خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی پێش ده‌رگای سه‌را..
ماوه‌یه‌كی زۆره خۆپێشاندانه‌كانی پێش ده‌رگای سه‌رای شاری سلێمانی به‌رده‌وامه و ئه‌م گردبوونه‌وه بێ مۆڵه‌ت و پڕ له ته‌فسیراتی هه‌ڕه‌شه ئامێز و دژ به ئه‌زموونی حكومڕانی كوردی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان , ڕۆژ به‌ڕۆژ چڕترده‌بێته‌وه و له‌ده‌ره‌نجامدا مخابن خه‌ڵكی شاری سوله‌یمانی و بازاڕ و ئابووری ئه‌و شاره و كاسبكاران پێش هه‌موو كه‌سێكی تر زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵ‌وێران ده‌بن .
دیاره‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م خۆپێشاندانانه , به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسك بووه و چه‌ند داوكارییه‌كی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی ناو شاری سلێمانی پاڵنه‌ربووه بۆ گردبوونه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای سه‌را , به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هێز و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی هه‌مه لایانه‌وه لایانگران و ئه‌ندامانی خۆیانی خزانده نێو ئاپۆڕی خۆپێشانده‌ران و تاوه‌كوو به‌م ڕۆژه گه‌یشتین.
گرینگه ئاشكرابێت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێستاش چه‌ند لایانێكی تری به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنیش به‌رنامه‌و پلانیان هه‌یه ,پێشه‌كی هه‌رچیی دامه‌زراوه و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان هه‌یه هه‌مووی بڕووخێنن و به‌رنامه‌ی داهاتووش , ئه‌وه ده‌بێت كه خۆیان ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و ئینتیقام له هه‌موو دونیا بكه‌نه‌وه !
به‌داخه‌وه ده‌بینین له سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌رگای سه‌را و خۆپێشاندانه‌كان چه‌ندیین نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی كوردی ئه‌وڕوپا هه‌ن , كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لایانی سێهه‌م بن و ببنه به‌شێك له پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی وڵات , مخابن ته‌واو به پێچه‌وه‌نه‌وه , ئه‌وان بوونه‌ته به‌شێكی گه‌وره‌ی گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژانه له‌كانه‌ڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و به‌رده‌رگای سه‌را , وتاری هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و جۆشده‌ری نێگه‌تیڤ بڵاوده‌كه‌نه‌وه , له‌خۆیانه‌وه چه‌مكێك له‌بیرو بۆچوونی هه‌ڵه و نادرووست و نامه‌نتیقی بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
پێشه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانه‌كان له دونیا , ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ركردایه‌تی گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌رگای سه‌را ده‌كه‌ن , له ئه‌وڕوپا و كه‌نه‌دا ژیاون و باش ده‌زانن , كه له وڵاتێك, له شارێك خۆپێشاندان ڕێكده‌خرێت , جگه له‌وه‌ی موڵه‌تی بۆ وه‌رده‌گیرێت , ده‌بێت شوێن و كات و به‌رنامه و داواكارییه‌كانیان بخه‌نه سه‌ر كاغه‌ز( ته‌نها یه‌ك جار نه‌وه‌كوو هه‌موو ڕۆژێك داواكارییه‌كانی زیاتر و گه‌وره‌تربن ) یه‌ك نامه و ته‌نها یه‌ك جار داواكارییه‌كان پێشكه‌شی حكومه‌ت ده‌كرێن, پاشان خه‌ڵكی ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه و سه‌ركار و كاسبی خۆیان .. ئیدی حكومه‌ت دیراسه‌تی ئه‌و داواكارییانه ده‌كات و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كان ده‌كات, له دونیای پێشكه‌وتوو هاوڵاتیان فوورسه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت و كار ده‌كه‌ن كه به دیالۆگ مه‌سه‌له و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .
.
ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی خۆمان ئه‌و مه‌سه‌لانه باش ده‌زانن , به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و كارێگه‌ری زۆر خراپیان هه‌یه له به‌ره‌و هه‌ڵدێربردنی خه‌ڵكی شاری سلێمانی , ئه‌وه ئه‌وانن تاوه‌كوو فڕۆكه‌خانه‌ش , لێدوان ده‌ده‌ن, وه داواده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی به‌رده‌وام بن له خۆپێشاندان تاوه‌كوو هه‌موو داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت و نه‌چنه‌وه ماڵ !!!…نازانم له چ وڵاتێكی ئه‌وڕوپا حكومه‌ت ده‌توانێت لیستێكی داواكاری جه‌ماوه‌ری 60 خاڵی به‌شه‌وێك جێبه‌جێبكات ؟
به‌داخه‌وه یه‌كێك سیماكانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و پلانه دووژمنكارانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ڕابه‌رایه‌تی چه‌ند نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێكی تلراوگه – كاركردنه له‌سه‌ر وشه‌و ناو و ده‌سته‌واژه‌ی ناشرین.. له‌كاتێكدا ئه‌و نووسه‌رانه , ئه‌و شاعیرانه نه‌ده‌بوا ئاوا ده‌ستوئه‌ژنۆ و بێده‌سه‌ڵات بن به‌رامبه‌ر مێژووی خۆیان و نیشتیمانه‌كه‌یاندا , ده‌بووایه قبووڵیان نه‌با به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بلێن : ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و به نیشتیمانی كوردانیان وتبا جه‌نگلستان و نه‌ده‌بووا بلێن له هه‌رێمی كوردستان هیچ نه‌كراوه و هیچ شتێكی مووقه‌ده‌س نییه و ده‌بێت ئه‌و وڵاته سه‌رتاسه‌ر بڕووخێ !!؟؟
دیاره یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپێشانده‌رانی به‌رده‌رگای سه‌را , مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنه له حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری سه‌رتاسه‌ری بێكارییه له هه‌رێمی كوردستاندا , لێره‌ش سه‌ركرده ڕۆشنبیره‌كانی به‌رده‌رگای سه‌را , ده‌یانه‌وێت بلێن كه ته‌نهاوته‌نها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌موو میلله‌تی كورد !
له كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێزانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ژیاون و ئه‌زموونیان هه‌یه باش ده‌زانن كه خه‌ڵك له ئه‌وڕوپا كاتێك زانكۆ و قوتابخانه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه هه‌لی كار به‌چه‌ند گرووپێك لایانێك دابه‌ش ده‌بن :/
یه‌كه‌م : به‌شێكی كه‌م له‌و هاوڵاتیانه به‌گوێره‌ی حه‌زی خۆیان و پێویسی سنوورداری ئه‌و وڵاتانه ده‌چنه كه‌رتی حكومه‌ت
دووه‌م: به‌شێكی ئێجگار زۆری خه‌ڵك له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌دۆزنه‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش مووچه‌كانیان باشتره له كه‌رتی حكومه‌ت.
سێهه‌م: به‌شێكی كه‌میش كۆچ ده‌كه‌ن به‌هیوای كاری باش له وڵاتانی ئه‌مریكاو ئه‌وڕوپا و ئاسیا
چوواره‌م: به‌شێكی گه‌نج و خه‌ڵكانی ئه‌وڕوپاش ئه‌وه به‌حه‌ز و خواست و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆیان به‌بێكار و ئیش ده‌ژین , دیاره سیسته‌می ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك هاوكاری ماددیان ده‌كات
به‌داخه‌وه ئه‌و كوردانه‌ی تاراوگه نایانه‌وێت هه‌قیقه‌ت به هاوڵاتیانی شاره حه‌یاته‌كه‌ی خۆشیان بلێن وخه‌ریكی درووستكردنی وه‌همێكی درۆی گه‌وره‌ن و خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی گه‌نجانی شاری سلێمانی و خه‌ریكی درووستكردنی جمهوریه‌تی ئه‌فڵاتۆنن له هه‌رێمی كوردستان و داواده‌كه‌ن كه حكومه‌ت بڕووخێ و خۆیان حكومه‌تێكی ته‌كنۆقڕات درووست بكه‌ن , من لێره‌دا پرسیار له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ته‌نها ناوی وڵاتێكم پێ بلێن كه حكومه‌تی ته‌كنۆقڕات حكوم بكات ؟
یان كاتێك قسه دێته سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان , ئه‌وان به پلانێكی داڕێژراو وه به‌درێژایی ڕۆژ و شه‌ویان له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان سووكایه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن , هێرشێكی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان . له‌كاتێكدا هه‌موو دوونیا و وڵاتانی زلهێز و هه‌موو میلله‌تی كورد له ئه‌وڕوپا و پارچه‌كانی تری كوردستان , سه‌رۆك بارزانیان وه‌كوو تاكه مه‌ڕجه‌عی سیاسی ده‌ناسن و بۆ هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای ئه‌و و ته‌نها ئه‌ویشه مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایكردۆته‌وه وئاشتی به‌رقه‌راركردووه له ناوچه‌كه و له به‌غدا .
