
خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن
ئه‌وه‌نده‌ی ووردبوونه‌وه‌کانم له ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان ، بوار به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رئه‌نجامه‌کان ده‌ده‌ن ، هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕۆشناییه‌کان له‌م نووسینه‌مدا به پێی ده‌ست ڕاگه‌یشتنم پێیان بۆ سه‌ر بابه‌ته‌کان ، بۆ ئێوه‌ی ئازیز دابگرم .
چاکسازییه‌کان : له لایه‌نێکیدا پێدانه‌وه‌ی متمانه‌یه به ڕابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و له لایه‌نێکی تریشیدا پێداگریی هه‌مان به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته بۆ هێنانه ئارای بارودۆخێك که پرۆسه‌ی تاڵانکردنه‌کانی به شێوه‌یه‌کی باشتر تێدا بچێته پێشه‌وه . مه‌سه‌له‌که ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌وه که به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی زیاتر له جاران ده‌ڕووتێنرێته‌وه ، به‌ڵکو به‌وه‌یشه‌وه په‌یوه‌سته ، که له‌به‌ر چوونه‌سه‌ری پله‌ی هه‌ژارێتی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، ده‌رفه‌تی ڕووتاندنه‌وه له لایه‌ن به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه که‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر گوزارشت له‌م ڕه‌وشه بکه‌م ، ده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییه‌وه هه‌بێت ، په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه هه‌یه . ئه‌وه به‌هره‌مه‌ند بوونی که‌موزۆری چه‌ند لایه‌نێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و بێبه‌ری بوونی به‌رچاوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌یه‌تی که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگا ” واته ده‌سه‌ڵات ” دا به‌رز ده‌کاته‌وه و ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانیش به پێی توانا سیاسی و ئایدۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌یدانه ڕاده‌کێشێت .
به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له سه‌ر دوو ئاستی سه‌ره‌کییه‌وه تووشی قه‌یران ده‌بێت . ئه‌گه‌ر ئاستێکیان که‌مبوونه‌وه‌ی وورده وورده‌ی ڕووتاندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییه ، ئه‌وا ئاسته‌که‌ی تریان به‌رز بوونه‌وه‌ی کێشه ناوه‌کییه‌کانیه‌تی که خۆی له هه‌بوونی دادپه‌روه‌ریدا بۆ دابه‌ش کردنه‌وه‌ی تاڵانییه‌کان ، به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه . هه‌رچه‌نده کێشه ناوه‌کییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت هه‌رگیز چاره‌سه‌ری ته‌واو به خۆیانه‌وه نابینن ، به‌ڵام هه‌میشه ساتوسه‌ودا بۆ ڕووتاندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی له نێوانیاندا هه‌یه .هه‌بوونی چاکسازییه‌کان ، به‌جیا له‌وه‌ی که له پێداویستییه‌کانی یه‌کگرتنی ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، بۆ زیاد کردنی بڕی تاڵانییه‌کانیشیه‌تی له دووتوێی به‌رز کردنه‌وه‌ی به‌گه‌ڕ خستنی تواناکانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییه‌وه . واته به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی که چوونه پێشه‌وه‌ی خۆی له چاکسازییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه ، له‌وه بێئاگایه که ئه‌و چاکسازییانه له بنه‌ڕه‌تدا له پێناوی ئه‌ودا نه‌کراوه ، به‌ڵکو به ئامانجی بردنه پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و بردنه سه‌ری بڕی تاڵان کردنی هه‌مه‌جۆره‌ی ئه‌و کراوه . ئه‌ڵبه‌ته بۆ هێنانه ئارای پیاده کردنی چاکسازییه‌کان ، ووریا کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری به‌شه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی له‌و باره‌یه‌وه و هێنانه مه‌یدانیان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه ، نه‌ك هه‌ر ناکرێت وازی لێبهێنرێت ، به‌ڵکو بێ ئه‌وان ، باسکردن له خودی چاکسازیش بۆخۆی ده‌بێته ئه‌فسانه .
ململانێکان : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ململانێکان له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا گه‌لێك زۆرن ، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای تاڵان کردنی یه‌کترییه‌وه دێنه ده‌ره‌وه . تاڵان کردنی یه‌کتری که کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر دامه‌زراوه ، دوو جۆر ململانێی سه‌ره‌کی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا دیاری ده‌کات . ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان ململانێی نێوان به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی بێت ، ئه‌وا ئه‌وی تریان ململانێی نێوان هێزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته . هیچ یه‌کێك له‌م دوو ململانێ سه‌ره‌کییه ، له جه‌وهه‌ردا و له ناوچوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا، به بڕی دابیین کردنی ئاسایش و چاکسازی و پێشکه‌وتن و که‌م کردنه‌وه‌ی گوشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌ر تاك نه‌بێت ، ڕه‌وا نین . له کاتێکدا که ئێمه ناتوانین نکوولی له‌خه‌باتی مرۆییانه‌ی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی بکه‌ین ، ناشتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشباوه‌ڕیمانه‌وه پێیان ، چاوپۆشی له خه‌باتی نامرۆییانه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر خۆیاندا بکه‌ین .
به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی هیچ کاتێك و له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌سه‌ڵاتی نه‌گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌رگیزیش له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ده‌سه‌ڵات ناگرێته ده‌ست . کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه خۆی له‌به‌ر ئه‌وه هه‌یه که به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی تیایدا بوونی هه‌یه و به به‌رده‌وامییش له هه‌موو لایه‌که‌وه تاڵان ده‌کرێت . کێشه‌که له‌ویادا نییه که بڵێین به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی خه‌بات بۆ ڕزگار بوونی خۆی ناکات ، به‌ڵکو له‌ویادایه که هه‌میشه به ڕابه‌ری به‌شێك له به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆ ڕزگار بوون له به‌شێکی دیکه‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت خه‌بات ده‌کات . ته‌نانه‌ت له‌م خه‌بات کردنه‌شیدا هه میشه دابه‌ش بووه به سه‌ر به‌شه جیاوازه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تدا . له هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی نه‌یتوانیوه خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ به دژی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بکات و سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێت . ته‌نانه‌ت له شۆڕشی سپارتاکۆسیشدا به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی که کۆیله‌کان بوون ، دابه‌ش بووبوون به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی سپارتاکۆس و ده‌وڵه‌تی ڕۆمادا . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کۆیله ڕاپه‌ڕیوه‌کان و سپارتاکۆسیش له‌گه‌ڵیاندا ، نه‌یانده‌توانی له هیچ ڕوویه‌که‌وه لاسایی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت نه‌که‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر تێکنه‌شکانایه و سه‌ریش بکه‌وتنایه هه‌ر کۆمه‌ڵگایان له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه داده‌مه‌زرانده‌وه . واته له چاکسازی زیاتر نه‌یانده‌توانی شتێکی دیکه بکه‌ن . که‌واته قسه کردن له ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، له جه‌وهه‌ردا قسه کردنه له چاکسازییه‌کان . چاکسازییه‌کانیش له کۆمه‌ڵگادا چه‌ند بچنه پێشه‌وه ، به‌شی شێر هه‌ر به‌ر به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت که‌وتووه و ده‌که‌وێت .
