
به‌یانیه‌ك له‌یه‌كڕه‌نگیی و بێڕه‌نگیدا
دوا یادگاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان كه‌پاش خۆیان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ِرۆژنامه‌كان جێیانهێشتن
به‌یانیه‌ك
جیاواز له هه‌موو به‌یانیانی شار
پۆل پۆل قوتابیان
به كراسی سوور‌و چاكه‌تی سپیه‌وه
له ماڵ ده‌ركه‌وتن
وتم .. به‌و په‌ڵه‌خوێنه‌ی سه‌رتانه‌وه بۆكوێ ؟
كه سه‌ریان هه‌ڵبڕی
هه‌موویان (رێژوان) بوون بۆقوتابخانه ده‌چوون..
………………………….
رێژوان وتی :
به باوكم بڵێن
ئه‌م هاوینه من هاوڕێی نابم بۆ سه‌ركار
ئه‌گه‌ر ویستیشی بمبینێ
له‌نێو دێڕی داڕشتن و
په‌ڕه‌ی كتێبی (مافی مرۆڤ)ی
هاوپۆله‌ِكانما بگه‌ڕێ
یان له‌به‌رده‌ركی سه‌رادام به‌برینینكی سپیه‌وه
ئاشتی دروشمی سه‌ر دڵمه ..
******
ئه‌م به‌یانیه …
كوڕانی شار هه‌موو وه‌ك تاقانه وابوون
له‌به‌رده‌رگای فرۆشگه‌كانا وه‌ستابوون
ملوانكه بۆ گه‌ردنی خوشكانیان بكڕن
(شێرزاد) وتی: به هه‌ر پێنج خوشكه‌كه‌م بڵێن
به قه‌مسه‌ڵه‌ی قاوه‌ییه‌وه من نابینن
به‌ڵام وێنه‌یه‌كی تازه‌م به‌ده‌ست هاوڕێكانمه‌وه‌یه
له‌مه‌یدانی ئازادیا
هه‌ناسه‌ی هیوا هه‌ڵده‌مژێ ..
*************
ئه‌م به‌یانیه هه‌موو دوكانه‌كانی شار
هه‌ر قوتوه شیریان بار ده‌كرد
هه‌ر قوتوه شیریان ده‌به‌خشی
كۆرپه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی شیربوو..
هه‌موو ساڵێ له‌م رۆژه‌دا
ڕۆحی باوكی ئه‌و كۆرپه‌یه
له‌به‌ر ده‌رگای شیرفرۆشان سپی سپی داگیرساوه ..
**********
ئه‌م به‌یانیه ئیمامی گشت مزگه‌وته‌كان
به‌یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك سووره‌ت نوێژیان دابه‌ست
میحراب بۆنی سه‌حرای عه‌رعه‌ری گرتبوو
ئیمامێكی بچكۆلانه له گه‌رمیانه‌وه هاتبوو
كردیان به ئیمامی خۆیان ..
(بلال) بوو له دوای نوێژ وتی:
به باوكم بڵێن : به‌یانیان
بۆ بانگ خه‌به‌رم نه‌كاته‌وه
له‌ئه‌مڕۆوه من ئه‌و به‌خه‌به‌ر ده‌هێنم
بۆ نزاكانی پێش بانگی..
* * * **
ئه‌مڕۆ مناڵانی كۆڵان…….
یه‌ك ڕه‌نگ جل و یه‌ك شێوه قژ
هه‌موویان له‌پۆلی شه‌ش بوون
به‌یه‌ك ئاواز گۆرانیان بۆ ژین ده‌وت
(گه‌رمیان) به‌ده‌م گۆرانییه‌وه هاواری كرد :
به دایكم بڵێن بمبوورێ
ئه‌مشه‌و زۆرم پرسیار لێ‌كرد “ئه‌رێ خۆپیشاندان چیه ؟”
ئێستا نه‌ك خۆم
به‌م زامه‌وه گه‌وره‌كانیش فێری خۆپیشاندان ده‌كه‌م
**********
(سه‌ركار) وتی:
ده با دایكم چاو نه‌گێڕێ
كچێك بكاته ده‌زگیرانم
ئه‌م به‌هاره من له به‌هه‌شتا میوانم ..
منیش چووم به (سوركێوم)م وت :
پاش تۆ باوكت بۆته لاوێكی ریش سپی
له سه‌رادا بۆته هاوڕێی هاوڕێكانت
ده‌یه‌وێ دوای ده‌ركه‌وتنی نه‌خشه نوێكه
بچێته‌وه له پۆله‌كه‌شت دانیشێ ..
كه‌تان خادیمی
Katanxadimi@yahoo.com