به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر ڕۆژێك مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌یر مه‌تڕه‌ح ده‌كه‌ن, هه‌فته‌یه باس له ئاماده‌كردنی عه‌قدی –اجتیماعی/سیاسی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان , له كاتێكدا عه‌قدی اجتیماعی پێویسته سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگا ڕێككه‌ون و هه‌موو میلله‌ت له ڕاپرسییه‌كی گه‌وره‌دا بڕیاری له‌سه‌ربدا , نه‌وه‌كوو یه‌ك دووهه‌زار كه‌س ,,, ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ته و خۆڵكردنه چاوی گه‌نجانی سلێمانییه .
لێره‌دا من داواكارم له هه‌ریه‌كه له به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح و ڕێبه‌ڕی كوردایه‌تی فاروق ڕه‌فیق و مه‌ریوان قانیع, كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌وڕوپا , به‌زمانی ئینگلیزی و هۆڵه‌ندی وئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كوردستان و بیرووبۆچوون و ده‌قاوده‌ق تێڕوانینی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه و با خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بزانن ئێوه چ به‌رنامه‌یه‌ك و چ عه‌قدێكی –اجتیماعیتان مه‌تڕه‌ح كردووه بۆ خه‌ڵكی وڵاتی خۆتان و چش ده‌نووسن بنووسن و گه‌رده‌نتان ئازابێت .
من دڵنیام ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌موویان ناتووان ئیداره‌ی گووندێكی وه‌كوو ( كوونه-فلووسه)یان بۆ ناكرێت و ئاشكراش بوو كه پێشنیاری ئه‌وه كرا نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم , ئه‌و به‌ڕێزانه ئیفلاسی خۆیان ڕاگه‌یاندن كه ناتوانن به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن .
لێره‌دا گرینگه بوترێت , ئه‌و داواكاری و پێشنیارانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی گه‌یشتوونته حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جیددی كار بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت , وه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌داده‌بێت كه كار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه بكرێت كه جه‌نای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی نه‌ورۆز پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری كوردستانی كرد .
جێگای خۆیه‌تی كه هه‌موو هێزو لایانه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێن و به‌نییه‌تێكی باش سیاسه‌ت بكه‌ن و ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كوو به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی و دیالۆگی نیشتیمانی قه‌بوڵ بكه‌ن و بێن دابنیشن و مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و باروودۆخه‌كه هێوربكرێته‌وه .
ده‌بێت بزانیین ده‌وڵه‌تی كوردی به یاسا و مه‌ڕجه‌عێكی سیاسی دانا‌و خۆشه‌ویست و مه‌قبووڵ درووست ده‌بێت, مه‌قبوول و خۆشه‌ویست له‌لایان میلله‌تی كوردستان و لایانه بیانیه‌كان .وه له‌م باروودۆخه‌شدا , ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ڕێژی هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری و هه‌موولایه‌ك كاربكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی ڕۆتین و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا .
خه‌سره‌و پیرباڵ
هه‌ولێر له 6-4-2011
Pirbal@hotmail.com