تانائومێدی……………..عه‌شق
وه‌ك دڵی تۆ
دڵم ته‌نگه
چ نائومێدییه‌كه كه پێده‌كه‌نم
……………………………
پێم له‌ژیان ده‌خلیسكێ
خۆم به تۆوه ده‌گرم
ئه‌ی نائومێدی
………………………..
له‌به‌رزاییه‌كی زۆر زۆر نزمه‌وه
خۆم فڕێده‌ده‌مه‌وه خواره‌وه
نائومێدی توند كه‌مه‌رم ده‌گرێت
……………………………..
به‌شوێن مه‌رگدا ده‌گه‌ڕێم
مه‌رگ به‌شوێنما ده‌گه‌ڕێت
كه‌سمان كه‌سمان نادۆزینه‌وه
كه‌واته ماتڵبه ئه‌ی نائومێدی
……………………………….
زه‌ریاكه‌ی من ئارام به
به پێ خاوسی، به جله تهڕهكانتهوه
وه‌ره ژێر پێخه‌فه‌كه‌م
ده‌مه‌وێ هه‌ندێ شتت نیشان بده‌م
هه‌ڵكشان و داكشانهكانت زیاتربكهن
……….. ………….
له‌گه‌ڵ جوانیمدا لهشهڕدای
لێ ده‌زانم چت پێناكرێت
…………. ……………..
به‌شه‌قامه‌كاندا شۆڕ ده‌بمه‌وه
پۆلێك كۆتر له‌سه‌ر سه‌رم ده‌گمێنن
ده‌زانم،،، پیاوێك خۆشیده‌وێم
………. …………..
كه‌له‌گه‌ڵ خۆتدا باسم ده‌كه‌ی
دڵم وه كوته كوت دێ
پێڵاوه‌كانت له پێ ده‌كه‌یت
دڵت بینینمی ده‌وێ
ڕوه‌و شاره‌كه‌م ده‌وه‌ستی، قیبله‌نوما ده‌شكێ
ئاسمان به ده‌ورمدا ته‌واف ده‌كات
………… ……………
بار، شه‌قام، ، ژوور، باغچه
ههمووشوێنێكم ڕاسپاردوون ئاگایان لێتبێ
لێ هێشتا دڵم ده‌فڕێ
ده‌زانم باش نیت
ده‌زانم
ڕۆحی ماندوی تۆ له هیج جێیه‌ك ئارام نابێ
………………………………..
له‌هه‌رشوێنێ
كۆتر وه‌به‌ر چاوم بكه‌وێ
پیاوێك، به كۆڵێك بێتاقه‌تییه‌وه
به‌خه‌یاڵمدا تێژ تێئه‌په‌ڕێ و ماچم لێئهدزێ
……………. ……………….
بوخورد له‌سه‌ر گۆڕه‌كه داده‌گیرسێنم
هێشتا گومان ده‌كه‌م چوبێتی
گومان ده‌كه‌م لێره نه‌بی
گوێم له ترپه‌كانی دڵته
شوێن پێت هه‌روا به‌سه‌ر خه‌یاڵمه‌وه
……………………………………………………
وه‌ك كانی دهرژێیته منه‌وه
وه‌ك رووبار بۆت دهرژێم
ده‌سته‌كانت له‌سه‌ر ئهمگردانه ده‌خزێن
………………………………….
زستانی2010