سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له ره‌گه‌که‌دایه
دره‌ختێک ره‌گه‌که‌ی نه‌خۆش بێت، گه‌ر ئاوی هه‌بێت و خۆر لێی بدات و خۆڵه‌که‌شی به پیت بێت، ئه‌و داره نه گه‌ڵا ده‌گرێت و نه به‌ر ده‌گرێت.
چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی له کوردستان ئاسان نییه، گه‌ندڵی له کوردستان له سیسته‌مه‌که‌دایه، له سیسته‌می رێکخستنی کۆمه‌ڵگای کوردی و عه‌قلییه‌تی کۆمه‌ڵگاو تاکی کوردیدایه. سیسته‌مه‌که گه‌نده‌ڵی درو‌ست ده‌کات. گه‌ندڵی له کوردستان ته‌نها هۆکاره‌که‌که‌ی ئینسانی نییه به‌ڵکو هۆکاره‌که‌ی پێکهاتووییه، پێکهاتنی سیسته‌مه‌که.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی له کوردستان هه‌یه مرۆڤی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن شه‌خسیه‌ت درو‌ست ناکات به‌ڵکو ته‌به‌عییه‌ت و ملکه‌چی و دواکه‌وتن درو‌ست ده‌کات و قبوڵ ده‌کات. سیسته‌م له‌سه‌ر شێوه‌ی شێخایه‌تی و عه‌شایه‌ری که تاکه شه‌خسێک ده‌خرێته سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه و ته‌به‌عییه‌تی بۆ درو‌ست ده‌کرێت و ئه‌مجا ده‌درێ له سیاسه‌ته‌وه که ئامانجی سیاسی ده‌خرێته پاڵ و بۆ دروستده‌کرێت تا قودسیه‌تێک په‌یدا بکات و هه‌ندێ جاریش بۆ زیاتر چه‌سپاندنی خه‌رافیات دروستده‌کرێت. بۆ پاراستنی سیسته‌مه‌که خه‌تی سوور داده‌نرێت، خه‌تی سووره‌که‌ش بۆ داپۆشین و خه‌فه‌کردنی واقیع و راستییه‌کانه له هاوڵاتی. تا خه‌تی سوور و له‌ودیوی خه‌تی سووره‌وه شت به ئازادی داده‌نرێت، که له خه‌تی سووره‌که‌ش تێپه‌ڕی و سیسته‌مه‌که‌ی دایه به‌ر پرسیار ئیتر ئازادی نامێنیت و، وه له هه‌مووی مه‌ترسناکتر ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ی له ناو سیسته‌مه‌که‌دایه هیچی تر جێگه‌ی نابێته‌وه و که‌نارده‌خرێت. ئه‌م سیسته‌مه، سیسته‌مێکی چه‌قیوه و ستاتیک که هیچ میکانیزمی گۆڕانکاری تێدا نییه و لێی چاوه‌ڕێ ناکرێت!!.
ئه‌م جۆره سیسته‌مه کێ کۆده‌کاته‌وه و کێ لێی کۆده‌بێته‌وه؟ ئه‌م جۆره سیسته‌مه که‌سانی هه‌لپه‌رست، بێ توانا، ماستاوکه‌ر، ده‌م هه‌راش، مامه حه‌مه‌که‌ری سه‌رۆکمان زێڕه، گه‌نده‌ڵ لێی کۆده‌بیته‌وه و کۆده‌کاته‌وه. جا ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش به هه‌موو توانایان هه‌وڵده‌ده‌ن سیته‌مه‌که بپارێزن و له په‌نایدا ئیمتیازاتی پله‌وپایه و ماددی خۆیان تیا مسۆگه‌ر بکه‌ن و بپارێزن. گه‌ر که‌سێکی دڵسۆزیش له ناو سیسته‌مه‌کدا هه‌بێت کاربکات، له ترسی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خێرا گه‌له‌کۆمه‌کێی لێده‌که‌ن و که ناری ده‌خه‌ن. له‌ناو ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌دا که‌سانی دڵسۆز، خاوه‌ن شه‌خسیه‌ت، لێهاتوو و شاره‌زا، که‌سانی به ئیراده که بخوازێت شت بکات جێی نابێته‌وه. چونکه مه‌بده‌ئه‌که وایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌که‌دا بیت ده‌بێت خزمه‌تی سیسته‌مه‌که بکه‌یت.
له سیاسه‌تدا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه خه‌ڵک له ده‌وری شه‌خس کۆببێته‌وه. شه‌خس یه‌کێکه وه‌ک من و تۆ به لایه‌نی چاک و خراپییه‌وه و قابیلی گۆڕانه. له سیاسه‌تدا هاوڵاتی له‌دوه‌ری پرۆژه‌یه‌کی بنیاتدانی کۆمه‌ڵگا کۆده‌بێته که ماتۆڕی بزواندنی هاوڵاتیانه. له سیاسه‌تدا ئینسان ته‌نها ئامڕازێکی کاتییه بۆ بزواندن و رێچکه‌گرتنی پرۆژه‌کانی میلله‌ت.