بنه‌مای ململانێ بوون و ناڕۆشنییه‌کان : تاکو ئێستا کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ، ڕه‌وا بوون و نا ڕه‌وا بوون له ململانێکاندا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لایه‌نه دژ به‌یه‌که‌کان . واته له سه‌ر ئاستی به کۆمه‌ڵ کردنی ململانێ ، ڕه‌وایه‌تی و نا ڕه‌وایه‌تی بۆ لایه‌نه‌کان دیاری ده‌کات . یان با بڵێین ململانێ هه‌میشه له سه‌ر ئاسته کۆگه‌راییه‌که‌یه‌وه ، له لایه‌ن مرۆڤایه‌تییه‌وه به فه‌رمی ناسراوه . له دووتوێی ئه‌م کۆگه‌راییه‌وه ، ڕه‌وا بوون به لایه‌نێك دراوه و له‌وی تر سه‌ندراوه‌ته‌وه . ئیتر ئه‌م کۆگه‌راییه چینه‌کان بن ، توێژه‌کان بن ، حکومه‌ته‌کان و ئۆپۆسزیۆنه‌کان بن ، حزبه‌کان بن ، ڕێکخراوه‌کان بن ، جیاوازییه‌ك له بابه‌ته‌که‌دا دروست ناکات .
من ده‌مه‌وێت باس له دیکتاتۆریه‌تی کۆگه‌رایی و له‌وێشه‌وه ناڕه‌وایه‌تی ململانێی کۆگه‌رایه‌تی بکه‌م . کۆگه‌رایی له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا هه‌میشه له‌سه‌ر چوونه ناو پرۆسه‌ی تاڵانکردنه‌کانه‌وه کار ده‌کات . یه‌که‌م هه‌نگاوی نامرۆیی له کۆگه‌راییدا که ده‌نرێت ، به‌ستنه‌وه‌ی تاکه به کۆوه .
دووه‌م هه‌نگاوی نامرۆیی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویسته‌گی ئازادانه‌ی تاکه .
سێیه‌م هه‌نگاوی نامرۆیی به ئامڕاز کردنی تاك و هه‌ڵسووڕاندنیه‌تی له پێناوی کۆدا .
چواره‌م هه‌نگاوی نامرۆیی باوه‌ڕ پێ په‌یدا کردنی تاك و ته‌وه‌ره پێ به‌ستنیه‌تی به ده‌وری نوێنه‌رانی کۆد ا پێنجه‌م هه‌نگاوی نامرۆیی ، داماڵینی ، که‌م و زۆری ، تاکه له مرۆیی بوونی .
شه‌شه‌م هه‌نگاوی نامرۆیی ، داماڵینی تاکه له جیهانی بوون .حه‌وته‌م هه‌نگاوی نامرۆیی ، گه‌وجاندنی تاکه ، به پێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به خزمه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆ ، له بوواره‌کانی بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتندا . کۆگه‌رایی له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا به‌رمه‌بنای تاڵان کردنی تاك نه‌بێت ، دروست نابێت . کۆگه‌رایی به‌رمه‌بنای دابه‌ش بوونی کۆیه‌که نه‌بێت بۆ تاکه تایبه‌ت و هه‌موانییه‌کان ، نایه‌ته بوون . کۆگه‌رایی ، سیستیماتیکانه هه‌وڵی ڕێکخستنی تاڵان کردنی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌دات ، خۆی ناگرێت . کۆگه‌رایی ، بردنه دواوه‌ی هۆشداری و ئازادی له هه‌گبه‌دا نه‌بێت ، دامه‌زراندن و گه‌شه کردنی له‌گه‌ڵدا نابێت . هه‌موو پێشکه‌وتنێك که کۆگه‌رایی ده‌یهێنێته بوون ، له‌سه‌ر بنه‌مای بردنه دواوه‌ی پێشکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌تره‌وه‌یه ، که له‌و کات و شوێنه‌دا توانای ده‌رکه‌وتنی هه‌یه .
پێوه‌ری ڕاستییه‌کان له هه‌موو شێوه‌یه‌کی کۆگه‌راییدا ، به حزب و ڕێکخراو و گرووپ و حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و …..هتد ه‌وه چ له مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و ڕۆشنبیری بێت وه‌یان هه‌ر مه‌یدانێکی دیکه ، هه‌میشه ئازادی تاك بووه . له هه‌ر شوێنێکدا به هه‌ر بڕێك ئازادی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای دابڕانه‌وه ده‌ستی پێوه‌گیرا ، له‌و شوێنه‌دا و به‌و بڕه مرۆیی بوون و دیمۆکراسی و ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ هه‌یه . له هه‌ر شوێنێکیشدا ئازادی تاك ، به هه‌ر بڕوبیانوویه‌کی وه‌کو هه‌ڵوێست و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌ت کردن به خه‌ڵك و به نیشتمان و ده‌ست گرتن به پره‌نسیپه‌کان و تێکۆشان و وازهێنان له خۆویستن و چی و چی ، ده‌ستی به سه‌ردا گیرا ، ئه‌وا له‌و شوێنه‌دا سه‌رکوت و نامرۆیی بوون و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و کۆت کردن و به کۆیله کردن له ئارادایه . ته‌نانه‌ت له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانیشدا ، به‌و بڕه‌ی ئازادی تاك له قاڵب ده‌درێت ، به‌و بڕه ئاسۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه تاریك ده‌بێت . پێوه‌ری دروستی و مرۆدۆستی لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان هه‌ر له گۆڕان و ئیسلامی و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه تا ده‌گات به بیرمه‌ند و ڕۆشنبیرانی وه‌کو فاروق ڕه‌فیق و به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان ووریا قانیع و که‌مال میراوده‌لی و ئاراس فه‌تاح و ……هتد ، به لای منه‌وه بریتییه له ئازادی تاك . ئه‌م لایه‌ن و که‌سایه‌تییه ناسراوانه ، به خۆیان بزانن یان نه‌زانن ، ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی مێژووییان خستووه‌ته سه‌ر شانی خۆیان . به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه ناکرێت له دووتوێی ده‌ست گرتن به کۆگه‌رایی و ڕاپێچ کردنی تاکه‌وه بێت بۆ ئه‌و مه‌یدانه ،، به‌ڵکو ده‌کرێت و ده‌بێت ، به ده‌ست گرتن به ئازادی تاکه‌وه بێت بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که .
بۆ ئه‌وه‌ی کۆگه‌رایی دیوه مرۆییه‌که‌ی بکه‌وێته ڕوو ، پێویستی به له‌قاڵبدان هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئازادی کۆی هه‌موو تاکه‌کاندا . من ده‌زانم ئه‌م ئه‌رکه هه‌تا بڵێیت له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا قورسه ، به‌ڵام به فه‌رمی ناسینی ئازادی ته‌واوی تاکه‌کان به به‌بێ جیاوازی له نێوانیاندا و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌بێ هیچ پێشمه‌رج و پاشمه‌رجێك ، کاره‌که به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ئاسان ده‌کات . هه‌موو که‌سێك به‌و بڕه‌ی له خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شداری ده‌کات و له ڕووی سته‌مدا ڕاده‌وه‌ستێت ، به‌و بڕه مه‌زنه ،، به‌ڵام ئه‌م مه‌زنایه‌تییه نابێت ببێت به ئامڕازی سه‌رکوت و به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بشکێته‌وه . نابێت ببێته هۆی ڕێگرتن له قسه‌کانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شدارییان نه‌کردووه یان نایانه‌وێت به‌شداری بکه‌ن . به فه‌رمی ناسینی ئازادی تاك ، کرۆکی چاره‌سه‌ر کردنی هه‌موو کێشه‌کان و کلیلی کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگاکانه . من ده‌توانم کاکڵه‌ی بیر و بۆچوونه‌کانی خۆم ده‌رباره‌ی ئازادی له‌م دروشمه‌دا کورت بکه‌مه‌وه : هه‌موو جۆره ئازادییه‌ك بۆ هه‌مووان . هه‌ڵبڕینی دروشمێکی ئاوا له مه‌یدانی ئازادی‌دا ، گه‌واهی ” شاهێدی ” ییه‌کی مێژوویی گه‌وره‌یه بۆ بڵندیی ئاستی هۆشیاری خۆپیشانده‌ران و وه‌لانانی چه‌پاو کردنی ” واته ئیستیغلال کردنی ” خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن هه‌ر هێز و حزب و که‌سایه‌تییه‌که‌وه بێت . ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا دروشمێکه ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ، ده‌توانین چه‌ندان دروشمی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته به‌رز بکه‌ینه‌وه .
