دیمانه له‌گه‌ڵ چیرۆک‌نووس حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
ئاویه‌ر: ئێوه به‌رله ڕاپه‌ڕین چیرۆکتان نووسیوه. ئێستایش به‌رده‌وامن. داخۆ له‌م ماوه‌یه‌دا چ گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ردا هاتووه. یان ئێوه چۆنی ده‌بینن؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: به‌ر له راپه‌ڕین، نووسه‌ر به دڵی پڕله هیواوه ده‌ژیا. هیوای به‌و چیایه هه‌بوو. ڕووناکییه‌ک له‌ودیو که‌له‌وه دیاربوو، پرشنگی له شاره‌وه ده‌بینرا. نووسه‌ر به‌ته‌مابوو دره‌نگ یان زوو، ئه‌و ڕووناکییه بگاته شار. وڵات ڕۆشنبکاته‌وه. به مانای وشه شۆڕش بێت. گۆڕانکاری بخاته‌وه. ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه له قۆناغی پاشکۆیه‌تی و دواکه‌وتوویی بگوێزێته‌وه بۆ قۆناغێکی باشتر و پێشکه‌وتووتر. ئه‌م هیوایه داینامۆیه‌ک، هانده‌رێک بوو. بۆیه چیرۆکی به‌ر له ڕاپه‌ڕین به‌رگری بوو.. یان هه‌رنه‌بێت به‌ڕاستی گوزارشتی له ئاواتی خه‌ڵک ده‌کرد. دیاره هه‌بوون به‌کاڵه و پێتاوه‌وه له خزمه‌تی دوژمن‌دا بوون. به‌ڵام ئه‌وانه به‌ژماره که‌م بوون. لای جه‌ماوه‌ریش قێزه‌ون بوون.
کاتێک ئه‌و ڕووناکییه گه‌یشته شار، ده‌رکه‌وت تروسکایی چرای دزه. به‌جدی که‌وتنه ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه شه‌ریفه‌کان.. به‌جدی که‌وتنه پشی پشیکردن بۆ دۆڕاوه‌کان. ئیدی قه‌ڵه‌مه به‌تواناو شه‌ریفه‌کان هه‌ندێکیان تووشی نائومێدی بوون و هه‌ندێک ناچار بوون به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ بکه‌ن. ئه‌و ژماره که‌مه‌یش که لێره ماوه‌ن، بێ ده‌سه‌ڵاتن و له‌ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌دان. به‌ڵام هێشتا به‌پێوه خۆیان ڕاگرتووه. نه‌دۆڕاون. واته نه‌بوونه‌ته نووسه‌ری ده‌ربار. ئه‌وانه ئه‌گه‌رچی ڕۆشنایی ڕاگه‌یاندنیان له‌سه‌ر کزه، یان هه‌ر ڕۆشنایییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ده‌نووسن. به بڕشت ده‌نووسن. له‌لای خه‌ڵک خۆشه‌ویستن و نووسه‌ری کوردن.
دیاره ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌ن و به‌پێوه‌ن و هێشتا چکیان نه‌کردووه، به ژماره که‌من. ئه‌مه له هه‌موو دنیادا وه‌هایه. که باسی چیرۆکی عه‌ربی کرا، هه‌ر ده‌توانی ناوی ده پانزه که‌س بهێنی، ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌ب (250) ملیۆنن.
پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی پێی ده‌وترا (شۆڕش)، پرزه‌ی زۆر که‌سی بڕیوه. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له دووره‌وه گوێیان گرتبوو. ((ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه)) ئه‌وانه ئێستا هه‌ست به نائومێدی ده‌که‌ن. نووسه‌ری نا‌ئومێد ناتوانێ به‌رهه‌می به‌هیز به‌ده‌سته‌وه بدات. جگه له‌وه‌ی هه‌ر سه‌رده‌مه‌و ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک، به زمانێک گوزارشتی لێبکرێت. هه‌یه تاکو نهۆ ئه‌و شێوه‌یه، یان ئه‌و زمانه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. بۆیه ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه جه‌نجاڵه‌دا ڕێبکات. هه‌ر زه‌مانیک پیاوی خۆی هه‌یه. یه‌ک له باری سیاسییه‌کانیش هه‌ر وه‌هایه. له پێچکردنه‌وه‌ی میژووییدا زۆر سیاسی ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان ئاواده‌بێت. هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌زموونێکی تاڵی نوێیه. سه‌نگی محه‌کیشه. به‌تواناو بێ توانا لێک جوداده‌کاته‌وه. به‌گشتی چیرۆکی ئێستای کورد، هیچی له ده‌رودراوسێ که‌متر نییه و شایانی ئه‌وه‌یه بۆ زمانه زیندووه‌کان وه‌ربگێڕدرێت.
