پیاوێک پەپێوە دەمرێت …. حەمەشوان شەریف
بم نووسەوە
پەنجەکانی پیاوێک
جوانتر لەو ژنانەیی
پیاویان فێری ئیرەیی کرد و
خدریان بەبەردە نوێژەکانی کانیوە نوساد
خۆیان بە عەیارانەوە
بەدرەختێکی ئەرخەوانیەوە هەڵواسی /
بم نووسەوە و
بمکەرە پەنجەی بارانەوە
با گوڵی سپیت بۆ بگرم و
سنەوبەری هاوڕیم
لەدارستانێکی شوشەدا
تەنیا نەبێت ،
ئەڵێ ی هێشتا من ناناسیت <؟ .
لقێکم لە درەختی خەفەت
سەرمایەکم بێ پاڵتۆ
بەفرێکم سنوری مرۆڤاتەتی
ئەلکێنم بەیەکەوە
خەونێکم لە حەوشەکانی ماڵەکانەوە
بەدەم بەلوعەی کۆڵانەکانەوە لەدەمی تۆوە
ئەگەڕێمەوە بۆ ژیان ،
بمنوسەوە
ئەی جوانترین چەمی بەهار
ئەی ئاسمانی ئەو ،
حەوسەڵەم نەماوە بەدیار هیوایەکەوە
دانیشم
زڕ وەک مردن
ژیان وەک تۆ
بمنوسەوە
پەنجەکانی پیاوێکی سەرخۆش
کەئەزانم حەوسەڵەت بڕی درۆناکات ،
دەستێکم بۆ بگرەوە
قەرەچ
خۆم ئەزانم بێ هیوام
بەڵام ڕەنگە پەلکەگیایەک
مرۆڤێک بگۆڕیت .
لەم ساتەیدا !
نە بارانێ شک ئەبەم
نەسێبەری لەشم
نە فڕیوم وەک و تۆ
کەچی ئێستاش
هەر ژیاوم ////،،،،،،،…
بمنوسەوە
ئەی ئەو پیاوەیی
قابیلی کوشت و
ژیانی تۆی داوە لە سێدارە
ئەزیزی من
من و تۆ
گومان پەنجەکانی داخ کردوین
ژیان هەڵیواسیوین
بۆ تاقیکردنەوە ،
دیارە من بەگومان
ئارام دەبم و تۆش
ژیان سەرقاڵی کردوی ……
پۆترێتێکی سریالیم بۆ بکێشە و
بە لقیێکی هەتاوەوە هەڵمواسە
شانازی مەنوێنە بەقەدەرتەوە
تۆش بەتنۆکێک ئاو چاوت هەڵهێناوە
بۆ نەهامەتی ،
بمخەناو دێڕێکی نەبیسراوی چەرخی تەواوەوە