کوردستان و به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت : جگه له هێز و لایه‌نه سییاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئایینی و ڕۆشنبیری و …..هتده‌کان ، هه‌ر که‌سێکیش و له هه‌ر شوێنێکدا و به هه‌ر بڕێك نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ، ئه‌و که‌سه له‌و کات و شوێنه‌دا و به‌و بڕه تاکی تایبه‌ته . هه‌ر که‌سێك له هه‌ر باره‌یه‌که‌وه بێت ، ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتری له‌وی دیکه وه‌یان له‌وانی دیکه هه‌یه ، به پێی ئه‌و زیادییه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و یان ئه‌وانی دیکه‌دا تاکی تایبه‌ته . تاکه تایبه‌ته‌کانیش له به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا ، زۆرترینیان ، زۆر جار و له زۆر کات و شوێندا ده‌بنه‌وه به تاکی هه‌موانی . ئه‌و تاکه تایبه‌تانه‌ی که له به‌رانبه‌ر تاکه تایبه‌ته‌کانی دیکه‌دا ده‌بنه‌وه به تاکی هه‌موانی ، به‌و مانایه نییه که له به‌رانبه‌ر تاکه هه‌موانییه‌کانی خوار خۆیانه‌وه ، تاکی تایبه‌ت نین . واته زۆربه‌ی زۆری تاکه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، له لایه‌که‌وه تاکی تایبه‌تن و له لایه‌کی تریشه‌وه تاکی هه‌موانین . ئا لێره‌دایه که توندوتیژی له خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشدا ، بێ مانایه . پێشمه‌رگه‌یه‌ك که له به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌راندا تاکی تایبه‌ته ، له به‌رانبه‌ر حزب و حکومه‌ت و به‌رپرسه‌کانیدا تاکی هه‌موانییه . ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه یه‌کێکه له‌و هه‌زاران هه‌زار که‌سه‌ی که له نێوانی دوو لایه‌نی دژ به یه‌کدا گیری خواردووه . دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان بۆ ئه‌م پێشمه‌رگانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش که وه‌کو ئه‌م پێشمه‌رگانه وانه ، ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێی خۆپیشانده‌ران و هه‌موو مرۆدۆست و ئازادیخوازه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردستان و کورده‌کانی تاراوگه‌ن .
هه‌ر له ناو خۆپیشاندانه‌کاندا ، تاکه تایبه‌ته‌کان به ژماره‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ن . ئه‌م تاکه تایبه‌تانه نوێنه‌ری به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تن بۆ چاکسازییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشکرێت بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له سبه‌ینێدا . نه‌ك هه‌ر ناکرێت تاکه تایبه‌ته‌کان له خۆپیشاندانه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کان و شۆڕشه‌کاندا وه‌ده‌ربنرێن ، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌و تاکه تایبه‌تانه ، خۆیان خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌کان و ڕاپه‌ڕینه‌کان و شۆڕشه‌کانن .
ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت به نامرۆڤ و سه‌رکوتکه‌ر و چه‌وسێنه‌ر له قه‌ڵه‌م بده‌ین . هه‌ر له ناو ئه‌م به‌ره‌یه‌دا ” واته به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ” که‌م نین ئه‌وانه‌ی که له پێناوی ڕزگار بوونی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیاندا گیانیان به‌خشیوه . وه دیسانه‌وه ئه‌وانه‌ش که‌م نین که له پێناوی ڕزگار بوونی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا ، ئه‌رك و ماندوو بوون و ئازاریان کێشاوه و سووکایه‌تییان پێکراوه و ته‌نانه‌ت زۆرێکیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه . ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، هه‌موویان ئه‌و دڕندانه نین که که‌وتوونه‌ته گیانی مرۆڤایه‌تی . دڕنده‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، له‌چاو ته‌واوی ئه‌ندامانی به‌ره‌که‌دا ، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌من . ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی له لایه‌نێکیدا ، له دووتوێی هه‌سته مرۆییه‌کان و بیرکردنه‌وه قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌کان و کاره ڕادیکال و به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی زۆرێك له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه ده‌رده‌که‌وێت .
چه‌وسێنه‌ریه‌تی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیستمێك که خودی به‌ره‌که‌ی هێناوه‌ته بوون . ئه‌و سیستمه که سیستمی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ، سیستمی په‌یوه‌ندییه ناوه‌کییه‌کانی خێزان و ، کردنیه‌تی به په‌یوه‌ندییه‌کانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا . به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا بوونیان هه‌بێت ، به ئاوه‌له‌مه‌یی ” به کۆرپه‌له‌یی ” له ناو خێزاندا بوونیان هه‌یه . به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تیش ناڵێم هه‌موویان ، به‌ڵام زۆربه‌یان، وه‌کو به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی به ده‌ست کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه ده‌ناڵێنن .
من نامه‌وێت هه‌موو ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت به چه‌وسێنه‌ر نیشان بده‌م و نایشمه‌وێت هه‌موو ئه‌ندامێکی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی هه‌ر ته‌نیا به چه‌وساوه نیشان بده‌م . وه هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌شمه‌وه‌یه که هه‌ردوو زاراوه‌ی تاکی تایبه‌ت و تاکی هه‌موانی له جیاتی زاراوه‌کانی چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه ، به‌کار ده‌هێنم . ئه‌و به‌رفراوانی و ڕووخسار گۆڕینه‌ی که له زاراوه‌کانی تاکی تایبه‌ت و تاکی هه‌موانیدا هه‌یه ، له زاراوه‌کانی چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه‌دا نییه . له زاراوه‌کانی چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوه‌دا ، جۆرێك له ڕه‌هایی بوون له چه‌وسێنه‌ریی و چه‌وساوه‌یی به‌دی ده‌کرێت ، به‌ڵام له زاراوه‌کانی تاکی تایبه‌ت و تاکی هه‌موانیدا ، توانای کشان و بینینی ڕووخساری جیاواز و بینینی بزووتنه‌وه‌ی ناوه‌کییان بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی چه‌وسێنه‌ریی و چه‌وساوه‌ییان تیا به‌دی ده‌کرێت .
به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له کوردستاندا که به‌ره‌یه‌کی چه‌وسێنه‌ره ، به‌و واتایه نییه که مرۆیی بوون و ئازادیخوازی و پێشکه‌وتنخوازی تێدا نییه . به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت مرۆیی بوون و ئازادی و پێشکه‌وتن و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ده‌ناسێت و کاریشیان بۆ ده‌کات و په‌یگیریشه له‌سه‌ریان . له‌م باره‌یه‌وه گومانێك له ئارادا نییه . به‌ڵام به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت خۆی به‌سه‌ر به‌شه جیاوازه‌کان و تاکه جیاوازه‌کاندا دابه‌ش بووه . هه‌میشه لایه‌نی ڕادیکال تیایدا داواکاری ئاڵوگۆڕه‌کانه له کۆمه‌ڵگادا . وه ڕادیکاله‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تن ، ئاڵوگۆڕه‌کان ، به ده‌ست گرتن به کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌وه دێننه ئاراوه .
له کوردستاندا ئاماژه‌یه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه له ناو خۆپیشاندانه‌کاندا به‌ده‌ر ناکه‌وێت . ئه‌وه‌ی که ڕۆشنه و بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاره ، خستنه ڕووی کۆمه‌ڵێك چاکسازی وداوا کردنه بۆ ده‌ست پێکردنی پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنیان . ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بێت ، داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و به‌شه جۆربه‌جۆره‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانین . به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی به هه‌ر بڕێك له خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شدار بن ، له ژێر سایه‌ی هه‌ندێك له هێزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی ئه‌و به‌ره‌یه‌دان . ئه‌ڵبه‌ته به‌شداربووانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی له خۆپیشاندانه‌کاندا ، بۆ خۆیان نایانه‌وێت و ناشتوانن له‌و پاشکۆیه‌تییه‌یان بۆ به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌رباز ببن .
گرفتی هێزه سیاسییه‌کان له کوردستاندا : هێزه سیاسییه‌کان له کوردستاندا گرفتیان زۆره ، من هه‌وڵ ده‌ده‌م کۆمه‌ڵێك له‌و گرفتانه بخه‌مه ڕوو .
1_ هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان ، چ له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، وێنای هه‌بوونی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ناکه‌ن . ئه‌گه‌ر نه‌توانن وێنای هه‌بوونی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بکه‌ن ، ئه‌ڵبه‌ته ناشتوانن وێنای خۆیان بکه‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌شێکن له به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت .
2 – بێ‌ئاگان له‌وه‌ی که به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له کوردستاندا به‌شێکه له به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تی جیهانیی .
3 – نازانن که ڕه‌وایه‌تی و نا ڕه‌وایه‌تی له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه به خزمه‌ت کردن به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه . وه نازانن که تێگه‌یشتن له به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، کلیلی ڕزگار بوونی هه‌موویانه له‌و با‌رگرژی و ئاڵۆزییه‌ی که تێیکه‌وتوون له کوردستاندا .
4 – له‌وه تێناگه‌ن که ته‌نیا به ده‌ست گرتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه ، ده‌توانن درێژه به مانه‌وه‌ی هه‌نووکه‌یی و داهاتووی خۆیان بده‌ن .
• 5 – په‌ی به‌وه نابه‌ن که مسۆگه‌ر کردنی مێژوو ، له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا و ئه‌ڵبه‌ته تا ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌مێنێت ، ده‌ست گرتنه به هه‌موو بنه‌ماکانی مانه‌وه و بردنه پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه .
• 6 – له جیاتی ئه‌وه‌ی جیهانبینییه‌که‌ی خۆیان له جیهانبینییه‌که‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه وه‌ر بگرن و به هاتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کاری پێ بکه‌ن ، که‌چی جیهانبینییه‌که‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له جیهانبینیه‌که‌ی خۆیاندا له قاڵب ده‌ده‌ن .
• 7 – نازانن که سیاسه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا ، ئامڕازێکه به ده‌ست به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه بۆ کۆنترۆڵ کردنی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی و یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی خۆی .
• 8 – نازانن که داوا کردنی چاکسازییه‌کان له بنه‌وه‌ڕا ، هه‌ڵبڕینی ده‌نگی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌کان له ڕێگای چوونه پێشه‌وه‌یدا .
• 9 – نازانن که هه‌ر لایه‌نێك ، ده‌سه‌ڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن ، وه‌ره‌قه‌ی کۆمه‌ڵێك چاکسازی بنه‌ڕه‌تی به ده‌سته‌وه بێت و کاریان بۆ بکات ، ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و بێگومان له‌وێشه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگا بکات .
• 10 – نازانن که گرفتی تێگه‌یشتن له پیاده کردنی دیکتاتۆرێتی و دیمۆکراسی ، گرفتی ناسینه‌وه و ڕۆیشتنه به‌و ڕێگایانه‌دا که به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆی دیاری کردوون . ئه‌مان له پیاده بوونی دیمۆکراسیدا ، ترسیان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیکتاتۆرێتییه‌که‌یانه . واته له‌وه تێناگه‌ن که دیمۆکراسی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پارێزگاری کردن له دیکتاتۆرێتی هاتووه‌ته ئاراوه . ئاخر به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت که به‌ره‌ی تاکی تاڵانکه‌ره ، ناتوانێت تاڵانی بکات به‌بێ به فه‌رمی ناسینی دیکتاتۆرێتی وبه‌کار هێنانی . دیکتاتۆرێتی خاسیه‌ت و ئامڕازی به‌گه‌ڕ خستنی پرۆسه‌ی تاڵان کردنه . دیمۆکراسی هه‌رگیز دیکتاتۆرێتی وه‌لانانێت ، چونکه پرۆسه‌ی تاڵان کردن که کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر دامه‌زراوه ، ده‌ستنیای هه‌بوون و به‌کارهێنانی دیکتاتۆرێتییه . دیکتاتۆرێتی که پرۆسه‌ی زه‌وت کردنه ، دیمۆکراسێتی له پێناوی درێژه‌دان به‌و زه‌وت کردنه هێناوه‌ته بوون .
• 11 – ناتوانن وێنای مرۆڤی کورد وه‌کو تاکی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن نه‌ك وه‌کو تاکی سه‌ربه‌کۆ . واته وێنای مرۆڤیان له‌سه‌ر بنه‌مای دابڕانه‌وه بۆ ناکرێت ، به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای دانه‌بڕانه‌وه له گرووپ و که‌ڵچه‌ڕ و ئایین و نه‌ته‌وه و مێژووه‌وه ، وێنای مرۆڤ و ئازادی مرۆڤیان بۆ ده‌کرێت . ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای ملکه‌چ بوونی مرۆڤه‌وه ، ئازادی مرۆڤ به فه‌رمی ده‌ناسن . هه‌تا مرۆڤ ملکه‌چی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پیرۆزییه‌کان و ئایین و یاسا و ڕێساکانی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه نه‌بێت ، له هیچ شوێنێکه‌وه واژۆی ئازادییه‌کانی بۆ ناکه‌ن .
• 12 – ناتوانن وێنای ئه‌وه بکه‌ن که ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، هه‌مان فشاره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ……هتدکان ، به هه‌مان پله‌ی ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی قه‌بووڵ ناکه‌ن .
13 – له‌وه تێناگه‌ن که به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، زه‌مینه‌ی سه‌رکردایه‌تی کردنیان له لایه‌ن هه‌موو هێزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه تیا ئاماده‌یه . واته هه‌موو هێزێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، ده‌توانێت پایه‌گای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی – له که‌م ، که‌م و .. له زۆر، زۆر- له ناو به‌ره‌ی تاکی هه‌موانیدا هه‌بێت .
14 – ڕۆشنبیران که سه‌ر به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تن و ئازادییان پێوانه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌ن که ئه‌و به‌ره‌یه بۆ لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان و تاکه‌کانی پێویسیه‌تی ، لای هێزه سیاسییه کان و سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه ، پشتگوێ خراوون و له بازنه‌ی خزمه‌ت کردن به سیاسه‌ته‌کانیانه‌وه نه‌بێت ، لایان لێ ناکرێته‌وه .
