بێ ناونیشان …. ئاڤان ( گوڵی بی )
من دێم و ئاسمان ده‌رگاکانی داده‌خات
فریشته‌کان توڕه‌و
زه‌وی بۆنی ناخۆش ده‌گرێ،
توڕه بوون…
توڕه بوون ده‌گاته لووتکه‌ی شێتێ
ئه‌ستێره‌کان ده‌کوژێنه‌وه
مانگ سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و
هه‌وره‌کانیش ده‌توێنه‌وه ،
من دێم و
به‌هاریش ماڵئاوایی ده‌کا
وه‌رزه‌کانیش ده‌بنه زستان و
گوڵه‌کان سیس و وه‌ریو
گه‌ڵاکان کۆیله‌ی ئه‌و ده‌مه‌و کڕنۆش ده‌به‌ن
من دێم و
دار مێوه‌کان زه‌رد ههڵدهڕێن و
به‌رسیله نابێته ترێ و
هه‌نجیره‌کان خۆیان له هه‌نگوین ڕاناموسن
هه‌ناره‌کان تێر ئاو نابن
سێوه‌کان هه‌ر حه‌رام و
پرته‌قاڵیش هه‌ر به جوانه مه‌رگی ده‌مرن
لیمۆکانیش تاڵ و خه‌و به ئاوسبوونی
ترشییه‌وه ده‌بینن
من دێم و
خونچه‌ی جوانی له قۆزاخه‌دا ناپشکوێ و
شه‌ونمی سهو لێوی ده‌کوژرێ وو
بهدڕکهزێ ی قۆنداغه ..ده‌پێچرێته‌وه
من دێم و
ڕه‌شه‌با هه‌ڵده‌کاو پرچی دارستانه‌کان دهڕنێتهوهو
لقی دار سنه‌و به‌ره‌کانیش به دارشه‌ق
ڕووباره‌کان شێت ئاسا‌و ده‌ریاچه‌کان شه‌پۆلاوی و
!کانیهکانیش کوێر ده‌بنه‌وه
من دێم و
شاخه‌کان پڕ شه‌رم و گا به‌رده‌کان ده‌تلێنه‌وه
چه‌قۆکان تیژترو
ئاگره‌کانیش گه‌شتر ده‌بن
زیندانه‌کان ئامێزیان کراوه و
زنجیره‌کان ئه‌ستور تر‌و
ده‌نگه کانیش کپترو
ده‌خرێنه..توونی مه‌رگه‌وه
من دێم و
زه‌رده خه‌نه ده‌کوژن و
پێکه‌نین ده‌کرێ به دارا
نیگاکان ده‌سووتێنرێن و
گۆرانیه‌کانیش به مردن دهسپێردێنهوه
من دێم و
دایکم ژانه‌کانی دژوار تر ده‌بێت
باوکم بێ هیواو
پشت چه‌ماوه
چرای ماڵ خامۆش ده‌بێ و
چۆله‌که‌ی سه‌ر گوێ سهبانهکان بێ جریوه
کۆتره‌کان مات و بێ گمه
من دێم و
بێده‌نگیه‌کی سامناک باڵ ده‌کێشێ به‌سه‌ر حه‌ساری چاوه‌ڕوانی و
ڕه‌نگه‌کان کاڵ ده‌بنه‌وه‌و
خه‌ونی کۆتره نێرینه کانیش ئاوه‌ژوو
من دێم
که هاتم وه‌کو حه‌وا
به ڕووتی دێم
له خامێکی بێ نازی چڵکن دهپێچرێم
له سه‌ر بێژنگێکی کۆن کۆن دائه‌نرێم
به دێڵه سه‌گیش ناو ئهنرێم
من ده‌گریم و دایکم فرمێسک ده‌ڕێژێ
باوکم دڵ ڕه‌قتر ده‌بێ و
شوڵی لێ هه‌ڵده‌کێشێ
من شه‌ره‌فم
من نامووسم
من په‌ڵه‌یه‌کم له شه‌رم و
پارچهیکم له عه‌یبه !