ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌مان و منداڵه‌كه‌ی (نه‌دی و بدی) !…. فریاد هیرانی
له هه‌موو قۆناغه‌كانی سه‌رده‌می شاخ یا با بڵێین سه‌رده‌مه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری هه‌موو ململانێكان له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌رێگه‌ی چه‌ك و توند وتیژیهوه كراوه، كامه حزب خۆی زۆر پێ پێشكه‌وتوخواز و دیموكراتخواز بووه، كه گروپێك یان جه‌ماعه‌تێك له ناویدا بیر و ڕای جیاوازی هه‌بووه، ئه‌م جیاوازییه بۆته مایه‌ی خوێن رشتن و ماڵوێرانی، مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان چه‌نده ناز و شانازی به سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ریه‌كانی ده‌كا، به قه‌د ئه‌وه‌ش پڕیه‌تی له یه‌كتر كوشتن و یه‌كتر قهبوڵنهكردن.
له دوای راپه‌ڕینیشه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر و به‌شێكی زۆری ئه‌م قۆناغه هه‌ر به شه‌ڕی براكوژی كاته‌كه به فیڕۆ چوو، كه ده‌كرا له‌م بیست ساڵه‌دا به پێچه‌وانه‌وه بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش كه‌لتور و عه‌قلیه‌تی شاخ و یه‌كتر قهبوڵنهكردن زاڵ بووه، ده‌بوو ئه‌و رووداوانه رووبده‌ن و باجه‌كه‌شی بدرێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ورده ورده هه‌ست ده‌كرا وا خه‌ریكه ئۆپۆزسیۆنێك په‌یدا ئه‌بێت رۆڵی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له مه‌یدانی سیاسی‌دا بگێڕێت، سه‌ره‌تا له راگه‌یاندن و میدیای ئه‌هلی و ئازاده‌وه ده‌ستی پێكرد، پاشان وای لێهات قه‌واره‌ی سیاسیش دروست بوو و به‌شداری ههڵبژاردنهكانیشی كرد. پێش خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا وای لێ هاتبوو له هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان ئه‌بوو به عاده‌ت و كه‌لتوور، به‌ڵام ئێستا بۆ خه‌ریكه به ئاقارێكی تردا ئه‌ڕوات؟ ئه‌مه پرسیارێكه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و لێره‌دا ئه‌كرێت به دوو خاڵ وه‌ڵام بدرێته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ندێ له سه‌ركرده كۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئێستاش به عه‌قڵی شاخ و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بیرئه‌كه‌نه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌ڵێ 🙁 ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌م به جارێك تێكنهشكێنم ئه‌وا من دۆڕاوم) له دونیای سیاسه‌تكردن و ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نی ئێستاش ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه نه‌ك ناچێته‌سه‌ر به‌ڵكو سیما و ناوه‌ڕۆكی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌شێوێنێت، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌شمان رۆژانه داواكاری زیاتر و زمانی (بێ قه‌ید و شه‌رت) و ئیلحاح كردن له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ كه به‌راستی ئه‌گه‌ر داواكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ئه‌و خاڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئیلحاحی له‌سه‌ر ده‌كا له پێناوی خه‌ڵك نیه، بۆ نمونه‌ش پێداگرتن له‌سه‌ر لادانی سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته، جا كه داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ كرا (عه‌مر یان زه‌ید) سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت، بۆ خه‌ڵك هیچ جیاوازییه‌كی نیه، به‌ڵام بۆ بیركردنه‌وه‌ی كلاسیكی و كۆنی هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌وه وایه هیچی نه‌كردبێ مادام ته‌خت و تاراجی تێك نه‌شكاندووه! ئه‌مه‌ش به داخه‌وه ئه‌بێته مایه‌ی شێواندنی داواكارییه‌كانی شه‌قام و شێواندنی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه هێمنه‌ی كه ئه‌مانه‌وێ به‌رده‌وام چاودێرێكی چالاك بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه.
دووه‌م: ئۆپۆزسیۆن و داواكاری خه‌ڵك و داواكاری ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌و، سێ شتی له یه‌كتر جیاوازن، ئۆپۆزسیۆن داواكاری سیاسی هه‌یه، هه‌قێكی شه‌رعی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات بگاته ده‌سه‌ڵات و به‌رنامه‌ی خۆی جێ به‌جێ بكات و هه‌قی خۆشیه‌تی سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بێت، چونكه ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته وای كردووه ناڕه‌زایی خه‌ڵك هه‌بێت، جیاوازییه‌كه‌ی داواكاری خه‌ڵك داواكاری خزمه‌تگوزاری و عه‌داله‌ت و نه‌مانی مه‌حسوبیه‌ت و ..هتد ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌چێته خانه‌ی خزمه‌تگوزاری، هه‌رچی داواكاری ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وه (كه من نایخه‌مه ناو خانه‌ی ئۆپۆزسیۆن، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئۆپۆزسیۆنه تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵات پاشان ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌ی وایه هه‌موو بیروبۆچوون و لایه‌ن و كه‌سانی جیاوازی خۆی سه‌رببڕێت!) خه‌ته‌ره‌كه لێره‌دایه ناڕه‌زایی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن خۆنیشاندان ئه‌كه‌ن، ئه‌وان دێن سواری شه‌پۆله‌كه ده‌بن نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به‌ڵكو بۆ ئه‌وه دێن هه‌موومان بسڕنه‌وه! كار وا بڕوات و ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه و ستراتیژێكی هێمن و مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌نووكه‌یی و درێژخایه‌نی خۆی دیاری نه‌كا، ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ك مه‌سه‌له كوردیه‌كه‌ی لێدێت كه ئه‌ڵێت ( نه‌دی و بدی كوڕێكیان بوو هینهكهیان بڕی!) با ره‌فتار و گوفتار و كرداری ئۆپۆزسیۆنی كوردیش وه‌ك باقی وڵاتانی پێشكه‌وتووبێت، زۆر پێشكه‌وتووش نا به‌س لانی كه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می دیموكراتی و ته‌جروبه‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆن و رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی تازه تیا جێگیربووه.
– ئه‌م ووتاره له ژماره (1444)ی رۆژنامه‌ی ئاسۆ بڵاوبۆته‌وه