
پێشنیاره‌کانی مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌رنین …
پێشنیاره‌کانی مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌رنین به‌ڵکو درێژه‌دانه به‌باری ستاتوس کۆ
مه‌سعود بارزانی و ده‌سه‌لاتی دووبه‌ڕێوه‌به‌ری پارتگه‌رای ئه‌وان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گوشاریان بۆ هاتووه و به‌م بارودۆخه‌ی باشوری کوردستان شپرزه‌ن. پارتی له شاری هه‌ولێر و ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیدا رێگه‌ی خۆپیشاندان نادات و ئه‌وانه‌ش ده‌گرێ که ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندان بکه‌ن. مه‌سعود بارزانی و هاوکارانی ده‌زانن که تا ئه‌و ساته‌ی تێکڕای گه‌ل لێیان ڕانه‌په‌ریوون گوتنیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی رامیاری کوردستاندا ده‌بێت، بۆیه پێشنیاریان هه‌بووه و ئامه‌ده‌یی خۆیان بۆ چاکسازی پیشان ده‌ده‌ن، به‌لام پێشنیاره‌کانیان له چاره‌سه‌ری کلاسیکیانه‌ی خۆیان تێناپه‌ڕن.
ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌کێتی خۆپیشاندانی سه‌رای ئازادی سلێمانی که بۆ دوو مانگ ده‌چێ وه‌کو ده‌ستی ئۆپۆزیسیۆن سه‌یر ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئێمه ده‌سه‌ڵاتی هه‌لبژێردراوی ره‌وای گه‌لین، گؤران له رێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ده‌کرێت. داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ئۆپۆزیسیۆن تاوانبار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن چیتر مافی خۆپیشاندانیان نه‌ماوه و هه‌ره‌شه له ژێرناوی پاراستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل له ئۆپۆزیسیۆن و خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
مه‌سعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ر چه‌ند پێشنیارێکی کردووه، له‌وانه داواده‌کات كه حزبه‌كان له‌باره‌ی چاكسازی پێكه‌وه كۆببنه‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌یه و با ئه‌وانیش پشتگیری له‌چاكسازییه‌كه‌دا بكه‌ن… هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر داوای حكومه‌تێكی بنكه فراوان ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی بنكه فراوان دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ده‌یه‌وی گۆڕانكاری له ره‌وشه‌که‌دا بكرێت، ئه‌و داوا ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و رای خه‌ڵك. به‌لام ئه‌و حه‌ز ناكات ئه‌گێندای حزبه‌كان تێكه‌ڵی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك بكرێت. هه‌روه‌ها له جاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ من خۆم بۆ سه‌رۆکی هه‌ریم ناپالێومه‌وه.
کاتێ سه‌یری ئه‌و پێشنیارانه‌ی مه‌سعود بارازنی ده‌که‌ی، یه‌کسه‌ر ئه‌وه به‌دی ده‌که‌یت، که ئه‌و پرۆژه‌یه‌کی کرچوکاڵی لایه و چاوه‌روانیش ده‌کات پارته‌کانی سه‌ر به‌خۆیان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیش پشتگیری بکه‌ن. به‌ڵام ئایا چاکسازی به که‌س و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌کرێ که خۆی و ده‌سه‌لاته‌که‌ی داهێنه‌ری ئه‌و باره ناله‌باره‌ن؟ ئایا ئه‌و پێشنیارانه به‌لاوه‌نانی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک نین؟ ئایا ئه‌وه دیسان پیشاندانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک پارتی سه‌رۆک و سه‌پاندنی پیشنیار له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نییه؟ حکومه‌تی بنکه‌فراونی بۆ چی و چاره‌سه‌ری چی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات؟
واباشه له‌و خاڵانه که‌مێ وردتر بینه‌وه و بزانین بۆچی ئه‌وانه چاره‌سه‌ری کێشه‌که نین:
ئه‌و ده‌ڵێ حکومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی بۆ چاکسازی هه‌یه و پارته‌کان له‌مباره‌یه‌وه کۆببنه‌وه و با پشتگیری ئه‌و چاکسازییه بکه‌ن. حکومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی به‌سه‌ر بڕیاره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی دوو پاره‌ته‌ده‌سه‌لاتداره‌که‌وه نییه و پێشنیاری چاکسازیه‌که‌ش له‌وێوه به‌سه‌ر حکومه‌تدا ده‌سه‌پێندرێت. حکومه‌ت یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نییه و له ئاست سه‌رۆک و پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا بێده‌سه‌لاته. به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وانه‌ن که پارتی و یه‌کێتی له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ریان رێککه‌وتوون. ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی ئه‌وان پێیانه ئه‌گه‌ر زۆر کاریگه‌ر بێت به‌شێکی ئه‌و خاڵانه ده‌گرێته‌وه که مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی بۆ کردن. له‌و باره‌شدا ئه‌وه‌ی ئه‌و و ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌یکه‌ن پینه‌کردن یا نیمچه‌چاره‌سه‌ری هه‌ندێ له‌و پێشێلکاریانه‌یه که ئه‌وان خۆیان راسته‌وخۆ لێیان به‌رپرسیارن. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وان ده‌یانه‌وی درێژه به زاڵبوونی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بده‌ن و هه‌ر خۆیان بن ئه‌گێنده‌ی رامیاری کوردستان دابڕێژن، هه‌روه‌ها درێژه به کۆمه‌ڵێ پێشێلکاری که ئه‌وان وه‌کو مافی خۆیان سه‌یری ده‌که‌ن، بده‌ن. به‌کورتی حکومه‌ت هه‌ر له‌ژێرده‌ستی پارت ده‌بێت و له‌لایه‌ن پارته‌وه هه‌ڵده‌سورێت، سه‌رۆک و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک، به‌رپرسانی نزیکی سه‌رۆک و به‌رزی پارت وه پارت وه‌کو رێکخراو هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێشوویان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به بوارێک بیانه‌وێ کراوه‌ییه‌ک پیشان بده‌ن ئه‌وه به‌ئه‌گه‌ری زۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که چیتر له‌به‌رژه‌وه‌ندیان دا نییه دایپۆشن، به‌ڵام دیاره له‌لایه‌ک گوتنه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ راستیه‌کان یه‌کناگرنه‌وه له‌لایه‌کیتر ئه‌وان له کراوه‌ییدا تێگه‌یشتنی جودایان هه‌یه و واپێناچی هه‌رگیز ئاماده بن رێگه‌ی کراوه‌یی گونجاو له هیچ بوارێک‌دا بده‌ن، چونکه کاروکرده‌وه‌کانیان له هه‌موو بوارێک‌دا گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێ له جۆره‌کان تێدا هه‌بووه و هه‌یه. بۆنمونه ئه‌گه‌ر سه‌یری بواری نه‌وت و کراوه‌یی له‌م بواره‌دا بکه‌ین وه‌کو مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات و ده‌ڵێ ده‌بێ کراوه‌یی هه‌بێت، جارێ به‌ر له‌هه‌ر شتێ نازانین ئه‌وان مه‌به‌ستیان له کراوه‌یی چییه، ئایا ئه‌وه‌ی که له کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به‌م دواییه پیشانیاندا ئه‌وه‌یه؟ ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه کردوویانه بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ن؟ به‌پێی زانیاریه‌کان چاڵه نه‌وته‌کانی ژێرزه‌وی کوردستان هه‌مووی له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیای نۆکان و زاگرۆسی سه‌ر به هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار فرۆشراون، به‌رتیل و شیرینی وه‌رگیراون، رێککه‌وتنه‌کان به‌نهێنی کران، تورک کۆنتراکته‌کانی بۆ نوسینه‌وه. ئایا ئه‌وان ئێستا ئاماده‌ن ورده‌کاریه‌کان ئاشکرا بکه‌ن؟ بێگومان نا.