ئاویه‌ر: ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 گۆڕانکاریی زۆری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه چی بوون، که بۆ نووسه‌ری کوردی ده‌سته‌به‌ر کرد؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕینی به‌رپاکرد. ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 جه‌ماوه‌ریی بوو. له شاره‌وه چوو بۆ لادێ. لانیکه‌م ئاگاداربووم، له‌گه‌ڕه‌کی خۆمان چۆن ده‌ستیپێکرد. کاتێک پێشمه‌رگه به‌ترس و له‌رزه‌وه، به ته‌په ته‌پ گه‌یشتنه شار، کوڕانی شار دوا پێگه‌ی دوژمنیان ڕاماڵیبوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره (عه‌فه‌وی) کاریان ده‌کرد. یه‌کێتیی فیکرییان نه‌بوو. سه‌رکردایه‌تییه‌کی ئاشکراو به‌توانایان نه‌بوو، حیزبه ته‌قلیدییه‌کان توانییان به‌ڕه‌که له‌ژێر پێیان ده‌ربێنن. به‌م شێوه‌یه ڕاپه‌ڕین دزرا. به‌ده‌ستپێکردنی ڕه‌وه‌که. ئیدی ڕاپه‌ڕین به‌ته‌واوی دووچاری شکست هات. دیاره ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک به‌رده‌وام بوایه، نه‌ک هه‌ر بۆ نووسه‌ران، به‌ڵکو بۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ر ده‌بووه مایه‌ی خێر. دوای شکستی ڕاپه‌ڕین و باڵاده‌ستبوونی میلیشیا، وه‌زعی نووسه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات:
یه‌که‌م: هه‌ندێکیان یان له‌برسا، یان له ترسا، خزاونه‌ته نێو ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کانه‌وه.
دووه‌م: هه‌ندێک بنه‌و بارگه‌یان پێچایه‌وه و ڕووه‌و هه‌نده‌ران ڕه‌ویان کرد. له‌وێ له ئه‌لفه‌وه ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه. ژماره‌یه‌ک قه‌ڵه‌می به‌توانایان تێدایه، کاری گه‌وره‌یان له‌ده‌ست بێت.
سێیه‌م: هه‌ندێک بێ پشتوپه‌نا به‌تای قه‌ڵه‌مێک به‌ره‌نگارن.
ئه‌م ره‌وشه نوێیه نووسه‌رانی په‌رتوبڵاوکرده‌وه. کردنی به ئاردی نێو دڕک و له‌نموودی که‌مکردنه‌وه.
ئاویه‌ر: چۆن سه‌یری ڕه‌وی ڕووناکبیران به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌که‌ی؟ بۆ ڕه‌وده‌که‌ن؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: له بارودۆخی وه‌هادا، واته له بارودۆخی جه‌نگی ناوخۆدا، نووسه‌ران له هه‌مووان زیاتر زیانیان لێ ده‌که‌وێ. نامه‌خانه‌یه‌کی یه‌ک ملیۆن کتێبی به‌فیشه‌کێکی گڕدار دسووتێ. که جه‌نگ به‌رپابوو، عه‌قڵانییه‌ت ده‌دۆڕێ، مه‌عریفه ڕه‌واجی نامێنێ. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ناوخۆدا، نووسه‌ر سێ ڕێگه‌ی له‌به‌ره:
1. ده‌توانێ بێده‌نگ بێت و قه‌ڵه‌م دابنێت.. نووسه‌ریش که له‌به‌رهه‌مهێنان که‌وت مانای وایه مردووه.
2. خۆی بکات به حیزبێکدا. ئه‌مه‌یش مانای وایه، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداره. بگره به‌و حیسابه‌ی ئه‌و که‌سێکی هوشیاره، مێژوو حیسابی تاوانباری جه‌نگی بۆ ده‌کات. به‌لای منه‌وه نووسه‌ری حیزبی (جه‌ستابۆ)یه.
3. جانتاکه‌ی به‌کۆڵدا بدات و وڵات به‌جێبێڵێ. پێموایه ئه‌م کاره‌ی دوایی، له دوانه‌که‌ی دی ئه‌هوه‌نتره. چونکه ده‌کرێ له‌وێ، دور له ترس و دڵه‌ڕاوکێ، ده‌ست به‌کاری خۆی بکاته‌وه. به‌مه‌رجێک هه‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت. خۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی لێره به‌رپایه، ڕه‌وا نییه، هه‌تا نووسه‌ر به‌شداریی تێدابکات.
ئاویه‌ر: ئایا مامۆستایه‌تی و ئه‌ده‌ب ده‌کرێ پێکه‌وه گرێبدرێن؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: مامۆستایه‌تی پیشه‌یه‌کی شه‌ریفه. سه‌یر له‌وه‌دایه، له کوردستانی عێراق، به سێ مامۆستا مووچه‌ی پۆلیسێکی نه‌خوێنده‌وار وه‌رده‌گرن. واته، سێ ده‌رچووی په‌یمانگه، یان کۆلیج یه‌کسانن به نه‌خوێنده‌وارێک!! به‌هه‌ر حاڵ.. ده‌رسوتنه‌وه بۆخۆی پرۆسێسێکه بواری داهێنانی تێدایه. گه‌لێک له نووسه‌رانی ناوچه‌که‌و کورد مامۆستا بوونه. ئێ لای ئێمه‌یش که‌س ناتوانێ له‌سه‌ر نووسین بژی. بۆیه هه‌ر ده‌بێ بۆ بژێویی خۆی کارێک بگرێته‌ده‌ست. له‌و حاڵه‌یشدا کاره‌که ده‌بێته پیشه‌ی سه‌ره‌کی و نووسینیش ده‌بێته (ئۆڤه‌رتایم).
لایه‌نی چاکه‌ی مامۆستایه‌تی له‌وه‌دایه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوارۆژدا ده‌که‌م. ئه‌و منداڵانه نه‌وه‌ی دواڕۆژن. مرۆڤی زیندوون، نه‌ک ته‌خته و وایه‌ر و مه‌شین. به‌چاوی خۆم ده‌یانبینم. هه‌ر چیرۆکێکی منداڵانیش، به‌رله هه‌ر که‌س، بۆ قوتابییه‌کانمی ده‌گێڕمه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌په‌رۆشه‌وه گوێیان لێگرتم و کاری تێکردن، ئه‌مجا بڵاویده‌که‌مه‌وه.. واته قوتابخانه وه‌ک تاقیگه‌یه‌ک وایه بۆم.
ئاویه‌ر: ده‌کرێ باسی کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی فارسی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی بکه‌ی؟ ئه‌گه‌ر هه‌بێ؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: له‌نێو هه‌ر گه‌لێکدا، ئه‌گه‌ر نووسه‌ری گه‌وره هه‌ڵبکه‌وێ، ئه‌وا جگه له خۆدی ئه‌و گه‌له، کارده‌کاته سه‌ر ئه‌ده‌بی ده‌وروپشتی. ئه‌مه له هه‌موو دنیادا وه‌هایه. وه‌ک کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی ڕووسی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان.. له ناو ئه‌ده‌بی فارسی‌دا، به‌رده‌وام نووسه‌ری گه‌وره گه‌وره هه‌ڵکه‌وتوون. ئێستا دیارترینیان (مه‌حموودی ده‌وڵه‌ت ئابادی) و (ئه‌حمه‌دی شام‌و)ن .. سینه‌مای ئێرانییش ئێستا له هه‌موو کاتێک پرشنگدارتره. به‌ڵێ به‌رده‌وام، فروغ فرخزاد، سهراب سپهری، صادق هیدایه‌ت.. کاریگه‌رییان له‌سه‌ر نووسه‌ر و لاوه‌کانی کوردستانی باشوور زۆره. هه‌ن به ده‌ستکارییه‌کی که‌مه‌وه شیعره‌کانیان ده‌نووسنه‌وه و ناوی خۆیانی لێده‌ده‌ن. جگه‌له‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه گورج و زۆره‌ی ئه‌ده‌بی دنیا بۆ سه‌ر زمانی فارسی، ئه‌وا زمانی فارسی بووه‌ته په‌نجه‌ره‌یه‌ک و ئه‌ده‌بی جیهانی لێوه ده‌بینین.
