
هاتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی چیرۆكنووس عه‌بدوڵا سه‌ڕاج
یه‌كێك له‌و چیرۆكنووسه كوردانه‌ی له سۆنگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای تازه‌گه‌ری و گه‌مه‌كردن به‌وشه و تێكه‌ڵكردن، یا ڕاستتر كۆلاجكردن و تیكهه‌ڵكێشكردنی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ناو كورته چیرۆكدا ئاشنای بووم عه‌بدوڵا سه‌راج بوو. كه به‌ڕاستی ئه‌و كات ته‌كان و گوڕێكی نوێی به‌چیرۆك دا و گۆمه مه‌نگه‌كه‌ی چیرۆكی كوردیی شڵه‌قاند.
بیرم دێت له قۆناغی چواری سه‌ره‌تاییدا بووم، تاقه جارێك له وانه‌یه‌كدا، كه مامۆستاكه‌مان نه‌هاتبوو، ئه‌و هاته سه‌رمان، وانه‌ی كوردی پێ گوتینه‌وه و باسی كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ی بۆ كردین. من تابڵێی سه‌رسام بووم پێی، چونكه بیستبووم له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌كوردی بابه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وسای من شتێكی سه‌یر و له توانا به‌ده‌ر و په‌رجوو بوو. بۆیه ئه‌مه هه‌ر له یاده‌وه‌ریمدا مایه‌وه.
هه‌ر هێنده‌ی خۆم ناسییه‌وه، شانم له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی مامۆستا سه‌ڕاج قایم كرد و چیرۆكیم نه‌هێشته‌وه چه‌ند جارێك نه‌یخوێنمه‌وه. كاتێك له ڕه‌حیماوای كه‌ركووك بۆ دوكانه‌كه‌ی چووم، وا گفتوگۆی چیرۆكه‌كانیم له‌گه‌ڵدا كرد و بۆچوونه‌كانی خۆم پێ گوت، سه‌یری هاتێ چۆن له‌م ته‌مه‌نه‌دا به‌م ئاوایه ڕووداو و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م هه‌موو چیرۆكانه‌یم له‌بیره.
ئه‌وی به‌ئاشكرا هه‌ستم پێ ده‌كرد سه‌ڕاج چیرۆك به‌چیرۆك هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشتر ده‌نا و ده‌كۆشا له هه‌ر چیرۆكێكدا ئه‌وی وتوویه‌تی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و زۆر جیاواز بێت له‌وانی پێشوو. ئه‌و ده‌قی به‌هیچ شتێكه‌وه نه‌گرتبوو و خولیای جێهێشتنی ئه‌وانی تر بووه. هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌ستی بۆ كه‌ره‌سته تاقی نه‌كراوه‌كان بردووه و له كێبڕكێدا بووه. سه‌ڕاج “ده‌رگای چیرۆكی نوێی كوردیی بۆ نوێترین ڕێبازی هونه‌ریی داهێنان خستۆته سه‌ر پشت. خۆشی به‌كرده‌وه زۆری كردووه…)(1).
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو چیرۆكی (له هه‌شت و نیوی به‌یانی – هه‌شت و نیوی شه‌و)ی نووسی، كه باس له هه‌وڵی به‌زۆر به‌به‌عسكردنی مامۆستایه‌ك ده‌كات له كه‌ركووك، ئه‌وه‌بوو ئه‌م چیرۆكه له دیداری چیرۆكی كوردیدا خه‌ڵاتی باشترین چیرۆكی درایێ.
له ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌زموونه زۆر و زه‌وه‌نه‌ی سه‌ڕاج (6) كۆ چیرۆكی به‌چاپ گه‌یاند (لاكێشه ڕووناكه‌كان، مردوو خه‌ون نابینێ، بارام ناوێك هه‌بوو، په‌ڕه‌نگ، په‌یك).
هه‌ڵبه‌ت هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چه‌ند چیرۆكنووسێك به‌رده‌وامییان له چیرۆكنووسیدا هه‌بوو و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ته‌كانێكی تریان به‌ڕه‌وتی چیرۆكی كوردی دا و به‌ڕێژه‌و و به‌پیتتریان كرد، له‌وانه: حوسێن عارف، محه‌مه‌د موكری، ڕه‌ووف بێگه‌رد، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل، شێرزاد حه‌سه‌ن، جه‌لیل كاكه‌وه‌یس، غه‌فوور ساڵح عه‌بدوڵا…..
مخابن، سه‌ڕاج له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كاندا له‌م لوتكه‌ی ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتن و داهێنانه‌یدا پشتی له چیرۆك كرد و ڕووی له نووسینی ڕۆمان كرد، ئه‌وه بوو (هه‌ڵكشان به‌ره‌و لوتكه، سۆناتای ڕۆح، كاولاش، كۆچڕه‌و.. كۆچڕه‌و، ونگه، ئه‌ژده‌ر، په‌رته‌وازه‌ی ئێره و ئه‌وێكانی ڕه‌وان،…….)ی نووسین.
هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران به‌شێوه ڕووپامایییه‌كه‌وه (مجامله) ڕوویان له ڕۆمانه‌كانی كرد و له‌سه‌ریان نووسین، دوور له ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه كه‌وتنه پیاهه‌ڵدانی ڕۆمانه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه قۆناغێكی نوێ بن له ئه‌ده‌بی كوردیدا. كار به‌وه گه‌یشت میتا ڕۆمانه‌كانیان وا وه‌سف كردبوو كه‌وا ئه‌ڤراندنێكی نوێیه له ڕۆمانی كوردیدا.