مه‌سعود بارزانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که پارته بچوکه‌کانی سه‌ر به خۆیان مۆری پێشنیاره‌کانی ئه‌و بکه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌روا ده‌بێ، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچۆنی بێت، له رێگه‌ی گوشاری به‌رتیل و پشکی ده‌سه‌ڵات بێت یا گوشاری ده‌ره‌وه بێت لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بێنێته‌ڕا. ئه‌وه‌ش رێگه‌ی ده‌چتێ، چونکه ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه نییه و هه‌ر لایه‌نه ئه‌گێنده‌ی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی حکومه‌تێکی بنکه فراوان دروست ده‌که‌ین. ئه‌و پێشنیاره ته‌واوکه‌ری پێشنیاره‌که‌ی پێشتره، که ده‌یه‌وی ئاڵ‌وگۆڕێک له حکومه‌ت و وه‌زیره‌کاندا بکات، پشکی وه‌زیری و پله‌وپایه‌ی دیکه بداته لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، ده‌کرێ ئه‌وجاره‌یان ژماره‌ی وه‌زیره‌کان زۆر زیاد بکات. ئه‌وه له‌راستیدا چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵکو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی پارته رامیاریه‌کانه له‌رێگه‌ی پله‌وپایه و به‌رتیل. ئه‌و هه‌وڵه شتێکی نوێ نییه، شتێکی ئه‌وتۆ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، بۆیه ناره‌وایی و پێشێکاریه‌کان وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وه. گریمان هه‌موو وه‌زیره‌کان ده‌رکران و هیدیکه دامه‌زران، ئه‌وه دیسان هیچ له بارودۆخه‌که نه‌گۆڕێت، چونکه وه‌زیره‌کان ده‌سه‌ڵاتیان نییه. بۆنمونه سه‌رۆکی دیکتاتۆری رژێمی به‌عسی سوریا حکومه‌تی ده‌رکرد و یه‌کی نوێی دامه‌زراند، به‌لام ئه‌و کرداره که ناوی چاکسازی لێنراوه، هیچ له باره‌که ناگۆڕێ، سه‌رۆک و پارته‌که‌ی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی دیسپۆتیانه‌یان ده‌ده‌ن.
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان. سازکردنی هه‌لبژاردن له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیسپۆتیانه‌ی ئه‌وان پێکیان هێناوه، به‌و که‌نترۆله سه‌رتاسه‌ریه‌ی ئه‌وان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یانه هه‌روه‌کو له هه‌لبژاردنی پێشوودا دیتمان، ئه‌وان هه‌ر خۆیان براوه ده‌بن. ئه‌وان هه‌موو تواناکانی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان به‌کار ده‌هێنن، خۆیان و هێزه‌چه‌کداره‌کانی خۆیان سه‌رپه‌رشتی و کۆنترۆلی هه‌لبژاردن ده‌که‌ن، گه‌ماڕۆی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و نه‌یارانیان، به‌رتیل ده‌ده‌نه خه‌ڵک هتد. زۆر سه‌خته هه‌ڵبژاردن له سایه‌ی ئه‌و باره رامیارییه نادیموکراسیانه‌ی ئه‌وان دروستیان کردووه، بتوانێ هیج له بارودۆخه‌که بگۆڕێت.