15 – ژنان وه‌کو به‌شێك له به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و به‌شێك له به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی نابینن . زیاتر وه‌کو به‌شێکی جیاواز له هه‌ردوو به‌ره‌که ده‌یبینن . ئه‌م تێڕوانینه میکانیکییه بۆ ژنان ، که ڕاست و چه‌پی تیا به‌شداره ، کۆسپی گه‌وره‌ی له به‌رده‌م چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژناندا داناوه . چۆن جیاوازی له نێوان پیاوه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و پیاوه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانیدا هه‌یه ، ئاواش جیاوازی له نێوان ژنه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و ژنه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانیدا هه‌یه . چۆن ناتوانم بڵێم پیاوه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ئازادی زۆرتریان نییه له پیاوه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی ، ئاواش ناتوانم بڵێم ژنه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ئازادی زۆرتریان نییه له ژنه‌کانی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی . سه‌یرکردنی ژنان له یه‌ك به‌ره‌دا و به‌رانبه‌ر به پیاوان ، سه‌یر کردنێکی لنگه‌وقووچانه‌یه . ئه‌وه پرۆسه‌ی تاڵان کردنی یه‌کترییه له کۆمه‌ڵگادا ، ژنانی به‌م شێوه‌یه هێناواته ده‌ره‌وه نه‌ك چه‌وساندنه‌وه‌یان له لایه‌ن پیاوانه‌وه . پیاوان ده‌یانه‌وێت بچنه پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵ ژناندا نه‌ك به‌رنامه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یان بۆ دابڕێژن . ئه‌وه‌ی که ژن به ده‌ستی پیاوان ده‌چه‌وسێنێته‌وه سیستمی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه که ده‌سه‌ڵاتدارێتی و نوێنه‌رایه‌تی و عه‌قڵسالاری به‌رهه‌مهێناوه . ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که ده‌رهاویشته‌ی کۆبوونه‌وه‌ی خێزانه‌کانن به ده‌وری یه‌کتریدا ، ئه‌م بارودۆخه‌ی له کۆمه‌ڵگادا بۆ ژنان دروست کردووه نه‌ك پیاوان . چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی پیاوان بکرێته‌وه ده‌بێت به‌ره‌وڕووی ئه‌و ڕه‌وشه بکرێته‌وه که به‌سه‌ر هه‌ردوو لایاندا سه‌پاوه . نه‌ك هه‌موو ژنان ، ته‌نانه‌ت هه‌ره ڕۆشنبیر و فێمه‌نیسته‌کانیشیان ، نایانه‌وێ و ناتوانن بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دروشمی وه‌لانانی ئه‌خلاق و خێزان و ده‌ست تێوه‌ردانی ئایینی و یاسایی و ….هتد به‌رز بکه‌نه‌وه . ئه‌ی که نایانه‌وێ و ناتوانن ئیتر بۆ ده‌بێت هه‌رچی پیاو هه‌یه ، تاوانبار بێت له به‌رانبه‌ر ژناندا ؟ من ناڵێم چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاوان به بڕی جۆراوجۆر و له شوێنی جۆراوجۆردا بۆ ژنان نییه ، من ناڵێم کوشتنوبڕینی ژنان ، به تایبه‌تی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ، له لایه‌ن پیاوانه‌وه نییه ،، به‌ڵام ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌ی ڕزگار بوونی ژنان له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا له ده‌ست پیاواندا نییه . پیاوان ئه‌گه‌ر بیانتوانییایه ژنان ڕزگار بکه‌ن ، من دڵنیام له پێشه‌وه هه‌وڵی ڕزگار بوونی خۆیانیان ده‌دا . من نه‌ك ناڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازییانه‌دا نیم که جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان که‌م ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵکو پێداگرم له‌سه‌ریان و داوای به‌رز کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئاستی ئه‌و چاکسازییانه‌ش ده‌که‌م . من مه‌به‌ستم له ووروژاندنی ئه‌م باسه ، گه‌ڕانه به شوێن ڕێگاچاره‌ی بنه‌ڕه‌تیدا بۆ ڕزگار بوونی ژنان ، نه‌ك وه‌لانانی کێشه‌که‌یان . کێشه‌ی ژنان کێشه‌یه‌که له‌گه‌ڵ چنینی تانوپۆی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا و ژیانی کۆمه‌ڵگادا چنراوه ، نه‌ك کێشه‌یه‌کی دابڕاو و دروستکراوێکی به ئه‌نقه‌ستی ده‌ستی پیاوان بێت . هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌ك هه‌ر له کێشه‌ی ژنان تێناگه‌ن ، به‌ڵکو خودی کێشه‌که‌یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ گرنگ نییه . له باشترین حاڵه‌تدا و به‌ناو دڵسۆزترین لایه‌نێکیان که فرمێسك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌ڕێژێت ، ته‌نیا و ته‌نیا له سۆنگه‌ی مه‌رامه ئایدۆلۆژی و سیاسی و حزبییکانییه‌وه به‌و کاره مرۆدۆستییه‌ی هه‌ڵده‌ستێت . واته به‌و مه‌رجه خۆی له‌و بابه‌ته‌وه ده‌ئاڵێنێت که ده‌ستکه‌وته ئایدۆلۆژی و سیاسی و حزبییه‌کانی تیا بێت .
هه‌ر له دووتوێی ئه‌و پانزه خاڵه‌وه که ئاماژه‌م پێدان ، ده‌مه‌وێت تۆزێك ڕۆشنایی زیاتر له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی زۆر که‌میان دابگرم . من له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نامه‌وێت لاقه‌ی ئه‌وه بکه‌م که ده‌سه‌ڵات چه‌ند چاو برسییه بۆ تاڵان کردن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانه‌وه ، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی پێ بڵێم که تاڵان کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ ڕیزه‌کانی دیکه‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ، به هه‌مان ڕاده‌ی ئه‌و چاو برسێتییه‌ی که بۆ تاڵان کردنی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی هه‌یه‌تی ، تا ئێستا که‌م و زۆر ، له‌سه‌ری که‌وتووه و له‌مه‌ودواش نه‌ك هه‌ر زیاتری له‌سه‌ر ده‌که‌وێت ، به‌ڵکو به‌ره‌و قڵم بوونه‌وه‌شی ده‌بات . ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بوایه له زووه‌وه په‌ی به جیاوازی ئه‌م دوو جۆره تاڵان کردنه ببردایه . وڵاتانی ڕۆژئاوا باشترین نموونه بوون له‌م ڕوه‌وه له به‌رچاویاندا . له‌م وڵاتانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی که کرێکار ده‌ڕووتێنرێته‌وه ، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده خاوه‌ن بڕوانامه‌کان و توێژی ڕۆشنبیران ناڕووتێنرێنه‌وه . جیاوازییه‌کی به‌رچاو له‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوادا له نێوان تاڵان کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی و ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تدا هه‌یه .
له کوردستاندا توێژی ڕۆشنبیران ، به گوێره‌ی ئه‌ندامێتی و لایه‌نگیرێتی و نزیك بوونه‌وه و سازش کردنیان له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا ، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و بایه‌خیان پێده‌درێت . ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌وه تێناگه‌ن که به‌و بڕه‌ی ڕۆشنبیر ده‌کڕن ، به‌و بڕه ئه‌و ڕۆشنبیره ده‌ته‌پێنن و به هه‌مان بڕیش له جیاتی قازانج به زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخۆیان . ئه‌وان ده‌توانن له سه‌ربه‌خۆ بوونی ڕۆشنبیردا زیاتر سوود ببینن تا له ده‌سته‌مۆ کردنیدا . ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ك ناتوانێت که‌موکوڕییه‌کانی نه‌هێڵێت ، به‌ڵکو ڕیزبه‌ستنی که‌موکوڕییه‌کانیشی هه‌تا بێت درێژتر ده‌بێته‌وه . هۆکاری بنه‌ڕه‌تی گرفته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ویادایه که ده‌سه‌ڵاتێك نییه بتوانێت ته‌نانه‌ت لانی که‌می نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بکات . ته‌نیا ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بتوانێت ” ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بتوانێت ” خۆی بگرێته‌وه ، ئه‌وه‌یه که ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بۆ به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت به‌رز بکاته‌وه . بێگومان به‌رز کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ش ته‌نیا و ته‌نیا به کۆمه‌ڵێك چاکسازی گه‌وره و گرنگ ده‌توانرێت به ده‌ست بهێنرێت .
