Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
لە یادەوەری كۆمەڵكوژی ئەنفالدا سبەینێ‌ لە گەرمیان‌و هەلەبجە كوشتارناكرێت‌و گۆشتیش نافرۆشرێ‌

لە یادەوەری كۆمەڵكوژی ئەنفالدا سبەینێ‌ لە گەرمیان‌و هەلەبجە كوشتارناكرێت‌و گۆشتیش نافرۆشرێ‌

Closed
by April 14, 2011 جینۆساید

ئەمساڵ وەك نەریتێكی نوێ‌ بۆ یادكردنەوەی ئەنفال لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان  سبەینێ‌ هیچ ئاژەل‌وپەلەوەرێك سەرنابردرێت‌و گۆشت خواردن لە خۆیان خەرام دەكەن.
هەروەك پێشتریش ناحێی بالیسان‌و گوندەكانی دەوروبەری‌و گوندی كلێسەی سەربەناحێی كۆیە‌و گوندی گۆپتەپەی قەلاسێوكەو گوندی ئۆمەربل رایانگەیاندبوو  كە پابەند دەبن بەو بیرۆكەیەوە، ئەمرۆ لە پەیوەندیەكی تەلە فۆنیدا قایمقایمی قەزای كەلارو هەلەبجە‌و كفری  بە ساڵنامەی ئەنفالستانیان راگەیاند لەگەڵ قەساب‌و چێشتخانەكاندا بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەتەوەو بە زۆرینەی دەنگ‌و بە شێوەیەكی ئارەزومەندانە خاوەن دوكان‌و چێشتخانەكان پێشوازیان لەو بیرۆكەیە كردووەو بە پێشنیارەكەی ئەنفالستان رازی بوون‌و بریاریانداوە سبەینێ‌ هیچ ئاژەلێك سەرنەبرن‌و گۆشت نەفرۆشن.
هەروەها قایمقایمی قەزای چوارتاش رایگەیاند كە ئیمە پێشتریش هەوڵمان بۆداوەو ئەمرۆش جەخت دەكەینەوە ئەو پیرۆكەیە جێبەجێبكەین چونكە بە ئەركێكی ئەخلاقی‌و نیشتمانی دەزانین.
شایانی باسە خەڵكێكی زۆر بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال بریاریانداوە كە لەو رۆژەدا گۆشت نەخۆن‌و هیچ زیندەوەرێك سەرنەبرن، بە پێی زانیاریەكانی ساڵنامەی ئەنفالستان دەیان خانەوادەو سەدان كەس بەو بیرۆكەیەوە پابەندن‌و زۆركەسیش پەیوەندیان پێوەكردوون، كە سەیرانی رۆژی پێنج شەممەیان هەڵوەشاندووەتەوە كە پێشتر بریاریان لێدابوو.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.