پرسيار ….. سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
Closed
له پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنم پرسی
که رووخساری هيلاکی رۆژانی شاخی
لێده‌چۆڕا
کاتێک ئاوڕ
به لای تارمايی دوێنێدا ده‌ده‌يته‌وه
چی ده‌بينی !
وتی قوربان هيچ نابينم ،
هيچ هيچ
جگه له تۆفانێک خوێن و
دهريايێک ئه‌سه‌فی زۆر قووڵ
ديسان پرسيم
کاتێ په‌نجه‌ره‌که‌ت به‌سه‌ر ئاسۆی
سبهينێدا ده‌که‌يته‌وه و دوور ده‌ڕوانی
چی ده‌بینی !؟
وتی قوربان هيچ نابینم
هيچ هيچ
جگه له بارستێک ته‌م و
په‌يکه‌ری به‌رزی رهشبينی ..
2008