ئاویه‌ر: کورد سینه‌مای هه‌یه؟ ئه‌ی ئێوه ده‌ورتان له سینه‌مای کوردی‌دا چییه؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: کورد سینه‌مای نییه. (زۆر میلله‌ت هه‌ن خاوه‌نی کیانی خۆیانن و که‌چی سینه‌ماشیان نییه) ته‌نانه‌ت یه‌ک کامێرای سینه‌ماییش له کوردستانی باشووردا نییه. ئیدی چۆن ده‌کرێ زاراوه‌ی (سینه‌مای کوردی) بسه‌لمێنین؟ به‌ش به‌حاڵی خۆم، که‌سێک شکنابه‌م بتوانێ ماکیاجی سینه‌مایی بکات، که جیاوازه له‌هی شانۆ. بۆ فیلمی (نێرگز)، له به‌غداوه (صدیقة محمد أمین)مان هێنا تاکو ماکیاجی ئه‌کته‌ره‌کان بکات.
کورد چه‌ند فیلمێکی هه‌یه، چاک و خراپ و مامناوه‌ندی، که به‌توانا و هیمه‌تی تاک، یان چه‌ند که‌سێک هاتوونه‌ته به‌رهه‌م. چونکه له‌لای ئێمه (کۆمپانیای سینه‌ما) نییه.. هه‌ندێک له فیلمه‌کان سینه‌مایی نین. چونکه به کامێرای ڤیدیۆ گیراون. ئه‌وانه هه‌وڵن و سه‌ره‌تان. هه‌نگاوی به‌رایین له ڕێگای سینه‌مادا.
به‌ر له گشت شت، پێویسته هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما، که له‌بنه‌ڕه‌تدا هونه‌رمه‌ندی شانۆن، کارێک بکه‌ن، سینه‌ما له‌لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست بکه‌ن. چونکه کورد سینه‌ما به هونه‌رێکی دزێو ده‌زانێ. ((ده‌تکه‌م به فیلم.. کردی به سینه‌ما.. ده‌ڵێی منداڵی به‌رسینه‌ماکه‌یه…هتد)) دیاره ئه‌م ڕوانینه چه‌وته، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، سینه‌ماکان به‌زۆری فیلمی سێکسی و کاراتێ و شه‌ڕی بێهووده‌یان پیشانی خه‌ڵکه‌که داوه. فیلمی ڕووخێنه‌ر نه‌ک بنیاتنه‌ر.
به‌ڵێ چیرۆکی فیلمی (نێرگز)م نووسیوه، که فیلمێکی سینه‌مایی 35 میلیمه‌تریی کوردییه، له‌گه‌ڵ چیرۆک و سیناریۆی ((بازنه‌ی ته‌نیایی))، که درامایه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنییه، به‌کامێرای ڤیدیۆ وێنه‌گیراوه.
