Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
گفتووگۆ له‌گه‌ڵ شانۆ کار: سابیر عه‌بدوڵڵا جه‌راح

گفتووگۆ له‌گه‌ڵ شانۆ کار: سابیر عه‌بدوڵڵا جه‌راح

Closed
by April 15, 2011 شانۆ

شانۆکار سابیر عه‌بدوڵا جه‌راح: هاندانی سه‌ره‌کیم بۆ شانۆ هونه‌رمه‌ند عێراقی کۆچ کردوو (جه‌عفه‌رسعدی) بوو

     
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌مانێك کاری‌ هونه‌رکاریان ده‌کرد له‌لایه‌ن هه‌ندێ جه‌ماوه‌ر به‌ر تان توانجیان ده‌که‌وتن چونکه‌ هۆشیاری گه‌ل ئه‌و کات وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان کۆڵیان نه‌دا هه‌ر به‌رده‌وام بوون یه‌کێك له‌مانه‌ شانۆکار(سابیر عه‌بدوڵا جه‌راح)ه‌ بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان کرده‌وه‌:

پ: چۆن بوو بواری هونه‌ری شانۆت هه‌ڵبژارد؟

وه‌: ئه‌و کاته‌ی قوتابی بووم له‌ خانه‌ی مامۆستایان له‌ ساڵی 1953 له شاری به‌غدا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی کۆچکردوو( جه‌عفه‌ر سعدی) مامۆستای شانۆمان بوو زۆری هانی ده‌دام و پشتگیری ده‌کرده‌م بۆیه‌ به‌شداری زۆربه‌ی چالاکیه‌کانم ده‌کرده‌ وه‌کو شانۆگه‌ری(حوکمی قه‌ره‌قۆش) که‌له‌گه‌ڵ مامۆستا(جه‌لال ئه‌حه‌مه‌د حه‌وێزی) نواندکه‌مان کرد من رۆڵی سه‌ره‌کیم هه‌بوو، له‌ ساڵی 1953 شانۆگه‌ری(زانا) مان نمایش کر به‌سه‌په‌رشتی هونه‌رمه‌ند جه‌عفه‌ر سعدی .
 پاشان له‌ شاری رواندز له‌ ساڵی 1958 شانۆگاری(زاناو ئاشتی) پێشکه‌ش کرد، که‌ وه‌کو ده‌ر‌هێنه‌روئه‌کته‌ر به‌شدار بووم، له‌ ساڵی 1961شانۆگه‌ری(ئه‌مره‌که‌ی به‌گه‌م) له‌ نوسینی نوسه‌رو هونه‌رمه‌ند(یوسف ئه‌لعانی ) بوو له‌ شاری کۆیه‌ نمایش کرد من رۆڵی سه‌رکیم هه‌بوو ئه‌نجا شانۆگه‌ری (القاتلون) وه‌له‌ساڵی 1973 شانۆگه‌ری(المیثاق) له‌ به‌غدا نمایش کرد که‌ له‌نووسینی خۆم.

پ: به‌رێزتان له‌ ساڵی 1958  وه‌کو مامۆستا گواسترایه‌وه‌ شاری
رواندز تاچه‌ند توانیت په‌ره ‌به‌‌ شانۆ بده‌یت له‌وشاره‌؟

وه‌: به‌هۆی بوونی که‌سێکی وه‌ك(فوزی جه‌میل سائیب) که ئه‌و کات‌ قائیمقامی شاری راوندز بوو، به‌راده‌یه‌کی زۆر هاوکارمان بوو حه‌زیشی له‌ هونه‌ر بوو له‌هه‌مان کاتیشدا به‌رێز (حه‌سیب ره‌سول ناجی) له‌گه‌ڵمان له‌وشاره‌ مامۆستا بوو نابێ رۆڵی قوتابیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌( شێرکۆ سه‌عید، زرار ئاغا، ئیبراهیم واحید….) له‌بیربکه‌ین بۆیه‌ بیرمان له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ شانۆیه‌ك دورست بکه‌ین به‌هاوکاری قائیمقام له‌ قوتابخانه‌ی(پاشای گه‌وره‌ ) شانۆمان دورست کرد له‌ساڵی 1958 شانۆگه‌ری(زاناو ئاشتی)مان نمایش کرد ، ئه‌نجا ئۆپه‌رێتێکی شیعری که‌ له‌نوسینی(عه‌بدوره‌زاق بیمار) بوو نمایش کرا.

پ: رۆڵی ئافره‌ت له‌ شانۆ له‌م ‌سه‌رده‌مه‌دا له‌شاری رواندز چۆن بوو؟

وه‌: راسته‌ تیرو توانج زۆر بوو به‌ڵام هه‌ندێ بنماڵه‌ی ئه‌م شاره‌ کاریگه‌ری باشیان هه‌بوو به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی(شێخ سلێمان) زۆر هاوکار بوون به‌هه‌مان شێوه‌ش مامۆستایان(شوکریه‌، پاکیزه‌خان، زکیه‌خان، دایکی کوردستان …) له‌ زۆربه‌ی کاره‌شانۆییه‌کان هاوکارمان بوون.

پ: بینه‌ری شانۆ له‌سه‌رده‌مه‌دا چۆن بوو؟

وه‌: بێگومان شانۆگه‌ریه‌کان له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگه‌کان نمایش ده‌کرا جه‌ماوه‌رێکی زۆری ئه‌م شاره‌ له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز ئاماده‌ ده‌بوون به‌راده‌یه‌ك کاتێ میوانان له‌ شاره‌کانی ‌به‌غداو به‌سڕا بۆگه‌شت و گوزار ده‌هاتنه‌ ئه‌م شاره‌ له‌هه‌مان کاتیشدا ئاماده‌ی نمایشه‌کان ده‌بوون.
   
           

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.