ده‌ڵێ من چیتر خۆم بۆ سه‌رۆکی ناپاڵێومه‌وه. کێشه‌که ئه‌وه نییه، که ئه‌و چیتر نایه‌وێ سه‌رۆکی هه‌رێم بێت، ئه‌و چیتر سه‌رۆکی هه‌رێم نابێت، ئه‌وجاره ده‌بێته سه‌رۆکی ئێراق، نێچیره‌وانی برازای یا مه‌سروری کوڕی ده‌بێته سه‌رۆکی وه‌زیران، ئه‌وه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی یا به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم. گه‌مه رامیاره‌کانی بارزانی و تاله‌بانی ئاشکران چین، ئه‌وان پیش‌تر تا دژی یه‌ک بوون دژی یه‌ک بوون و هه‌ریه‌که به‌ته‌نیا ناوچه‌یه‌کی خسته‌ژێرده‌ستی خۆی، پاشان له‌سه‌ر ئه‌و مۆدێله ففتی ففتیه‌ی ئێستا وڵات و ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش کرد. بۆیه سه‌رۆک ناوی مه‌سعود یا جه‌لال یا یه‌کێکیتری خۆیان ده‌بێت جوداییه‌کی نییه، باره‌که وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه. کێشه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان ده‌مێنێت یا نا؟ ئایا پارته‌که‌ی ئه‌و یا تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی دیسپۆتیانه‌یان ده‌مینێت یا نا؟ ئایا پارته‌که‌ی ئه‌و یا تاڵه‌بانی چه‌ک داده‌نێن یا نا؟ ئایا پ.د.ک و ی.ن.ک ده‌بنه پارتی سڤیل و بێ چه‌ک؟ ئایا هێزه‌چه‌کداره‌کانی سه‌ر به پارت ده‌مێنن یا نا؟ ئایا ئه‌وان ده‌ست له پاوان‌کردنی کوردستان له‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گرن؟ ئایا ئه‌وان رێگه به پارتی دیکه ده‌ده‌ن فه‌رمانره‌وایی کوردستان بکات؟ ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن ئۆپۆزیسیۆن بن؟ ئایا ئاماده‌ن هه‌رچی پێشێلکارییه دانی پێدا بنێن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی بێلایه‌نی نیشتیمانیه‌وه بکرێت؟ هتد. ئه‌گه‌ر ریالیستانه سه‌یری ئه‌و پرسیارانه بکه‌ین، ئه‌وه زۆر سه‌خته مه‌سعود بارزانی یا تاله‌بانی و بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان ئه‌وانه بکه‌ن که ناومان هێنان.
ئه‌و پێشنیارانه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌کو چاره‌سه‌ر و چاکسازی ناوزه‌دیان ده‌کات له راستیدا نه چاره‌سه‌رن نه چاکسازین، به‌ڵکو هه‌وڵی کپکردنه‌وه‌ی توره‌یی و ناره‌زایی خه‌ڵکه به‌مجۆره خۆدزینه‌وه‌یه له داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و گه‌مه‌یه‌که بۆ درێژه‌دان به‌وه‌ی که دروستیان کردووه و پێكیان هێناوه. بارزانی و تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ریان پێ نییه و چاره‌سه‌ریش به‌وان ناکرێت، ئه‌وان بۆ 20 ساڵ ده‌چێ ده‌ستیان به‌سه‌ر باشوری کوردستاندا گرتووه و دیسپۆتیانه فه‌رمانره‌وایی ده‌که‌ن، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان‌دا سه‌پاندووه. دوای ئاشتبوونه‌وه‌یان له 1998 دا دژی ئه‌وه وه‌ستان په‌نا بۆ چاره‌سه‌ره دیموکراسیه‌کان ببردرێت و گه‌رانه‌وه سه‌ر رێککه‌وتنی ففتی ففتی، وه دوای روخانی رژێمی به‌عس لێنه‌گه‌ڕان قۆناغه‌کانی پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردن سنوری ناوچه دابڕاوه داگیرکراوه‌کان ببڕیت و له کوردستاندا (وه‌کو ناوچه‌یه‌کی خاوه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌یی که سیسته‌مێکی دیموکراسی پێویست بوو) پیاده بکرێت و هه‌وڵ بۆ سیسته‌مێکی کراوه‌ی دیموکراسی بدرێت.
شاخه‌وان شۆڕش
8 ی ئه‌پریلی 2011