چاکسازییه‌کان و ئاستی تێڕوانینی هه‌ردوولا : چ ده‌سه‌ڵات و چ شه‌قامی کوردی ، دوو تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه بۆ چاکسازییه‌کان . ده‌سه‌ڵات زیاتر تێڕوانینێکی حزبییانه‌ی هه‌یه بۆ چاکسازییه‌کان و شه‌قامی کوردییش تێڕوانینێکی به‌رفراوان و کوردستانییان هه‌یه بۆ چاکسازییه‌کان . تێڕوانینه‌کانی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی گشتی ، تێڕوانینێکی ناڕۆشن و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ کراو و ناسروشتییانه‌ی به‌شێکی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته ،، به‌ڵام تێڕوانینه‌کانی شه‌قامی کوردی ، تێڕوانینێکی ڕۆشن و ساده و سروشتییانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته . ئه‌م دوو تێڕوانینه‌ی هه‌ردوولا بۆ چاکسازییه‌کان ، له بنه‌وه‌ڕا تێڕوانینی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تن . جیاوازییه‌کانیان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه : 1 – ده‌سه‌ڵات کورتبیینه و شه‌قام درێژبیینه . 2 – ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی بۆ خۆی لا گرنگه و شه‌قامیش چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی هه‌نووکه و سبه‌ینێش بۆ هه‌موان . 3 – ده‌سه‌ڵات داخراوه به ڕووی خۆیدا و شه‌قامیش کراوه‌یه به ڕووی هه‌مواندا . 4 – ده‌سه‌ڵات ترسی قڵم بوونه‌وه‌ی خۆی هه‌یه و شه‌قامیش ترسی قه‌تیس بوون و قڵم بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌که‌ی هه‌یه . 5 – ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کان دوابخرێن و شه‌قامیش ده‌یه‌وێت هه‌تا بتوانرێت پێش بخرێن . 6 – ده‌سه‌ڵات ڕابوردووی لا گرنگه و شه‌قامیش داهاتوو .
به‌جیا له‌م جیاوازییانه‌ی که له نێوان تێڕوانینی هه‌ردوولادا هه‌یه بۆ چاکسازییه‌کان ، ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆکن که هیچ لایه‌کیان نایانه‌وێت ، له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت کردن به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌رباز ببن . شه‌قامی کوردی چاکسازی ده‌وێت و چاکسازییه‌کانیش هه‌چ ڕه‌نگ و ڕوخسارێکیان هه‌بێت له‌وه تێناپه‌ڕن که هه‌میشه سه‌ر به به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تن . سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یه‌وێت و په‌یگیریشه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چاکسازییانه‌ی که ڕه‌وشه‌که‌ی لێتێکناده‌ن و خاوه‌نیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌زموونه‌که‌ی ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه . ئا لێره‌دایه که ده‌سه‌ڵات و شه‌قامی کوردی ده‌کرێ و ده‌بێت که به‌بێ دروست کردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌کتری ، به یه‌ك بگه‌ن و له‌و بارانه‌شه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو یه‌کتری قه‌بووڵ بکه‌ن .
جگه له‌وه‌ی که که‌موکوڕییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و مشت قونجاوی و چه‌واشه‌کاری و خاووخلیچکییه‌که‌ی ، کاریگه‌رییه‌کی زۆر نێگه‌تیڤانه‌یان له هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و کرده‌یی کردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کاندا هه‌یه ،، حزب حزبێنه‌کانی شه‌قامی کوردی و په‌راوێز خستنی ئازادییه‌کانی تاك و ئابڵۆقه‌دانی ڕۆشنبیرییش له مه‌یدانی ئازادی‌دا ، له‌و په‌رچه کردارانه‌ن که له پێگه‌ی لاواز کردنی شه‌قامه‌وه پرۆسه‌ی تێگه‌شتنه‌کان و پێکگه‌یشتنه‌کان و ئه‌نجامگیرییه‌کان دواده‌خه‌ن .
خاڵێکی دیکه که به پێویستی ده‌زانم له کایه‌ی ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ، مه‌سه‌له‌ی ڕێنیسانسه که هه‌موو ڕووداوه‌کان له ئاستی شیاوی خۆیاندا داده‌نێت . ئه‌گه‌ر کاتی خۆی کۆمۆنیزم – مارکس ووته‌نی – تارماییه‌ك بوو به ئه‌وروپادا ده‌گه‌ڕا ، ئه‌وا ڕێنیسانس بۆ ئه‌مڕۆ ، ئه‌و تارماییه‌یه که به سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌گه‌ڕێت .
ده‌مێکه‌یه جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕێنیسانسه‌یه . ئه‌گه‌رپێناسه‌یه‌کی زه‌مینییانه بۆ ئه‌م ڕێنیسانسه بکه‌ین ، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ڕێنیسانس : بردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی جیهانه به ئاقاری ڕزگار کردنی هه‌رهه‌موو مرۆڤایه‌تیدا له ده‌ست کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه . ئه‌وه‌ی که بۆ من جێگای سه‌رنجه له‌م خۆپیشاندانانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاستدا که کوردستانیش به‌شێکه لێی ، ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕێنیسانسه به ئاوه‌له‌مه‌یی ده‌بینم .
هه‌بوونی جیهانگیرێتی ڕێنیسانس ، با به ئاوه‌له‌مه‌ییش بێت له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا ، تای ته‌رازووه‌که ئه‌گه‌ر به ڕاده‌یه‌کی هێجگار هێجگار که‌میش بێت به قازانجی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی و له دژی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌شکێنێته‌وه . مه‌به‌ستم له کاریگه‌ریی ئه‌م ڕێنیسانسه ئه‌وه‌یه که له گه‌وره بوونیدا ، له لایه‌که‌وه گرفتی ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تر ده‌کات و له لاکی تریشه‌وه لایه‌نه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت له ناو خۆپیشاندانه‌کاندا تووشی به خۆدا چوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییانه ده‌کات . هه‌رچۆن بێت ئه‌م ڕێنیسانسه له ئه‌مڕۆی کوردستاندا و به‌م ئاوه‌له‌مه‌ییه ئه‌گه‌ر هه‌بێت ، ڕێگرییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قامدا درست ناکات و ده‌توانن له دووتوێی چاکسازییه‌کانه‌وه به یه‌کتری بگه‌ن .
من که باسی ڕێنیسانس ده‌که‌م و ده‌ڵێم له گه‌وره بوونیدا گرفت له نێوانی ده‌سه‌ڵات و خۆپیشانده‌راندا دروست ده‌کات ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نه‌ك ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵکو شه‌قامیش به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه نوێنه‌ری به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی نییه و زیاتر وه‌کو نوێنه‌ری بێ ئه‌ملاوئه‌ولای به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت خۆی ده‌رده‌خات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ده‌کات .
چاکسازییه‌کان و کرده‌یی کردنه‌وه‌یان : ڕاگه‌یاندنی بابه‌تی چاکسازییه‌کان و پێداگرتن له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنیان له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ، جگه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێك داواکاری گرنگن و بۆ ئه‌مڕۆی بارودۆخی کوردستان وه‌کو لانی که‌می داواکارییه‌کان پێویستن ،، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتیش هێنده قورس و نه‌گونجاو نین که نه‌توانن بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و جێبه‌جێی بکه ن . جێبه‌جێ کردنی ئه‌م چاکسازیانه هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێك ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ن بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ، به‌ڵام ئاسۆیه‌کی ڕۆشنیش بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ڕوو . ڕاسته له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه ڕیسکی بۆ ده‌سه‌ڵات تیایه ، به‌ڵام ئه‌و ڕیسکانه زیاتر له داخرانی ده‌سه‌ڵات خۆی و به حزب کردنی کۆمه‌ڵگا و خێڵه‌کی بوونی له به‌ڕێوه بردنه‌کانیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . ئه‌و ڕیسکه‌ی که له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه و نایه‌وێت خۆی لێبدات ، ڕیسکی تێنه‌گه‌شتنیه‌تی له کۆمه‌ڵگا و نه‌زانینی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردنیه‌تی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کاندا .
