌نیا هێنده به‌س نیه له مه‌یدانی ئازادیه‌کان بین ..
تەنیا هێندەش بەس نیە ،
بە دەنگی بەرز سەرا بخوێنینەوە و
بە قایمی نەفرەت بگرینە جەلادەکان .. !
به‌ڵکو ده‌بێ ؛
مه‌یدانی ئازادیه‌کان داوه‌ت بکه‌ین بۆ
هه‌موو شوێنێک
به تایبه‌ت بۆ سه‌ر سفره‌ی
هه‌ره تاریکترین ساته‌کانی خۆمان !
وە پێشەکیش ،
بێدەنگی تا ئێستای خۆمان بدەین بە دادگا
وەک ناشیرین‌ترین جەلادی بەئاگا !
بۆ ئه‌وه‌ی که‌شتی سه‌رای ئازادی
هه‌ر به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی ئێمه‌وه نه‌مێنێته‌وه و
بگاته که‌ناری ڕۆشنایی ..
ئەوەی گرنگە ، ئه‌وه‌یه :
دڵۆپێک بین له سه‌را !
بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی ئاسمانێکی هه‌بێ
خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌ی تیا بێ
با بچینه سه‌را و
له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵبڕین !
سەرای ئەم بەهارە ،
بەردیک بوو لە مشتی ( بۆ تەنیا بۆ ئێوە هەبێ !!؟ ) ی ،
دەستگێڕێکی بەردەم مزگەوتی گەورە …
ڕوەو ئەو ماشێنە ئاخر مۆدێلانەی
دەیانویست وەک ساڵان ،
بچن بۆ سەیران !
تازە ئه‌گه‌ر سه‌راش گۆشاوگۆش سه‌ربڕن ،
ئازادی ڕۆحی ده‌رناچێ …
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێک له ئێمه
کڕێچیه دێرینه‌کانمان ،که : نائومێدی بوون ،
ئیزندان و
لە ناخەوە ،
جێ‌مان بۆ ئه‌و عیشقه گه‌رمه کردۆتەوە
له سه‌راوه بڵێسه‌ی دێ ..!
ڕێباز مه‌حمود
نیسانی ٢٠١١
هۆڵه‌ندا