
لە یادەوەری تاوانی ئەنفالدا بەڵی بۆسەرنەبرین
بەخۆشحاڵیەوە گۆڤاری ئەنفالستان ئەمسال، بۆیادكردنەوەی تاوانی كۆمەڵكوژی پێشنیارێكی بەجێی‌و پرمانای خستەبەردەممان، كە پێویستی بە پشتیوانی‌و لەسەر وەستان‌و تێرامانە، بێگومان كاتێك لەوخاڵانە رابمێنین دەتوانین بەئاسانی رەگەزەكانی ژیاندۆستی‌و رەتكردنەوەی ستەمكاری بدۆزینەوە.. لەیادی كۆمەڵكوژی ئەنفال‌و كیمیابارانی هەلەبجەدا رۆژێك بۆسەرنەبرین .. رۆژێك بۆرێزگرتن لە ژیان‌و ناتوندوتیژی، بەهیواین جەماوەری كوردستان پێوەی پابەندبن‌و بەكردەوە لەو رۆژەدا دەستبەرداری هەموو ئەونا ئومێدیانەبن كەساڵانێكە یەخەی گرتوون، هەموومان دەزانین ئەوەی ساتێك چێژی لەژیاندۆستی بینیبێت، هەرگیز دەستبەرداری نابێت.. ئەگەر گەلی كوردستان تەنیا رۆژێك بۆیادكردنەوەی راستەقینە دابنێ هەموو رۆژەكانی دەكاتە یادكردنەوەی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان.. ئەگەرچی ئێمە ئەفالستان بەبەشێك لەخۆمان دەزانین بەڵام پێمانوایە بۆیادی ئەنفال پێشنیارێكی پرلەواتاوسومبلی خستووەته به‌رده‌م هه‌موومان، بۆئه‌وه‌ی به شێوازێکی جیاوازترله‌ساڵانی رابوردوو ئه‌م یادانه بکه‌ینه‌وه، ئەوەش بەتەنها حەرامكردنی ژەمێك خواردن نیە، بەڵكو پەیامێكی گەورەی ئاشتیە بۆجیهان‌و وەها هەنگاوێی گرنگیشە بۆ پشتیوانی نیودەولەتی لەلایەك‌ومتمانەی ناوخۆیش لەلایەكی ترەوە بەرهەم دەهێنێ . رۆژێك وەستان لە سەرنەبری‌و گۆشت نەخواردن..!! بۆ ئه‌وه‌یە هه‌موو جیهان بزانێت که ئه‌م تاوانه چەندە بەقوڵی رۆچووەتە رۆح‌و جه‌سته‌ی میلله‌ته‌که‌ماەوە چەندە لە ویژدانی كوردا كاریگەرە. لەوەش گرنگتر ئەوپەرچەكردارەیە، كە ئەنفالستان پێشنیاری كردووە
ئێمە لەو سۆنگەیەوە پشتیوانی لەوەها پێشنیارێك دەكەین‌ودەلێین بەڵی بۆسەر نەبرین‌و توندوتیژی بەوهیوایەی لەوێوە هەنگاوبنێین بەرەوكۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ، چونكە ئەوە باشترین پەرچەكرداری توندوتیژی‌و كۆمەڵكوژییە دەرهەق بەگەلی كوردستان. رۆژێك بۆسەرنەبرین ، رۆژێك بۆ خوێن نەرشتن، واتا رێزلێنانێكی سایكۆلۆژی له‌ومرۆڤه‌بێ تاوانانه‌ی که‌له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌بێ هیچ تاوانێک كۆمەلكوژكران‌و لە زیندانەكانی خواروی عێراق برسی‌و تینووكران ،بێگومان ئەو پێشنیارە هه‌ر رێزی بۆ مرۆڤه‌کان دانەناوە بەڵكو بۆ هەموو رۆح لەبەرەكانە چونكە لە كاتی پەلاماری ئەنفال‌و كیمیاباراندا هەزاران هەزار ئاژەڵ‌و پەلەوەرو باڵندەی كێوی تەنانەت ماسیەكانی سەر زێی گۆپتەپەش بە بۆمبی كیمیاوی كوژران‌و تاوانیشان هەرئەوەندە بوو كە لەكوردستان دەژیان ئەوانیش وەكو هاوڵاتیە گوندنشینەكان بەرپەلاماری دلرەقانەی بەعسیەكان كەوتن. .
ئێمه له ناوه‌ندی چاک، به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ربخه‌ین و پشتیوانی ته‌واوی لێده‌که‌ین، تێدەكۆشین پێشنیاره‌كە بکه‌ین به پرۆژه‌یه‌کی دیاروپێشکه‌شی بکه‌ین به‌زۆرێک له‌ناوه‌نده سیاسی و یاسایه‌کانی ئه‌وروپا، له‌وانه کۆمۆسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له‌جنیف‌و رێكخراوەكانی مافی گیانداران‌و ژینگە. هەرئێستا هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی شێوەكار لەهەوڵی ئەوەدایە لەمیانەی تابلۆیه‌کی تایبەتدا ئەو هەنگاوە بخاتە بۆتەیەكی هونەری‌و بەرجەستەی بكات.
دووبار به‌ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌وپێشنیارەو هەر پێشنیارێكی هاوشێوە‌و باشتر ده‌رده‌بڕین و هیوادارین هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی پشتیویانی لێبکه‌ن.
ئێمه پێمان وایه، ئه‌م پێشنیاره سه‌رخستن و سه‌رکه‌وتنی به پرۆژه‌یه‌کی گه‌وه‌ره و پراکتیزه‌کردنی دەبێتە كلیلێكیش بۆ بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد‌و به‌شێوەیەكی گشتی دۆسێی كوردیش ده‌باته پێشه‌و وسودی بۆ هه‌موو گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت بۆ پرسه سیاسیه‌که‌شی دەبێت. بۆیه داوادەکه‌ین له‌هه‌مووان بەگشتی‌و که‌سوكاری ئەنفالكراوان بەتایبەتی پشتیوانی خۆیانی بۆ ده‌رببرن‌و لەو رۆژەدا هیچ سەرنەبرن‌و خوێن نەرێژن، ئاشکراو قسه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه و پرۆژه پێشکه‌شکردن له‌سه‌ری، نه‌ک ته‌نیا له‌ناو خێزانی خۆماندا و به بێده‌نگی.
ناوه‌ندی هه‌ڵبجه،
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
www.chak.inof chak.org@gmail.com