لابردنی باره‌گا حزبییه‌کان له شاره‌کان و دادگایی کردنی تاوانباران و ڕێکردنه‌وه بۆ خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری و ڕێگه‌دان به لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، له‌و خاڵه هه‌ستیارانه‌ن که ده‌سه‌ڵات لێیان ده‌پرینگێته‌وه ” ده‌سڵه‌مێته‌وه ” و وێنای که‌وتنی خۆییان تیا ده‌بینێته‌وه . ئه‌م ساویلکه‌یه‌تی بوونه‌یه له بیر و بۆچوونیاندا ، کێشه‌که‌ی له نێوان خۆیان و خۆپیشانده‌راندا ئاڵۆز کردووه . ئه‌و ڕیسکانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی وێنایان ده‌کات ، له‌و بۆچوونه سادانه‌یه‌وه بۆ چاکسازییه‌کان ، سه‌رچاوه ده‌گرێت . ڕێگا له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاوه‌ڵایه و هیچ ڕیسکێکی ئه‌وتۆی تێدا نییه ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆی بیه‌وێت له‌و قاوغه ته‌سکه‌ی که تیایدا ده‌ژی بێته ده‌ره‌وه و پانتایی کۆمه‌ڵگا له جێگایدا دابنێت . چاکسازییه‌کان کرده‌یی ده‌کرێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ، له کۆمه‌ڵگا و میکانیزمه‌کانی به‌ڕێوه بردنی تێبگات .
ئه‌وه‌ی که گرفته‌که‌ی دروست کردووه نه خۆپیشاندانه‌کان و نه توانای به‌ڕێوه بردنی هه‌رێمیشه ، له ڕاستیدا وابه‌سته‌یی ده‌سه‌ڵاته به کۆنه‌وه . خۆپیشانده‌ران وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتیان ناوێت ، به‌ڵکو هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکیان ده‌وێت که مۆدێڕن بێت . پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌توانێت بچێته پای مۆدێرن کردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه ؟ ئایا ده‌توانێت ڕابوردوو به‌جێبێڵێت و تیایدا نه‌ژی ؟ ئایا ده‌توانێت ئازادییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا به فه‌رمی بناسێت ؟ ئایا ده‌توانێت که‌سایه‌تی مرۆڤی تاك له کوردستاندا له سوکایه‌تی پێکردن و گرتن و کوشتن بپارێزێت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێت وه‌ڵامی کرده‌یی بوونه‌وه به‌م پرسیارانه و هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی دیکه‌ش که ده‌بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بکرێن ، بداته‌وه ،، ئه‌وا نه‌هاتنه‌وه‌ی خۆیمان له‌گه‌ڵ داواکاری و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مڕۆدا بۆ ده‌خاته ڕوو .
ڕه‌وشه‌که هه‌ر ئاوا نامێنێته‌وه . یان جؤرێك له ته‌نینه‌وه و ته‌قینه‌وه به خۆیه‌وه ده‌گرێت ، یان وه‌کو ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌یی ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی و به ئاقاری ڕێکه‌وتندا بیبات . ڕه‌وشه‌که له‌وه ده‌رچووه که ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت ده‌ستاوده‌ستی پێ‌بکات و بێنه‌وبه‌ره‌ی له‌گه‌ڵدا ساز بکات . هه‌موو دواکه‌وتنێك له پێشوازی کردن له داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێ کردنیان ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و ئه‌ڵبه‌ته به گوێره‌ی بڕی ئه‌و دواکه‌وتنه‌ش هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵات ڕه‌وایه‌تی خۆی به ده‌ستی خۆی ڕاماڵ ده‌کات . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چاکسازییه‌کان گوزارشت له داخوازییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رفراوانه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت ده‌که‌ن ، به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییش به بڕی جۆراوجۆر لێیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت . من له ڕوانگه‌ی پێداگرتنه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه له جێگه‌یدا ، له‌گه‌ڵ هه‌موو چاکسازییه‌کی ناو کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دام . چاکسازییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، هه‌میشه به بڕی جۆراوجۆر ، بردنه پێشه‌وه‌ی هۆشیاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌کانه‌وه پێیه . له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامیدان به چوونه پێشه‌وه‌ی ئه‌م هۆشیارییانه‌یه که ئاسۆی سبه‌ینێی ڕزگار بوونی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدێت .
من ئه‌وه‌م لاڕوونه که چاکسازییه‌کان له سه‌ره‌وه‌ڕا به ڕووی پێشکه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌کرێنه‌وه و له ژێریشه‌وه پایه سییاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و …..هتده‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت تۆکمه‌تر ده‌کات و له‌وێشه‌وه بناغه‌کانی تراژیدیا یه‌كله‌دوایه‌که‌کانی ، مرۆڤایه‌تی داده‌ڕێژرێت ،، به‌ڵام چوونه پێشه‌وه‌ی هۆشیاری و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان بۆ ڕزگار بوون ، هه‌ر لێره‌وه‌یه . هۆشیار بوونه‌وه‌کان له کۆمه‌ڵگادا هه‌میشه په‌یوه‌ست بوون به چوونه پێشه‌وه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ته‌وه . وه هه‌ر له هه‌ناوی ئه‌م به‌ره‌یه‌شه‌وه هۆشیارییه‌کانی دژ به به‌ره‌که هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه .
چاکسازییه‌کان له کوردستاندا ، با له بنه‌ڕه‌تدا داخوازییه‌کانی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌تیش بن ، هه‌ڵگر و هۆکاری بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و هۆشیارییه‌ن که بیرکردنه‌وه له چیه‌تی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه ، ئه‌گه‌ر له نزمترین ئاستیشدا بێت ، له کوردستاندا و له داهاتوویه‌کی نزیکدا ، ده‌خاته سه‌ر ڕێ . ئه‌وه گرنگ نییه که به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت چۆن له چاکسازییه‌کاندا تاڵانی بۆخۆی ده‌چنێته‌وه ، ئه‌وه گرنگه که به‌ره‌ی تاکی هه‌موانی تا چه‌ند ده‌توانێت له پیاده بوونی چاکسازییه‌کاندا سوودمه‌ند بێت . به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت که من له پێناسه‌یه‌کیدا به به‌ره‌ی تاکی تاڵانکه‌ر ناوزه‌دی ده‌که‌م ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا و له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا تاڵانیی زیاتر بماشێته‌وه ” کۆبکاته‌وه ” ، پێداگره له‌سه‌ر چاکسازییه‌کان وه‌کو زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ زۆربوونی تاڵانییه‌کان . ئه‌م زه‌مینه سازییه‌ی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت بۆ زۆرکردنی تاڵانی هه‌میشه له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌هره‌مه‌ند بوونی به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییه‌وه ده‌بێت له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که پێی ڕه‌وابینراوه .
باجی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه له لایه‌ن به‌ره‌ی تاکی هه‌موانییه‌وه هه‌میشه به خوێن دراوه و هه‌میشه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران لافوگه‌زافیان به خوێنی ئه‌وانه‌وه لێداوه بۆ هێنانه‌دی ده‌ستکه‌وته‌کان . هه‌رچۆن بێت چاکسازییه‌کان له کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌دا ، به‌رهه‌می ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ن که جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر کرده‌یی کردنه‌وه‌یان به به‌رده‌وامی ، ئه‌رکێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌موو که‌سێکی هۆشیاره پێیان .
خۆپیشاندان و ئاسۆی داهاتووی له کوردستاندا : چه‌قبه‌ستنی داواکارییه‌کان له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی لۆکاڵیبوون و ده‌رهاویشته کردنی جیهانیبوون لێیان ، یه‌که‌م گورزه که له لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و به تایبه‌تی ڕابه‌ره سیاسی و فکرییه‌کانیانه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی ته‌واوی خۆپیشاندانه‌کان ده‌درێت .
ئامانجبازییه به‌رته‌سکه حزبیی و که‌سایه‌تییه‌کان ، گورزێکی دیکه‌ی وه‌شێنراوه له بزووتنه‌وه‌که . سانسۆر و ڕێگرتن له ئازادی قسه کردن و هه‌ڵسووڕانی ئاشتیئامێزانه‌ی نه‌یاره‌کان ، پێشمه‌رجی سانسۆر و قه‌ده‌غه کردنی چالاکییه‌کانی وورده وورده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پیاده کردنی ئازادییه‌کانیانه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌ر له ئێستاوه لێدانی گورزی سێیه‌مه له خۆپیشاندانه‌کان .
