
هه‌وا ….. بورهان ئه‌حمه‌د
شمشاله‌كه‌م ده‌سپێرمه په‌نجه‌كانی هه‌وا
هه‌وا خۆی فلووتژه‌نێكی داهێنه‌ره
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌به‌خشمه هه‌وا
هه‌وا خۆی شاعیرێكی به‌هره‌مه‌نده
به‌نێوته‌له‌نه‌بینراوه‌كانی ئه‌ودا
سه‌فه‌ر بۆبێكۆتا ده‌كه‌م
هه‌وا دووباڵی بێڕه‌نگی
ئاوازی نۆته‌كانی خۆیم ده‌داتێ
زمانی بێگرێی خۆیم بۆده‌كاته دیاری
ده‌مخاته كابینه‌ی دڵۆپێكی خۆیه‌وه
بێ مۆڵه‌ت
هه‌موو كون وكه‌له‌به‌رێكی ژیان تاقیده‌كه‌مه‌وه
ئه‌و فێری كردووم
له‌سه‌رابدا نامه‌كان به‌ڕوونی بخوێنمه‌وه
ئه‌وپسووڵه‌ی حه‌ڵاڵكردنی ته‌ماشای مانگی پێبه‌خشیم
له‌شه‌قامه‌كانی تریفه‌دا یه‌ڕووتی
بێئاوڕدانه‌وه له‌ووتاری هیچ نیشتنه‌وه‌یه‌ك
شینبوونی سه‌رفرازی به‌خشییه هه‌موو حه‌رامكراوێك
به‌سه‌رپشتی پاپۆری ئه‌وه‌وه
ده‌گه‌مه دوا نهێنی گه‌ردیله‌كانی خاك
ئاخه‌رین قه‌تره‌ی هاتووچۆی رۆشنایم بۆئاشكرا ده‌بێت
هه‌وا له‌خاڵی پشكنینی گه‌ڵاكانه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه
له‌هیچ خالێكدا
هیچ بوونه‌وه‌رێك بۆی نییه رایبگرێ
له‌ناسنامه‌كه‌یدا نووسراوه
ئه‌و خه‌ڵكی هه‌موو مه‌مله‌كه‌ته‌كانه
میوانی به‌رێزی هه‌موو شوێنێكه
ئای كه‌به‌خته‌وه‌ره هه‌وا…!!!
پاسه‌پۆرتی جێگاكان له‌باخه‌ڵ ئه‌ودایه
له‌گوڵێكه‌وه بۆگوڵێكی تر
ڤیزه ده‌به‌خشێته هه‌ڵاڵه
به‌شوێن پێی هه‌واداده‌رۆم
ده‌ست به‌ناوقه‌دی مایكرۆفۆنی ئه‌وه‌وه گیر ده‌كه‌م
له‌هه‌وادا بۆبه‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌گه‌رێم
وه‌ختێك كۆڵانی عه‌ترم لێده‌گۆڕێت
كاتێك په‌ی به‌خیانه‌تی سییه‌كانم ده‌به‌م
ئیمانم به‌مه‌رحه‌بای به‌یانیانی هه‌ناسه‌كانم له‌قده‌بێت
ئه‌وده‌كه‌م به‌نوێنه‌روو رێنیشانده‌ری خۆم
بانگه‌واز له‌و ده‌كه‌م
په‌نجه‌ره‌كانی شه‌ماڵم بۆبخاته سه‌رپشت
چه‌ندكامه‌رانه هه‌وا….!!
له‌كووچه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌گه‌ینه حزووری گوڵ
له‌شه‌ونخوونی ئه‌وه‌وه نه‌سیم سپێدان
ده‌ست به‌قژی دره‌ختا ده‌هێنی
مه‌مكه قووته‌كانی باخچه ده‌گرێت و
ڕوومه‌ته گه‌شه‌كانی خونچه ماچده‌كات
چه‌ند كامه‌رانه هه‌وا…!!
له‌قافڵه‌ی ئه‌وه‌وه بۆن خوێنی ئاوونگاوی
یه‌كه‌مین شه‌هید به‌رهه‌ستی ژن وژیان كه‌وت
له‌كاروانسه‌رای ئه‌وه‌وه
دركمان به‌یه‌كه‌م خیانه‌ت كرد
له رادێوی ئه‌وه‌وه
ده‌نگ و باسی یه‌كه‌م عاشقمان گوێلێبوو
هه‌واڵی یه‌كه‌م به‌زیومان زانی
له میدیای ئه‌وه‌وه
دژی مه‌رگی ماسییه‌كان جه‌نگاین
به‌شداری هه‌ڵمه‌تی ڕۆشناییمان كرد
چه‌ند كامه‌رانه هه‌وا ….!!!!
له بێ‌سیمی ئه‌وه‌وه
نهێنی ده‌ریامان پێگه‌یشت
له كه‌ناڵی ئه‌وه‌وه
خشپه‌ی گۆرانییه‌كانی گه‌ڵا ده‌بیستین
هه‌واڵی گوڵاڵه و نێرگز
ده‌گه‌نه ئه‌وپه‌ری دونیا
گمه‌ی كۆترمان خوێنده‌وه
ده‌نگی بولبولمان پێ ته‌فسیر كرا
له به‌رده‌م قودره‌تی هه‌وادا
وای كه ده‌سته‌كانم كورته …..!!
له به‌رده‌م ده‌ستبڵاوی
به‌خشینه‌كانی ئه‌ودا
وای كه حیره‌تم گه‌وره‌یه …..!!
ئاخ كه شیعرم ده‌ستی ناگاته
گه‌ردن و پرچ و گۆنای یار
حه‌سوودی به‌هه‌وا ده‌به‌م
له‌سه‌ر چڵی دار هه‌نارێكدا
نۆته بۆ په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كانی
دوو پاساری داده‌نێ
ئیره‌یی به‌هه‌وا ده‌به‌م
به‌شداری ئاهه‌نگی عاشقانه‌ی دوو بولبول ده‌كات
به‌خیلیم به رفتاره‌كانی دێ
ده‌ستی له له‌رانه‌وه‌ی گه‌نده‌مووی لامل و
گواستنه‌وه‌ی نامه‌كاندا هه‌یه
ئای كه به‌خته‌وه‌ره هه‌وا ..!!
وای كه كامه‌رانه هه‌وا ..!!
ئای …… وای …..
بورهان ئه‌حمه‌د
Burhanahmad57@yahoo.com