سینه‌مای کوردی ناتوانێ به‌م زووانه بکه‌وێته سه‌ر پێی خۆی. سه‌رمایه‌ی پێویسته. سینه‌ما وه‌ک چۆن هونه‌ره، پیشه‌سازیشه. له‌نێوان پیشه‌سازییه قورسه‌کاندا به‌پله‌ی بیسته‌م دێت. ده‌بێ حیسابی سوود و زیانی بۆ بکه‌یت، ئه‌وجا ده‌ستی بده‌یتێ. فیلمی کوردی بێ بازاڕه و ناتوانێ پشت به سینه‌ماکانی کوردستان ببه‌ستێ. چونکه به‌سه‌رانسه‌ری کوردستان هینده‌ی شاری (ته‌هران) یان (به‌غداد)، بگره هینده‌ی شاری (موصل)یشی سینه‌ما تێدا نییه. ئیدی چۆن فیلم قازانج ده‌کات؟
ئاویه‌ر: ئه‌ده‌بی زارۆکان که‌م به‌رهه‌مه، بێپێزه، هۆی چییه؟ له‌م بواره‌دا چالاکیتان هه‌یه؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: به‌ڵێ به‌رهه‌می بۆ منداڵ نووسراومان که‌مه. ئه‌وه‌ی هه‌یه کرچ و کاڵه. هه‌ندێک وا ده‌زانن بۆ منداڵ نووسین ئاسانه. له کاتێکدا هه‌تا بڵێی کارێکی زه‌حمه‌ته. لێپرسینه‌وه‌ی تێدایه. چونکه ئه‌و ئه‌ده‌به کار له منداڵ ده‌کات، که مێشکی په‌ڕه کاغه‌زێکی سپییه. بۆیه نووسه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی دنیا، دوای ئه‌زموون و عومرێکی درێژ، ئه‌مجا زاتیان کردووه بۆ زارۆکان بنووسن. وام پێ چاکه، ئه‌ده‌بی منداڵ، به‌رله چاپکردنی، پیشانی پسپۆڕی په‌روه‌رده بدرێ، نه‌بادا زیان به زارۆکان بگه‌یێنێ، به‌ڵێ کۆمه‌ڵه چیرۆکێکی منداڵانم هه‌یه، به‌ناوی (باپیره کوردۆ)وه. ساڵی 1992، له سوێد چاپکراوه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی که‌می لێ گه‌یشته‌وه نیشتمان، سوود و ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
ئاویه‌ر: کێ ڕووناکبیره؟ هه‌زاران هه‌ن خۆیان به ڕووناکبیر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ده‌کرێ ئێوه پێناسه‌یه‌کی بکه‌ن؟
محه‌مه‌د فه‌ریق : به‌ده‌یان پێناسه بۆ ڕۆشنبیر هه‌یه.. به‌باشی نازانم ڕیزیان بکه‌م.. هه‌ر چۆنێ بێ. ڕووناکبیر ڕۆحی زیندووی میلله‌ته. نماینده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌تی.. هه‌ندێک جاران له‌سه‌رو یاساوه‌یه، وه‌ک کاتی خۆی سه‌رۆکی فرانسه به سارته‌ری ڕه‌وابینی... خه‌ڵک گوێی لێده‌گرن. پرس و ڕای پێده‌که‌ن.. ڕووناکبیر ڕای ئازادانه‌ی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ڵایساوه‌کان هه‌یه. به عه‌قڵی خۆی بیرده‌کاته‌وه. پاشکۆیه‌تی قه‌بووڵ ناکات و پێشه‌نگه. زرنگ و زیتیی هه‌ر میلله‌تێک به ژماره‌ی ڕووناکبیره‌کانیدا به‌دیارده‌که‌وێت. ڕووناکبیر به‌و که‌سه ده‌ڵێن،، که (إضافه) ده‌کات. کاتێک مێژوونووسێک به‌ڕووناکبیر حیساب ده‌کرێت، که شتی نوێ بخاته سه‌ر مێژووی میلله‌ته‌که‌ی. وه‌ک جه‌نابی که‌ماڵ مه‌زهه‌ر.. ڕووناکبیر هه‌ندێک جاران سنوور ده‌به‌زێنێت و کار له ده‌رودراوسێ ده‌کات. وه‌ک سارته‌ر… ڕووناک‌بیری گه‌وره ده‌بێته خاوه‌نفیکر. (مفکر) یان فه‌یله‌سووف.. ڕووناکبیر بۆ داکۆکی له خه‌ڵک و مه‌سه‌له ڕه‌واکان، له کتێبخانه‌که‌ی دێته‌ده‌ر و ئیمزا کۆده‌کاته‌وه. ده‌ستی ناڕه‌زایی به‌رزده‌کاته‌وه. له خۆپیشانداندا به‌شداری ده‌کات.. ڕووناکبیر به یه‌ک ڕشته‌وه خۆی نابه‌ستێته‌وه، له چه‌ند بوارێک‌دا داهێنه‌ره.. هه‌ن زۆر ده‌خوێننه‌وه و له ماڵه‌کانیاندا هه‌زاران کتێبیان هه‌یه، که‌چی وتارێکیان پێ نانووسرێت. ئه‌مانه (نامه‌خانه‌ی گه‌ڕۆکن). که باس له ڕووناک‌بیری کرا، مانای وایه (تاریکبین)یش هه‌یه. بۆیه ڕووناکبیریی له جه‌نگێکی به‌رده‌وامدایه له‌دژی تاریکی و هێزی تاریکی. به‌رده‌وام ڕووی له ئاینده‌یه. ئێستای کردووه به‌پردێک، بۆ گرێدانی ڕابوردوو به ئاینده‌وه. پێشکه‌وتنی گه‌لان به‌ژماره‌ی زانا‌و ڕووناکبیره‌کانیدا دیاره، نه‌ک به‌ژماره‌ی ژه‌نه‌راڵه‌کانیان، یان ژماره‌ی هێزی میلیشیایان.