تێنه‌په‌ڕاندنی ڕه‌وشی هه‌نووکه‌یی و له ئامێز نه‌گرتنی ئاینده و لێره‌شه‌وه دانه‌ڕشتنی بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ ئازادییه‌کانی سبه‌ینێ ، تێسره‌واندنی گورزی چواره‌مه له بزووتنه‌وه‌که .
لانه‌کردنه‌وه به‌لای ئازادییه‌کانی تاکی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك تاکی سه‌ربه‌کۆ و نه‌به‌خشینی خاوه‌ندارێتی هه‌موو ئازادییه‌کانی دیکه به‌م ئازادییه ، ئه‌و گورزه کوشنده‌یه‌ی پێنجه‌مه که به‌رچاوی خۆپیشاندانه‌کان بۆ چوونه پێشه‌وه‌کان تاریك ده‌کات .
داننه‌نان به‌و ڕاستییه‌دا که هه‌موو تاکێکی کورد له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا بێت ، خاوه‌نی ئه‌و مافه‌یه که خۆی به خۆپیشانده‌رێك بزانێت و له پێگه‌ی پیاده کردنی ئه‌و مافه‌وه ڕا و بۆچوونه‌کانی بخاته ڕوو ، گورزێکی تێکده‌رانه‌ی شه‌شه‌مه که بۆ سه‌رانسه‌ری کردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی تاراوگه ، به‌کار ده‌هێنرێت .
ئه‌م خۆپیشاندانانه جگه له‌وه‌ی که به ده‌ست پێوه گرتن به مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه و گوێڕایه‌ڵی بۆ فه‌رماندارێتی به‌ره‌ی تاکی تایبه‌ت و خۆنه‌دان له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ده‌چێته پێشه‌وه ، گرتنه‌به‌ری ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ش به دیمۆکراسی و کرانه‌وه‌که‌ی ، ناوه‌کییانه خه‌ریکی چڕ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیه‌تی بۆ خۆڕێکخستن و خۆپته‌و کردن و خۆئاماده کردنی هێرشبه‌رانه‌ی سه‌رانسه‌ری بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کان .
مه‌سه‌له‌که به‌وه‌وه په‌یوه‌ست نییه که هێزه پێشکه‌وتنخوازه‌کان و هێزه دواکه‌وتنخوازه‌کان له خۆپیشاندانه‌کاندا کامانه‌ن و چۆن ده‌کرێت هێڵی سوور له نێوانیاندا دابنێین ، به‌ڵکو به خودی به‌رفراوانی داواکارییه‌کان و داڕشتنی ئازادییه‌کانی تاکه‌وه په‌یوه‌سته . هه‌بوونی ئازادییه‌کانی تاك ، هێلی سووره بۆ جیابوونه‌وه‌ی پێشکه‌وتنخوازی و دواکه‌وتنخوازی . مه‌به‌ستم له ئازادییه‌کانی تاك ” ئه‌وا له‌م نووسینه‌دا چه‌ند باره‌ی ده‌که‌مه‌وه ” ئازادییه‌کانی تاکی سه‌ربه‌کۆ نییه ، به‌ڵکو ئازادییه‌کانی تاکی سه‌ربه‌خۆیه .
جیاوازی من و مرۆییترین باڵی لیبڕاڵه‌کان یان جیاوازی من و مرۆییترین بۆچوونی لیبراڵانه به په‌یوه‌ند به‌م تاکی سه‌ربه‌خۆ و تاکی سه‌ربه ” کۆ ” یه‌وه‌یه . من لایه‌نگری ئازادی تاکی سه‌ربه‌خۆم ، ئه‌وان لایه‌نگری ئازادی تاکی سه‌ر به ” کۆ ” ن . من ئازادی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای دابڕانه‌وه به فه‌رمی ده‌ناسم ، ئه‌وان ئازادی تاك له‌سه‌ر بنه‌مای دانه‌بڕانه‌وه به فه‌رمی ده‌ناسن . لای منه‌وه ده‌سه‌ڵات له یه‌کسانی بوونه‌وه‌یدا مرۆیی ده‌بێته‌وه ، لای ئه‌وانه‌وه یه‌کسانی بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نییه . لای منه‌وه خاوه‌ندارێتی وه‌کو یه‌ك ، مافی چوونیه‌کانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهانه ،، لای ئه‌وانه‌وه خاوه‌ندارێتی ، هه‌بوون و پاراستنی موڵکایه‌تییه‌کی ناڕه‌وایه . جیاوازییه‌کانم له‌گه‌ڵیاندا زۆره و نامه‌وێت لێره‌دا خۆم له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه بده‌م .
ئاسۆی داهاتووی خۆپیشاندانه‌کان هه‌رچه‌نده لێڵییه‌کی به‌رچاوی پێوه‌یه ، به‌ڵام ڕۆشنییه‌که‌ی گه‌لێك زیاتره . ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه کار کردنه له‌سه‌ر ڕۆشنییه‌که و هه‌وڵی له سه‌ره‌خۆ و به‌ره‌به‌ری سڕینه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری لێڵییه‌که‌یه . ئاسۆی خۆپیشاندانه‌کان له‌باره رۆشنییه‌که‌یدا و ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌مڕۆ لێمانه‌وه دیاره ، ئاسۆی وه‌به‌ده‌ست هێنانی کۆمه‌ڵێك چاکسازی دیاریکراوه . چاکسازییه‌کان چاره‌سه‌ری چه‌وساندنه‌وه ناکه‌ن ، به‌ڵام باره قورسه‌کان له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك به ڕاده‌یه‌ك سووك ده‌که‌ن . چاکسازییه‌کان ، ئازادییه‌کان له مه‌یدانه به‌رفراوانه‌کانی خۆیاندا فه‌راهه‌م ناکه‌ن ،، به‌ڵام چوارچێوه‌یه‌کی به‌رفراوانتر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه ، به خۆیانه‌وه ده‌گرن . چاکسازییه‌کان ، کۆمه‌ڵگای پێچه‌وانه‌مان بۆ سه‌ره‌ونخوون ناکه‌نه‌وه ، به‌ڵام له‌وانه‌یه بمانگه‌یه‌ننه شوێنێك که بتوانین ، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی پڕ له که‌موکووڕییش بێت ، بیر له کۆمه‌ڵگای ڕاسته‌وانه بکه‌ینه‌وه .
بژار 22-3 –2011
تێبینی : ئه‌م نووسینه‌م له ئێواره کۆڕێکی ” ماڵی کورد ” دا له شاری ڤانکوڤه‌ر له 10 ی نیسانی ئه‌مساڵدا بۆ کۆمه‌ڵێك که‌سانی ئازیز و بیر ڕۆشن خوێنده‌وه . سوپاسی ئه‌ندامانی ماڵی کورد و به تایبه‌تی سوپاسی برای ئازیز کاك ئاراس عه‌لی ده‌که‌م که ئه‌رکی فلیم گرتنی کۆڕه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆ . وه هه‌روه‌ها سۆپاسی تایبه‌تیم بۆ برای خۆشه‌ویست کاك شوان چاوشین هه‌یه که ئاماده کردنی کۆڕه‌که و تۆمار کردنی له فه‌یس بووك دا به ئه‌رکی خۆی زانی . نه‌ك هه‌ر ئه‌م کۆڕه ، به‌ڵکو هه‌موو فلیمبه‌ردارییه‌کانی کۆڕ و بابه‌ته‌کانی دیکه‌شم که له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یس بووك ی من و ماڵی کورد دا هه‌یه هه‌مووی له لایه‌ن کاك شوانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه . ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنچ بوو ، بابه‌ته‌که قسه‌وباسێکی له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه ووروژاند .