ئه‌م زیاده‌ڕۆیییانه‌ی ڕه‌خنه‌نووسان وایان له سه‌ڕاج كرد چیرۆكه‌كانی بیر بچێته‌وه و له‌دیمانه و گفتوگۆكانیدا خۆی به‌ڕۆماننووس وه‌سف بكات.
سه‌ڕاج له‌سه‌ر بنه‌مای وته‌یه‌كی جوزێف كۆنڕاد له‌باره‌ی ڕۆمانه‌وه، كه گوتوویه‌تی :
“ڕۆمان، ده‌بێ په‌یتا په‌یتا تێكۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی په‌یكه‌ر و ڕه‌نگ و سیحری مۆسیقا”(2)ئه‌و نه‌یتوانی ئه‌مه له ڕۆمانه‌كانیدا ته‌وزیف بكات، وه‌لێ زۆر به‌وریایی و كارامه‌یییه‌وه په‌یكه‌ر و ڕه‌نگی دڵۆپانده چیرۆكه‌كانییه‌وه و تێكه‌ڵی كردن.
هه‌ینێ له ساڵی 2007دا له فنله‌نده‌وه بۆ كوردستان گه‌ڕایه‌وه، له گفتوگۆیه‌كمدا له‌گه‌ڵ سه‌ڕاج له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ وازی له چیرۆك هێنا و ڕووی له ڕۆمان كرد؟ وتی:
“پاش ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر له چیرۆكی كوردی و چاپكردنی (6) كۆچیرۆك هه‌ڵبه‌ت به‌ڕێبازه جیاجیاكان و تاقیكردنه‌وه، هه‌تا ئه‌مڕۆش خۆم به‌ئه‌زموونكار ده‌زانم، هه‌ستم كرد نه شیعر و نه چیرۆكی كورت به‌رینایییه‌كی ئه‌وتۆیان پێیه، چیرۆكی كورت كه‌سایه‌تیشی كه‌مه، سنووری هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ژانره‌كان هه‌ر یه‌كه به‌شتێكی بچووك له یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه، بۆ نموونه چیرۆكی كورت له ڕۆمانی كورت، یا چیرۆكی درێژ، یان له ڕۆمان، یا له نۆڤلێت، ئه‌مانه جیاوازییان هه‌یه بۆ به‌ربڵاوی وتن و خوڵقاندنی كه‌سایه‌تییه‌كان و ده‌راندنی ئه‌و بۆچوونانه‌ی، كه له میانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی، كه خۆم خالقیانم، ڕۆمانم به‌باشتر زانی…”(3).
من وه‌ك نووسه‌رێك كه پتر ڕۆمان ده‌خوێنمه‌وه و تا ئێستاش (7) ڕۆمانی عه‌ره‌بیم به‌كوردی كردوون. ڕێز له توانا و ماندووبوونی سه‌ڕاج ده‌گرم، كه خۆی گوته‌نی (به‌له‌ته چاوێكه‌وه) له نووسین به‌رده‌وامه و ساڵی به‌لای كه‌مه‌وه ڕۆمانێك ده‌خاته به‌رده‌ستمان، ئه‌مه جگه له به‌رهه‌مه تیۆرییه‌كانی.
وێڕای بڕوا و پێداگرتنم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریكه زه‌مه‌نی چیرۆك به‌سه‌ر ده‌چێ و ڕۆژ له دوای ڕۆژ خوێنه‌رانی له‌ده‌ست ده‌دات و بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمان به‌یه‌كجاری مه‌یدان به‌چیرۆك چۆڵ نه‌كات، به‌پێویستی ده‌زانم چیرۆكنووسان ڕوو له (چیرۆكۆكه) بكه‌ن و بره‌و به‌م ژانره ئه‌ده‌بییه كار له‌سه‌ر نه‌كراوه بده‌ن. كه به‌داخه‌وه لای ئێمه به‌ده‌گمه‌ن و ناوه ناوه چیرۆكنووسان بوێریی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستی بۆ ببه‌ن.
زۆرم پێ باش و ڕاستتره، سه‌ڕاج له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕۆماندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه خۆی ده‌یخوازێت، ته‌نانه‌ت تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ك ڕۆماننووس ناوی ناهێنرێت، چاكتره ڕوو له نووسینی چیرۆكۆكه بكات و په‌ره‌ی پێ بدات، چونكه ئه‌و زیاتر له بواری چیرۆكدا قاڵ بووه‌ته‌وه و تا بڵێی به‌ئه‌زموونه و چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت به‌ره‌و پێش بچێت و ئه‌م ژانره كۆرپه‌یه (به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌وڵی نووسینی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه) لای خۆمان په‌روه‌رده بكا و پێبگه‌یه‌نێت و ئه‌ده‌بی كوردیی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
سه‌باح ئیسماعیل
په‌راوێزه‌كان:
(1) زاهیر ڕۆژبه‌یانی. چیرۆكی هونه‌ریی كوردی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر. هه‌ولێر. 1997. ل137.
(2) عه‌بدوڵا سه‌ڕاج. به‌ره‌و ئاستانه‌ی ڕۆمان و گۆشه‌نیگاكان. ده‌زگای سه‌رده‌م. سلێمانی. 2007. ل52.
(3) هه‌فته‌نامه‌ی باسه‌ڕه، ژ (206)، 11/7/2007 كه‌ركووك.
Ojeen_sabah@yahoo.com