
چاخی بێ وه‌ڵامی گه‌رمیان
گه‌رمیان وتی
دایه مزاهه‌ره‌چیه؟
دایكی وتی
هه‌موو خه‌ڵك كۆئه‌بنه‌وه و
ڕه‌نگه گۆرانی بڵین
یان داوی ئازادی بكه‌ن
یان بڵێن نا بۆ گه‌نده‌ڵی
گه‌رمیان وتی
ئه‌ویش وه‌كو سه‌یران وایه
دایكی وتی
له‌هه‌موو شوێنێ وانیه
گه‌رمیان وتی
ئه‌ی دایه گه‌نده‌ڵی چیه؟
دایكی وتی
یه‌كێ مافی گشتمان ده‌خوات
گه‌رمیان بزه‌یه‌كی كرد‌و
له‌به‌ر خۆیه‌وه ئاوای وت
وای چه‌ند عه‌یبه؟
23ساڵ ڕێك له‌مه‌وبه‌ر
چه‌ند ڕۆژ دواتر
مناڵانی كوچه‌و كۆڵانی چه‌مچه‌ماڵ
مناڵانی دایك‌و باوك ده‌ست به‌سه‌ری
بێ په‌ڕو باڵ
مناڵانی نه‌وه‌ی قه‌ڵا
مناڵانی دژی به‌عس دژی به‌ڵا
بێ ئه‌وه‌ی به‌عس بناسێ
یا بزانن به‌عس چییه
له‌گه‌ڵ جیهادی قاله‌دا
ڕژانه نێو شه‌قامه‌وه
به‌یه‌ك به‌سته‌و په‌یامه‌وه
نا بۆ ئه‌نفال نا بۆ سته‌م
23 ساڵ ڕێك له‌مه‌و به‌ر
ئه‌شێ هه‌ر ئه‌و مناڵانه
یه‌كێكیان باوكی گه‌رمیان‌و
یه‌كێ خاڵی‌و یه‌كێ دیكه خزمێكی بێ
ئه‌شێ هه‌ر ئه‌و مناڵانه
دواتر هه‌ندێكییان شه‌هید‌و
هه‌ندێكیشیان پارێزه‌ری نیشتمان بن
یان پۆلیس بن یان پێشمه‌رگه
گه‌رمیان له دوای 23 ساڵ له‌و مێژووه
له هه‌مان شار
بێوه‌ی تێبگات له هاوار
كه‌وتۆته دوای ئاپۆڕه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك
له خۆیه‌وه شتێك ده‌ڵێ
به‌ڵام نازانێ وه‌ك ئه‌وان
بڵێ به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی
نابۆ نادادی‌و گه‌نده‌ڵی
نا بۆ به‌رپرسی بێ كه‌ڵك
گوله‌یه‌ك دێ
ئه‌و گوله‌یه له كێوه دێ
ڕه‌نگه 23 ساڵ پێشتر
هه‌مان ته‌قه‌كه‌ری ئه‌مڕۆ
وه‌كو گه‌رمیان
شتێكی گوتبێ وه‌ك ئه‌وه‌ی
ماناكه‌ی هه‌مان مانابێ
نا بۆ سته‌م
گوله‌یه‌ك دێ
له‌باخی جه‌سته‌ی گه‌رمیانا
گڕ به‌ر ئه‌دا له دڵی شار
ده‌نگێك ئه‌ڵێ ئه‌و مناڵه
ئیدی گه‌رمیان ئه‌كه‌وێت‌و
په‌پوله‌ی گیانی ده‌فڕێ
بۆلای ڕێژوان
له‌وێ له گه‌ڵ هاوڕێكانیا
به‌هه‌شتیان ده‌بێ به جێ‌ژوان
له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیا
یه‌ك له یه‌كتری ده‌پرسن
كوڕی سه‌رۆك كوڕی به‌رپرس
كوڕی كار به‌ده‌ست‌و سه‌ردار
چیان له ئێمه زیاتره
باوكیان چی له باوكی ئێمه
دایكیان چی له دایكی ئێمه
ئه‌ی نیشتمان ماڵێك نییه بۆ هه‌موان
بۆ چی به‌هه‌شته بۆ كه‌مێ‌و
بۆ زۆرێ بۆته ته‌م تومان
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و
نه‌یزانی گه‌نده‌ڵی چییه
له‌وه‌تێگه‌یی كه عه‌یبه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و نه‌یزانی نادادی چییه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و وه‌ك چۆن چركه ساتی پێكان
ده‌سته‌كانی خاڵین له به‌رد
ئێستا له نێو خێزانه‌كه‌ی
جێگاكه‌ی ئه‌ویش خاڵییه
ته‌نانه‌ت له پۆله‌كه‌یشیا
كه‌س گوێی له ده‌نگی ئه‌و نییه
گه‌رمیان ڕۆیشت‌و
نه‌شیزانی مزاهه‌ره مانی چییه
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج