
سێرچ …. ره‌حمان خانی
باران بوون وه‌رینه بیابانه‌وه!؟ نه‌هه‌نگی كه‌نداو لووشی دان ؟!كوێتان بۆ بگه‌ڕێین؟! زستانێك و دوو و ده‌و بیست و سێ زستانی ره‌به‌قه چاومان كول بوو ،ده‌روونمان شه‌قار شه‌قار ،دڵمان كه‌یل ،زمانمان په‌ڵاس ، نزامان ئاسمانی كاس كرد ،ده‌سڕێك ، كیسه‌توتنێك،سوخمه‌یه‌ك ، سه‌ڵته‌یه‌ك ،كراسێكیان نه‌هێنایه‌وه به‌رامه‌ی یوسف – ه‌كانی ئێوه‌ی لێ بێ ، پیره‌داره‌كانمان بۆ قومێ عه‌تری غه‌ریبیتان له ره‌گه‌وه وشك بوون ،نه‌مامه‌كان بێ‌ناز وره‌نگزه‌رد گه‌وره‌بوون ،كه‌چی له‌گه‌ڵ پایزه‌په‌ڵه‌یێ ، له‌گه‌ڵ هه‌ورێ هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه ته‌ڕیانكه‌ن ، نه‌هاتنه‌وه خه‌ڵتانمان كه‌نه‌وه له ماچ ! چۆڕی ئۆقره‌مان لێ بِڕاو كه‌س ئه‌دره‌سی ته‌واوی ئێوه‌ی پێ نه‌داین ! هه‌موو شتێ له‌م كه‌لاوه بێنازانه بۆگرووزی هه‌ناسه‌ی ساردتانی لێ ده‌هات ، هه‌موو گوڵێ له‌م به‌هاری بێ نه‌رگزه‌جاڕه‌ی ئێوه ره‌نگی زامتانی گرتبوو، كوێتان بۆ بگه‌ڕێین ، له چ په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ك بپرسین( هێلانه‌ی نۆغرۆ)ی ئێوه‌مان پیشاندا ؟! كام گه‌رده‌لوول وخۆڵبارین بۆنی توتن وسمڵ ومێخه‌كبه‌نی ئێوه‌ی لێ دێ تا تێر لووتی تێ بژه‌نین؟! كام رێچكه‌ی خوێن ، كام كوێره‌رێ‌ی فرمێسك ده‌مانهێنێته‌وه سه‌ر برینه‌كانتان !؟ بڵێ ی ئه‌و دووكه‌ڵانه‌ی له لمستانه‌وه هه‌ڵده‌چن نه‌مانهێننه‌وه سه‌ر مه‌قاڵه‌ی دڵی هه‌ڵقرچاوی ئێوه!؟كوێتان بۆ بگه‌ڕێین!؟ فه‌یسبووكی چ گۆڕستانێكی بێ كێل! یوتیوبی چ شاخێكی ئێسك وپروسكی بن ئه‌رز!؟سێرچی كوێ بكه‌ین، ده‌سا ده‌بێ ئه‌و وڵاته سه‌ره‌وبن بێ ،ده‌بێ گڕكانێك بیابان ژێروژووركا ، بۆ ئه‌وه‌ی شاری كۆسته‌كانی ئێمه ، هه‌زاران دێ له كه‌له سه‌ر ،ده‌ستی په‌ڕیو،قاچی له هه‌نگاو به جێماو، جومجومه‌ی له كفن یاخی كورد ده‌ركه‌وێ!!