ڕووناکبیر له کۆمه‌ڵدا ئاوڕوونکه‌ره‌یه. ڕووناکبیریی به شه‌هاده نییه. ئای، کوردستانی باشوور چه‌ند خاوه‌ن ماجستێر و دوکتۆرای کۆڵه‌واری تێدایه! مرۆڤی زیره‌ک به خۆپێگه‌یاندن و به به‌شوێنداچوون ده‌بێته ڕووناکبیر. له لایه‌کی دیکه‌وه ڕووناکبیریی یه‌کسانه به‌شارستانه‌ت. ڕووناکبیریی ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریی چۆنیه‌تی (نوعي) به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وا ده‌بێته کارگه و ته‌کنۆلۆجیا.. که‌واته هه‌رکه‌سێ هات و وتی من ڕووناکبیرم بڕوا مه‌که!
ئاویه‌ر: مامۆستا محه‌مه‌د چۆن خۆی به خوێنه‌رانی ئاویه‌ر ده‌ناسێنێ؟
محه‌مه‌د فه‌ریق: محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن. به پیشه مامۆستای سه‌ره‌تایییه. خه‌ڵکی قه‌ره‌داخه و که‌چی نانووسێت قه‌ره‌داخی. چونکه باوه‌ڕی به ناوچه‌گه‌ریی و تیره‌گه‌ریی نییه. بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌نووسێ نه‌ک ته‌نیا بۆ قه‌ره‌داخ. ساڵای 1971 یه‌که‌م چیرۆکی له گۆڤاری برایه‌تی، ژماره چواردا به‌ناوی (خاڵه شاسواری قاره‌مان) بڵاوکرده‌وه. پێنج کۆمه‌ڵه چیرۆکی چاپکراوی هه‌یه. 1. سێبه‌ری ئه‌سپه‌شێ 2. ڕستێک زه‌نگیانه‌ی ئاوی 3. په‌ریخان 4. دووربین 5. باپیره‌کوردۆ (منداڵان)
پێنج شانۆگه‌ریی له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕاوه:
به‌له‌می ئه‌فسووناوی، لاوشه
شازاده‌ی دزێو، ک. م. ڤالۆ
مه‌لی ئاوات، قاسم محمد
گه‌شته‌که‌ی حه‌سه‌ن، محمد الغزي
دوژمنی گه‌ل، هێنریک ئیبسن
یه‌که‌میان بووه به فیلم و پێنجه‌میان چاپکراوه.. دوو کاری سینه‌مایی هه‌یه. پێشتر باسمکردن. نامیلکه‌یه‌کی له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کار هه‌یه به‌ناوی (هونه‌ر و مه‌سه‌له‌کانی سه‌رده‌م). دوو کتێبی هه‌یه، پرۆگرامی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌وارین، به ناوه‌کانی (مین و ژیان… دارا و نه‌سرین) دووه‌میانی له کرمانجیی باکووره‌وه گۆڕیوه.. دوا کتێبی چاپکراوی (مه‌مله‌که‌تی ماسی )یه، که (30) حیکایه‌تی فۆلکلۆریی بڵاونه‌کراوه‌ن، له زاری کۆنه‌ساڵانی کورده‌واریی بیستوون، له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی حیکایه‌ته‌کان.. له‌گه‌ڵ ده‌یان وتاری هه‌مه‌ڕه‌نگ، له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا. له (ڕاپه‌ڕین) دا به(سه‌رۆکی لقی سلێمانی، یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد) هه‌ڵیانبژارد. له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌رهه‌می له جاران زیاتره. ئێستا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای (سه‌نته‌ری دایه‌لۆگی ڕۆشنبیریی کورد)ه.. سه‌ربه هیچ لایه‌نێکی سیاسی نییه.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی (ئاویه‌ر)، ژماره‌ی بیسته‌م، شه‌ممه،(4)ی ڕێبه‌ندان،